له‌باره‌ی شه‌ڕی چاكسازی
2019-11-11 10:00:40
سەرتیپ وەیسی كەریم
تاوه‌كو ئێستا په‌رله‌مان و حكومه‌ت له باره‌ی یاسایی چاكسازی ناكۆكیان هه‌یه‌و حكومه‌تیش ترسی هه‌یه یاساكه بنێرێت بۆ په‌رله‌مان و به‌شێك له په‌رله‌مانتاران دژایه‌تی خۆیان بۆ ره‌شنووسی یاساكه ده‌ربڕیوه، به‌بێ ئه‌وه‌ی زانیاری ته‌واویان له‌سه‌ر ناوه‌ڕۆكی پڕۆژه‌كه هه‌بێت، چونكه به‌شێكی شاردراوه‌ته‌وه.
له پرۆژه‌كه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمدا پێشنیاركراوه له‌مه‌ولا خانه‌نشینانی پله تایبه‌ته‌كان به په‌رله‌مانتارانیشه‌وه به رێژه‌ی 25% مووچه‌ی ئێستایان خانه‌نشین بكرێن و هه‌ڵگرانی بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆس به رێژه‌ی 30% و ماسته‌ر 35% و دكتۆرا 40%، به‌ڵام په‌رله‌مان ئه‌م شێوه‌یه‌ی قبوڵ نییه، چونكه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌یه‌وێ خانه‌نشینانی خولی رابردوو هه‌روه‌كو خۆی به رێژه‌ی له 80% موچه‌كانیان خانه‌نشین بن و په‌رله‌مانیش ئه‌وه ره‌تده‌كاته‌وه.
ئێستا له حكومه‌تی هه‌رێم 42 جۆر ده‌رماڵه خه‌رج ده‌كرێت كه زۆرینه‌یان پێچه‌وانه‌ی ئه‌و یاسا تایبه‌ته‌ی عێراقه كه له ساڵی 2008 له‌باره‌ی مووچه‌وه ده‌ركراوه، بۆیه پێشبینی ده‌كرێت حكومه‌تی هه‌رێم ته‌نیا رێژه‌یه‌كی كه‌می ئه‌و ده‌رماڵانه ببڕێت كه زۆر به زه‌قیی دژی رێنماییه عێراقییه‌كانن و به‌شێكی كه‌می ده‌رماڵه‌كان ده‌گرێته‌وه.
خاڵێكی دیكه‌ی ناكۆكی نێوان حكومه‌ت و په‌رله‌مان كه له راستیدا ره‌نگدانه‌وه‌ی ناكۆكی نێوان حیزبه سیاسییه‌كانه بریتیه له خانه‌نشینكراوانی یه‌كێتی و حیزبه‌كانی دیكه كه كۆی گشتی 36 هه‌زار كه‌سه كه 26 هه‌زاریان هی یه‌كێتین و 10 هه‌زاره‌كه‌ی دیكه خانه‌نشیكراوانی حیزبه‌كانی دیكه‌ن جگه له پارتی.
پارتی به ته‌نیا خۆی 73 هه‌زار خانه‌نشینكراوی هه‌یه كه له رووی ئیداریی و یاساییه‌وه چاره‌سه‌ری كردوون، به‌ڵام 36 هه‌زار خانه‌نشینكراوه‌كه‌ی حیزبه‌كانی دیكه هیچشتا به مۆڵه‌قی ماونه‌ته‌وه‌و ناكۆكییه‌كی گه‌وره‌ی دروستكردووه له نێوان په‌رله‌مان و حكومه‌تدا كه حكومه‌ت مكوڕه له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی و په‌رله‌مانیش ئاماده نییه گفتوگۆی له‌سه‌ر بكات