سوپاس مه‌زڵوم كۆبانی
2019-10-15 12:26:20
له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج
1
مه‌زڵوم كۆبانی باشی كرد
به ده‌ر له سۆزی كورد بوون ، تۆ یه‌كێكی له‌وانه‌ی كه پێویسته له داهاتودا خه‌ڵاتی نۆبڵی ئاشتی وه‌ربگریت ، له‌وه گه‌ڕێ خه‌ڵك چی و چۆن له باره‌ی رێكه‌وتنه‌كه‌وه ده‌ڵێن ، سه‌یری ئه‌وه بكه كه چه‌ندین هه‌زار كه‌سی دیكه ئاواره‌و ده‌ربه‌ده‌ر ده‌بون ، رێكه‌وتنێكی ئازار به‌خش بوو ، به‌ڵام له پێناوی ئه‌وه‌دا بوو كه مناڵی زیاتر له ماڵ و كوچه‌و كۆڵانه‌كانی خۆیان رانه‌كه‌ن ، ئه‌مه گرنگه ، دنیاش ئه‌و راستیه ده‌زانن ، ئه‌وانه‌ی پێیان وایه باشتریان ده‌كرد ، راست ناكه‌ن پتر له ساڵێكه مقۆمقۆی كشانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكاو به جێهێشتنی ئێوه هه‌یه ، ئێوه مانه‌وه‌و به‌رده‌وام بوون ، خه‌ڵكیش هه‌بوون له هۆتێله پێنج ئه‌ستێره‌كاندا ده‌یانگووت " ده‌بێت هه‌سه‌ده وا بكات و وانه‌كات " دڵنیابه ئێوه سه‌ركه‌وتن ، سه‌ریش ده‌كه‌ون ، له‌م گه‌مه مه‌ترسیداره‌دا ئه‌وه‌ی ده‌دۆڕێ ئه‌ردۆغان و توركیایه ، ئه‌وه من نایڵێم ئه‌وه دیرۆك ده‌یڵێت ، رۆژانی دادێ رۆژانی باشتر ده‌بن بۆ كورد و بۆ ئێوه‌ش .
2
كاك مه‌سعود ئه‌مه‌ش بكه
به ده‌ر له پیاهه‌ڵدان به هه‌ركه‌سێكا ، ده‌ستخۆشی له هه‌موو ئه‌وانه ده‌كه‌م كه له‌م چه‌ند رۆژه‌ی میحنه‌تی كوردا به قسه‌یه‌كیش به‌شداری كه‌مكردنه‌وه‌ی ئازاره‌كه‌یان كرد ، ره‌نگه داواكردنی ده‌ركردنی بنكه‌و باره‌گاكانی میت و ژاندرمی تورك له ئێستادا كه‌مێك قورس بن ، هه‌رچه‌ند ئه‌وه‌نده‌ی له سه‌ر هه‌رێمه ، ئه‌وه‌نده‌ش له سه‌ر عیراقه به‌سه‌ركۆمارو سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیری ناوخۆوه، ئه‌و بنكانه بارگرانی زیاتر نین .
به‌ڵام كردنه‌وه‌ی ده‌روازه‌ی سنوری نێوان هه‌رێم و رۆژئاوا كه 100له 100 به ده‌ست پارتیه‌و كاك مه‌سعود ده‌توانێ هه‌ر ئێستا بڕیاری لێبدات ، هه‌ڵگرتنی ئابلوقه‌ی سه‌ر مه‌خمور ، كه ئه‌ویش لای ئه‌وان ئاسانه ، دوو كارن كردنیان سه‌دان هه‌نگاو ئێمه‌ی كورد له یه‌كتر نزیكده‌كه‌نه‌وه ، دوو كارن ده‌بنه سه‌ره‌تایه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی چه‌تری كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كوردستان زیاتر هه‌موومان له ده‌وری یه‌كتر كۆبكاته‌وه .
3
ئه‌ردۆغان ده‌شكێت
دۆڕاوی سه‌ره‌كی له‌م بارودۆخه‌ی ئێستادا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانه ، ئه‌و پیاوه‌ی له پێناوی به دیهاتنی خه‌ونی سوڵتانیدا زۆر كاری مه‌ترسیداری كرد ، له سیناریۆی كوده‌تاوه بۆ مانه‌وه ، تا پێشێلكردنی هه‌موو مافه‌كانی مرۆڤ و سوك كردنی دیموكراسیه‌ت ، ئه‌وه‌جگه له‌وه‌ی توركیای خستوه‌ته گۆشه‌یه‌كی تاریكی دنیاوه‌و گه‌یشتوه‌ته دوا كونجی یان په‌شیمان بوونه‌وه یان شكست ،من دڵنیام ئێستا تامی ژیان بۆ ئه‌ردۆغان و بۆ ئاكه‌په‌ش تامێكی تاڵه‌و له داهاتووی توركیادا زۆر لاواز‌و نه‌خۆش ده‌رئه‌كه‌ون ، ئه‌مه هه‌قیقه‌ته ، مه‌گه‌ر هه‌نگاوی دیكتاتۆریانه‌و داعشیانه ئه‌و راستیه بگۆڕن .