ھەمواری پەیڕەوی ناوخۆ، سیاسه‌تێكی كورتبینانه
2019-09-30 21:08:17
ئەبو کاروان
له‌نێو پێداویستی خه‌ڵكی كوردستان بۆ ده‌یان یاسا و هه‌موواری یاسا خوێنه‌ری ئازیز سه‌رنج بدەن ئەم حزبانە سه‌رقاڵی چیین؟ چەند کورتبین و نەزانن؟ چۆن یاری بەیاسا و رێسا دەکەن؟ چه‌ند په‌رله‌مان بێئه‌رزش و چۆن په‌رله‌مانتار ڕیسوا ده‌كه‌ن؟ لەخولی پێشووی پەرلەماندا ھەموار و نوێکردنەوەی پەیرەوی ناوخۆتان بەگەورەترین دەستکەوت لەقەڵەمدرا، سەرەڕای چەند تیبینییەکی ئێمەومانان، ھێشتا ساڵێک تێپەڕ نەبووە بەسەر کارکردن بەپێی ئەو پە یرەوەدا ھەمواری دەکەنه‌وه.
دە زانن بۆ؟ لەبەر ئەوەی پێشتر مەترسیتان ھەبوو لەڕۆشتنی پەرلەمانتارەکانتان بۆ لای لایه‌نی تر یان جیابونەوە و دروستکردنی فراکسیونی تازە، ئێستا پەیڕەو ھەموار دەکەن بۆ ئەوەی بڕواتان وایە کەچەند پەرلەمانتاری فراکسیونیتر سەنگەر بگوازێتەوە بۆ لاتان یان فراکسیونی تر دروست بکات دژی فراکسیونەکەی خۆی.
بەڵی کۆرتبینەکان، بە ڵێ فراکسیونەکورسی زۆرەکان، گرێمان دوو پەرلەمانتار یان زیاتریش لەفراکسیونه‌کانیتر سەنگەریان گواستەوە بۆ لاتان چێ دەگوڕێ، چ کاریگەری دەبێ؟ حزبی یەکەم یەکەمە و کۆنترۆڵی حوکمڕانی کوردستانی کردوە و پایتەختی بەدەسته‌وەیە و بە سەنگەر گواستنەوەی چەند پەرلەمانتاریک ھیچ لەمەسەلەکە ناگوڕێ، حزبی دووھەمێش ناوچە و نفوز‌و دەسەڵات و ھیزی پیشمەرگەی ھەیە بەزیادکردن و کەمبونی دوو کورسی ھێچ لەمەسەلەکە ناگورێ، حزبی سێھەمێش پێشتر بیست و چواری بو گەێشتە دووازدە و بەھاتنی دوو پەرلەمانتار و سەنگەر گواستنەوەی ھیچ لەمەسەلەکە ناگۆرێ. ته‌نها كورتبینی ئه‌م حزبانه له سیاسه‌تدا دووپات ده‌كاته‌وه.
ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری و كه‌رته‌كانی تر خزمه‌تگوزاری و كۆمه‌ڵایه‌تی به‌لانی كه‌مه‌وه پێویستیان به (١٠٠) یاسا هه‌یه به‌مه‌به‌ستی رێكخستن و گه‌شه كردن، ئه‌مانه له‌پێناو یا له‌قه‌ینی هێزێكی سیاسی و كاردانه‌وه دژی له‌ماوه‌ی چه‌ند مانگێكدا دووجار په‌یڕه‌وی ناخۆ هه‌مووار ده‌كه‌نه‌وه.
ئه‌م عه‌قڵیه‌ته كورت بینه و ڕقاویه كه بونیاده‌كه‌ی هه‌موو برتیه له‌په‌رچه‌كردار و و به‌رژه‌وه‌ندی ته‌سك ناماگه‌یه‌نێته هیچ! هه‌ر له سێ ساڵی ڕابردوودا ڕوومانی ته‌قاندووته ڕووی چه‌ند شكستی كه‌مر شكێن.