قەیرانە داخراوەکان وکاریگەرێکانی
2019-09-28 19:43:42
زانا تۆفیق بەگ
لەم ووتارەدا دەمەوێت بەرگری لەو تێزە بکەم کە چەند سەدەیەك پێش ئێستا (کانت)ی گەورە فەیلەسوفی ئەلمانی کە بە باوکی ڕوشنگەری ناوزەند دە کرێت بە جورێك دنیای بچووك کردۆتەوە دەلێت ئەگەر (کارێکی نایەکسانی و پێشل کردنێکی مافی مرۆڤ لە وسەری دنیاوە بکرێت کاریگەری راستەخۆی دەکاتە سەر بەشەکەی تری دنیا) ئەم تێزە بۆ رۆژگاری ئێستای ئێمە زۆر گونجاوە بە تایبەتی لە نێوان فەزای گشتی و کەلتووری سیاسی و کایەی سیاسی دا چونکە ئێمە خاوەنی دیدێکی هاوبەش نین بۆ چارەسەر لە ناو فەزای گشتی دا. هەمیشە قەیرانە داخراوەکان و تا ئەندازەیەك قەیرانە کراوەکانیش کاریگەری نەرێنی و راستەخۆیان هەیە وە کار دەکاتە سەر بەشەکانی تری کۆمەڵگا، چۆنکە لە بنچینەدا ئێمە خاوەنی ریتۆرێکی سیاسی بی بنەماو جگە لە قسەی زل و خواستی موبالە غەکردن بە کێشەکان و ئالۆزکردنیان و دروست کردنی هیوایەك لەسەر بنچینەیەکی وەهمی موزەیف کە نەتوانراوە قەیرانەکان وەک خوی چارەسەر بکات .
دەتوانین زیاد لە دیدێك لەسەر قەیرانە داخراو و ئالۆزەکانی هەرێمی کوردستان قسەی جدی و خاڵی دەست نیشان کردنی بە گژداچوونەوەمان هە بێت بە تایبەتی لەو جۆرە دۆگماتیزەی کە ئێستا بۆتە قەیرانێکی داخراوی گەورە لە ناو دیدی سیاسێکانی ئێمەدا وە ڕەنگدانەوەیەکی گەورەی هەیە لەسەر ئاساتەکانی خوارەوەی کایەی سیاسی نوخبەی حیزبی دا، ئێمە خاوەنی سیاسەتێکی خاوێن نین خاوەن ستراتیژیکی دوور مەودا نین ئەوەی ئێمە لە کوردستان دەیبین برتیە لە اجماعێکی خێلەکی کە بە هە موو پێوەرەکانی دوورە لە مەعریفە و توانای بەڕیوەبردنی سیستەمێکی سیاسی تەندروست و تێ پەڕاندنی قەیرانەکانی ناو کۆمەڵگا .
کاری سیستەمی سیاسی ئێمە توانای بیرکردنەوە نیە لە گەشەکردنی کۆمەلایەتی و ڕەخنەی بوونیادگەرانە .زیاتر لە هەوڵی ئیفلیجکردنی عەقڵ و تێکشکاندنی خەونەکانی چارەسەری قەیرانەکان دایە . بە مانایەکی تر ئەگەر بڵێن رێ گری دەکات لەبەردەم کرانەوەی عەقڵ کە دە بیتە ئەنجامی داهێنان و گوڕانکاری سیاسی لەناو کایەی سیاسی دا .
بە کورتی ئێمە خاوەنی دۆخێکی سیاسی و کەلتووری و کۆمەلایەتی شێواوین نایەکسانی سیاسی لە ناو سیستەمی سیاسی گشتی دا تا دەگاتە ناوەندەکانی حیزبی سیاسی و شاردنەوەی قەیرانەکان نەفیکردنەوەی بەردەوام لەسەر راستێکان ، ناتوانرێت ئاسوی چارەسەر لەداهاتوودا ببینین، چونکە قەیرانەکان رۆژ لە دوای ڕۆژ بەردەوامە ڕەگوڕیشەیەکی قووڵی هەیە ،لە ئەنجامی کەڵەکە بوونی ئەم قەیرانانە دەبێتە هۆکاری دروست بوونی ناڕەزایەکی گەورە لەسەر بنەماو میکانیزمی توندوتیژی لە داهاتوودا لە ئەنجامدا دە بێتە دروست بوونی دوخێکی نارام و نا سەقام گیر لە کوردستان دا.