Draw Media

گەڕانەوەی سیستەمی پاشكەوتی مووچە  لەژێر میكیاژی پرۆژەی چاكسازیدا  ..

گەڕانەوەی سیستەمی پاشكەوتی مووچە  لەژێر میكیاژی پرۆژەی چاكسازیدا  ..

2019-11-19 13:10:05


سەركۆ ئازاد گەڵاڵی

یەكێك لە خەون و ئامانجە باڵاكەمان ئێمە كەھەڵبژێراین بۆ پەرلەمانی كوردستان، ئەوە بوو كە  بتوانین خزمەتێكی زیاتر و نەھامەتیەك كەم بكەینەوە و پاشەكەوتی موچە بگەرێنەوە و شەفافیەت بچەسپێنین لە رێگەی پرۆژەیی چاكسازیی، بەتایبەت ئەوەی جێگایی دڵخۆشی بوو ھەر سێ لایەنی سەرەكی پارتی و گۆڕان لە گەڵ یەكێتی كە پێكھێنەری سەرەكی كابینەی حكومەتن، لە كارنامەی حكومەت و ھێڵەگشتیەكان ئاماژەی پێكرا ھەموو پەلەمان بوو كە پرۆژەی چاكسازی زوو بێتە پەرلەمانی كوردستان زوو دەنگی پێ بدەین بە جۆرێك بێت چاكسازی لە داھات و خەرجیەكان بكرێیت، پرۆژەكە گشتگیر بێیت ھەموو سێكتەركان بگرێتەوە بەتایبەت ئەو سێكتەرانەی كە لە ڕابردوو و ئێستاش زۆرترین گەندەڵی تێدا دەكرێت ھەوڵبدرێت  شەفافیەت لە نەوت و  چاكسازی لە خاڵە گومرگیەكان و پڕۆژەكانی وەبەرھێنان و پرۆژەكانی ئاودانكردنەوە و رێگاوبان و رێگریكردن لە سپیكردنەوەی پارە و بە دادگایی گەیاندنی ئەوانەی چەكی پارەیان لە مقاوەلەكان ئەكڕیەوە بە نیوەی نرخەكەی لە حكومەت پارەكەیان بە تەواوتی وەرئەگرت و چەندین ملیۆن دۆلاریان قازانج كرد و بۆ چارەسەری ئەمە چاكسازی لە سێكتەری سیستەمی بانكی  بكرێیت،  دەبێت پڕۆژەی چاكسازی لە خەرجی سەفەرەكانی سەرۆكی  ھەرێم  و سەرۆكایەتی حكومەت بكرێیت، پەرلەمانتاران  و خەڵك بزانێ  خەرجی یەك سەفەریان بۆ فەرنسا و قەتەر چەندێك لە سەر بودجەی گشتی دەكەوێت؟ دەبوو پرۆژە  چاكسازیە پێشبینیكراو  بودجە زەبەلاحەكانی ھەر سێ سەرۆكایەتیەكە  نەھێڵێت  یان بكرێیت بە نیوەی ئێستا ، وە خەرجی مانگانەی میوانخانەكان  كەمبكرێیتەوە ئەمانە ھەموو بەشێك بووە لەو گەندەڵخانەی كە لە پێشوودا دەسەڵاتدارانی حكومەتی ھەرێم كردبووی بە كەلتوور ، خەڵكی كوردستان و ھێزی پێشمەرگە و پۆلیس و ئاسایش و ناوخۆ  و كارمەند و فەرمانبەرانی حكومی داوای دادپەوری لە خانەنشینی بكرێیت  كە ھیچ نەبێت وەك بەغداد كەمترین مووچەی خانەنشینی ٤٥٠ بۆ٦٠٠ ھەزار دینار بێیت و خانەنشینی موچە باڵاكان  بۆ نیوە دابەزێت یان ھەر نەمێنیت وەك یاسای خانەنشینی  یەكگرتوی عێراقی لێبكرێیت بۆ ئەوەی دادگەری بگەرێتەوە بۆ خانەنشییان .
 بەڵام ئەوەی ئێستا ئێمە زانیاریمان ھەیە لەسەر پڕۆژەی چاكسازی زۆر جیاوازە لە پای بڕینی موچە و نیو موچەی  موچەخۆران چاوەڕێ پاداشت بوون!! جگە لە گەرانەوەی پاشكەوتی موچە كە مافێكی ڕەوای خۆیانە لێیان زەوتكراوە پاداشتیان بكرێیت بەوەی پلەی وەزیفیان بەرزبكرێیتەوە بەداخەوە ئەم حكومەتە بە ناو چاكسازخوازە قەرزارە، ھاتوە بە ناوی پڕۆژەی چاكسازی بریاری داوە بە سزادانی كۆمەڵی  خەلكی كوردستان  و مووچە خۆرانی كەرتی گشتی لە ڕێگەی برینی دەرماڵەی مامۆستا  و كارمەندانی زانكۆ وكارمەندانی تەندروستی و لێكۆلەرەوەی داد و  ژمێریاران و وردبینان و تەكنیككاران و فەرمانبەرانی وەزارتی كارەبا، لە پاڵ ئەم توێژانەشدا ھەوڵێك ھەیە بۆ برینی دەرماڵەی خواردنی ھێزەكانی پۆلیس و وەزارتی ناوخۆ، بەپێ زانیاریەكان ئێمە لە كۆبنەوەی ئەنجومەنی وەزیران و سەرۆكی یەكێك لە سەرۆك فراكسوێنەكان  بۆ شەرعیت دان بە  گەڕانەوەی سیستەمی پاشەكەوتی موچە بە سەرۆكی حكومەتی وتبوو (با مووچەی سەد ھەزار كەس ببڕێیت كێشە چیە ھیچ نابێیت با عاجز بن), بۆیە لێرەوە دەلێین   ئاخۆ برینی موچەی موچەخۆرانی ھەرێمی كوردستان چاكسازیە یان شەفافیەت لە داھاتی نەوت كە سێ ساڵە  وەزارتی سامانە سروشتیەكان سەرەڕای زیاد بونی  ھەناردەی نەوت بۆ پێنج سەد ھەزار بەرمیل نەوت لە رۆژێكدا سەرەڕایی بەرز بونەوی نرخی نەوت لە بازەڕەكانی جیھان  بەڵام بە درێژایی ئەم سێ ساڵە تەنھا سێ سەد ٣٠٠ ملوێن دۆلار بۆ وەزارتی دارایی دەنێرێت  كە بریتیە لە داھاتی فرۆشتنی نەوت، دەكرێ چاكسازی لەم فەزاحەتە بكرێت یان برینی دەرماڵەی مامۆستا یان بە بیانویی ئەوەی دەوام كەم دەكات ؟؟ یان دادگایی كردنی ئەوانەی زیاتر لە دوو ملیار دۆلاریان دۆڕاند و حكومەت  و خەلكی ئەم وڵاتەیان قەرزار كرد  یاخود  برینی دەرمالەی مەترسی كارمەندانی پزیشكی و كارەمەندانی كارەبا  ؟؟چاكسازی لە كەمكردنەوەی بودجە خەیاڵیەكانی سەرۆكایەتی ھەرێم  و سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران یان برینی دەرماڵەی خواردنی پۆلیس و برینی دەرماڵەی مامۆستایانی زانكۆ و فەرمانبەرانی وەزارتی خوێندنی باڵا نازانم ئەم ناو دەنرێیت چاكسازی یان سزادانی بە كۆمەڵی موچەخۆرانی ھەرێمی كوردستان ،بۆیە بە دەنگێكی دلێر لە ناو پەرلەمانی كوردستان دەبین بە داكۆكیكاری ھەموو موچەخۆرانی حكومەتی ھەرێمی كوردستان دەبین  مامۆستایەك و تەندروستكارێك و كرێكارێكی كارەبا و پۆلیسێك و خانەنشینێك كە چاوەرێ دەكات موچەكەی وەك بەغدادی لێ بكرێیت..
سەركۆ ئازاد گەڵاڵی 
ئەندام لێژنەی دارایی و ئابوری پەرلەمانی كوردستان
 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand