ئەگەر توركیا هێرشی كرد
2019-10-08 08:22:15
ئاسۆ حاجی
هەڵوێستی نوێی ئەمەریكا بە هەڵكردنی گلۆپی كەسك بۆ توركیا تا هێرش بكاتە سەر رۆژئاوای كوردستان گەلێك ئەگەر و پرسیاری دیكە دێنێتەپێش،ئایا توركیا لە سنووری نێودەولەتی سوریا دەوەستێ؟ ئامانج و داخوازی توركیا توركیا لە تەنها داگیركردنی رۆژئاوای كوردستان و باكوری سوریا فراوانترە،توركیا چاوی لەوەیە هؽزەكانی بگاتە شەنگال و تەلەعفەر بگرێت و رەنگە لە قۆناغی دووەمدا بگاتە موسڵیش.
هاتنی توركیا بەو قوڵیە و ئەو روبەرە گەورەیە مەترسی جدی بۆ سەر هەرێمی كوردستانیش دروست دەكا لە كردنەوەی دەرگایەكی بازرگانی راستەوخۆ لەگەڵ بەغدا بكرێتەوە هەروەها بۆری راستەوخۆی نەوت لە ناوچەكانی عێڕاق و توركیا دروست بكرێ بەنێ تێپەڕبوون بە ناو خاكی هەرێمی كوردستان بەوەش لە رووی ئابوری گورزێكی گەورە لە هەرێمی كوردستان بدات.
توركیا كە بە هەموو توانایەكیەوە كار بۆ زیندووكردنەوەی میساقی میللی سەردەمی عوسمانلی دەكا كە لە دوای تەواوبوونی تەمەنی رێككەوتننامەی سایكسپیكۆ بیكاتەوە ئەمری واقع و شەڕ بۆ گەڕاندنەوەی میراتی عوسمانلی بكات.
ئەگەر توركیا هێرشی كرد و رۆژئاوای كوردستانی داگیركرد ئەوە جوگرافیایەك بەناوی رۆژئاوای كوردستان (كوردستانی سوریا) نامێنێ و كوردیش وەك نەتەوە دەبؽتە كەمینەیەكی لەبیركراو،چونكە ئامانجی گەورەی توركیا گۆڕینی دیمۆگرافیای ناوچەكەیە بە نیشتەجێكردنی عەرەبە سوریەكانی ئاوارەی توركیا كە خەلكی ئیدلب و حەلەب و ناوچەكانی دیكەن.
پرسیاری گەورە ئەوەیە،بۆچی كورد لەو پارچەیەی كوردستان بەو چارەنووسە گەیشتن؟ئایا دەرفەت هەبوو ئەو مەترسیانە دروست نەببن و رێگایەكی دیكە بۆ درێژەدان بە حوكمڕانی خۆیان هەڵبژێرن، بە دڵنیایەوە دەكرا ئەگەر پەیەدە دەستبەرداری عینادی خۆی ببا و گوێیان لە ئەمەریكا و دۆستانی ئەوروپیان گرتبا بە دووركەوتنەوە لە قەندیل و نزیك بوونەوە لە خۆیان و هەوڵدان بۆ دروستكردنی ئیدارەیەكی هاوبەش لەگەڵ هێزە كوردیەكانی دیكە.
ئایا ئێستا دەرفەتێك ماوە بۆ پاراستنی ئەوەی هەیە؟ بە بۆچوونی من تاكە دەرفەت كە لە پێش پەیەدە و رێڤەبەری خۆسەر ماوە ئەوەیە بە قسەی ئێرانی و روسیەكان بكەن و لەگەڵ حكومەتی سوریا بە هەرجۆرێك بێت رێك بكەوێ چونكە لایەنی كەم ئەو رێكەوتنە وجودی كورد لەو ناوچەیە دەپارێزێ و رەنگە بەشێك لە مافە نەتەوەیی و كلتوریەكانیش دەستەبەر بكەن.