پارله‌مان و پاره
2018-04-19 14:34:18
له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج
رۆژ به رۆژ ئه‌وه رونتر ده‌بێته‌وه كه هه‌ندێك ته‌نها له به‌ر ئیمتیاز‌و پاره‌كه په‌له پڕوزێی ئه‌وه‌یانه بچنه پارله‌مان ، ئه‌وانه‌ی كه به جار‌و دوان واز ناهێنن ، ئه‌وانه‌ی كه حزب ههڵیاننابژێرێتهوهو ده‌تۆرێن ، ئه‌وانه‌ی له نێو یه‌ك خێزاندا‌و هه‌ر یه‌ك له شوێنێ ده‌له‌وه‌ڕێن ، زۆری دیكه ، ئه‌مانه زۆربه‌یان بۆ ئهوبهڵێن و قسانه ناچن كه به خه‌ڵك و ده‌نگده‌رانی ده‌ده‌ن ، ئه‌مانه بۆ حه‌ز و ئاره‌زو دۆلار و دراو ده‌چن .
پارله‌مان شوێنێكی باشه بۆ ده‌وڵه‌مه‌ن بوون ، له نێون ئه‌م دنیا گه‌نده‌ڵه‌ی ئێمه‌دا كه كه‌س نیه به‌وی تر بڵێت " من این لك " كاتێك به‌راوردی ئه‌م جۆره له پارله‌مانتار به خه‌ڵكانێكی تر ده‌كه‌م كه خه‌مخۆرانه شه‌وورۆژ ده‌خه‌نه سه‌ر یه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی خزمه‌ت به خه‌ڵك بكه‌ن و راستگۆ بن له ته‌ك ئه‌و سوێندو به‌ڵێنانه‌ی داویانه ، له خۆم ده‌پرسم ئایه ئه‌و پێوه‌رانه چین كه حزبێك خه‌ڵكی بۆ پارله‌مان بۆ دستنیشان ده‌كات ، ئاخر پارله‌مانتارێك دوای شه‌ش مانگ له چونه پارله‌مان حزب و ده‌نگده‌ره‌كانی نا‌ئومێد بكات و بڵێ " من به قاره‌مانی خۆم ده‌رچووم و شانم واو باڵم وا " ده‌بێت چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌ی لێبكه‌یت بتوانێ داكۆكی له خه‌ڵك بكات .
پارله‌مانتارێك دوای یه‌ك مانگ له گه‌یشتنه پارله‌مان دوای ئیفادی سه‌فه‌رو تازه‌كردنه‌وه‌ی ژوری دانیشتنه‌كه‌ی خۆی و شتی تایبه‌ت بكات بۆ خۆی بۆ ئه‌وه باشه سه‌گی تێبه‌رده‌ی ، نه‌ك به نوێنه‌ری خۆتی بزانی ، به باوه‌ڕی من هه‌موو ئه‌و پێوه‌رانه‌ی حزب كاندیدێكی پێ دیاری ده‌كات پێویستی به پیاچوونه‌وه‌و لێكۆڵینه‌وه‌ی زیاتره ، ئاخر پارله‌مانتار هه‌بووه له گه‌ڵ گه‌یشتنی به پارله‌مان به دوای كچۆڵه‌ی شۆخ و شه‌نگا گه‌ڕاوه ، هه‌بووه له بری گه‌یاندنی خواسته‌كانی خه‌ڵك به دووی خواسته‌كانی خۆی كه‌وتوه ، هه‌بووه له لوبنان و شوێنی تر له بار‌و دۆخی هه‌ستیاردا بینراوه ، من وێنه‌ی پارله‌مانتاری عێراقیم بۆ هاتووه، مه‌گه‌ر خودا بزانێ خه‌ریكی چی بووه .
ئه‌و جۆره نوێنه‌رن یان حه‌مه جافی ئه‌ندامی مه‌جلیسی نوابی سه‌رده‌می پاشایه‌تی ، ئه‌وانه نوێنه‌رن یان ئه‌وانه‌ی شه‌ڕ له سه‌ر مافهدهستوریهكانی كورد ده‌كه‌ن ، كێشه‌كه ئه‌وه‌یه چوار خوله هێشتا خه‌ڵك و حزب ناتوانن نمونه‌ی زۆر باش بنێرنه پارله‌مان ، یان ده‌ینێرن و له نێو گشتهكهدا ون ده‌بێت ، وه‌ك چۆن په‌تا دارێك هه‌موو ئه‌وانی تر توش ده‌كات .
براده‌ر هه‌یه وتویه‌تی من پێویستم به پارله‌مان نه‌بوو ته‌كلیفیان لێكردم ، هه‌یه وتویه‌تی من خۆم ده‌وڵه‌مه‌ند بووم به‌ر له‌وه‌ی بڕۆمه پارله‌مان ، هه‌یه یه‌كه‌مین كاری ئه‌وه بووه چۆن ده‌كرێ قوتی خه‌ڵك كه‌مكه‌نه‌وه یان بیبڕن ، ئه‌مانه هه‌ندێكیان جگه له توتی حزب هیچی تر نه‌بوون ، هه‌ندێك له توتی حزب بچوكتر توتی خێڵ و عه‌شره‌ت و بنه‌ماڵه‌و هه‌ندێكیشیان توتی تاكه كه‌س بوون .
نازانم كه‌سێك شك ده‌به‌ن درۆ‌و به‌ڵێنه‌كانی پێش هه‌ڵبژاردن تۆمار بكات !!