ڕەخنە لەنێوان ڕقی شەخسی و لۆژیکی نووسیندا!
2019-11-14 12:02:13
لوقمان حاجی قادر
ڕەخنەکان لەسەر سەرۆک کۆمار بەنموونە
پێدەچێت هەندێک لەبەرامبەر دکتۆر بەرهەم توشی گرێی دەرونی بووبن، بەو هۆیەشەوە ئاراسته‌ی نوسین و ڕەخنەو سەرنجیان بەجۆرێکە کە ئیدی چاویان هیچ ڕاستیەک نابینێت و بڕیاری پێشوەختیان هەیە بۆ هەرشتێک بۆنی ئەوی لێبێت، وەک ئەوەی دکتۆر بەرهەم بەرپرسی هەموو کێشە و گرفتەکانی نەک هه‌ر عێراقە، بەڵکو سەرچاوەی نەهامەتیەکانی هه‌موو ناوچەکەش بێت. هەندێک لەوە زیاتر دەیانەوێت، بە بەرپرسیاریشی بزانن له هه‌موو ئەو پرسە مێژووییانەی کە تەمهنیان ڕەنگە لەتەمەنی دکتۆر بەرهەمیش زیاتر بێت.
هێشتا دکتۆر بەرهەم تەمەنی پۆستەکەی چەند مانگێکی تینەپەڕاندبوو، دوای جێبەجێکردنی مادەی ١٤٠ و پرسی کەرکوک و ناوچە دابڕاوەکانیان لێدەکرد، ئەو کە تەمەنی دەستەبەکار بوونی وەک پۆستی سەرۆک کۆمار ساڵێکی تەواو نەکردوە، هێندەی ئەو ١٦ ساڵەی ڕابردوو کە پۆستی سەرۆک کۆمار لەدەست سەرکردەکانی تری کورددا بووە، ڕەخنەی لێگیراوە، جا بە هەر هۆیەک بێت، هەق بێت یان نا، ئەوان گرێی دەروونیان بۆ دروست بووە لەگەڵ ئەم سەرۆکەی ئێستادا.
بەداخەوە زۆربەی ئەوانەی وەک ڕەخنەگر دەیانەوێت گرێی دەروونییان بەم شێوازە خاوبکەنەوە، لەوانەن کە پێشتر به هه‌ر هۆیه‌ك بێت، نزیکی دکتۆر بەرهەم بوون و ئێستا لێی دوورکەوتوونە و وەک تۆڵەكردنهوهیهک ئه‌م كاره ده‌كه‌ن (دیاریش نییه تۆڵەكردنهوه له چی؟) بۆیه ده‌بینین كه زۆر به ووردی زومی میكرۆسكۆبهكهیان خستۆتە سەر جوڵەکانی سه‌رۆك كۆمار، خۆزگە به‌شێكی ئه‌و زوومهشیان ئاراسته‌ی ئەوانی دیكه‌ش كردبایه کەبەرپرسیارن لەهەرێم، تا هیچ نەبێت به‌ڵانس و هاوسەنگییهكه تێکنەچووبایە و خوێنەریش وەک پەرچەکردار نا، بەڵکو وەک ڕەخنەیه‌كی بابه‌تی و پیشه‌یی چاویان لەو ته‌رزه نووسینانه بکردایه.
پێم وایه نووسینه‌كه‌ی به‌ڕێز دكتۆر سه‌روه‌ر عه‌بدوڵره‌حمان له‌ژێر ناونیشانی ( كەركوك لەنێوان مورافەعەكەی مام و سازشەكانی سەركۆمارەكەی ئێستادا "مەترسیەكانی پرۆژەكەی بەرهەم ساڵح لەسەر داهاتووی كەركوك") زۆرێك له‌و ووشه كه‌سی و نالۆژیكی و نابابه‌تییانه‌ی هه‌ڵگرتوون كه مۆركێكی كه‌سی داوه‌ته نووسینه‌كه‌ی و زۆر له پیشه‌یی بوون و بابهتیبوونهكهی كه‌مكردۆته‌وه . به‌كارهێنانی بڕگه‌كانی (به‌ناو سه‌رۆك كۆماره كورده‌كه، پارێزگارێكی بۆ شاره‌كه دانه‌نا، پڕۆژه‌یه‌كی مه‌ترسیداری خستۆته‌ڕوو، موجامه‌له‌ی عه‌ره‌بی سونه و توركیا ده‌كات و سڵ له هیچ به‌هایه‌كی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی ناكاته‌وه) له نووسینه‌كه‌یدا، ئه‌و پاڵنه‌ره سه‌ره‌كییه ده‌رده‌خات كه له پشت نووسینه‌كه‌ی نووسه‌ره‌وه خۆی مه‌ڵاسداوه. نووسه‌ر بۆ هه‌ریه‌ك له‌و بڕگه و گوزاره لاستیكییه گشتگیرانه‌ی، هیچ فاكت و به‌ڵگه‌یه‌كی نه‌خستۆته‌ڕوو، كه ده‌بوو به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه بۆ پیشه‌ییبوونی بابه‌ته‌كه‌ی ئه‌وه‌ی كردبایه.
نووسه‌ر له نووسینه‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به مه‌ترسیداری ڕه‌شنووسی ئه‌و پڕۆژه یاسایه كردووه كه دكتۆر به‌رهه‌م كاری له‌سه‌ر ده‌كات، گوایه مه‌ترسیداره بۆ كه‌ركوك و ناسنامه‌كه‌ی، بێ ئه‌وه‌ی له نووسینه‌كه‌دا ئاماژه به‌و بڕگه و بابه‌تانه بكات كه جێگه‌ی مه‌ترسین و ته‌ڵه و داون بۆ پرسی كه‌ركوك، تاوه‌كو خوێنه‌ر بزانێت مه‌ترسی و گرفته‌كه له چی دایه.
كاتێكیش سه‌یری ناوه‌رۆكی ڕه‌شنووسی پڕۆژهیاساكهم كرد، له سه‌ره‌باسی سێیه‌م و مادده‌ی (46) دا كه تایبه‌ته به كه‌ركوك و پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا و قه‌زاكان كه له شه‌ش بڕگه‌دا باسی لێوه‌كراوه، هیچ برگه‌یه‌كی وای تێدا نییه دژ به كورد و پرسی كه‌ركوك بێت، بەپێچەوانەوە بەشێک لەنوسەران و شارەزایانی دەستوری لە برایانی عەرەب و تورکمان، کەوتونەتە ڕەخنە گرتن لەو پرۆژەیاسایە و دەڵێن سەرۆک کۆمار پرۆژەکەی بەقازانجی کورد داڕشتوە، ئەمەجگە لەوەی ئامانج لە پرۆژەکە خۆپارێزییه له ساخته‌كاری، پێشم وا نییه نووسه‌ر پێی وا بێت به كرده‌ی ساخته‌كاری مافی كورد له كه‌ركوك وه‌رده‌گیرێته‌وه! پرسی كورد كه پرسێكی ڕه‌وایه پێوستی بهساختهكاری و گزی نییه، به‌ڵكو پێویستی به ده‌ستباری سه‌رجه‌م پارت و دامه‌زراوه فه‌رمی و نافه‌رمییه‌كانی هه‌رێمی كودستان و چالاكوانانی مه‌ده‌نی و رۆشنبیرانی گه‌له‌كه‌مانه‌وه هه‌یه.
ماوەیەکە لە عێراق خۆپیشاندانێکی به‌رفراوانی جه‌ماوه‌ری هەیە، ناڕه‌زاییه‌كانیش گهیشتۆنه ئاستێك كه هیچ كه‌س و لایه‌نێك ناتوانێت به‌ریان پێ بگرێت، بەشێکی زۆریش له داخوازیەکانی خۆپیشاندەران ڕوو لەو حزبانەیە کە کۆی پرۆسەی سیاسیان بۆ خۆیان قورخ کردوە، ئەوەشیان لەڕێگەی هەڵبژاردنەوە شەرعیه‌ت پێداوه و جار له دوای جاریش لەو دەوامەیەدا دوخەکە ماخۆلانییهتی، هەربۆیە چاوێکی زۆر لەسەر ئەوەیە کە یاسای هه‌ڵبژاردن هەمواربکرێتەوە، ئەمەش دیدگای جیاوازی لێکەوتۆتەوە، لەوانەش سەرۆکایەتی کۆمار پرۆژەیاسایەکی بەڕاوێژ لەگەڵ کەسانی پسپۆر و شارەزا بۆ ئەم مه‌به‌سته ئامادەکردوە، پرۆژە یاساکە دەچێتە سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران، ئەوانیش سەرنج و بۆچوونەکانی خۆیان لەسەر پرۆژەکە دەردەبڕن، دواتر گۆرانکاری بەسەر هەندێک بڕگەو خاڵی پرۆژەکەدا دێت، پاشان ڕەوانەی دەستەی یاسایی پەرلەمان دەکرێت، لەوێشهوە دەنگدانی لەسەر دەکرێت و دەبێتە یاسای هەڵبژاردن و جێگەی یاسا کۆنەکە دەگرێتەوە.
ئەوەی جێگەی سەرنجە ئەوەیە، تۆ بێیت وەک ڕەخنەگرێك ڕەخنە لەسەر پرسێك بخەیتەڕوو کە هێشتا لەژێر قەلەمکاریدایە و دواین داڕشته‌ی دەرنەچووە، بەتایبەتی كه تۆ خۆت به چاودێرێکی بێلایەن بزانێت، بشزانیت هەڵبژاردن بەهۆی ئەو یاسا کۆنەوە چەندین گرفتی گەورەی هەبووە و دەلاقەیەکی زه‌به‌لاحیشی بەڕووی ساخته‌كاریدا کردۆتەوە كه ساخته‌كاران به ئاره‌زووی خۆیان تەراتێنی تێدا ده‌کەن، ئاخر چۆن ڕەوایە تۆ خۆت بە چاودێری هەڵبژاردنەکان بزانیت و پێشت خۆش بێت یاسایەک هەبێت بوار بۆ ساخته‌كاری و گزیکردن لەهەڵبژاردن بڕەخسێنێت ، تەنها بەهانەکەشت ئەوەبێت بۆ کورد باشە، کە بەدڵنیاییەوە هەمومان دەزانین بۆ چ کوردێک باشە.