Draw Media

یە‌كێتی بۆ وا دە‌كات!

یە‌كێتی بۆ وا دە‌كات!

2019-09-26 22:10:23


دانا نە‌قی   

دامە‌زراندنی ئە‌و حیزبە‌ بۆ خە‌باتی شاخ و خە‌ونی كوردایە‌تی لە‌ مە‌ڕ ھیوای گە‌لی كوردو باشوریانی كوردستان ھاتە‌ بون، خاوە‌نی پێگە‌یە‌كی بە‌رزو خاوە‌ن بە‌ھا بو لە‌ ڕۆشنبیرو، دامە‌زرێنە‌ری خوێندە‌واری سە‌ردە‌می خۆی، ھە‌وڵدانی ئە‌و كاتی یە‌كێتی سە‌رە‌ڕای بێ ئومێدی خە‌ڵك لە‌ داھاتوی كورد وە‌ك نە‌تە‌وە‌، بە‌ڵام یە‌كێتی و سە‌ركردە‌ خوێندە‌وارە‌كانی مژۆڵی كۆمە‌ڵێك كار بون مایە‌یی شانازی مێژو بون، نمونە‌ی نوسین لە‌ سە‌ر ڕێنوسی كوردی ئە‌و كات لە‌ لایە‌ن كادری شە‌ھید دڵشاد مە‌ریوانی، نوسینی بایۆگرافیایی بیری شۆڕش و بە‌راودكاری لە‌ گە‌ڵ سە‌ردە‌مدا، نوسینی زنجیرە‌یە‌ك پە‌رتوك، كە‌ خوێندنە‌وە‌ی واقعی سیاسە‌تی كوردو، كە‌سایە‌تی یە‌كانی شۆڕش و، حیزبە‌كان لە‌ لایە‌ن كۆچكردو كاك نە‌وشیروان، وە‌  نوسینی چە‌ند پە‌رتوكێك لە‌ سە‌ر فیدڕاڵی و حیواری جدی لە‌ لایە‌ن كۆچكردو جە‌نابی مام جلال، وە‌ گە‌ڕان بە‌ دوای ڕۆژنامە‌ی كوردستان و كۆ كردنە‌وە‌ی نۆزدە‌ چاپی و كردنی بە‌ پە‌رتوكێك لە‌ ساڵانی ١٩٦٣ لە‌ ئە‌ڵمانیا لە‌ لایە‌ن كۆچكردو كاك د. كە‌مال فواد،  وە‌ دامە‌زراندنی یە‌كە‌م ڕادیۆ، یە‌كە‌م تیڤی، یە‌كە‌م ڕۆژنامە‌و گۆڤار لە‌ شۆڕشی نوێ، وە‌ دە‌یان كە‌سیایە‌تی تر كە‌ خاوە‌نی دە‌یان چە‌مك و پە‌ڕاوی سیاسی و ، نوسینی بە‌ پێز بون لە‌ مێژوی ئە‌م حیزبە‌، بە‌ داخە‌وە‌ ئێستا لە‌ دوای حكومڕانی كردنی زیاد لە‌ بیست وحە‌وت ساڵ تازە‌ ھاتون ناسنامە‌كانی سلێمانی لە‌ ڕوویی ڕۆشنگە‌ری و، بیرو، چالاكی مە‌دە‌نی دادە‌خە‌ن، سە‌یرە‌ چاوێك بە‌ مێژوی ڕابوردوی میوزیك و، ڕە‌سانایە‌تی كە‌لتور ناگێڕن، بە‌داخە‌وە‌ ھە‌وڵێك نادە‌ن لە‌ بڕی زیاد كردن بۆ مێژووی سە‌روە‌رییە‌كان،  یە‌كێتی نایە‌ت بە‌رنامە‌ی یە‌كێتی بنیات نێن لە‌ سە‌ر ژینگە‌ پارێزی و، ڕێڕە‌وە‌كانی پاراستنی تە‌ندروستی كۆمە‌ڵگای كوردی، دروست وایە‌ بۆ كۆنگرە‌و ئە‌ركە‌كانی داھاتو كار لە‌ سە‌ر پاراستنی باڵانسی سیاسی و، ئابوری و، ئە‌جێندای دور مە‌ودا بكرێت لە‌ مە‌ڕ داھاتوی سلێمانی و ناوچە‌كە‌، نوسینی جۆرێك لە‌م بابە‌تانە‌ زیاتر بۆ دە‌وڵە‌مە‌ندكردنی  لایە‌نی حكومڕانی یە‌كێتی یە‌، ئە‌وە‌ندە‌ لایە‌نگری نیە‌، ڕواندنی خە‌ونی گە‌ورە‌و ناوە‌ندو بچوك چی نیشتمانی بێت، یان ئاسایش و، سە‌لامە‌تی خۆیان و داھاتویان دە‌بێت  چێ بێ، دوركە‌ونە‌وە‌ لە‌ مە‌حسوبێت و خزمدۆستی و گە‌ندە‌ڵی و ھە‌ر كە‌س بۆ خۆی، بۆ خۆی چونكە‌ دوا جار داڕمانی حیزبە‌ حكومڕانە‌كان، مە‌ترسیە‌ بۆ كارە‌ساتی سیاسی.
 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand