تێكشكانی هێزی نه‌رمی ئه‌مریكا
2019-10-16 08:59:35
کامەران مەنتک
هه‌موو زلهیزیك دوو جۆر هێزی هه‌یه له ململانێكانیدا به‌كاریده‌هێنێت، هێزی نه‌رم، كه ئه‌و پره‌نسیپ و بیروباوه‌ڕانه‌یه به‌رزی ده‌كاته‌وه‌و وه‌ك ئامڕازێكی گرنگ له‌شه‌ڕدا به‌كاریده‌هێنێت، له‌گه‌ڵ هێزی ره‌ق، كه ئه‌و سوپا‌و چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیانه ده‌گرێته‌وه، كه له‌به‌رده‌ستیدایه. زۆرجار به‌رله‌وه‌ی هێزه ره‌قه‌كان رووبه‌رووی یه‌كتر ببنه‌وه، هێزی نه‌رم به‌ره‌ی دوژمنه‌كه‌ی داگیركردووه!. ناپیلۆن به‌ر له‌وه‌ی بگاته ئه‌وروپا، پڕه‌نسیپه‌كانی شۆرشی فه‌ره‌نسی(دادپه‌روه‌ری و برایه‌تی و یه‌كسانی) كۆمه‌ڵگای ئه‌وروپی ته‌نیبوو، بۆیه هێزه ره‌قه‌كه‌ی ناپلیۆن، واته سوپاكه‌ی به ئاسانی توانی ئه‌و وڵاتانه داگیر بكات، كه نه‌ك رووبه‌رووی نه‌بوونه‌وه، بگره پێشوازیشیان كرد!. پاشان به‌هۆی نه‌گونجانی هێزی نه‌رم و ره‌قی ناپیلۆن، واته ئه‌و كارانه‌ی ئه‌نجامیان ده‌دا له‌گه‌ڵ ئه‌و پڕه‌نسیپانه‌ی به‌رزیان كردبووه، ئه‌و كه‌سانه‌ی پێشوازیان له سوپاكه‌ی ناپلیۆن كرد، هه‌ر خۆیان لێی هه‌ڵسانه‌وه‌و ده‌ریانكرد!.
ئه‌مریكا كاتێك هاته رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، دوای لێدانی ئێراق، كۆمه‌ڵێك پڕه‌نسیپی سه‌رنج راكێشی به‌رزركردبوه‌وه وه‌ك ئازادی و مافی مرۆڤ و دادپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی و ... هتد، ئه‌گه‌رچی مێژووی ئه‌مریكا وایكرد، زۆر له خه‌لكی هوشیار باوه‌ڕ به‌م دروشمانه‌ی ئه‌مریكا نه‌كات، وه‌لێ له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا كاریگه‌ری گه‌وره‌ی خۆی له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگاكان هه‌بوو. له ماوه‌ی بیست و هه‌شت ساڵی رابردوو به‌رده‌وام هاوسه‌نگی نێوان هێزی نه‌رم (سۆفت پاوه‌رو) و هێزی ره‌قی(هارد پاوه‌ر) ی ئه‌مریكی له له‌نگیدا دابووه، واته رۆژ به رۆژ باوه‌ڕكردن به ئه‌مریكا لاوازتر بووه. ده‌توانین هه‌ڵوێستی ئه‌مریكا به‌رامبه‌ر رۆژئاوای كوردستان وه‌ك خاڵی ترۆپك و كۆتایی سۆفت پاوه‌ری ئه‌مریكی هه‌ژمار بكه‌ین، ده‌سه‌ڵاتی ئه‌مریكی نه‌ك له جیهان، بگره له ناوه‌خۆی ئه‌مریكاش متمانه‌ی له ده‌ستدا، كه ئه‌مه خاڵی ده‌ستپێكی كشانه‌وه‌و به كۆتاهاتنی راسته‌قینه‌ی ئه‌مریكایه وه‌ك تاكه هیزێكی جیهانی، چونكه له رووی هێزی ره‌قه‌وه ئه‌مریكا دوای ساڵی (2000) ورده ورده له كشانه دواوه دایه!. له‌ده‌ستدانی سۆفت پاوه‌ر كاریگه‌ریه‌كی ترسناكی له‌سه‌ر چاره‌نووسی هێزه‌كان هه‌یه، چونكه بنه‌مای دروست بوون و به‌هێزبوونی هه‌موو هێزه‌كانی تره. ئه‌وه‌ی تا ئێستا توانیویه‌تی له‌م بواره‌دا یارمه‌تیه‌كی سۆفت پاوه‌ری ئه‌مریكی بدات بۆ ئه‌وه‌ی خۆی بگرێت، ئه‌وه‌یه هێزه ركابه‌ره‌كانی وه‌ك روسیا و چین سۆفت پاوه‌ریان زۆر لاوازه‌و هیچ ئه‌لته‌رناتیڤێكی نوێیان بۆ كۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی پێ نیه، به‌ڵكو كار له‌سه‌ر هه‌مان ئه‌و دروشمانه ده‌كه‌ن، كه له قۆناغی شه‌ری ساردا كاریان پێده‌كرد!.
ئه‌مریكا دوای ئه‌و هه‌نگاوه‌ی به‌رامبه‌ر كورد له رۆژئاوای كوردستان، هه‌ر هه‌ڵوێستێكی تر بنوێنێت، تازه سۆفت پاوه‌ره‌كه‌ی له‌كه‌دار بووه، وه‌ك هه‌ندێك خه‌ڵك به ساده‌یی ده‌ڵێن ئه‌خلاقی ئه‌مریكا له‌كه‌دار بوو، كه زۆر ئاسته‌نگه جارێكی تر كاریگه‌ر بكرێته‌وه. راسته لای ریالیسته نوێیه‌كان له سیاسه‌تدا مه‌سه‌له‌ی ئه‌خلاق هیچ شوێنێك ناگرێت، به‌ڵام ئه‌مه هه‌رگیز له به‌های ئه‌وه كه‌م ناكاته‌وه، كه ئه‌خلاق وه‌ك فاكته‌رێكی گرنگ، به تایبه‌تیش له دۆخه به‌رچاو و هه‌ستیاره‌كاندا رۆڵێكی گرنگ له پێكهاته‌ی هێزی نه‌رمدا ده‌گێڕێت، بۆیه كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له رۆژئاوای كوردستان، به ته‌نیای كشانه‌وه‌ی سوپا‌و چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیه‌كانی ئه‌مریكا نیه، به‌ڵكو كشانه‌وه‌و گه‌ڕانه دواوه‌ی به‌هاكانی ئه‌مریكی و سۆفت پاوه‌ری ئه‌مریكایه.