دیسان درۆی یه‌كڕیزی و پرسیارگه‌لێك؟
2019-11-05 16:54:49
ئەبو كاروان
ھەر كاتێ بارودۆخە كە ئاڵۆز بوو بێت، ئەوا دەسەڵاتداران و بەرژوەندیخوازان وەكو پیشەی ڕابوردوویان بانگهێشتی حزبەكان دەكەن بەمەبەستی ئەنجامدانی كوبونەوەی لوتكە و داوای یەك ھەڵویستی حزب و لایەنە سیاسییەكان دەكەن و باسی یەكڕیزی دەكەن، سەركردەی حزبەكانیش وەكو ئەوەی ھەنگوینیان له دار بینیبیتەوە و بەپەلە و ڕاكەڕاكە و بهپهرۆشیهكی ده‌گمه‌نه‌وه و بەشداری كۆبونەوەكان دەكەن تەنانەت ڕاوێژ بە سهكردایهتیهكهی خۆشیان ناكەن، بۆیە بەمافی خۆمی دەزانم پرسیارگه‌لێك لەبەشداربووانی دەرەوەی ھە دوو حزبی دەسەڵاتدار دەكەم ئێوە ئەم پرسیارانە دەكەن.
ـ ئێوە تادوێنی گه‌ڕێكی تری شەڕی ڕاگەیاندنتان ھەبوو، ئەرێ لەسەر پلە و پوست بوو یان بەرژەوەندی خه‌ڵكی كوردستان؟ كە دڵنیام لەسەر پلە و پوست بوو، باشە ئێوە بۆچی ڕیككەوتنەكانتانیش جێبەجێ ناكەن و خەڵكی توشی دڵەڕاوكێ دەكەن، كە ئێوە ئەو كارە ناكەن ئیتر كوا یەكڕیزی؟ و ئێمە یەكڕیزیمان بۆ چییە؟
ــ گەر یەكڕیزی بۆ ئەوەیە ئێوە سەرۆك و سەرداربن؟ ئیدی یەكڕیزی مان بۆ چییە؟
ــ گەر ئێوە دو حكومەت و وەزارەت و دوو ھێزی پێشمەرگەتان ھەبێت و داوای یەكڕیزێش بكەن، ئیدی یه‌كڕیزیمان بۆ چییه؟ كه ئێمه له نێو پێشمه‌رگه‌شدا دوو بڕیاری سه‌ربازیمان هه‌بێ، چ مانایه‌ك بۆ یه‌كڕیزی ده‌مێنێته‌وه؟
ــ ئەگەر یەكڕیزی دژی نادادی ئێوە نەبێ و دروشمی دادپەروەری كۆمەڵایەتی سەرمەشقی بڕیارەكانی كۆبونەوە كە نەبێت ئەوا یەكڕیزیمان بۆ چییە؟
ــ ئەگەر ئێوە یاسا بەركارەكان وەك لاستێك بەكاربێنن و یاسا پێشیل بكەن و داوای كڕیزیش بكەن ئەوا یەكڕیزیمان بۆ چییە؟ كاتێك له سنوری سلێمانی كه‌سێك ده‌ستگیر بكرێت و لایه‌نگیری لایه‌كتان بێت و لاكه‌ی تریش كه‌سێكی لایه‌نه‌كه‌ی تر وه‌ك بارمه‌ته لای خۆی گلبداته‌وه حه‌قی خۆمان نییه ئه‌وه‌ی ناوتان لێناوه كۆبوونه‌وه بۆ یه‌كڕیزی به بڵقی سه‌رئاو لێیتبگهین؟
ــ ئەگەر یاسای بوجەی حزبەكان جێبەجێ ناكەن و دەتانهوی سەركردهی حزبەكان وەكو كرێگرته دەرگای حزبەكانتان بكۆتن بۆ خەرجییەكانیان ئەو یەكڕیزیمان بۆ چییە؟
ــ ئەگەر ئێوە شه‌فاف نەبن و پارەی نەوت و سەرجەم داھاتەكان بە ئارەزووی خۆتان ته‌خشان و په‌خشانی بكەن ئەی یەكڕیزیمان بۆ چییە؟
ــ گەر ئێوە چارەسەری بێكاری و چارەسەری ئەو ھەموو دەرچووی زانكو و پەیمانگاكان نەكەن ئەی یە كڕیزیمان بۆ چییە؟
ــ گەر ئێوە خاوەنی ھەموو ئەو داھاتەبن و لە بەغداش پارەوەرگرن و لە ساڵیكدا موچە خورەكان نۆ مانگ مووچە وەرگرن و باسی پاشەكەوتی موچە حەرام بێت ئەی یەكڕیزیمان بۆ چییە؟
لە كۆتایدا دەڵێم: حزبەكانی دەرەوەی دەسەڵات و بەتایبەتی ئەوانە ئۆپۆزسیۆن دەبوو پێشوەخت داوایان بكردایە كە بەلای كەمەوە خاڵێكی كوبونەوەكە دەربارەی بارودۆخی ھەرێمی كوردستان بوایە كەپڕە لەكیشە و قەیرانەكان ئەو كاتە بەشداربوونایە، هه‌ناسه‌سواری ئه‌و هه‌موو گه‌نج بێكار و بڕوانامهدره و كێشه‌كانی نیشته‌جێبوون و ته‌ندروستی و وێران بوونی كه‌رته‌كانی كشتووكاڵ و ژینگه و رێگا‌و بان ببوایه‌ته جێی بایه‌خیان. كۆبوونه‌وه‌یه‌ك ئه‌و پرسانه نه‌بێته مایه‌ی له‌سه‌ر وه‌ستانی به‌كه‌ڵكی چی دێ؟