یه‌کێتی به‌ته‌نها مایه‌وه.. له وه‌ڵامی پارله‌مانتاریێکدا
2019-09-06 20:26:27
عه‌تا شێخ حه‌سه‌ن
بیرمه‌ندان و پسپۆڕانی بواری سیاسه‌ت له‌ساده‌ترین پێناسه‌دا ، حیزبی سیاسی به‌به‌رئه‌نجامی یه‌کگرتنی ئاره‌زومه‌ندانه‌ی که‌سانێک ده‌زانن که‌له‌پێناوی بیروباوه‌ڕێکی هاوبه‌شدا به‌پێی کۆمه‌ڵێک ڕێکارو یاسا‌و ڕێسای هاوبه‌ش کۆبونه‌ته‌وه‌و ، سیستماتیکی کارده‌که‌ن بۆ ئامانجه هاوبه‌شه‌کانیان ، به‌ڵام ( ماکس ڤیبه‌ر) له‌گه‌ڵ ئه‌م تێڕوانینه‌یدا بۆ حیزبی سیاسی ، ده‌ڵێت ڕه‌نگه هه‌ندێک جار هاوفکران له‌ناو گروپگه‌لی ده‌سه‌ڵاتخوازدا کۆببنه‌وه ، دیاره خه‌سڵه‌تی گروپه ده‌سه‌ڵاتخوازه‌کانیش ئه‌وه‌یه که له‌پێناوی کێکی ده‌سه‌ڵاتدا ئاماده‌ن به‌ڕێکاری توند‌و نادیموکراسی و له‌ده‌ره‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی ، قه‌پاڵی گه‌وره له‌کێکه‌که بگرن و قۆرخی به‌ڕێوه‌بردن بکه‌ن . بۆیه کاتێک هه‌رهێزێکی سیاسی له‌مینبه‌رێکی بڕیار زیاتری هه‌بوو ، ئه‌وا تایبه‌تمه‌ندیه‌کانی حیزب وون ده‌کات و ده‌بێت به‌که‌سگه‌لی ده‌سه‌ڵاتخواز .
ته‌وافوقی سیاسی ڕێکارێکی گرنگی دیموکراسیانه‌یه‌و ، پێداویستیه‌کی گرنگی کایه‌ی سیاسی و به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌مڕۆی کوردستانه ، له‌کاتێکدا به‌ره‌نجامی کۆبونه‌وه‌ی هێزه‌کوردستانیه‌کان له‌پارێزگای هه‌ڵه‌بجه ، به‌تایبه‌تی دواکۆبونه‌وه‌ی ڕۆژی ( ٥ ی ئه‌یلول ) به‌ڕێکه‌وتن له‌سه‌ر هه‌رسێ ستوونی ده‌سه‌ڵات له‌پارێزگای هه‌ڵه‌بجه ته‌واو بوو ، مایه‌ی دڵخۆشی و سه‌رکه‌وتنی گه‌وره‌ی ئیراده‌ی پێکه‌وه‌کارکردنی سیاسی و به‌ڕێوه‌بردن بوو له‌و پاریزگایه . ئاخر پێویسته هه‌موو کوردێکی به‌شه‌ره‌ف ، پێش قۆرخکاری و پۆستبازی ، له‌ئازاری هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌کان و ، له‌مه‌زڵومیه‌تی ئه‌وشاره‌وه سه‌یری ته‌وافوق و به‌ڕێوابردنی شار بکا‌ت ، نه‌ک له‌چنینه‌وه‌ی پۆست و پله .
هه‌ڵه‌بجه پارێزگایه‌کی گرنگی کوردستانه ، هێمای گه‌وره‌ترین په‌لاماری مرۆیی و زوڵمی مێژووییه که حکومه‌تی عێراق به‌به‌رچاوی دونیاوه ئه‌نجامیدا ، خنکاندنی پێنج هه‌زار مرۆی ڕۆح سپی هه‌ڵه‌بجه له‌جرکه‌یه‌کدا به‌بۆنی سێو‌و سیانید هه‌مووکات ویژدانی مرۆڤه نیشتمان په‌روه‌ره‌کان داده‌چڵه‌کێنێت و له‌هه‌رپۆست و پله‌یه‌کدابین ده‌مانخاته به‌رده‌م ئیلتیزامی ئه‌خلاقی به‌ئاشته‌وایی و ، ده‌مانکاته‌وه به‌خادیمی مۆنۆمینته‌که‌ی ده‌رگای شار‌و ، ئازاره بی ئۆقره‌که‌ی هه‌ڵه‌بجه ، که‌چی ئه‌وه‌ی سه‌یره پارله‌مانتارێک به‌ناوی نوێنه‌ری شاره‌وه خه‌نجه‌ر له‌پشتی ئاشته‌وایی ده‌دات و ، ڕێکه‌وتنی براکان به‌گه‌وره‌ترین مه‌ترسی ده‌بینێت و نامه‌یه‌کیش ئاراسته‌ی مه‌کته‌بی سیاسی حیزبه‌که‌ی ده‌کات بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی برایه‌تی و پێکه‌وه به‌ڕێوه‌بردنی شار ، ئاخر جه‌نابی پارله‌مانتار ( سێ ) کورسی ئه‌نجومه‌نێک که‌له ( بیستوپینج ) کورسی پێکدێت بۆ گه‌وره‌ترین هێزی سیاسی کوردستان و عێراق به‌زیاد ده‌زانێت و ، له‌نوسینێکی نامه‌سئولانه‌دا پارتی به‌مه‌ترسی و ، مه‌ترسیه‌که‌ش له‌وه‌دا چڕ ده‌کاته‌وه که‌هێزه‌کانی هاوئاوازی پارتی خاوه‌نی کورسی ده‌بن له‌ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌داو ، یه‌کیتیش به ( شه‌ش ) کورسیه‌وه به‌ته‌نها ده‌بینێت ، بێ‌ئاگا له‌وه‌ی حیزبه‌که‌ی به ( بیست‌ودوو ) کورسی پارله‌مانیه‌وه پارتی( شه‌ش ) وه‌زاره‌ت و چه‌ند ده‌سته‌یه‌کی کابنه‌ی نۆی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانی پێبه‌خشیوه .
ئاخر پارله‌مانتار کاتێک ده‌توانێت ئه‌رکی خۆی به‌جێبگه‌یه‌نێت که‌پرۆژه‌ی خه‌ڵک و شه‌قام بگه‌یه‌نێته ناو هۆڵی پارله‌مان و ، کاریش له‌سه‌ر که‌مکردنه‌وه‌ی ئه‌و جیاوازیانه بکا‌ت که ئاشته‌وایی کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندی گشتی ده‌خه‌نه مه‌ترسیه‌وه ، دیاره ئه‌م ڕێکارو هه‌ڵوێستانه‌س شه‌ره‌فی نوێنه‌رایه‌تی خه‌ڵک به‌پارله‌مانتار ده‌به‌خشێت ، نه‌ک به پیچه‌وانه‌وه شه‌راکه‌ت و ڕێکه‌وتنی هێزه‌کان به‌مه‌ترسی بزانێت و ، به‌ناوی نوێنه‌رایه‌تی خه‌ڵکه‌وه داوای تێکدانی مۆبیلیزه‌ی ئه‌و شه‌راکه‌ته بکا‌ت ، که‌به‌ره‌نجامی ڕێکه‌وتنی درێژخایه‌نی هێزه سیاسیه‌کانه .
ئه‌گه‌ر له‌ڕابردوودا هه‌ڵه‌بجه ڕه‌مزی قوربانی و بێمروه‌تی به‌عس و کۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بوبێت ، ئه‌وا باشترین وه‌فا خزمه‌تکردنی زیاتری ئه‌وشاره‌یه ، بۆیه ێیشنیار ده‌که‌م ئه‌وله‌ویه‌تی کاری ئه‌نجومه‌نی شار‌و پارێزگاره نیشمان په‌روه‌ره‌که‌ی و نوێنه‌رانی شه‌رعی خه‌ڵک و حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له‌دوای داڕشتنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی به‌ڕێوه‌بردن ، داڕشتنه‌وه‌ی سنوری ئیداره‌ی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه بێت ، هه‌تا قه‌زاکانی ( شاره‌زوور ، سیدسادق ، ێینجوێن ) بگرێته‌وه و ، کۆی ئه‌و داهاته زۆر‌و زه‌وه‌نده‌ی که‌له داهاتی مه‌رزه فه‌رمیه‌کانی ئه‌م ناوچانه‌دا ده‌ستده‌که‌وێت ، له‌ژێر چاودێری ووردی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستاندا بخرێته خزمه‌تی ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌و سنوره ئیدارییه‌که‌یه‌وه .