بانگه‌شه‌ی كاندیدان و وه‌زیفه‌ی په‌رله‌مانتار
2018-04-23 10:12:06
دڵشاد ئه‌نوه‌ر
كاتێك فلێكسی كاندیدانی په‌رله‌مانی عێراق له هێزه جیاجیاكانی هه‌رێم ده‌بینیت، بۆت ده‌رده‌كه‌وێت به‌شێكی زۆریان نازانن وه‌زیفه‌ی په‌رله‌مان و په‌رله‌مانتار چی یه!
تێنه‌گه‌یشتون له‌وه‌ی په‌رله‌مان ده‌زگایه‌كی ته‌شریعی و چاودێریكاره، نه‌ك ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكار، هه‌ربۆیه جۆره‌ها بانگه‌شه‌و وه‌عد به خه‌ڵك ده‌ده‌ن، بێ ئه‌وه‌ی تێبگه‌ن له‌وه‌ی به‌شی زۆری ئه‌و وه‌عدانه‌ی ئه‌وان ده‌یده‌ن، به‌په‌رله‌مانتار جێبه‌جێ ناكرێت.
سه‌رجه‌م هێزه سیاسیه‌كانی هه‌رێم به‌رپرسیارن له‌وه‌ی كه خه‌ڵكێكی زۆر به هه‌ڵه له وه‌زیفه‌ی په‌رله‌مان و په‌رله‌مانتار تێگه‌یشتووه، به‌شێكی زۆری خه‌ڵك نائومێده له‌ده‌نگدان چونكه پێشتر به‌ڵێنی وای پێدراوه كه كاری په‌رله‌مان و په‌رله‌مانتار نه‌بووه!
وه‌زیفه‌ی سه‌ره‌كی هێزه سیاسیه‌كان و راگه‌یاندن و دام و ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كان تێگه‌یاندنی خه‌ڵكه له‌كاری په‌رله‌مانی، تا سه‌قفی داواكاریه‌كانیان بزانن و دواتر نا‌ئومێد نه‌بن له پرۆسه‌ی ده‌نگدان.
دۆزینه‌وه‌ی هه‌لی كار و بڕینه‌وه‌ی موچه و ده‌یان جۆر بانگه‌شه‌ی سه‌یر و سه‌مه‌ره‌ی تر ...ئه‌مانه وه‌زیفه‌ی په‌رله‌مانتار نین ، تا كاندید به‌ڵێنی جێبه‌جێكردنیان بدات.
ده‌ركردنی یاسا‌و متمانه‌دان به‌حكومه‌ت وچاودێریكردنی حكومه‌ت وه‌زیفه‌ی په‌رله‌مان و په‌رله‌مانتاره، نه‌ك بڕینه‌وه‌ی موچه‌و دۆزینه‌وه‌ی هه‌لی كار و ...
كاتێك دروشم و بانگه‌شه‌ی به‌شێك له كاندیدان ده‌بینیت، كاتێك گوێت له قسه‌كانیان ده‌بێت، تێده‌گه‌ی له‌وه‌ی ئه‌مانه نه‌ك له وه‌زیفه‌ی په‌رله‌مان و په‌رله‌مانتاری تێنه‌گه‌یشتون، به‌ڵكو هیچ باكگراوه‌ندێكی سیاسی و یاساییشیان نیه.
كاتێك به شه‌قامێكی كه‌ركوكدا رۆیشتم و فلێكسێكی ئه‌رشه‌د ساڵحی سه‌رۆكی به‌ره‌ی توركمانیم بینی، لێی نوسرابوو"ده‌نگتان هێزمان پێده‌به‌خشێ"...تێگه‌یشتم له‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌كانی تر كێ ده‌نێرنه په‌رله‌مان و ئێمه‌ی كوردیش كێمان كاندید كردووه!
كاندیدكردنی ئه‌م هه‌موو گه‌نج و كچ و ژنه بێ ئه‌زمونانه بۆ په‌رله‌مانی عێراق له‌لایه‌ن هێزه سیاسیه‌كانه‌وه جگه له پاشه‌كشه‌یه‌كی گه‌وره‌ی حوكمڕانی ، هیچ مانایه‌كی تری نیه.
ئێستا هه‌رێم نه‌وتی له‌ده‌ستداوه، ئومێدی سه‌ربه‌خۆی نه‌ماوه، بۆیه ده‌بێت شه‌ڕه‌كه بباته به‌غدا و له‌وێ مافه ده‌ستوریه‌كانی وه‌ربگرێت.بردنی شه‌ڕیش بۆ به‌غدا پێویستی به ناردنی ستافێكی به‌هێز هه‌یه، نه‌ك خه‌ڵكی بێ ئه‌زمون و تێنه‌گه‌یشتو و له‌دونیای سیاسه‌ت.
شه‌ڕی ساڵه‌ح موتڵه‌گ و فه‌تلاوی و ئه‌عره‌جی و هومام حه‌مودی و حه‌سه‌ن تۆران و تا كۆتایی، به‌م بێ ئه‌زمون و تێنه‌گه‌یشتوانه ناكرێت، به‌ڵكو به خه‌ڵكانێكی ئه‌زموندار و تێگه‌یشتوو له دونیای سیاسی و یاریه نێوده‌وڵه‌تی و نێوخۆییه‌كان ده‌كرێت، كه ئێستا زۆرن له‌نێو كاندیدی هه‌موو حیزبه‌كاندا، به‌ڵام دڵنیام ئه‌م خه‌ڵكانه ده‌رناچن، چونكه موزایه‌ده‌چی نین و له‌نیو حیزبه‌كانیشیاندا پشتیوانیان كه‌متره.
ستافی په‌رله‌مانتارانی پێشوتری كورد له‌به‌غدا زۆر به‌هێزتر بوون، هه‌ست ده‌كرێت چوار ساڵ له‌دوای چوار ساڵ ستافه‌كان لاوازتر ده‌بن.
كاره‌ساته ستافه‌كانی پێشوتر له (موحسن سه‌عدون و فریاد ره‌واندزی و سه‌ردار عه‌بدوڵا) پێكهاتبن، كه‌چی له 2018 ه‌دا و كورد به‌م دۆخه خراپه‌وه، كۆمه‌ڵێكی تر له‌جێگه‌یان بنێرێته به‌غدا هێنده بێ ئه‌زمونن، نازانن بۆچی ده‌چن!