رۆژئاوا... چی روویدا؟ چی رووده‌دات؟
2019-10-21 18:59:26
حه‌سه‌ن جودی
وه‌ك بینیمان؛ پیلانگێڕیی دژ به رۆژئاوا به دوو رێباز په‌یڕه‌و كرا. یه‌كه‌میان؛ هێرشی سه‌ربازیی هاوبه‌شی سوپای توركیا و گروپه چه‌ته‌كان بوو بۆ سه‌ر رۆژئاوا. دووه‌میان: ئه‌و رێككه‌وتنه بوو كه توركیا و ئه‌مریكا له‌نێوان خۆیاندا دژ به رۆژئاوا به‌ڕێوه‌یان برد.
- هێزه‌كانی سوریای دیموكراتی(هه‌سه‌ده) 12 رۆژ مه‌زنترین به‌رخۆدان و فیداكاریی كرد، تا هێرشه داگیركارییه‌كه پووچه‌ڵبكاته‌وه. توركیا و چه‌ته هاوكاره‌كانی جگه له گرێ سپی و چه‌ند گوندێك نه‌یانتوانی هه‌نگاویتر بێنه پێشه‌وه.
- رێككه‌وتنه‌كه‌ی ئه‌مریكا- توركیا به بڕیاری كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا ده‌ستیپێكرد. بۆیه هێزه‌كانی سوریای دیموكراتییش به رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ سوریا و به‌ناوبژیوانی رووسیا هه‌وڵیدا ئه‌و بۆشاییه سه‌ربازییه پڕبكاته‌وه كه به كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا دروست بوو.
- هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه ده‌رك به‌وه ده‌كرا كه ئه‌و داگیركارییه بۆ ئه‌نجامدانی كۆمه‌ڵكوژی گه‌ل و داگیركردنی رۆژئاوایه. به‌م ده‌رككردنه‌وه ئیداره‌ی رۆژئاوا و (هه‌سه‌ده) هه‌وڵیدا نه‌داگیركارییه‌كه و نه كۆمه‌ڵكوژیی رووبدات. له‌م پێناوه‌دا چی پێویست بوو له به‌رخۆدان و فیداكاریی، له به‌كارهێنانی هه‌موو جۆره شێواز و ته‌كتیكه‌كانی شه‌ڕی گرته‌به‌ر.
- ئێستا دوای به‌رخۆدانێكی مه‌زن و زه‌بروه‌شاندنێكی مه‌زن له داگیركاریی توركیا و چه‌ته‌كانی، به‌تایبه‌تی دوای چه‌ندین رۆژ له به‌رخۆدانی بێوێنه له سه‌رێكانی، (هه‌سه‌ده) به‌ناچاری و له‌چوارچێوه‌ی رێككه‌وتنه به‌زۆر سه‌پێنراوه‌كه، ته‌نیا له سه‌رێكانی كشایه‌وه. ئه‌مه‌ش بۆئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵكوژیی مه‌زن به‌سه‌ر گه‌ل روونه‌دات و هێزه‌كانی (هه‌سه‌ده) زه‌بری زۆریان به‌رنه‌كه‌وێت. ئه‌مه‌ش باشترین بژارده بوو له دۆخێكی وه‌كو دۆخی ئه‌و 12 رۆژه‌ی شه‌ڕ و پێكدادان.
لێره‌دا پێویسته چه‌ند خاڵێك به‌وردی بزانین و لێیتێبگه‌ین:
- هه‌موو ئه‌و شوێنانه‌ی توركیا و چه‌ته‌كان به شه‌ڕ و به‌ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا داگیریان كردووه كه‌متر له سه‌دا پێنجی خاكی رۆژئاوا و باكوور و رۆژهه‌ڵاتی سوریایه كه له‌ژێر ئیداره‌ی دیموكراتی (خۆبه‌ڕێوه‌به‌رێتی دیموكراتی)دان. له‌و سه‌دا پێنجه‌ش ته‌نیا ناحیه‌ی سه‌رێكانی، دوای ئه‌وه‌ی نیوه‌ی داگیركرا، نیوه‌كه‌ی تری سه‌رێكانی له‌ئه‌نجامی (رێككه‌وتنی ئه‌مریكا-توركیا-چه‌ته‌كان) له‌لایه‌ن هێزه‌كانی (هه‌سه‌ده)وه كشانه‌وه.
- ئه‌وه‌ی له 9ی مانگه‌وه له رۆژئاوا رووده‌دات به‌شێكه به پیلانگێڕییه‌كی زۆر مه‌زنتری دژ به گه‌لی كورد و گه‌لانی تری ناوچه‌كه. واتا هێشتا هه‌نگاوه‌كانی تری پیلانگێڕییه‌كه ماون، چه‌ندین جه‌وله‌ی تری شه‌ڕ و پێكدادان رووده‌ده‌ن. بۆیه زۆر گرنگه هه‌م رۆژئاوا و هه‌میش هه‌موو بزووتنه‌وه‌ی په‌كه‌كه و گه‌لی كوردستان هه‌موو هێز و توانستی خۆیان له‌یه‌ك كات و له‌یه‌ك جه‌وله‌ی شه‌ڕدا نه‌خه‌نه ناو شه‌ڕه‌وه، به‌تایبه‌تی هێشتا شه‌ڕی له‌وه مه‌زنتر و هێرشی له‌وه دژوارتر دژ به كورد ماون.
- ناكرێ وا لێكدانه‌وه‌ی ساده‌ی وابكه‌ین مادام (هه‌سه‌ده) له سه‌رێكانی كشایه‌وه كه‌واته ته‌واو هه‌موو شتێك له‌ده‌ستدرا. به‌مشێوه‌یه نییه. له‌شه‌ڕی سه‌ربازییدا داگیركردنی ناحیه‌یه‌ك ته‌نانه‌ت شارێك و هه‌موو وڵاتیش هه‌ر به‌واتای شكست و دۆڕان نایه‌ت ئه‌گه‌ر به‌رگریی و به‌رخۆدان مابێت. ئه‌گه‌ر رۆحی به‌رگریكردن و هێزی به‌رگریكردن هه‌بێت.
- ئه‌م شه‌ڕه هه‌رته‌نیا شه‌ڕی سه‌ربازیی نییه، به‌ڵكو شه‌ڕه‌كه رۆحی و فیكری و سیاسی و كولتوورییشه، شه‌ڕی دوو سیسته‌مه. سیسته‌می فاشیزمی توركیا كه له‌داڕووخاندایه و بۆ مانه‌وه‌ی خۆی هه‌موو شتێك ده‌كات، له‌به‌رامبه‌ردا سیسته‌می ئازادیخوازیی رۆژئاوا هه‌یه كه تازه له خۆبونیادنان دایه و هێزی به‌رگری مه‌زنی هه‌یه. بۆیه پێویسته هه‌ر له‌یه‌كه‌م قۆناخی شه‌ڕ و داگیركارییدا، بێهیوا نه‌بین و قه‌ده‌ممان نه‌شكێ و ملكه‌چی دۆخه نه‌خوازراوه‌كان نه‌بین. مادام به‌رخۆدان هه‌یه.
- ئه‌و هه‌ڵمه‌تی بایكۆته‌ی كه‌وا به پێشه‌نگایه‌تی گه‌نجانی چالاكوانی نیشتمانپه‌روه‌ر ده‌ستیپێكرد، تائێستا دوای زه‌بر وه‌شاندنه‌كانی (هه‌سه‌ده)، گه‌وره‌ترین زه‌بریان له‌ئابووری توركیا داوه. پێویسته به‌رده‌وامیی پێبدرێت. ئه‌م چه‌ند زانیارییه له‌سه‌ر ئابووری توركیا پێمانده‌ڵێ توركیا به‌م شه‌ڕه‌ی دژ به‌رۆژئاوا و به‌م هه‌ڵمه‌ته‌ی بایكۆت ئابوورییه‌كه‌ی وێران بووه. ته‌ماشای دۆخی ئێستای ئابووری توركیا بكه‌ن: (
١,,,, ٤٥٣,٤٠٠ ملیار‌و چوارسه‌دملێۆن قه‌رزی ده‌ره‌وه.
٢, بانكی ناوه‌ندی توركیا ته‌نهاو ته‌نها (٣٥) ملیار دۆلار یه‌ده‌كی نه‌قدی تیایه.
٣, بۆڕاگرتنی داڕوخانی به‌های لیره‌ی توركی ١٩ و ٢٠ ی ئه‌م مانگه ڕۆژانه دوو ملیار دۆلاری خستۆته بازاڕه‌وه. یه‌ده‌كی توركیا به زێڕه‌وه كه (٣٢٠ تۆنه به‌هاكه‌ی ٢٥ ملیاردۆلاره) به‌رگه‌ی دوومانگی تر ناگرێت ..!!
٤,كێشه‌ی گه‌وره‌ی ئه‌ردۆگان كه‌زه‌نگی مه‌رگی لێ ئه‌دات ئه‌بێت توركیا تا كۆتایی ٢٠٢٠ ,,(١٨٠) ملیار دۆلار قه‌رز بداته‌وه كه‌مه‌حاڵه به‌م وه‌زعه‌وه ..)(ئه‌م زانیارییه‌م له ئه‌كاونتی هاوڕێ حه‌مه غه‌فور وه‌رگرتووه)
- خۆپیشاندانه جه‌ماوه‌رییه‌كانی گه‌ل به رۆژهه‌ڵات و باشووری كوردستان زۆر گرنگن. هه‌م بایكۆت و هه‌میش خۆپیشاندان گه‌وره‌ترین كاریگه‌ریی ئه‌رێنی و باشی به‌سه‌ر یه‌كڕیزی و یه‌كهه‌ڵوێستی خه‌ڵكی كوردستان كردووه و ده‌كات. بۆیه پێویسته هه‌م خۆپیشاندان و هه‌میش بایكۆت به‌رده‌وام بن. چونكه هێشتا شه‌ڕ و داگیركاریی و پیلانگێڕییه‌كان به‌رده‌وامن.
مسۆگه‌ر رۆژئاوا سه‌رده‌كه‌وێت.