Draw Media

نەفرەت لەسلێمانی؟

نەفرەت لەسلێمانی؟

2019-10-07 12:14:23


زانا عەبدولڕەحمان 

لە ووتاری پێشوومدا كە دەربارەی (یەكێتی و دۆخی سلێمانی و شێخ لاهور) نوسیبووم، لە لایەن هەندێ كەسەوە، وەها لێكدانەوەیان بۆ كردبوو كە بەندە تەنها بەشان و باڵی (شێخ لاهور)دا هەڵمداوە.
لەكاتێدا تەنها باسی حەقیقەتێكم كردووە كە خۆم تیادا ئامادەگیم هەبووە.
بەوجۆرە ناچارم لەم ووتارە دا هەندێك ووردتر بۆتان رووبكەمەوە .
كە دەڵێم :تەسلێم بوون لەو سۆنگەیەوەیە كەخەریكە بێ ئاگادەبین لەوەی، پارتی رۆژ دوای رۆژ لە رێگەی سێكتەری بزنس و میدیا و كڕینی خەڵك ....هتد. خەریكە لە سنوری سلێمانی لق و پۆی لێدەبێتەوە و هەژموونی خۆی فراوان دەكات.
هەركەسێك بە قوڵی یان بە سادەیی تەماشایی پرۆسەی كردنەوەی نوسینگەی رووداو لە سلێمانی بكات.
تێدەگات لەوەی كە بازرگانەكانی سلێمانی چۆن بەڕیز وەستابوون بۆ ئەوەی نۆرەیان بێت تا قسەبكەن وەسف بكەن.
هەندێكیان ئەوەندە بە زەلیلی قسەیان كرد ، بەش بەحاڵی خۆم شەرم دایگرتم چونكە كە كەسیاتیەكانی شارەكەی خۆم لە چ دۆخێكدان پەلە پروسكێیان بوو تا لە تیڤییەوە پەیام ئاراستەی ئەو سەركردانەی پارتی بكەن كە بەرپرسن بە رامبەر بە سیاسەتی رووداو ،.
لەدڵەوە بەزەیم بەسلێمانیدا هات ئەمانە ئیستا واجهیەی بن دەمەوێت روو لە خەڵكی ئەم شارە بكەم روو لە یەكێتییەكان بكەم لێیان بپرسم ،
ئەگەربێت و كەناڵێكی سەر بە یەكێیتی لەهەولێری پایتەخت بكرایەتەوە، یەك دانە بازرگانی ژێر دەسەڵاتی پارتی زاتی ئەوە ئەكرد بچیت ئامادەیی مەراسیمی كردنەوەی ئەو كەناڵەی یەكێتی بێت و بەقسەكانی بەشان و باڵی هەڵبدات و وەسفی بێسنوری بكات ؟
یاخود پارەكەی بخاتە خزمەتی ئەجێنداكانی و سپۆنسەری بەرنامەكانی بكات و ریكلامەكانی لەوێ بڵاو بكاتەوە، بێگوومان هەر ئەو پرسیارە وەڵامەكەی خێرا دەدرێتەوە كەكەس زاتی ئەوە ناكات ئەو سنورە بشكێنێت كە پارتی بۆی دیاری كردووە بەڵام ئەی بۆ ئەو بازرگانانەی دەساڵ لەمەو بەر هیچ نەبوون، لە سێبەری یەكێتیدا دەوڵەمەند بوون و ملیاران دۆلاریان كۆكردۆتەوە و یەكێتی بەچەكی خۆی دەیان پارێزێت ، بۆ بەو خێراییە دەگۆڕێن و كەسیش لێیان ناپرسێتەوە؟

بۆ تەنها گەنجە هونەرمەند و پەرلەمانتارەكانی سلێمانی لە سۆسیال میدیا هێرشیان لەسەرە ؟ ئەوە كێ یە كچە دەركەتووەكانی سلێمانی وەك سۆزانی وێنائەكات ؟ تەنها بۆ ئەوەی وێنەی سلێمانی ناشیرن بێت
لە ئێوە ئەپرسم حیزبەكانی سنوری سلێمانی (سۆسیالیست و یەكگرتوو گۆران )و ئەوانی تر ئیستا لەكام بەرەدان لە بەرەی پارتین یاخودن بەرەی یەكێتی، سەپۆرتی كام سیاسەت ئەكەن ئەوەی لە هەولێر بەڕێوە دەچێت یان ئەوەی سلیمانی ؟
حیزبەكانی رۆژهەڵات كە هەموویان لە زۆنی سەوزەدان كەچی بەداخەوە بەشێكی زۆریان سەپۆرتی سیاسەتی پارتی ئەكەن.
میدیاكارەكانی سلێمانی لە كام زۆن گەشەیان كرد ؟ ئەی ئێستا سەپۆرتی كام سیاسەت ئەكەن ؟
هونەرمەندە گەنجەكانی سلێمانی و كچەكانی ئەم شارە چی ئەكەن لە كەناڵەكانی هەولێر؟
شەقام و كوچەو كۆڵانەكانی سلێمانی ریكلامەكانی دراوە بەكام كۆمپانیا و كێن خاوەنەكانیان و كێش هاوبەشیانە؟
فێستڤاڵی هونەری و ئیڤێنتەكان پارەكانیان بۆ بەدزیەوە لە هەولێرە دێت بۆ سلێمانی؟
خاوەن زانكۆ ئەهیلەكانی سلێمانی كێن؟ سەپۆرتی سیاسەتی كێ ئەكەن؟ خاوەنە راستەقینەكانیان كێن ؟
تۆزێك وورد ببنەوە ئەزانن.
مۆڵەكانی سلێمانی كێ خاوەنیانە؟ لە كوێ وە هاتوون ؟
دەی شار واتای چیە ئەگەر بازرگانی و هونەر و میدیا و شەقام و سەرچاوەی مرۆیی كە گەنجەكان چاویان لەكوێییە، بزانن سلێمانی چی لێكراوە،تێبگەن بە دزی ئێوەوە بەشێكی زۆری سلێمانی تەسلیم بەكێ كراوە، دیمەنەكان روونە ؟
ئێوە لێرە بێخەم سلێمانی تان بەجێهشتووە هیچ رێگریەك لەهەژموونی پارتی ناكەن بەڵام لاهور تاڵەبانی دێتە ناو جەرگەی هەولێر بۆ پارستنی ئێمە چۆن سوپاسی ناكەم
ئەمەوێت هەڵوێستێكی (لاهور تاڵەبانی) بگێڕمەوە، سەوربەندی كاری پەرلەمانتاری شەوێك هەولێر بەهۆی دۆخی سیاسییەوە ئاڵۆزی تێكەوت چونكە بەیانی كۆبوونەوەیە بۆ گۆڕینی سیستەمی سەرۆكایەتی بۆ پەلەرمانی.
پارتی فشاری زۆری بۆ پەرلەمانتارەكان هێنابوو، بە زەبری پارە بۆ كڕین ،بەزبری هێز بۆ ترساندن بەڵام خۆشبەختانە كەس مل نەدا.
لەگوندی ئیتالی هەولێر گەمارۆ دراین. كۆبونەوەی پێنچ قۆڵی دەستێ پێكرد، هاوار بۆ هەركەس دەبەیت خۆی حەشار ئەدا و بەو نیازەی ئاگرە سورە لەخۆی دوورخاتەوە.
لەپر كۆمەڵێك گەنجی خوێن گەرم بە چەك و ئۆتۆمبێلەوە خۆیان گەیاندە ناو گوندی ئێتاڵی لە هەولێر. تەلەفوونیان كرد ووتیان: كە ئێمە لەلای (لاهور تاڵەبانی ) یەوە هاتوونین تا ئەركی پاراستنی سەرجەم پەرلەمانتارەكان لەئەستۆی خۆمان بگرین لەهەر روودواێكی نەخوازراو.
بۆهەواڵ پرسین سەرۆكی پەرلەمان تەلەفوون ئەكات بۆ سەرۆكی فراكسیونی یەكێتی گوێم لێی بوو ئەڵێت : كەس لەگردكەی گۆڕان لە سلێمانی وەڵام ناداتەوە. چی بكەین منیش "بە چرپە پێم ووت: بڵێ هێزەكە گەیشتوون" چی ئەبێت باببێت كاتێك گەیشتن ئێمە لەماڵی دكتۆر عیزەت سابیر كۆدەبووینەوە، بەشێكی زۆر پەرلەمانتارەكانی گۆران وكۆمەڵ و یەكگرتوو لای ئێمەبوون . كوڕە گەنجەكانی هێزەكانی (دژە تیرۆر)، زۆر ووریایانە بۆ پاراستنی ئێمە ئامادەگیان هەبوو، بەسەر چەند خاڵێك لە دەوروبەری پەرلەمانتارە گەمارۆ دراوەكان دابەش بوون ، بەتەواوەتی پلانی پاراستنی ئێمەیان كرد، بوونە دوو گروپ گروپێك بۆ پاراستنی سەرجەم پەرلەمنتارەكان ئەویتر لە دەوری ماڵی یوسف محەمەدی سەرۆكی پەرلەمان بوون هەتا هێوربونەوەی دۆخی هەولێر بە ئۆتومبێلی درع و چەكەوە سەرۆكی پەرلەمانیان پاراست.
لەو كاتەدا تەنها هیوا ئەو هێزەی دژە تیرۆر بوو كە بۆ پاراستنمان ئامادەییان هەبوو. بەشێكی بەپرسەكانی یەكێتی بە بیانوی ئەوەی ئێمە هەڵەین خۆیان كردە كەڕەی شەربەت.
لە ئێوەئەپرسم من پەرلەمانتاری حیزبێك بم، سەد هەزار چەكداری هەیە بەڵام سی گەنجی دژە تیرۆر بە فریامان كەوتن و ئێمەیان لە هەڕەشەكانی پارتی پاراست. ئەوە مێژووییەكە هەرگیز ئەو هەڵوێستە لە یاد ناكرێت.
لەهەر ئەو شەوەكۆبونەوەو گفتووگۆداین، تەلەفۆنێك هات دوو پەرلەمانتاری پارتی كە ماڵیان لە هەمان كۆڵانی نزیك ئێمەبوو لەكاتی گەڕانەوەیان بۆ ماڵ،هێزەكەی دژە تیرۆر ئەیانگرن، تەلەفوونیان بۆ كردین ووتیان: كاكە وا نابێت لە میدیا ئەڵین فشارتان لەسەرە كەچی ئێوە ئیمەتان گرتووە!

بە هاوكاری دژە تیرۆر نەجاتمان بوو. ئیتر بۆ لاهور
تاڵەبانی فریاد رەس نیە؟ بۆ كورە گەنجەكانی دژەتیرۆر پاڵەوانین ؟

ماویەتی

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand