بڕیاره‌کانی وه‌زاره‌تی کشتوکاڵ له مه‌ڕ پاراستنی به‌رهه‌می نیشتیمانی چه‌ند کارا ده‌بن؟
2019-09-14 20:51:43
د. محەمه‌د ئەمین
هەردوو وه‌زیری کشتووکاڵی کابینه‌ی پێشوو 8 وه ئه‌م کابینه‌ی ئێستای حکوومه‌تی هەریم یه به‌مه‌به‌ستی پاراستنی بازاڕی به‌رووبوومی کشتووکاڵی ناوخۆلهکاتی هاوین و سه‌ره‌تای پایزا هەندێ بریار دهرئەکهن تا رێگری بکرێ لهتهماتهو هەناری هاورده‌کراو. هەڵبه‌ته لێره‌دا مەبه‌ست شرۆڤه‌ی بریاره‌کانه زیاتر له‌وه‌ی که رهخنهبێ له‌م دوو وه‌زیره، چوونکه هیچ نه‌بێ ئه‌م دوو وهزیرهلانی که‌م هەستیان بهپێوویستی پاراستنی بهرهەمی ناوخۆ کردووه له چاو هاوپیشەکانی خۆیان و هەموو سه‌رۆک کابینه‌کانی پێشوو.
سه‌ره‌تا سیاسه‌تی ئابووری نیشتیمانی، له مه‌شا سیاسه‌تی باج و گوومرگ په‌یوندی به سیاسه‌ت، فه‌لسه‌فه‌ی سیاسی وه جیهان بینی سیاسی ده‌وڵه‌ته‌وه هەیه له گه‌ڵ ئامراز، سیسته‌م، ده‌زگای جۆراوجۆری نیشتیمانی وه میکانیزمی گوونجاو و ئاماده‌کراو بۆ پیاده‌کردنی ئه‌م سیاسه‌تی ئابووریه له زه‌مینه‌ی راستیا . له ژێر رۆشنایی ئه‌م راستیه‌دا ئه‌بینین که نهسیستهم، نه ئامراز وه نه‌ده‌زگای جۆراوجۆری نشتیمانی وه میکانیزمی گوونجاو و ئاماده‌کراو هەیه، به‌ڵگه‌ی راستی ئه‌مه‌ش وه‌ک یه‌ک نموونه ئه‌مه‌یه، له‌گه‌ڵ رێگریگرتن له تەماتهی هاوه‌رده نرخی ته‌ماته له وه‌رزی خۆ‌یا هینده نزم ئه‌بیته‌وه که به‌های تێ چوونی به‌رهه‌م هێنانیشی ناداته‌وه به جووتیار نه‌ک قازانج، که ببێته سه‌رچاوه‌ی بژێوی . واته له‌م کاته‌دا که ته‌ماته زۆره یا وه‌رزیه‌تی وه یا هەر به‌رهه‌مێکی تر وه‌ک ترێ، کاله‌ک شووتی و… هتد، که له وه‌رزی خۆیانا زۆرن و، بازار هێنده زۆر تێر ئه‌که‌ن، که به‌هاکانیان وه‌ک له سه‌ره‌وه ئاماژه‌م پێدا نرخی تێ چوونیشیان پر ناکهنەوه نه‌ک سه رمایه په‌یاکردن بۆبژێوی. ئه‌مه جگه له ماندووبوون و به فیڕۆدانی کات، که ئه‌مه به هەموو پێوه‌رێک زیان و کاره‌ساتێکی ئابووری، ده‌روونی وه هەتا کۆمه‌ڵایه‌تیه بۆ به‌رهەم هێنەرو کۆی کۆمه‌ڵ ووڵات.
ئه‌مه نیشانی ئه‌دات که خۆی بریاره‌که له بنه‌مادا راسته به‌ڵام ناتوانێ ئه‌م زیانانه که‌م بکاته‌وه که له سه‌ره‌وه باسکرا، واته نه به‌رهەم ئه‌پارێزێ له بهفیرۆچوون نه به‌رهەم هێنه‌ر له زیان له‌به‌ر ئه‌م هۆکاره سه‌ره‌کیانه‌ی خواره‌وه:
1- نه بوونی سیاسه‌تێکی ئابووری نیشتیمانی روون، که ببێته پێوه‌رو ستاندار بۆ هەموو کایه‌کانی ئابووری وه چالاکی و ڕه‌وشی بازاڕ، تا به گوێره‌ی ئه‌م سیاسه‌ته ره‌وشی ئابووری و بازار له رێگه‌ی یاسا دانانه‌وه رێک بخرێ.
2- نه‌بونی پیشه‌سازی خۆراک بۆئه‌وه‌ی هه‌م نرخی به‌روبوومه‌کان دانه‌به‌زێ له رێگەی پیشه‌سازی کردنه‌وه ئه‌م به‌روو بوومانه هەڵبگێڕێن وه بکرێنه جۆرێکی تری به‌رهەم، بۆ نموونه له‌م کاته‌دا که ته‌ماته زۆره چه‌نده‌ها که‌رگه‌ی دۆشاوی ته‌ماته دروست بکرێ بۆ ئه‌وه‌ی بازاری دۆشاوی ته‌ماته به بهرهەمی ناوخۆ پڕبکرێته‌وه. هەروه‌ک ئه‌بینین بۆ کرینی دۆشاوی ته‌ماته ئه‌بێ بهرهەمی هاورده‌کراو بکرین به نرخێکی گران، به‌ڵام یەک سندوق ته‌ماته ئیستا به هەزار دیناره، واته نیوه‌ی نرخی یەک کیلۆ دۆشاویی تهماتەی هاورده کراو. له بەرئهوه، بریار بێ ئاماده‌کاری ژێرخانی ئاماده‌کراوی شیاو له بواری خۆیدا ناتوانێ ئه‌نجامی ئامانج داری هەبێ.
3- نه‌بوونی ژێرخانی به بازارکردن، دابه‌شکردن وه پارێزگاریکردنی به‌رووبوومه‌کان له شوێنی شیاو.
4- نه بوونی ستراتیجی نیشتیمانی بۆ هەر که رتێکی ئابووری له سه‌ر ئاستی سیاسه‌تی حکومه‌ت وه هه‌روه‌ها وه‌زاره‌ته‌کان، بۆ نموونه له‌م حاڵه‌ی ئێستا که بهرهەمه وه‌رزیه‌کان وه‌ک ته‌ماته، که نرخ ناکات رۆڵی وه‌زاره‌تی بازرگانی ئه‌بێ چی بێ که نه‌توانێ بازارێک بۆ ته‌نها یه‌ک به‌رهەم له ده‌ره وه په‌یدا بکات؟ هەڵبه‌ته وه‌زاره‌ته‌کانی تریش ئه‌بێ ڕۆڵی خۆیان بناسن وه کاری پێ بکه‌ن، واته بزانن کاریان، ئامانجیان وه ستراتیجیان چیه؟ نه‌ک بکرێنه ئۆفیسی ته‌نها هاتووچۆ.
جگه له به‌روبوومی میوه، که له زۆری کاته‌کانی ساڵا له ده‌ره‌وه دێت، به هەمان جۆر به‌رووبوومی شیره‌مه‌نی، گه‌نمی، باقله ییه‌کان/ ووشکه، پیاز، په‌تاته‌وه گۆشتیهکانیش که خۆراکی رۆژانه‌ی خالکن به‌شی هەرە زۆریان ئه‌وه‌ی له بازارەکاندان بهرهەمی هاورده کراون. ئه‌مه‌ش، ئه‌وه ئه‌گه‌یه‌نێ که به‌شی هەره زۆری داهاتی وه‌ڵاتی ئێمه، که 90 % له نه‌وت و هەندێ سه‌رچاوه‌ی بچووکی تر په‌یدا ئه‌بێ، ئه‌چێته ده‌ره وه‌ی وڵات که ئه‌نجامه‌که‌ی نه ته‌نها ئه‌م هەمووزیانه داراییه، که ساڵانه به ده‌یان ملیارد مەزنده ئه‌کرێ، به‌ڵکوو نه‌هێشتنی بازاری کاره بۆ هێزی کاری ناوخۆ به‌تایبه‌ت گه‌نجان و ده‌رچوانی خوێندنگه و زانکۆکان . چوونکه ئه‌و پاره‌یه‌ی که بۆ کرینی که‌ره‌سه‌ی خۆراکی یا پیشه‌سازی بچووک به‌کاردێ له ده‌ره‌وه‌ی وه‌ڵات. ئه‌گه‌ر ویستی سیاسی، به‌رنامه وه ستراتیجی سیاسی هەبێ، ئه‌توانرێ هەموو ئه‌م بەرههمانه له ناوخۆی وڵات به‌رهەم بێن به‌که‌مترین سه‌رمایه و تێچوون به به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌م وڵاتانه‌ی لێیان به‌رهه‌م دێن وه هاورده ئه‌کرێن. وه ئه‌و پاره‌یه‌ی بۆ کڕینی کهلوپەلی هاورده به‌کاردێ بۆ ئه‌وه‌ی بازاریی کار‌و ئابووری وڵاتانی هەنارده، که ڕێ پێ ببوژێته‌وه، ئهتوانرئ له‌ناوخۆی وڵاتا سه‌رمایه‌گووزاری پێ بکرێ وه شوێنی کار بۆ سه‌دان هەزار گه‌نجی بێکار فه‌راهەم بکات. ئه‌مه‌ش بۆخۆی خزمه‌ته به ره‌هەندی سیاسی، ئابووری، کۆمه‌ڵایه‌تی وه گه‌ل و نیشتیمان و ئایندهی نه‌وه‌کانی ئێستا‌و داهاتوو.
به شێوه‌یه‌کی گشتی، هەر بریارێ له مهر هاندانی بهرهەمی ناوخۆ کارێکی باش و پێویسته، چوونکه له‌گه‌ڵ خۆ وشیار کردنەوه هەروه‌ها ئاگادار کردنهوهیهکە بۆ ده‌سه‌ڵاتداران و ڕایی گشتی ئه‌هێنێ تا هەموو ئه‌م خاڵه لاوازانه ئاشکرا بکرێن که ئه‌بێ چاک بکرێن، وه هەست ئه‌کرێ و ئەزانرێ که کام جۆری سیسته‌م ، ڕێگا وه ئامراز ئه‌بێ به کاربێت یان کاریان له‌سه‌ر بکرێ تا بتوانرێ بهرهەمی نیشتیمانی له چوارچێوه‌ی سستەمێکی به‌رنامه دانراو وه له‌سه‌ر بنه‌مای ئابووریه‌کی ته‌ن دروست، ژینگه دۆست وه به‌ڕه‌چاوکردنی پێویستی به‌رپرسیاریه‌تی کۆمەڵایه‌تی و مرۆڤایەتی به‌رهەم بهێنرێ، هەم بۆ پڕکردنه‌وه‌ی پێویستی ناوخۆ، هەم بۆ هەناردەکردن، که به‌دڵنیایی کوردوستان ئەتوانێ، چوونکه له هەموو ڕوویه‌که‌وه زه‌مینه‌ی گونجاویی هه‌یه که له‌زۆر شوێنی تر نیه، به تایبه‌ت له ڕۆژهەڵاتی ناوه‌ڕاست.