كۆنگره‌ی یه‌كێتی .. های له هینێ .. های له دۆشاوێ !!
2019-10-28 17:56:10
شێرزاد شێخانی
موشكیله‌یه ، به‌راستی موشكیله‌یه.. موشكیله‌یه‌كی زۆر گه‌وره‌شه .. له‌م بێ سه‌روبه‌ری و په‌رته‌وازه‌یی وسه‌نگه‌ر له‌یه‌كگرتن وملشكاندنی یه‌كتریدا ، یه‌كێتی نه‌ده‌توانێ كۆنگره ببه‌ستێ ، نه ده‌شتوانێ نه‌یبه‌ستێ . له‌هه‌ردوو حاڵه‌تدا زه‌ره‌ریه‌تی !.
ئه‌و شه‌ڕه ده‌نووكه‌ی ئێستا له‌میدیاكانو فه‌یسبووكدا ده‌یانبینین ، حاڵی یه‌كێتییه پێش كۆنگره ، وه‌كو ده‌بینین ململانێ وملشكلاندنی یه‌كتری له‌نێوان سه‌ركرده‌كان گه‌یشتۆته ده‌ستبردن بۆ گرته‌ی فیدیۆیی و ئابرووبردنی یه‌كتر ، به‌م حاڵه‌شه‌وه چوونه ناو كۆنگره‌یه‌كی ئاشتیانه‌وه مه‌حاڵه و هیچ ئه‌نجامێكی باش نادات به‌ده‌سته‌وه .
یه‌كێتی به‌ده‌ر له هه‌موو حزبه‌كانی سه‌ر ساحه‌ی كوردستان ، هه‌میشه كۆنگره‌كانی مایه‌ی كێشه‌و سه‌رئێشه بوونه ، بۆیه جیا له‌هه‌موو حزبه‌كان ده ساڵ جارێك ده‌توانێ كه‌شوهه‌وایه‌كی ته‌ندروست دروستبكات بۆ به‌ستنی كۆنگره‌كانی . بۆیه سه‌ركرده‌كانی یه‌كێتی هه‌میشه تۆقیان له كۆنگره‌ی حزبه‌كه‌یان چوه ، به‌تایبه‌تیش له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دواییه‌دا كه زۆربه‌ی سه‌ركرده‌كانی ئه‌م حزبه له‌كاری گه‌نده‌لێ و خۆده‌وڵه‌مه‌ندكردن وبازرگانی ودزیدا تێوه‌گلان ، ئیدی له‌ترسی ئه‌وه‌ی كه‌وا سامانه‌كانیان له‌ده‌ست نه‌چێت و به‌رده‌وام بن له دزین ، بۆیه ناتوانن ده‌ستبه‌رداری پله‌و پۆسته‌كانیان بن ، نه‌بادا به‌یانی بكه‌ونه به‌ر محاسه‌به‌ی یاسایی له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵیه‌كانیان .
به‌شێكیشیان وه‌كو ئه‌وه‌ی پاڵه‌وانی ئیستقلال بن ، تاكو ئه‌مڕۆش باسی شه‌رعیه‌تی شۆڕشگێڕیمان بۆ ئه‌كه‌ن و، خۆیان به مییراتگری كۆماره‌كه‌ی قازی محمه‌د ئه‌زانن و ده‌ستبه‌رداری جه‌مهوریه‌ته‌كه‌یان نابن و خۆیان به‌خاوه‌نی هه‌مو كوردستانه‌كه ئه‌زانن به‌و پارچانه‌شه‌وه كه هێشتا ئازاد نه‌كراون .
له‌سه‌روشیانه‌وه كه‌سانێك هه‌ن وه‌كو چه‌سپی دووقوولوی ئێرانی به كورسیه‌كانیانه‌وه به‌ستراون مه‌گه‌ر كورسیه‌كه‌یان بشكێنی، یان شه‌ڕواڵه‌كه‌یان پێ د‌اكه‌نی ، ئه‌گینا له‌كورسیه‌كانیان نابنه‌وه !.
ململانێی تووندی باڵه‌كانیش له‌سه‌ر كۆنگره‌ی داهاتوو وایانیلێكردوه ، به‌ر له‌كۆنگره‌ش چه‌ند بریارێكی زۆر بێ مانا ده‌ربكه‌ن بۆ زامنكردنی سه‌ركه‌وتنیان ، ئه‌ویش زیادكردنی ژماره‌ی ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی و مه‌كته‌بی سیاسی كه شه‌رعییه‌تی ئه‌و سه‌ركردایه‌تییه‌ی ئێستاشی خستۆته به‌ر پرسیاره‌وه .
له دانیشتنێكی تایبه‌تدا له‌گه‌ڵ هه‌ڤاڵێكی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیدا كه ماوه‌یه‌كه له‌كۆبوونه‌وه‌كان ده‌رناكه‌وێ ، له‌ئه‌سبابی به‌شدارینه‌كردنی له‌كۆبونه‌وه‌كان پرسیارم لێ‌كرد ، له‌وه‌ڵامدا وتی " جاچۆن به‌شداری له‌و كۆبونه‌وانه‌دا بكه‌م كه پێنج كه‌سی ده‌ره‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی به‌بێ هیچ شه‌رعییه‌تێك به‌شداری تێدا ده‌كه‌ن و خاوه‌ن بڕیاریشن تێیدا ".
یه‌كێتی زۆر خراپ لێی قه‌وماوه ، نه ده‌توانێ كۆنگره‌یه‌كی ته‌وافوقی ببه‌ستێ ، نه ده‌شتوانێ كۆنگره‌یه‌كی نیمچه دیمو‌كراسیش ببه‌ستێ ، نه ده‌توانێ كۆنگره دوا بخات ، نه‌ده‌شتوانێ به‌م شێوه‌ی ئێستاش بیبه‌ستێ ، كورد وته‌نی " های له هینێ . های له‌دۆشاوێ ".
ئه‌وه‌ی ئێستا پێش كۆنگره ده‌یبینین كاره‌ساته ، ئه‌وه‌ی له‌ناو كۆنگره‌ش ده‌یبینین مه‌رگه‌ساته ، ئه‌وه‌ی دوای كۆنگره‌ش ده‌یچنینه‌وه ، دارووخانێكی ته‌واوه‌و دوور نیه یه‌كێتیه‌كه‌ی مام جه‌لال ببێت به‌چوار یه‌كێتی و، چل ساڵی‌تر خه‌بات بۆ یه‌كگرتنه‌وه‌یان بكه‌ینه‌وه .. باقی وه‌لسه‌لام ..