لەبارەی ناوچەی ئارامەوە
2019-09-07 19:00:07
پەیڕەو ئەنوەر
(١)
ئه‌مه‌ریكا و توركیا، لێكنزیكبوونه‌وه‌یه‌كی كاتی
ناوچه‌ی ئارام و شێوازی به‌رهه‌مهێنانی جۆرێك له ئاسایش و دڵنیایی له به‌شیكی سووریا پرسێكی گه‌وره‌ی نێوان ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و كۆماری توركیایه. ئه‌مڕۆ ئه‌مه‌ریكا و توركیا له رووی پێوه‌ندی و مامه‌ڵه و به‌یه‌كه‌وه‌بوون له‌گه‌ڵ یه‌كتر له ته‌نگژه‌دان.
ته‌نگژه به مانای ئه‌وه‌ی هه‌ریه‌ك له‌م دوو ئه‌كته‌ره به دوو ستراتیجی ته‌واو جیاواز و له‌یه‌ك نه‌چوو خۆیان پێشانی دنیا ده‌ده‌ن و رێسا هه‌رێمییه‌كان داده‌ڕێژن. دیاره توركیا به‌هه‌ر نرخێك بێت ده‌یه‌وێ له‌رێی سووریاوه جۆرێك له باڵاده‌ستی و ناسنامه‌ی هه‌رێمی بۆ خۆی بتاشێت و یاریی پێ بكات.
له زۆربه‌ی دۆخه‌كاندا توركیا و ئه‌ردۆغان خه‌ون به‌وه‌وه ده‌بینن چۆن وه‌ك فۆڕمێك له ئیمپڕاتۆر و گه‌ڕانه‌وه بۆ دوێنێ و سنووره‌كانی ده‌وڵه‌تی عوسمانی سه‌ده‌ی هه‌ژده‌یه‌م بگه‌ڕێنه‌وه. سووریا وه‌ك پانتایی و جیۆگرافیایه‌كی پڕ له ئه‌كته‌ر و پڕۆژه‌ی سیاسی جیاواز ئاسانتر ده‌رگه بۆ خه‌ون و خه‌یاڵی سیاسی توركیا ده‌كاته‌وه. بۆیه پێده‌چێت سووریا ئه‌مڕۆ وه‌ك دۆخێك ده‌ربكه‌وێت كه به‌شێك له هێزه گه‌وره نێوده‌وڵه‌تی و هه‌رێمییه‌كان بیانه‌وێت له‌ڕێیه‌وه ناسنامه و پێگه‌یان به‌ده‌ست بێننه‌وه، جووڵه و قورسایی سیاسی و سه‌ربازییان پێ زیندوو و تازه بكه‌نه‌وه. هه‌روه‌ك رووسیا له دوای به‌هاری عه‌ره‌بییه‌وه به‌هه‌مان خه‌یاڵ و دیدی سیاسی له سووریا خۆی داڕشته‌وه.
توركیا ده‌یه‌وێت له‌سه‌ر هه‌مان هێڵ و ستراتیجی رووسیا كار بكات و وێنه سیاسییه‌كانی خۆی جێگیر بكات، به تایبه‌ت كاتێك ئه‌ردۆغان به‌ته‌واوی بێ ئومێد ده‌بێت له یه‌كێتی ئه‌وروپا و خۆرئاوا، ناچار له ده‌رگه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و وڵاتانی عه‌ره‌بی ده‌داته‌وه بۆ داڕشتنه‌وه‌ی ناسنامه هه‌رێمییه‌كه‌ی، گه‌ڕانه‌وه بۆ رابردووی سیاسی و گه‌ڕانه‌وه بۆ میرات و جیۆگرافیای سیاسیی عوسمانیزم.
ڕاستییه‌كه‌ی توركیا وه‌ك حه‌وشه‌ی پشته‌وه و باخچه‌ی پشته‌وه‌ی خۆی له ناوچه‌ی ئارام ده‌ڕوانێت، لێكدانه‌وه‌ی بۆ ده‌كات و پایه‌كانی توركیای پێوه ده‌لكێنێت. ئه‌مه‌ریكا و توركیا هیچ ده‌زوویه‌كی ستراتیجی به‌یه‌كه‌وه‌یان نابه‌ستێته‌وه، بۆیه ناوچه‌ی ئارام خاڵی به‌یه‌كگه‌یشتنی توركیا و ئه‌مه‌ریكا نییه. بگره پشوو و رێستێكی ته‌كتیكییه بۆ خوێندنه‌وه و خۆئاماده‌كردن بۆ داهاتووی سووریا و گۆڕانه‌كانی ناوی.
(٢)
ناوچه‌ی ئارام و چه‌مكی ئاسایش
دیاره یه‌كێك له خه‌مه قووڵ و سیاسییه‌كانی توركیا له دوای ته‌نگژه‌ی سووریاوه، چۆنیه‌تیی به‌رهه‌مهێنانی چه‌مكی ئاسایش و دووباره دابینكردنی ئاسایش بووه بۆ ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی خۆی. له زۆربه‌ی دۆخه‌كاندا توركیا هه‌موو كێشه و گرفته‌كانی له‌گه‌ڵ دنیای ده‌ره‌وه‌ی یه‌كسان كردووه به چه‌مكی ئاسایش و پرۆسه‌كه وه‌هایه كه توركیا گرفت و ململانێی سیاسی له‌گه‌ڵ هه‌ر لایه‌ن و ئه‌كته‌رێك هه‌بێت، خێرا رێسا و كرۆكی ململانێكه ته‌رجه‌مه ده‌كات بۆ ئاسایش و پرسه‌كه به ئاسایش ده‌كات.
پێده‌چێت ئه‌م سیاسه‌ت و روانینه‌ی توركیا بۆ دنیای ده‌ره‌وه‌ی خۆی كۆمه‌كی بكات تا هه‌م له ناوه‌وه و هه‌میش له ده‌ره‌وه‌ی زیاتر بمێنێته‌وه و به‌رگری زیاتر بكات، یان به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه بونیاده سیاسی و ئایدۆلۆجییه‌كه‌ی لاواز نه‌بێت و به‌ره‌و له‌ناوچوون و رووخان هه‌نگاو نه‌نێت. دیاره رای گشتی توركیایش زیاتر هاوسۆزه له‌گه‌ڵ دۆخی بهئاسایشكردنی رووداوه‌كان و گواستنه‌وه‌ی رووداوه سیاسییه‌كان بۆ ناو چوارچێوه‌ی ئاسایش.
پرسی كوردانی رۆژئاوای سووریا له دیدی توركیاوه یه‌كێكه له‌و پرسانه‌ی به‌رده‌وام له‌لایه‌ن ده‌سته‌بژێری سیاسی توركی و ئه‌ردۆغانه‌وه به ئاسایش ده‌كرێت. ناوچه‌ی ئارام بۆ توركیا جۆرێكه له ئاسایش و گه‌یشتن به ئاسایشی ناوه‌كی له‌ڕێی جیۆگرافیا و دیمۆگرافیای ده‌ره‌وه‌ی خۆی. بۆیه توركیا وا بیر ده‌كاته‌وه نه‌بوونی ئاسایش و دۆخی ئه‌ناركیزم و پێكدادانه‌كانی باكوری سووریا، مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌ی ده‌بێت بۆ سنووره‌كانی ناوه‌وه‌ی خۆی، فراوانبوونی ململانێكانی توركیا و دابه‌شبوونی زیاتری نێوان هێزه‌كان، به‌تایبه‌ت ئه‌و دابه‌شبوونه‌ی كه نوێنه‌رایه‌تی گرووپه ئیتنیكییه‌كان ده‌كات و به زمانێك قسه ده‌كات له ده‌ره‌وه‌ی زمانی توركبوون و ناسیۆنالیزمی توركی و تۆرانیزم.
(٣)
ناوچه‌ی ئارام و پرسی كورد
وا بڕیاره ناوچه‌ی ئارام له سووریا له‌ڕووی ته‌كنیكییه‌وه له چه‌ند پشتێن و بازنه‌یه‌ك پێك بێت. سه‌ره‌تا و بازنه‌ی یه‌كه‌م به چه‌ند كیلۆمه‌ترێك سوپا و سه‌ربازی توركی تێدا ئاماده بێت، له ناوچه‌ی دووه‌مدا هێزی ئه‌مه‌ریكی و سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكی ئاماده‌بن، ناوچه‌ی سێیه‌م كه رووبه‌رێكی زیاتره له‌لایه‌ن كوردانی رۆژئاواوه به‌ڕێوه بچێت.
ئه‌م شێوه دابه‌شبوون و ئه‌ندازه جیۆپۆڵهتیكییهی نێوان ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و كۆماری توركیا بێبه‌شكردن و دوورخستنه‌وه‌ی توركیایه له ده‌ستڕاگه‌یشتن و ده‌ستبردن بۆ قووڵایی رۆژئاوای كوردستان كه توركیا هه‌مووكات به مه‌ترسی بۆ سه‌ر ئاسایش و چوارچێوه‌ی ئاسایشی وڵاته‌كه‌ی داده‌نێت.
ئه‌مه‌ریكا خۆی له‌ڕێی پشتێن و زۆنێكی تایبه‌ته‌وه له نێوان توركیا و كوردانی رۆژئاوا رۆڵ ده‌گێڕێت و پاسه‌وان ده‌بێت.
توركیا وه‌ك ئه‌كته‌رێكی ده‌وڵه‌تی و كوردانی رۆژئاوا وه‌ك ئه‌كته‌رێكی ناده‌وڵه‌تی، ئه‌م شێوه كاركردن و به‌ڕێوه‌بردنه ئاڵۆز و پڕ مانایه، به‌ڵام ئه‌مه‌ریكا مه‌به‌ستیه‌تی توركیا ئه‌وه‌نده ده‌ستكراوه نه‌كات له سووریا و ده‌رفه‌تی جووڵه و داڕشتنه‌وه‌ی رێساكانی زۆر پێ نه‌دات، چونكه توركیا خه‌ون به جیۆپۆڵهتیكێكی فراوان و ههژموونێكی بێ ئه‌ندازه ده‌بینێت. هه‌ژموون به‌و واتایه‌ی رێ به توركیا نه‌درێت به‌ناوی ناوچه‌ی ئارام و دابینكردنی ئاسایشه‌وه، چه‌ند ناوچه‌یه‌كی سووریا و چه‌ند ناوچه‌یه‌ك له عێراق به‌یه‌كه‌وه گرێ بدات و به یه‌كتریان ببه‌ستێته‌وه.
ڕاستییه‌كه‌ی خه‌ونی ئه‌ردۆغان ئه‌وه‌یه به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه ناوچه‌ی ئارام جۆرێك له ده‌وره‌دانی كوردانی رۆژئاوای لێ بكه‌وێته‌وه و مه‌ودای پهلوپۆهاوێشتنیان لێ بگرێت، یان له ڕووی جیۆپۆڵهتكییهوه بیانخنكێنێت.