له‌باره‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی مه‌سرور بارزانی
2019-10-29 11:28:21
سەرتیپ وەیسی
مه‌سرور بارزانی هه‌موو حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی له خۆی و تیمه‌كه‌ی ده‌وروبه‌ری كۆكردۆته‌وه، له‌به‌رئه‌وه‌ی تاوه‌كو ئێستا پێكهاته‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له خواره‌وه به ته‌واوی له ژێر كۆنتڕۆلی خۆیدا نییه، له كابینه‌كانی ڕابردوو به‌رپرسه‌كانی دانراون، هه‌ربۆیه‌ش متمانه‌ی به به‌شێك له به‌رپرسان نییه، خۆی و تیمه‌كه‌ی به ته‌واوی ده‌ستوه‌ردان له هه‌ندێ كاروباروی خواره‌وه‌ش ده‌كه‌ن و به وردی له‌كاره‌كان ده‌كۆڵنه‌وه‌و به دواداچوونی بۆده‌كه‌ن، ته‌نانه‌ت یه‌ك دوو فه‌رمانگه هه‌یه به‌شێوه‌یه‌كی كاتی دراوه‌ته ده‌ست به‌رپرسانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بۆ به‌ڕێوه‌بردن، به‌هۆی نه‌بوونی متمانه به به‌رپرسه‌كانیان.
وه‌زیر له كابینه‌ی نوێ‌دا به‌ر له‌وه‌ی به ده‌ستێكی واژوو له‌سه‌ر هه‌ر شتێك بكات بكات، پێویسته به ده‌سته‌كه‌ی دیكه‌ی ته‌له‌فۆن بۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بكات بۆ وه‌رگرتنی ڕه‌زامه‌ندی واژووه‌كه‌ی. تێگه‌یشتنی مه‌سرور بارزانی بۆ وه‌زیر ئه‌وه‌یه: كه وه‌زیر هه‌موو شت نییه، به‌ڵكو ته‌نها فه‌رمانبه‌ره، بۆیه پێویسته ئه‌و تێگه‌یشتن و مه‌فهومه له‌باره‌ی وه‌زیره‌كان بگۆڕدرێت كه له ڕبردوودا هه‌بووه، ئه‌مه‌ش وایكردووه
له‌ماوه‌ی چوار مانگی ڕابردوو، سیاسه‌تی حكومه‌تێكی ته‌واو مه‌ركه‌زی له لایه‌ن مه‌سرور بارزانیه‌وه جێبه‌جێبكرێت.
سه‌رۆكی حكومه‌تیش تاوه‌كو ئێستا ته‌ركیزی له‌سه‌ر دابینكردنی به‌گشتیی خزمه‌تگوزاریه‌كانه‌و له نێوشیان مه‌سه‌له‌ی رێگا و بان ئه‌و سێكته‌رانه‌ی په‌یوه‌ندی به خزمه‌تگوزاری هاوڵاتیانه‌وه هه‌یه، كه ئه‌و كارانه‌ش ئه‌ركی سه‌ره‌كی حكومه‌ته‌و نابێته ده‌ستكه‌وت و واجبه له‌سه‌ر حكومه‌ت بیانكات. له‌ماوه‌ی ڕابردووش‌دا، له لایه‌ن خودی خۆیه‌وه سه‌رپه‌رشتی دروستكردن و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی به‌شێك له رێگاوبانه‌كانی هه‌رێمی كوردستانكراوه.
بڕی ئه‌و 500 ملیار دیناره‌شی له‌ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ی ڕابردوو كه ته‌رخانیكرد بۆ ژێرخانی ئابووری هه‌رێم، په‌یوه‌ندی به خزمه‌تگوزارییه‌كانه‌وه هه‌یه له‌وانه : دروستكردنی سایلۆیه‌ك له دهۆك و قه‌زای به‌رده‌ڕه‌ش، له هه‌ولێریش له ناحیه‌ی قوشته‌په و له ئیداره‌ی گه‌رمیانیش له قه‌زای كه‌لار.
به‌شێك له‌و پاره‌یه بۆ پێنج پڕۆژه‌ی رێگاوبانه له سنوری پارێزگای سلێمانی كه یەکەمیان ڕێگای دەربەندی ڕانیەیە کە دەستی پێکردووە، ڕێگای کەلار - دەربەندیخان، ڕێگای کەلار- کفری، کە لە ئیداره‌ی گه‌رمیان جێبەجێ دەکرێت، لە پارێزگای ھەڵەبجەش، ڕێگای نێوان ھەڵەبجە – سەیدسادق، ھەروەھا ڕێگای نێوان دووکان - چوارقوڕنەش تەواو دەکرێت.
دوو پڕۆژەکەی تریش ڕێگای ھەولێر- دھۆک، پێکەوە دەبەستێتەوە، ئەمیش بە دوو قۆناغی جیاواز جێبەجێ دەکرێت. قۆناغی یەکەم، ڕێگای ھەولێر- گۆپاڵە، قۆناغی دووەم، ڕێگای ڕۆڤیا بۆ گۆپاڵە.
به‌پێی به‌رنامه‌كه‌ی حكومه‌ت، ئه‌و پڕۆژانه‌ی ده‌كه‌ونه چوارچێوه‌ی ئه‌و 500 ملیار دیناره كراون به دوو به‌ش به‌شی یه‌كه‌م پڕۆژەکانی گەشەپێدانه كه له ھەرچوار پارێزگاكه‌ی هه‌رێم جێبه‌جێ ده‌كرێن كه له‌لایه‌ن حكومه‌تی خۆجێی پارێزگاكان جێبەجێ ده‌كرێن ئه‌مانه‌ش به گشتی پێیان ده‌گوترێت پڕۆژەی بچووك كه له یه‌ك تا دوو ملیۆن دۆلارییان بۆ ته‌رخان كراوه.
له قۆناغی یه‌كه‌مدا له 85%ی پڕۆژه‌كان بودجه‌یان بۆ ته‌رخان كراوه ده‌ست به جێبه‌جێ كردنیان كراوه كه له هه‌ر چوار پارێزگاكه 184 پڕۆژه‌ن و قۆناغی دووه‌میش ئەو پڕۆژانەن کە له 75%ی جێبەجێ کراوەو ئەو پرۆژانەش پارەیان بۆ دابین كراوه‌و تەواو دەکرێن.
حكومه‌ته‌كه‌ی نێچیرڤان بارزانی، به باش و خراپیه‌وه به ئابووری سه‌ربه‌خۆ و هه‌نارده‌ی نه‌وت و یاسایی وه‌به‌رهێنان ده‌ناسرێته‌وه‌و تاوه‌كو ئێستاش شانازی پێوه‌ده‌كه‌ن، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا حكومه‌تی مه‌سرور بارزانی جگه له هه‌ڵگرتنی كارنامه‌یه‌كی گشتی له نێوشیان چاكسازی، هیچ پڕۆژه‌و پلانێكی ستراتیژی گه‌وره‌ی ڕانه‌گه‌یاندووه، هه‌ویه‌و شوناسێكی دیاریكراوی نییه تا پێی بناسرێته‌وه، به‌ڵام به‌پێی زانیارییه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی شه‌خشی خۆی و تیمه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له وه‌زیره‌كان كۆبوونه‌ته‌وه به‌مه‌به‌ستی دیراسه‌كردنی چه‌ند پڕۆژه‌یه‌كی ستراتیژی له سێكته‌ره جیاوازه‌كان.
جارێ زووه بڕیار له سه‌ر هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌دای كابینه‌ی نۆیه‌م بدرێت، چونكه بارودۆخی هه‌رێمیش به‌شێكی گه‌وره‌ی په‌یوه‌سته به ژماره‌یه‌ك كێشه‌و ئاڵنگاری، له نێوشیان رێككه‌وتنی هه‌رێم و به‌غداو داهاتووی ئابووری هه‌رێمی كوردستان و ئه‌و قه‌رزانه‌ی كه‌ڵه‌بوون له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان.
هه‌تاوه‌كو ئێستا حكومه‌تی هه‌رێم، دروشمی چاكسازی و ده‌ستگرتن به پاره‌و بێ متمانه‌یی به خواره‌وه‌و دروستكردنی حكومه‌تێكی بچووكی په‌یڕه‌وكردوه، جێگر‌و وه‌زیره‌كانیشی پابه‌ندكردووه به خۆیه‌وه، له مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ به‌غداو دۆسیه‌ی نه‌وت و یاسایی وه‌به‌رهێنان به ته‌واوی له حكومه‌ته‌كه‌ی به‌ر له خۆی جیاوازه.