له‌باره‌ی ناكۆكییه‌كانی مه‌سرور بارزانی و قوباد تاڵه‌بانی
2019-09-04 09:37:45
سەرتیپ وەیسی كەریم
له كابینه‌ی ڕابردوودا، قوباد تاڵه‌بانی چانسێكی گه‌وره‌ی هه‌بوو، به‌هۆی ئه‌وه‌ی نێچیرڤان بارزانی وه‌كو هاوڕێیه‌كی نزیك سه‌یری ده‌كردو خودی نێچیرڤان بارزانیش زۆر په‌یوه‌ست نه‌بوو به زۆر كاری حكومه‌ت و نه‌ده‌چووه ورده‌كاری بابه‌ته‌كان، هه‌ربۆیه زۆربه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كانی خۆی له سنووری زۆنی سه‌وز (یه‌كێتیی) دابوو به ناوبراو، جگه له‌وه‌ش یه‌كێك له خوێنده‌وارترین فه‌رمانبه‌ران له دیوانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، كه ئامانج ره‌حیمی سكرتێری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بوو، له‌سه‌ر پشكی یه‌كێتیی، به‌هۆی ئه‌وه‌ی نێچیرڤان بارزانیش به ته‌واوی پشیپێده‌به‌ست، هۆكار بوو بۆئه‌وه‌ی قوباد تاڵه‌بانی بچێته پێشه‌وه‌و موماره‌سه‌ی هه‌ندێ له ده‌سه‌ڵاته‌كانی به باشی بكات.
له‌سه‌ره‌تای حكومه‌تی یه‌كگرتووی هه‌رێمی كوردستان له ساڵی دوو هه‌زاره‌كانه‌وه، ده‌سه‌ڵاته‌كانی هه‌رێمی كوردستان له نێوان سه‌رۆك و جێگر به‌سه‌ر هه‌ردوو زۆنی سه‌وزو زه‌رد دابه‌شكرابوو، سه‌رۆك كاره‌كانی سنووری خۆی و جێگریش كاره‌كانی سنووری خۆی ڕایده‌كرد.
به‌پێی یاسایی هه‌ڵبژاردنی كۆنیش، سه‌رۆك و جێگری حكومه‌ت له‌لایه‌ن په‌رله‌مان ناولێنانیان بۆ ئه‌نجامده‌دراو پاشان ڕاده‌سپێردران بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت، به‌ڵام دواتر بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌ر له‌پێكهێنانی كابینه‌ی ڕابردوو، له رێگه‌ی په‌رله‌مان به هاوكاری پارتی ئه‌و یاسایی هه‌مواركرده‌وه ته‌نها سه‌رۆكی حكومه‌ت ڕا‌سپێردرا بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت، كه ئه‌مه‌ش بووه یه‌كه‌م ده‌ستپێك بۆ توانه‌وه‌ی ڕۆڵی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت، كه زۆربه‌ی جار پشكی یه‌كێتیی بووه، ته‌نها له‌سه‌رده‌می دووساڵ حكومڕانی به‌رهه‌م ساڵح نه‌بێت، كه ئه‌وكات ئازاد به‌رواری له‌سه‌ر پشكی پارتی بووه جێگر.
به‌ر له ده‌ستبه‌كاربوونی كابینه‌ی ڕابردوو، قوباد تاڵه‌بانی به‌هۆی كه‌م شاره‌زایی له حكومڕانی، خودی خۆی به فه‌رمی داوای له سه‌رۆكی حكومه‌ت كرد دسه‌ڵاته‌كانی جێگر كه‌مبكاته‌وه‌و له ڕاگه‌یاندراوێكیشدا ئه‌وكات ئه‌و خواسته‌ی خۆی نه‌شارده‌وه، به وته‌ی خۆی ئه‌مه‌ی له پێناو نه‌هێشتنی سیمایی دوو ئیداره‌یی كردووه، به‌ڵام دوای چه‌ند ساڵێك تێگه‌یشت هه‌ڵه‌ی كردووه‌و جێگر به ده‌سه‌ڵاتی كه‌م پیشه‌ی فه‌رمانبه‌رێكی پله باڵایه، نه‌ك جێگری سه‌رۆك.
قوباد تاڵه‌بانی له كابینه‌ی نێچیرڤان، ده‌سه‌ڵاتی ته‌نها به‌سه‌ر كه‌رتی نه‌وت نه‌بوو، نێچیرڤان بارزانی به‌شێك له ده‌سه‌ڵاته‌كانی خۆی پێدابوو، زۆرجاریش به ئاماده‌نه‌بوونی سه‌رۆك كاره‌كانی ڕایده‌كرد، هه‌میشه له‌ژێر كاریگه‌ری نێچیرڤان بارزانی بوو، له مانگی كۆتایی حكومڕانی نێچیرڤان بارزانی ده‌سه‌ڵاته‌كانی به باشی به‌كارهێنا.
تاڵه‌بانی بچووك له كۆتا ڕۆژه‌كانی حكومه‌تی نێیرڤان بارزانی و كابینه‌ی ڕابردوو كۆمه‌ڵێك بڕیار‌و نوسراوی ده‌ركرد، كه به‌شێك له‌و نوسراوانه ڕه‌هه‌ندی ئابووریان هه‌بوو به‌شێكیشیان په‌یوه‌ست بوون به ڕه‌زامه‌ندی دارایی له‌سه‌ر هه‌ندێ پڕۆژه‌ی سنووری سلێمانی ، چه‌ند كه‌سێكیشی له رێگه‌ی دامه‌زراندن تایبه‌ته‌وه دامه‌زراند، به‌ڵام دواتر له‌گه‌ڵ هاتنی مه‌سرور بارزانی به‌شێك له‌و نوسراوانه له ئێستادا له دیوانی ئه‌نجومه‌ن و وه‌زاره‌تی دارایی ڕاگیران.
له‌سه‌رده‌می نێچیرڤان بارزانیش، قوباد تاڵه‌بانی به‌ربه‌ست بۆ ده‌سه‌ڵاته‌كانی دروستده‌كرا، به‌تایبه‌ت له لایه‌ن نێچیرڤان ئه‌حمه‌دی سه‌رۆكی دیوان و وه‌زاره‌تی دارایی، به‌ڵام زۆرجار خه‌ڵك له نێوه‌نده‌دا چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی ده‌كرد، چه‌ند جارێكیش خودی خۆی له رێگه‌ی كه‌سانی دیكه‌وه داوای زیادكردنی ده‌سه‌ڵاته‌كانی له نێچیرڤان بارزانی ده‌كرد، چونكه به‌م دوایانه له ئه‌همیه‌تی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت گه‌یشتبوو، ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتی هه‌بێت.
له‌سه‌رده‌می كابینه‌ی ڕابردوو، زۆربه‌ی ئه‌و نوسراوانه‌ی تایبه‌ت به سنووری سلێمانی و زۆرنی سه‌وز ده‌رده‌چوون، واژووی ناوبراوی له‌سه‌ر بوو، به‌ڵام ئێستا بارودۆخه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی دیكه گۆڕاوه، ناوبراو له چوارچێوه‌یه‌كی زۆر ته‌سكدا ده‌توانێت ده‌سه‌ڵاته‌كانی به‌ركابهێنێت و هیچ به‌رچاو ڕوونیه‌كیشی له‌باره‌ی داهاتووی پۆسته‌كه‌ی نییه.
قوباد تاڵه‌بانی له‌سه‌ره‌تادا باوه‌ڕی وابوو، كه مه‌سرور بارزانی كه‌سێكی جدیه‌و كاركردن له‌گه‌ڵیدا ئاسانه، به‌وپێیه‌ی یه‌ك دووجار له‌گه‌ڵی دانیشتبوو، هه‌ربۆیه ئه‌و ته‌صه‌وڕه‌ی بۆ دروستببوو.
له‌ماوه‌ی ئه‌و 50 ڕۆژه‌ی حكومرانی مه‌سرور بارزانی، بارودۆخه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی دیكه كه‌وتۆته‌وه، له‌وكاته‌ی مه‌سرور بارزانی به‌ڕوونی به قوباد تاڵه‌بانی وت : ئه‌و ده‌یه‌وێت سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌موو هه‌رێمی كوردستان بێت و ده‌سه‌ڵاته‌كانی نیوه به نیوه دابه‌ش ناكات له‌گه‌ڵ ناوبراو.
مه‌سرور بارزانی، ڕاشكاوانه ئاماژه‌ی به‌وه‌كردبوو، ئه‌و ده‌یه‌وێ ببێته كه‌سی یه‌كه‌م سه‌رۆك وه‌زیران سلێمانی و گه‌رمیان و ڕانیه، له‌به‌رامبه‌ریشدا قوباد ده‌توانێت ببێته جێگر له دهۆك و هه‌ولێر.
مه‌سرور بارزانی تاوه‌كو ئێستا هیچ ده‌سه‌ڵاتێكی نه‌داوه‌ته‌وه قوباد تاڵه‌بانی و ئاماده‌ش نییه به هه‌مان ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رده‌می نێچیرڤان بارزانی، ناوبراو موماره‌سه‌ی پۆسته‌كه‌ی خۆی بكات.
له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و كاره‌ی مه‌سرور بارزان، قوباد تاڵه‌بانی به سه‌رۆكی حكومه‌تی ڕاگه‌یاندووه: كه پێنه‌دانی ده‌سه‌ڵات له سنووری نفوزی یه‌كێتیی ره‌نگه كێشه بۆ سه‌رۆكی حكومه‌ت دروستبكات و مه‌كته‌بی سیاسی و خه‌ڵكی ده‌ستڕۆیشتوو له‌و ناوچانه ڕه‌نگه ئه‌مه‌یان پێی قبوڵ نه‌كرێت، به‌ڵام مه‌سرور بارزانی سووره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه خۆی ڕووبه‌رووی ئه‌و ته‌حه‌دایانه ده‌بێته‌وه‌و ئاماده‌نییه كێكی ده‌سه‌ڵات دابه‌شبكات.
له دوای چرپاندنی ئه‌و په‌یامه به گویی جێگر، ناوبراو هیچ حه‌ماسێكی بۆ كاره‌كه‌ی نه‌ماوه‌و له هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه لانیكه‌م به‌شێك له ده‌سه‌ڵاته‌كان وه‌رگرێت، ئه‌گه‌ر وه‌كو پێشووتریش نه‌بێت، بۆ ئه‌مه‌ش هه‌وڵ و لینكه‌كانی خۆی خستۆته‌گه‌ڕ.
قوباد تاڵه‌بانی له‌ماوه‌ی مانگی ڕابردوو، جۆرێك له گۆشه‌گیركرابوو، هه‌ربۆیه له‌سه‌روبه‌ندی جه‌ژنی قوربان گه‌شتێكی خێزانی بۆ وڵاتی ئه‌مه‌ریكا ئه‌نجامدا، بۆئه‌مه‌ش ویستی پرس به مه‌سرور بارزانی بكات، به‌ڵام نه‌یتوانیبوو به‌رده‌ستی بكات، ناچار له‌رێگه‌ی شه‌عبان چالی، به‌رپرسی نوسینگه‌ی مه‌سرور مۆڵه‌ته‌كه‌ی وه‌رگرت.
دوای هاتنه‌وه‌ی له گه‌شته‌كه‌ی هه‌موو هه‌وڵێكی داوه به ڕاشكاوانه له‌گه‌ڵ مه‌سرور بارزانی دابنیشێت، تاوه‌كو له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی خۆی رێكبكه‌ن، به‌ڵام هیچ وه‌ڵامێك له لایه‌ن خودی مه‌سرور بارزانیه‌وه نه‌بووه، توانیویه‌تی ته‌نها له‌گه‌ڵ ده‌وربه‌ره‌كه‌ی مه‌سرور بارزانی ئه‌و بابه‌ته بوروژێنێت.
دانیشتنی ئه‌مڕۆ، چوارشه‌ممه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانیش، یه‌كه‌م بینین هه‌ردوولا ده‌بێت دوای سێ هه‌فته له دابڕانی په‌یوه‌ندی له نێوانیان.
له كابینه‌ی ڕابردوو، جگه له‌وه‌ی قوباد تاڵه‌بانی فرسه‌تی هێنابوو له نه‌رمییه‌كه‌ی نێچیرڤان بارزانی، به‌ڵام ستافی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانیش به‌هێز نه‌بوون، تاوه‌كو كێشه‌ی گه‌وره‌ی بۆ دروستببێت.
ئێستا، مه‌سرور بارزانی تیمێكی له خه‌ڵكی خوێنه‌وارو گه‌نجی بردۆته ئه‌نجومه‌ن هه‌ر له سه‌رۆكی دیوان و به‌رپرسی فه‌رمانگه‌كانی ناو ئه‌نجومه‌ن، به‌م هه‌نگاوه‌شی هیچ ڕۆڵێكی ستافی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی یه‌كێتیان نه‌هێشتووه، له نێوشیان سكرتێری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، كه ئه‌مه‌ش قوباد نیگه‌ران كردووه. له‌به‌رامبه‌ردا ستافی پارتی له ئه‌نجومه‌ن زۆربه‌ی ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی قوباد تاڵه‌بانی و ئامانج ڕه‌حیم به‌كاریان ده‌هێنا هه‌موویان وه‌رگرته‌وه، به‌وپێیه‌ی سه‌رۆكی دیوان باڵاترین ده‌سه‌ڵاته له دوای سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌ت.
تاڵه‌بانی تازه تێده‌گات، هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه بڕیاری چوونی بۆ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم باشتربوو، چونگه مانه‌وه‌ی لای كۆنه یار ( نێچیرڤان بارزانی) ڕه‌نگه ڕۆڵ و پێگه‌ی له ئێستادا باشتربووایه، بۆیه ئه‌گه‌ر له‌ڕووی یاسایه‌وه قوڕس نه‌بووایه‌و مه‌كته‌بی سیاسی حزبه‌كه‌شی شێخ جه‌عفه‌ریان پێی ڕازیبكرابووایه، یه‌كێك له پێشنیازه‌كان ئه‌وه‌بوو ناوبراو بارگه‌ی به‌ره‌و كۆنه هه‌وار تێگبنێت و سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌ت جێبهێلێت.