داستانی پردێ
2019-10-15 15:01:49
زانا عەبدولڕەحمان
لەسەرەتاوە بابەتی رێفراندۆم لای بارزانی بابەتێكی جدی نەبوو و تەنها كارتێكی فشاربوولەسەر بەغداد لەدوایی سەركەوتنی پێشمەرگە و شكانی داعش و هەڵوەشاندنەوەی سوپایی عێراق و هاتنی سەدان وەفدی باڵای بیانی بۆ هەولێر ئەمەیی وەكو هەلێك قۆستەوە تا فشار لەسەر بەغداد دروست بكات لەناوخۆش بابەتی كۆتایی هاتنی وویلایەتەكەی وەكو سەرۆك هەرێم لەبیری خەڵك ولایەنە سیاسەكان بەرێتەوە بەپشتیوانی دۆستە ئەوورپیەكانی بارزانی وایكرد بابەت ریفراندۆم وەك بابەتێكی جدی لای خەڵك و كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی پیشان بدرێت هەر كە جاڕی ریفراندۆدرا و كەمپین دەستی پێكرد و هەموومان كەوتینە پشتیوانی ، ئیتر فشاری نێودەوڵەتی ناوخۆی جدی دەستی پێكرد بۆ راگرتنی بارزانی بەڵام تازە بارزانی بوو بەقسەی خۆیەوە
تووشی ئیحراجیەك بوو لەهەوڵی دۆزینەوە رێگەیەك بوو بۆ ئەوەی راگرێت و بەسەلامەتی لێدەربچیت بەداخەوە بەشێك لەو میدیا و ئەو دۆستە سیاسیانەی كە بە ملیون دۆلاریان وەرگرتبوو بۆئەوەی پارەكە نەگەرێنەوە بۆ بارزانی رێگەی دەربازبوونیان لە بارزانی گرت و زیاتر هانیاندا كە هەر بیكات ، من دلنیام بەدرێژایی كەمپنی ریفراندۆم بارزانی بەداوی رێگەی نەجاتدا دەگەرا بەڵام ، چەتەكانی كوردایەتی لەناو هەموو حیزبەكان ئەو رێگەیان لێداخست
هەرچەند وویستی بەرپرسیارەتی بخاتە ئەستۆی پەرلەمان خۆی لێدەرچێ هەر ئەو رۆژەی كە هێنایانە پەرلەمان زانیم ئەو بابەتە راست نیە و بارزانی پەشیمان بۆتەوە بۆیە ئەوێت ئێمە شەریك بكات دەنا بارزانی و پارتی یەك تۆز دڵنیایان هەبوایە هەرگیز بۆ كارێكی ئاوا كەس شەریك ناكەن وەكو سەروەت و سامانی ئەو ووڵاتە هەموویان بە تەنها بۆ خۆیان ئەبرد
بۆیە رێفراندۆم جدی نەبوو تەنها مانۆرێك بوو بۆ چاوبەستی خەڵك نەك بۆ سەربەخۆی
شانزەی ئۆكتۆبەر
شەوی پێشتر پارتی بە پاس و ئۆتۆمبێل بندیوارەكانی خۆی لە رانیە و سلێمانی و گەرمیان وهەولێر بردبووە پردی و میدیاكان ئامادەكردبوو تەنانەت پەمپی فرمێسكیشان بۆ خەڵك بردوو بۆ ئەوە لەبەردەم كامێرا كان بگرین دوو دەبابەی ئەبرامز ی سوتاویی شەرداعش لە موسلەوە لەسەر دوو ترێلە ئەگوێزنەوە بۆ پردێ هەموو میدكارەكان و پەیامنێرەكانی هەموو شارەكانی ئەهێنێتە هەولیر لە چاوەروانی دەست پێكردن ئەبن
یەكێتی چی ئەكات
بەشێك لە گەنجەكانی یەكێیتی بافڵ تاڵەبانی و لاهور تاڵەبانی هەوڵئەدەن لەگەل ئەمریكی و بەریتانیەكان،دۆخە چارەسەر بكەن و لەگەڵ سەركردە عیراقیەكان خەریكن دۆخەكە هێوربكەنەوە لەلایەكیتر دەیانەوێت لە ئاستی ناوخۆی یەك ریزی كورد پەرت نەبێت، بەڵام هەر لەوكاتەدا بەداخەوە بەشێك لە یەكێتی خەرێكی گواستنەوەی زانیارەكانن بۆ پارتی تا پلانەكان تێكبدەن و پارتیشی لەژێرەوە لەگەل حەشدی شەعبی خەرێكی رێكەوتن لەسەر مەخمور تاموسل و لە میدیا جاری شەر ئەدەن لەسەر كەركوك تا هێزە عیراقیەكان تووڕەبكەن و رێككەوتن قبوڵ نەكەن بە شەڕ بێنە كەركوك و ئەو سنورانەی لە دوای 2003 بۆ كورد دروست ببوون بۆیە لە هەموو سەرە سەعاتێك یەكیێتی رێككەوتنی ئەكرد و پارتی لەرێگەی جاسوسەكانەوە زانیاری وەرئەگرت و رێككەوتنەكەی تێك ئەدایەوە
بەڵام بافل ولاهور تاڵەبانی نەكەوتنە داوای پیلانی پارتی و بەشێك لە یەكێتی و كەركویان پاراست و نەیانهێشت خۆێنی خەڵك برێژرێت و شارەكە خاپوور بكرێت
بەیانی كە هێز جوڵا ژووری سینارۆكانی پارتی نەخشەكەیان وەكو خۆی دەست پێكرد سەرەتا هەندێك لایەنگری پارتی كە لە پشدەرەوە هاتبوون شێوە زارەكەیان دیار بوو بەناوی خەڵكی كەركوك كەوتنە قسەكردن و پەلاماردانی یەكێتی مەمپی فرمێسك رێژیان دا ئەكتەرەكان تا فرمێسكی تمساحی برێژن میدیای پارتیش سات بەسات دیمەنە دروست كراوەكانی ئەگواستەوە بۆیە
بەخیرای میدیا پارتی دەستیگرت بەسەر عەتف و سۆزی خەڵك. بەجۆڕێك وێنەی روودوەكەی ئەكرد كە تەواو لە راستی ئەچوو .ناوماڵی یەكیتیشی پەرت كرد و چونكە هەندێك سەركردەی كردە پاڵەوانی بەرگری و هەندێكیشی كردە خائین و خاك فرۆش .
ئەوانەی لە میدیای پارتی وەك پاڵەوان وێنا كران، خێرا بەیان نامەیان دژی حیزبەكەی خۆیان نوسی و ئەو پلانەی كە پارتی نەخشە بۆ كێشابوو خستیانە گەردنی دووگەنجی یەكێتی. كە ئەوان مەبەستیان بوو خوێن نەڕێژرێ و گەل دەربەدەر و بێ حاڵ نەبێت دواتریش بە
باشی ئەوە روون بووە.
ئەو شەوە میدیایی یەكێتی لە خەوی قوڵ بوون جەماعەتی تەلەفیزۆن لە مرێگەپان بێ خەبەر خەرێكی كەڵەشێر خواردن بوون
بۆیە وەكو دوا حوشتری كاروان، كاتێك گەیشتن تازە كار لەكار ترازبوو، كە نەیان توانی هیچ پەیامێك بگەیەنن.
ئەوەی كردیشان وەك ئەوە وابوو چاكی مەكە با خراپ نەبێت. رۆڵێكی نێگەتیڤیان گێڕاو نەیان توانی راستییەكان وەك خۆی بەخەڵك بڵێن كە پارتی مەبەستییەتی كۆتایی بە هەژموونی یەكێتی بهێنێ لە كەركوك و ناو ماڵەكەی پەرت پەرت بكاو بیخاتە خانەی ناپاكی و خیانەتەوە،
بۆیە ئەگەر مەزڵوم كۆبانیەك هەبێت لەباشور بەناچاری بریاری قورس بدات لەپێناو خەڵكی كەركوك و نەرشتنی خۆێنی رۆڵەكانی گەلەكەی ئەوە شێخ لاهورە كەدەبێت سوپاسی بكەین
. ئیتر پارتی هەموومانی مەشغولی كەركوك كرد و خۆشی لە مەخمورتا شەنگال ئەكشێتەوە تەسلێمی حەشدشەعبی ئەكات بێ ئەوەی هیچ میدیاكە رووماڵ بكات، لەپردی دوو دەبە نەوت ئەكەن بەو دەبابە شكاوانەی كە لە موسلەو هێناویانە وێنەی ئەگرن و ناوئەنێن داستانی پردێ
كاكیشم بەیانێك ئەنوسێ ئەوەی خۆمان ناو ئەنێت خیانەتی شانزەی ئۆكتۆبەر
رەنج وماندووبونی یەكێتی و خۆێنی شەهیدەكانی لەبەرچاو نەگرت