به‌غداش بێ مانایه
2019-09-23 21:09:21
کامەران وریا قانع
بودجه‌ی حكومه‌تی عێراق بۆ ساڵی 2019 نزیكه‌ی 112 ملیار دۆلاره، رێژه‌ی 12.7% پشكی هه‌رێمه كه‌ده‌كاته نزیكه‌ی14 ملیار دۆلار، له‌م پشكه‌ی هه‌رێم نزیكه‌ی 5 ملیاری لێده‌برێت به ناوی ( مصاریف سیاده والحاكمه) ، نزیكه‌ی 9 ملیار دۆلار ئه‌مێنێته‌وه، له‌م بڕه‌ی كه ماوه‌ته‌وه نزیكه‌ی مانگان 500 ملیار دینار ئه‌نێترێت، كه مانگانه ده‌كاته نزیكه‌ی 416 ملیۆن دۆلار، بۆ سالێك ده‌كاته نزیكه‌ی 5 ملیار دۆلار( نرخی 1 دولار 1200 دینار دانراوه ) له‌و 9 ملیاره‌ی كه شایته‌ی هه‌رێمه. ئه‌گه‌ر رێژه‌ی ئه‌و پاره‌ی ده‌درێته هه‌رێم( 5 ملیارد) به‌راورد بكه‌ین به بودجه‌ی گشتی عێراق (112 ) رێژه‌یه‌كی زۆر كه‌م ده‌رده‌چێت كه نزیكه‌ی %4 بودجه‌ی عێراق.
برایانی عه‌ره‌ب به شیعه و سونه‌وه له‌و 96% ناپێچنه‌وه ته‌نها ئه‌و سه‌دا چواره‌ی هه‌رێمیان كردوه به كێشه‌كه ، گوایه ئه‌گه‌ر ئه‌و پاره نه‌نێرن بۆ هه‌رێم ، عێراق ئه‌بێته سویسرا!
له‌م رۆژانه له خولیكی سێ رۆژی بووم، كه رێكخراوێكی ئه‌مریكی به یارمه‌تی وه‌زاره‌تی پلان دانانی عێراقی رێكخستی بوو. وانه بیژه‌كان دوو فه‌رمانبه‌ری باڵا به‌رز بوون له وه‌زاره‌تی پلان دانانی عێراق یه‌كێكیان یاسا ناس بوو ئه‌ویتریان ئه‌ندازیارێك بوو ،من به سروشتی خۆم حه‌زم كرد بكه‌ومه گفتوگۆ له‌گه‌لیان دۆخی پارێزگاكانی عێراقیان لێ بپرسم جگه له هه‌رێم، هه‌ندێك وه‌ڵامم ده‌ستكه‌وت كه به‌راستی جۆرێك بوو له شۆك. یاساناسه‌كه وتی:
له باشوری عێراق سێ پارێزگا گرنگی پێدراوه( نه‌جه‌ف و كه‌ربه‌لا و به‌سره) وه زۆربه‌ی ئه‌و پرۆژانه‌كه‌ش كه ده‌كرێت حكومه‌تی عێراقی پاره‌كه‌ی دابین ناكات به‌ڵكو له داهاتی ( مه‌زاره پیرۆزه‌گان) یاخود له بودجه‌ی مه‌رجه‌عه‌یه‌ت ئه‌كرێت ، وتی پاریزگاكانی تر جگه له‌و سێ پارێزگایه وێرانه‌یه‌كن بۆ خۆیان.
به‌رده‌وام بوو وتی : به‌راستی هه‌رێم له‌روی یاسایه‌وه زۆر پێشكه‌وتوتره له ناوچه‌كانی تری عێراق، هه‌ر له پاك و خاوێنی تاكو رێز گرتنی یاسا( دیاره ئه‌م براده‌ره له بوونی یاساكانی هاتووچۆ به تایبه‌تی شاری سلێمانی كه تا ئاستێكی به‌رز یاساكانی هاتو چۆ باشه، ته‌ماشای هه‌موو یاساكانی تر ئه‌كات)، هه‌روه‌ها باسی ده‌كرد كه گه‌نده‌ڵی له‌زۆربه‌ی فه‌رمانگه‌كانی ده‌وڵه‌ت هۆبه یاخود به‌شێكی بۆ كراوه‌ته‌وه، كه بۆ هه‌ر مامه‌ڵه‌یه‌ك ده‌بێـت سه‌ردانی بكه‌یت!!. ئه‌م جگه له بڵاو بوونه‌وه‌ی دیارده‌ی هیرۆین و حشیش به شێوه‌یه‌كی زۆر بڵاو له شاره‌كانی تری عێراق. له كۆتایدا رسته‌یه‌كی جوانی وت ( ئێوه چاوتان له‌سه‌ر بوه، پێیان ناخۆشه ئێوه شاره‌كانتان وا ئاوادانه هه‌ست ده‌كه‌ن به پاره‌ی ئه‌وانه! به‌ڵام خۆشیان له شاری وێران ده‌ژین!)
به گشتی ئه‌وه‌ی عه‌ره‌ب له‌سه‌ر بودجه ده‌یكاته شه‌ڕ ئه‌وه نیه پاره‌یه‌كی خه‌یاڵی ده‌ده‌ن به هه‌رێم ، چونكه ته‌نها نزیكه‌ی له‌سه‌دا چواری بودجه‌یه، ئه‌و شه‌ره په‌یوه‌ندی زۆری به كێشه دروست كردن هه‌یه بۆ هه‌رێم، ره‌نگه شه‌ڕی ( ئێران و توركیا بێت به وه‌كاله‌ت) ئه‌وه‌ی یارمه‌تی ئه‌م كێشانه ئه‌دات رۆژ به رۆژ كاریگه‌رتر و گه‌وره بن ده‌سه‌لاتدارانی هه‌رێم خۆیانن، كه تاكو ئێستا نه‌گه‌یشتونته ئاستی پیاوی ده‌وڵات، ده‌سه‌لاتدارانی هه‌رێم ئێستا به دنیا بینی سه‌ده‌كانی ناوه‌راست و خێڵه‌كی ئه‌م هه‌رێمه به‌رێوه ده‌به‌ن. ئه‌گه‌ر تۆزێك خاكیان خۆش بویستایه ئێستا ئێمه شتێكی زۆر به‌هێز و معقول ئه‌بووین به گشتی .