Draw Media

فریای گوندەكانی خورماتوو داقوق بكەون 

فریای گوندەكانی خورماتوو داقوق بكەون 

2019-10-08 16:53:58


لەتیف فاتیح فەرەج 
ئێستا لە سنوری قەزاكانی داقوق و خورماتوو ئەم گوندە كوردیانە وەك لەپی دەست خاڵین و هەندێك گوندی دیكەش تاپۆی كوردیان هەیەو عەرەبیان تیایە  ناوی گوندەكان :
قەزای داقوق :
1-    جینگڵاوە 
2-    ئاوای فەریق 
3-    تۆپزاوە 
4-    عەلی سەرای 
5-    عەرەب كۆی 
6-    عەلوەی پاشا 
7-     شوكر جەیران 
8-    شەشەكان 
9-    تەپەی دووسەر 
10-    سەی حوسێن 
11-    سەی عەباس 
12-    سەی نیعمەت 
13-    شالیار 
14-    هاواری گەرمیان 
15-    رزگاری 
16-    زەنقڕ یەك دووماڵی تیا ماوە 
17-    سنور 
18-    عەبدوڵا غانم 
19-    عەنانە
20-    تەلمەغار 
21-     مەتارە 
قەزای خورماتوو
1-    پارە پارە 
2-    خدر وەلی 
3-    شۆراو 
4-    پەڵكانەی سەیدەكان 
5-    پەڵكانەی سەرحەد 
6-    پەڵكانەی سالم 
7-    غەڕە 
8-    قوڕیچای نەهرەوان 
9-    قوڕیچای گەورە 
10-    بەلەگەی بچوك 
دیارە شوێن و ناوچەكانی تری دەشتی نەینەواو سنوری دوبز و خانەقین باشتر نین خەراپتر نەبن .
پێش ریفراندۆم ئێمە لە زۆربەی ئەو گوندانە چالاكی رۆشنبیری و هۆشیاری كۆمەڵایەتی و كاری رێكخراوەیی خۆبەخشانەمان كردووە ، تەنانەت داعشیش سەرەڕای داگیر كردنی هەندێكیان ، بەڵام نەیتوانی بە خەڵكەكەی چۆڵبكات ، بەشێك لە گوندەكانیش خۆیان هێزی خۆ پارێزیان دروستكردبوو ، ئێستا تەواوی ئەو گوندانە چۆڵن .
ئەو گوندانە كە ناوم هێناون سەدان ساڵە ئاوەدانن و بە تاپۆ زەوی و زاری تاڵەبانی و داودی و كاكەیی و زەنگەنەو و كوردی دیكەن و لە سەردەمی بەعس و ئەنفال و پێشتریشا  بەشێكیان بە زۆر لە كورد سەندرابوون بۆ عەرەب ، لە دوای 200 ەوە خەڵكەكە بە خۆشیەوە گەڕانەوە ناوچەكانی خۆیان ، بەڵام لە 2017 بە دواوە خەریكە بە تەواوەتی لە دەست دەچن ، هەڵبەت ئەگەر هەر یەك لەمگوندانە بەلای كەمەوە  وا دابنەین 20 خێزانی تیابووە ، ئەوا بە گشتی 600 خێزان زیاتر دەكات خۆ ئەگەر هەر خێزانێكیش وا دانەین 5 كەسن ، كەواتەبە گشتی 3000كەس لەو گوندانەئاوارەو دەربەدەر كراون ، ئەوە لە كاتێكا زۆربەی ئەو گوندانە لە ڕووی خۆ بژێویەوە پشتیان بە خۆیان بەستبوو ، لێ‌ ئێستا لە دۆخێكی تردان .

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand