سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

null

سلێمانی لەبەرداشی کوتلەکاندا!

بڵاوکراوەتەوە لە : 15 تشرینی دووەم 2019

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

توانا ئەمین

نەچونی هەردو سەرۆک کۆتلەی بەهێزی ناو یەکێتی (قوبادو لاهور) بۆ پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێبی سلێمانی، هەر کەموکورتییەکی پرۆتۆکۆلی ڕێکخستنی گەورەترین پێشانگای نێودەوڵەتی ناوچەکە نییە، بەڵکو ڕەهەندە سیاسییەکەی ئەوەیە لەڕۆژی دروستکردنی سلێمانییدا ئەم چالاکییە نێودەوڵەتییە لەژێر سەرپەرشتی کوتلەی چوارەمی ناو یەکێتیدا سازکراوە کە (بەرهەم ساڵح)ـە.

بەرهەم بەهەموو کەموکوڕیی‌و عەیبە سیاسییەکانییەوە جێدەستی بەسلێمانییەوە وەک پایتەختی یەکێتی لەهەواری شارەوە تا زانکۆی ئەمریکیی دیارە... هەرچی کوتلەی سێیەمە کە (کۆسرەت ڕەسوڵ‌و کوڕەکانێتی) سەرنجیان لەسەر قورغکردنی گشتیی پارلەمانەو ئەگەرچی سەر بەزۆنی سەوزن، بەڵام عاقڵانە یارییەکەیان لەزۆنی زەرددا دەکەن.

بۆ قوبادو لاهور کە خۆیان بەخاوەن‌و دڵسۆزی سلێمانی دەزانن، بایکۆتکردنی پێشانگای نێودەوڵەتی کتێب عەیبەیەکی ڕۆشنبیریی‌و سیاسیی گەورەیە. دەبو کراسێ لەپارتی دابدڕن، کە پێشانگای نێودەوڵەتی کتێب لەهەولێر کرایەوە، بارزانی کوڕو برازاکانی نەنارد خۆی چو! 

ئەگەر مام جەلال (کە هەمیشە ئیحتیرامی نوسەرو کتێبی دەگرت) لەژیاندا بایە سلێمانی توشی ئەم دۆخە نەدەبو کە بووە.

پرسیارەکە ئەوەیە؛ ئەوە کێیە دەیەوێ شوێنپێی مام جەلال هەڵبگرێ؟!

null

خۆداپۆشین بە قەیران

null

چۆن جەنەڕاڵ عاسم مونیر، بوو بە پردی پەیوەندیی نێوان تاران و واشنتۆن؟

ئەمانەش ببینە

زیاتر ببینە
null

ئەتیکی رۆژنامەگەری و گرێبەستی شەیتانی دەزگای میدیایی لەگەڵ وەبەرهێنەرەکان  

null

کێشاندنەوەی پاتریۆتەکان و دزینی چەکەکان

null

خاک وەک بنەمای ژیان

null

ئاشبەتاڵێكی شەرمنانە...!