سه‌رۆكی حكومه‌ت و پس مام
2019-11-09 08:19:23
له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج
من ده‌زانم ئه‌وه‌ی تۆ له پسمامت وه‌رگرتوه ، حوكمڕانی و به‌ڕێوه بردنێكی زۆر خراپ و شكست خواردوو پڕ كه‌ند و له‌ند و گه‌نده‌ڵی بووه ، له‌و رۆژانه خۆیشی دانی نا به‌و وێرانیه‌دا ، به‌ڵام دیاره پسمامی و خزمایه‌تی زۆر نزیك و هه‌روه‌سا هاوحزبیشتان ، جگه له بوونی باوكت رێگرن له‌وه‌ی ئه‌و راستیانه بڵێی ، ئاخر ئه‌و ئامۆزایه‌ی تۆ شتێكی باشی نه‌كردووه بۆ ئه‌م وڵاته تا ئێستا له‌به‌رده‌م ترس و نیگه‌رانیدا نه‌بین ، خۆ ئه‌گه‌ر پرسی سه‌ربه‌خۆ فرۆشتنی نه‌وت و گاز كاری باش بوایه‌ن ، ده‌بوو دوای ریفراندۆم باوكت كه مامی ئه‌ویشه یه‌ك چركه له بڕیاری خۆخاوهنی پاشگه‌ز نهبوایهتهوهو له سه‌ر پێی خۆمان وهستاباین ، به‌ڵام ئه‌وه كرا هه‌ڵبه‌ت نه‌خێر .
له سایه‌ی ئه‌ودا له نێوان شاره‌كاندا جیاوازی كرا ، خۆت به دواداچوونی راستی بۆ بودجه‌و خزمه‌تی دوو قه‌زای سلێمانی و دوو ی هه‌ولێرو دهۆك بكه‌و ته‌ماشاكه ، له‌سه‌رده‌می ئه‌ودا سوپای توركی نیوه‌ی بادینانی داگیر كردووه ، كه‌چی به‌و ناوترێ داگیر كه‌رو به سوپای عیراق كه هاته كه‌ركوك وپارتی و یه‌كێتی بێشهڕ جێیان هێشت ده‌وترێ داگیركه‌ر، ئه‌وه‌ش دۆخی كه‌ركوك كه به هه‌موو پارتی و یه‌كێتی نه‌تانتوانی پارێزگارێكی كوردی بۆ دابنه‌ن .
سه‌رده‌می ئه‌و بۆ كۆكردنه‌وه‌ی ده‌نگ ، بۆ كڕینی خه‌ڵك هه‌زاران خه‌ڵك له خه‌ڵكی مافدارو ناهه‌ق خانه‌نشین كران و چاك و خراپ تێكه‌ڵكرا ، له كاتێكا ده‌كرا ئه‌وان به شێوازی تر و له جێگه‌ی تر خزمهتكرابان و تا بوونی كار سۆسیال یان شێوه‌یه‌كی تری موچه‌یان هه‌با ، ئێستا له‌و تێكه‌ڵكردنه وا رێكه‌وتوه ئه‌وانه‌ی هه‌قی خۆیشیانه به‌رده‌وام له به‌رده‌م تانه‌و ته‌شه‌ردان .
له سه‌رده‌می ئه‌ودا چه‌ندین هه‌زار پێشمه‌رگه‌ی رۆژ موچه‌یه‌ی خه‌یاڵی و بودجه‌یان بۆ بڕاوه‌ته‌وه‌و به چاك و به خه‌راپیش قسه‌یان له‌سه‌ر بكرێت ، ره‌نگه بڵێن ئه‌وه نیشتمان په‌روه‌ریه‌و قسه له سه‌ر كردنیان دژایه‌تی و خیانه‌ته، له كاتێكا ئه‌وان نه‌بۆ رۆژئاوا نه‌بۆ باشور خێرێكی ئه‌و تۆیان نیه بۆ راستی ئه‌مه ده‌توانی له كه‌سایه‌تیه‌كی وه‌ك سه‌لاح به‌دره‌دین پرسیار بكه‌یت .
له سه‌رده‌می ئه‌ودا ته‌خشان و په‌خشانی زه‌وی كشت و كاڵی و وێرانكردن و سیم به‌ند كردنی كوردستان ، سه‌رهه‌ڵدان و په‌یدا بوونی سه‌دان كۆمپانیای بێخێر‌و بێری بیانی و ناوخۆی كه كه‌س نازنێ چی ده‌كه‌ن و چۆن ، سه‌رده‌می ئه‌و سه‌رده‌می كڕینی خه‌ڵك بوو ، ته‌نانه‌ت نوكته‌یه‌ك له‌باره‌یه‌وه ده‌وترا " گوایه وتویه‌تی ئه‌وی تا ئێستا نه‌بووه به پارتی نرخی خۆیمان نه‌داوه‌تێ " ئه‌وه‌بۆیه له سلێمانی بووبووه نهكته ده‌یانووت " هه‌موو كه‌س پارتی بوون و مردنێك قه‌رزاره " .
ئه‌و هه‌موو ماوه‌یه‌ی ئه‌و نه‌توانرا ده‌ستورێك بۆ كوردستان بنووسرێت ، سه‌رده‌می ئه‌و سه‌رده‌می داهێنانی پاسه‌وانی زۆر‌و ریزه ئۆتۆمبیلی مۆدێل به‌رزی به‌رپرسان بوو ، سه‌رده‌می مه‌رگی رۆژنامه‌نووسان و كۆچی لاوان بوو ،سه‌رده‌می نائومێدی و تێكشكانی مرۆڤی باشوری كوردستان بوو ، باوه‌ڕم وایه راستكردنه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌مانه پێوه‌ندی به ره‌خنه‌گرتن و پیاچوونه‌وه‌ی ئه‌و سه‌رده‌مه‌وه هه‌یه بێ په‌رده .
هه‌ڵبه‌ت هه‌موو مان ده‌توانین له راستكردنه‌وه‌ی ئه‌و بار‌و دۆخه‌دا رۆڵمان هه‌بێت ، هه‌ركه‌س و به شێوه‌یه‌ك تۆ ده‌زانیت هه‌موو ئه‌و نه‌هه‌نگانه‌ی ئێستا لاوانی عیراق له دژیان راپه‌ڕیوون ، لێره‌ش به زیاده‌وه هه‌ن ، من به‌ری چه‌ندین ساڵ رووبهڕووله كه‌ركوك به مام جه‌لالی به‌هه‌شتیم گوت " نهههنگهكانت خه‌ریكه خهلاسمان ده‌كه‌ن ".
وه‌ره ناو خه‌ڵك گوێ له خه‌ڵك بگره ، حكومه‌ت ئیشی ئه‌وه نیه ببێته كۆمپانیا بۆ ده‌وڵه‌مه‌ند كردنی گروپێك و هه‌ژاركردنی زۆرینه، له به‌رێدا وابوو .
تۆ ناته‌وێ بڵێی ئه‌مانه له رابردودا چیان كردووه ، ئه‌وه‌ش نیشانه‌یه‌كی خه‌راپه بۆ سه‌رنه‌كه‌وتن به‌سه‌ر گرفته‌كاندا ، كێشه ئه‌وه‌یه وه‌ك ناته‌وێت ئه‌وه‌ش بڵێی جارجاره‌ش مه‌دحی ئه‌و رابردوه ده‌كه‌ی ، برا ئه‌و رابردووه هی پیا هه‌ڵدان نیه‌و ده‌بێت به ته‌واوه‌تی لێی بینه‌وه ، هیچ نا بۆ ئه‌وه‌ی سبه‌ینێمان له ئێستا نه‌چێت .
گوێ له‌وانه مه‌گره كه به‌شان و باڵتا هه‌ڵ ئه‌ده‌ن ، هه‌میشه ئه‌وانه له ده‌ورو به‌رت زۆرن ، گوێ بۆ ئه‌وانه شلكه كه ره‌خنه‌ت لێده‌گرن ، ئه‌وان ئازاریشت بده‌ن رێیه راستهكهت نیشان ئه‌ده‌ن .