قۆناغی دووهه‌می بایكۆتی هاونیشتیمانی هه‌رێم
2019-10-13 09:25:24
ئاراس فه‌تاح
كه‌مجار دۆخێكی هاوشێوه‌ی ئه‌م چركه‌ساته هه‌بووه كه تیایدا گه‌لی ئێمه هه‌م له ته‌نهاییه‌كی گه‌وره‌دا بژیی و به‌ته‌نها ڕووبه‌ڕووی جه‌نگێكی ناته‌با و وه‌حشییانه‌ی نه‌ژادپه‌رستیی بووبێته‌وه، هه‌م هاوسۆزییه‌كی نێونه‌ته‌وه‌یی گه‌وره‌ی له‌و شێوه‌یه‌شی هه‌بووبێت، كه ئێستا هه‌یه‌تی. ئه‌وه‌ی ئه‌م ره‌هه‌نده ئینسانییه‌شی پشتئه‌ستووركردووه خه‌ونی ئازادیی و ئاشتیی گه‌لێكی سته‌مدیده‌یه، نه‌ك دروستكردنی ڕقی دینیی و نه‌ته‌وه‌یی.
به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌مڕۆوه، له هه‌شتاكاندا ژماره‌ی ڕه‌وه‌ندی كوردیی زۆر كه‌م بوو. كاریگه‌ریی له‌سه‌ر رووداوه‌كانیش زۆر دیارییكراو بوو. كاتێك له مه‌ركه‌زی شاری موینشندا به ژماره‌یه‌كی كه‌مه‌وه پلاكاتمان هه‌ڵگرتبوو ، بۆئه‌وه‌ی جینۆسایدكردنی كورد له‌لایه‌ن رژێمی عێراق و به هاوكاریی كۆمپانیا ئه‌ڵمانییه‌كان بۆ ڕای گشتیی روونبكه‌ینه‌وه، هه‌ندێك له ئه‌ڵمانییه‌كان لێیان ده‌پرسین: كوا دهلیلهكانتان، بۆئه‌وه‌ی بیسه‌لمێنن كه هه‌م سه‌دام و هه‌م كۆمپانیا ئه‌ڵمانییه‌كان له‌و كۆمه‌ڵكوژییه‌دا به‌شدارن؟ دیاره ئه‌و سه‌رده‌مه به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌مڕۆوه، سه‌رده‌می ئینته‌رنێت و سمارتفۆن نه‌بوو تاوه‌كو وێنه‌كان بهچرسات بگه‌نه ده‌ستمان و بیسه‌لمێنین كه عێراق چه‌كی كیمایی به‌كارهێناوه. له‌دوای ڕهوهكهشهوه جگه له چه‌ند هاوڕێیه‌كی رۆژنامه‌نووس و چه‌ند رێكخراوێكی ئێن جی ئۆی ئه‌ڵمانیی، هیچ كه‌ناڵێكی تر نه‌بوو كه بتوانێت به وێنه و نووسین و ده‌نگ ڕای گشتیی ئه‌ڵمانیی و ئه‌وروپیی له میدیاكاندا بجوڵێنێت.
پاشئه‌وه‌ی وێنه‌كانی قوربانییانی كیمیایی هه‌ڵه‌بجه بڵاوبوونه‌وه و ڕای گشتیی و حكومه‌تی ئه‌ڵمانیی ئیحراجكرد، چه‌ند كۆمپانیایه‌كی ئه‌ڵمانیی به تاوانی به‌شدارییكردن له دروستكردنی كارگه‌ی چه‌كی كیمیاوی، دران به دادگا. یه‌كێك له‌و مهنێجهرانهی كه كۆمپانیاكه‌ی به یارمه‌تیدانی عێراق بۆ دروستكردنی چه‌كی كیمیاویی تاوانباركرابوو، له چاوپێكه‌وتنێكدا گوتی: ئێمه ژه‌هری كشتوكاڵییمان بۆ حكومه‌تی عێراق ناردووه، بۆئه‌وه‌ی مێرووه زیانبه‌خشه‌كان بكوژن. ئێستاش كه سه‌دام كردوویه‌تی به گازی كیمیاویی و كوردی پێده‌كوژێت، نه كێشه‌ی ئێمه‌یه و نه هه‌ڵه‌ی ئێمه. ئێمه بزنس ده‌كه‌ین، بۆیه بۆ كۆمپانیاكه‌مان و بۆ ئێمه‌ی مه‌نێجه‌ر بزنس پێش ئه‌خلاق ده‌كه‌وێت، نه‌ك به پێچه‌وانه‌وه! ئه‌مه ئه‌و لۆژیكه‌یه كه بازاڕی ئازاد به‌ڕێوه‌ده‌بات، گه‌ر سیاسه‌تیش به هه‌مان لۆژیك كاری كرد، ئه‌وا خۆی ئازادده‌كات له هه‌موو به‌رپرسیارێتیی و ئه‌خلاقێكی ئینسانیی.
با واز له‌و تویته‌كه‌ی ئه‌كته‌ری گه‌وره‌ی ئه‌مریكیی رۆبه‌رت دی نیرۆ، بهێنین كه ده‌ڵێت ترامپ كوردی بۆ تاوه‌رێك له ئیسته‌مبوڵ فرۆشت و ته‌ماشایه‌كی ئهرگیومێنتهكانی خودی ترامپ بكه‌ین و بزانین ئایا پاساوه‌كانی هه‌مان لۆژیكی ئه‌و سه‌رمایه‌داره ئه‌ڵمانییه نییه بۆ په‌یوه‌ندیی نێوان بزنس و ئه‌خلاق و سیاسه‌ت. ئه‌و گوتی ئێمه سه‌ربازه‌كانمان ده‌كشێنینه‌وه، چونكه تێچوونی ئه‌و جه‌نگه بۆ ئێمه زۆره و نامانه‌وێت چیتر رۆڵی پۆلیس له‌ناوچه‌كه‌دا بگێڕین و حه‌قمان به‌سه‌ر ئه‌و شه‌ڕه سه‌دان ساڵه بێمانایه‌ی نێوان كورد و توركیشه‌وه نییه. له هه‌موو ئهرگیومێنتهكانیشی عه‌به‌سیی تر، به‌شداریینه‌كردنی كورده له شه‌ڕی نۆرماندیی! چه‌ند رۆژێك به‌سه‌ر ئه‌م سه‌فسه‌ته سیاسییانه‌دا تێنه‌په‌ڕی، ترامپ بڕیاریدا ژماره‌یه‌كی زۆر له سه‌ربازانی ئه‌مریكیی و چه‌ك تفاقێكی زۆر بۆ میرنشینی سعودیی بنێرێت. گه‌ر به‌و لۆژیكه‌ی ترامپ ئه‌و پرسیاره ساده‌یه‌ی هه‌موو هاوڵاتییه‌كی ئاسایی ئه‌مریكیی و كورد و جیهان ده‌یكه‌ن، دابڕێژینه‌وه، ده‌بێت بپرسین: به‌ڕێز ترامپ، گه‌ر تۆ حه‌قت به‌سه‌ر شه‌ڕی دووسه‌د ساڵه‌ی كورد و توركه‌وه نه‌بێت، ئه‌ی چ حه‌قێكت به‌سه‌ر ململانێ و جه‌نگی شیعیزم و سوننیزمه‌وه هه‌یه كه مێژووه‌كه‌ی بۆ پێش 1400 ده‌گه‌ڕێته‌وه؟ گه‌ر ترامپ بیزانیبایه سه‌لاحه‌دینی ئه‌یوبی به ڕه‌گه‌ز كورده و له‌ژێر فه‌رمانده‌ی ئه‌ودا شكست به له‌شكری مه‌سیحییه‌كان هێنرا، خۆ ده‌یكرد به ئهرگیومێنتێكی تر دژ به كوردان. پرسیاره‌كه عهبهسییهكه ئه‌وه نییه چه‌ند سه‌ربازی سعودیی له جه‌نگی نۆرماندیدا كوژران، به‌ڵكو پرسیاره موحریجهكه له سیاسه‌تی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی ترامپ ئه‌وه‌یه، كێ به پاره شهر ده‌كات، شه‌رڤانان كه له كاتی شه‌ڕی خه‌لافه‌تی داعشدا بۆ ئازادیی ده‌جه‌نگان و له ئێستاشدا دژ به پاكتاوی ڕه‌گه‌زیی له‌شكری سوڵتانهكهی توركیا ده‌جه‌نگن، یان سه‌رۆكی ئه‌مریكا و له‌شكره‌كه‌ی له خه‌لیج بۆ خه‌لیفه و سوڵتانه‌كانی كه‌نداو؟ ئه‌وه شه‌رڤانان نین كه به پاره شه‌ڕده‌كه‌ن، به‌ڵكو ترامپه كه ئاماده‌یه بۆ پێترۆدۆلاری سعودیی رۆڵی پۆلیسیان له كه‌نداودا بۆ بگێڕێت و ماشێنی له‌شكره‌كه‌ی وه‌كو به‌كرێگیراوێك بخاته گه‌ڕ، بۆئه‌وه‌ی شێخه‌كانی خه‌لیج و ده‌سه‌ڵاته سونییه وههابییهكهیان له هه‌ڕه‌شه‌ی ئێرانی شیعیی بپارێزێت.
له كاتێكدا ناوچه‌كه و دونیا ده‌كوڵێت، باس باسی داگیركاریی توركیا و سیاسه‌تی پاكتاوی ره‌گه‌زییه له رۆژئاوا، په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستانیش تاكه په‌رله‌مانێكه كه نه‌ك لێی قه‌ده‌غه‌كراوه چاودێریی حكومه‌ت بكات و داوای هاوپشتیی و هاوكاریی به‌په‌له‌ی رۆژئاوا بكات، به‌ڵكو پێیگوتراوه ده‌بێت بێده‌نگ و نابینا و بێزمان بیت به‌رامبه‌ر به هه‌موو رووداوه مه‌ترسییداره نیشتیمانییه‌كانی ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم. كولتوورێكی مه‌ترسییدار له لاموبالاتی سیاسیی و ئه‌خلاقیی بووه به وه‌زیفه‌ی سه‌ره‌كیی ئه‌م په‌رله‌مانه بێ كار و بێ به‌رهه‌مه‌ی هه‌رێم. گومانی تێدا نییه كه هه‌موو حیزبه‌كان به‌رپرسن له‌وه‌ی په‌رله‌مانیان كردووه به شوێنێك بۆ باوێشكی سیاسیی و وه‌نه‌وزی ئه‌خلاقیی. كۆنه‌بوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی هه‌رێم و دهرنهكردنی یه‌ك به‌یاننامه له‌سه‌ر ئه‌و كۆمه‌ڵكوژییه‌ی له‌شكره‌كه‌ی ئه‌ردۆگان له رۆژئاوای كوردستان، جگه له بێشهرمییهكی بێهاوتای سیاسیی و ئه‌خلاقیی بۆ مێژووی ئه‌م په‌رله‌مانه، هیچ مانایه‌كی تر هه‌ڵناگرێت. ئه‌م په‌رله‌مانه بێكهڵكهی هه‌رێم ته‌نها قابیلی ئه‌وه‌یه بیخه‌یته ناو ته‌نه‌كه‌ی خۆڵه‌وه!
راستییه‌كی به‌ڵگه‌نه‌ویسته كه به‌رهه‌می ئه‌م حكومه‌ت و په‌رله‌مانه، بایكۆتی زۆرینه‌ی هاونیشتیمانیانی هه‌رێمی كوردستانه له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا. بۆیه به‌رامبه‌ر به بایكۆتی هه‌ڵوێستوه‌رگرتنی ئه‌خلاقیی و سیاسیی و ئینسانیی كۆنكرێتی ئه‌م سێ سه‌رۆكایه‌تییه و هه‌موو حیزبه‌كانی هه‌رێمی كوردستان دژ به كۆمه‌ڵكوژیی له رۆژئاوای كوردستان، كاتی ئه‌وه‌یه قۆناغی دووهه‌م له بایكۆتی هاونیشتیمانیان ڕابگه‌یه‌نرێت. ئه‌ویش كه‌مپینی بایكۆتی هه‌موو به‌رهه‌مێكی توركییه له هه‌رێمی كوردستان و بایكۆتی سه‌فه‌ر و گه‌شته بۆ ئه‌و وڵاته. ئه‌م بایكۆتهش بچووكترین هه‌ڵوێستی ئه‌خلاقیی و ئینسانیی و وه‌ڵامی هاونیشتیمانیانی مه‌ده‌نیی ئێمه ده‌بێت به‌رامبه‌ر به‌و ئیفلاسه ئه‌خلاقیی و سیاسییه‌ی سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی هه‌رێم و ئه‌و پاكتاوه ڕه‌گه‌زییه وهحشهتگهرییهی ده‌وڵه‌تی توركیی له كوردستانی رۆژئاوا پیادهیدهكات.