روداوەکەی سماقولی ئەرکی یەکێتی و کاک محمود قورستر دەکات
2019-09-20 16:44:20
شاخەوان عەبدوڵا
سەرەتا من لەدژی ئەوەم لە بازگەکانی هەرێم سوکایەتی یان بێ ڕێزی بەرامبەر هەرتاکێکی کوردستان بکرێت جا هاووڵاتی ئاسایی بێت یان بەرپرسێک بێت ، هەروەها لەگەڵ ئەوەشم کاروانی ئۆتۆمبێلی بەرپرسانی حزبی و حکومی دەبێت بەیاسا رێک بخرێت ، لەوەش دڵنیام حکومەتی هەرێم و پارتیش بەجدی لێکۆڵینەوە لەروداوەکەی دوێنێ بازگەی سماقولی دەکەن و ئیجرائات دەکەن ، ئەگەر بێ رێزییەک کرابێت بەرامبەر کاک محمود ، تائێستا ئێمە باسی بێرێزی دەکەین واتە تەقەو خوانەخواستە کوشتن روینەداوە ، ئەی دەوری یەکێتی چی دەبێت لە بەرامبەر ئەو تاوانانەی لەماوەی یەک مانگ بەرامبەر پارتی و سەروەرییەکانی کراوە ، مانگێک نابێت کاک محمود لەمیدیای بینراو بێرێزی بەرامبەر مەرجەعی گەلەکەمان و سەرۆکی پارتی کرد خۆ تا ئێستا وامانگێک تێپەر دەبێت نە یەکێتی نە کاک محمود داوای لێبوردنیان لە قیادەو ئەندام و لایەنگرانی پارتی نەکردوە کە حزبێکە یەک ملێون بەس دەنگدەری هەیە باشە ئەوە جەنابی سەرۆک بەدڵە گەورەکەی بێدەنگ بو هیچ ئیجرائاتێکی نەکرد بەرامبەر کاک محمود بەڵام یەک ملێون پارتی جگە لە دۆست و لایەنگرانی پارتی و جەنابی سەرۆک ئەو سوکایەتیەیان بیر نەچوە ، کاک محمود چۆن ئەو خەڵکە لەخۆی ئاشت دەکاتەوە تائێستا داوای لێبوردنی نە لەجەنابی سەرۆک نە لەپارتێکان نەکردوە ، واتە تاوانێکی ئەنجام داوەو داوای لێبوردنی نەکردوە ، چی دەبو وەک ئەوەی کەسوکایەتی بەرامبەر برایانی شیعە کرد لە خانەقین بەزوی چو داوای لێبوردنی کرد ئاوهاش داوای لێبوردنی لە پارتێکان بکردایا ، خۆ ئەو باش دەزانێت بەلای پارتی جەنابی سەرۆک هێلی سورە ، جگە لەمە لەهەفتەی رابردوو تەقە لە بارەگای لقی ٢٢ ی گەرمیان کراوە لە کەلار کاک محمود بەرپرسی یەکەمە لەو دەڤەرە کوا هەڵوێستی ئەوان لەبەرامبەر ئەو تاوانە کوا هەڵوێستی یەکێتی لەبەرامبەر تاوانی تەقە کردن لە بارەگای لقی ١٥ی چم چمال و لقی ٤ ی سلێمانی کوا ئیجرائاتی کاک محمود لەبەرامبەر تەقە کردن و بێرێزی کە دەکرێت لە هەڤاڵ و کادرانی پارتی لە زۆنی سەوز ، بۆیە خەڵکی کوردستان بێزار بوە لەم جۆرە سیاسەت کردنە و دەبێت ئەو کەسانەی لەگەڵ دروست کردنی توندو تیژی و دووبەرەکین لەگۆرەپانە دووربخرێنەوەو هەنگاو بەرەو دامەزراوەیی و سەقامگیری یاسا بنێین ، دڵنیام بەشێکی زۆری کادرو لایەنگرانی پارتی و یەکێتی و تێکرای حزبەکان لەگەڵ ئەوەدان دیاردەی چەکداری و خۆسەپاندن کۆتای پێ بێت لەزاخۆ تا خانەقین .