له ململانێی سیاسیه‌وه بۆ ململانێی خێڵه‌كان
2019-09-02 07:25:32
د.كامه‌ران مه‌نتك
ره‌سول حه‌مزاتۆڤ، له كتێبی داغستانی مندا وته‌یه‌كی جوانی نوسیوه:" ئه‌گه‌ر خه‌نجه‌رت له‌به‌ر پشتی خۆت بینی، بزانه خه‌ڵكیش پیاوه! ". ئه‌مه‌ش واتای ئه‌وه‌یه هه‌رچه‌نده به‌هێزیش بیت، پێویسته حیساب بۆ بچووكترین شتیش بكه‌یت و رێزی هه‌موو شتیك بگریت. به‌لام له كوردستان نه‌ك هه‌ر ئه‌مه ناكرێت، به‌ڵكو رێك پێچه‌وانه‌كه‌ی ئه‌نجام ده‌درێت، هه‌ر كاتێك هێزێك هه‌ست به به‌هێزبوونی ده‌سه‌ڵاتی خۆی ده‌كات، هه‌موو ئه‌وانه‌ی تر نه‌ك پشتگوێ ده‌خات، به‌ڵكو سوكایه‌تیان پێده‌كات و ته‌نانه‌ت هه‌وڵی سڕینه‌وه‌شیان ده‌دات!. هه‌رچه‌نده ئه‌و به‌هێزبوونانه‌ی هێزه‌كانی كوردستانیش، ده‌رئه‌نجامی گه‌شه‌سه‌ندنی خودی خۆیان و پێگه‌یشتنی خۆیان وه‌ك ئه‌قڵێكی پێشكه‌وتو و ئه‌فرانده نیه، هێنده‌ی ئه‌نجامی به كۆیله بوون و پاشكۆبوونی هێزه هه‌رێمیه‌كانی تره. ئێمه ده‌بینین له په‌نای هه‌ر كۆیله‌یه‌كی خۆ به‌هیزو به‌زلزان، زڕته‌سۆرێكی هه‌رێمی وه‌ستاوه، كه داری داوه‌ته ده‌ست و داریشی له‌سه‌ر به‌رزركردۆته‌وه!. ره‌فتاره‌كانی هه‌موو هێزه‌كانی كوردستان ئه‌مڕۆ به ئاشكرا ئه‌و مۆركه‌ی پێوه دیاره، به تایبه‌تیش یه‌كیتی و پارتی!. به‌ڵام ئه‌وه‌ی ده‌رهاویشته‌كانی مه‌ترسیدارتر ده‌كات و خه‌ریكه ترسناكتر به‌دیارده‌كه‌وێت، له خۆبایی و به‌خ بوونی پارتیه، كه خه‌ریكه به‌ڕاستی باوه‌ڕ به‌خۆی بكات، كه به‌هێزترین حیزبی كوردستانه‌و خاوه‌نی 45 كورسیه!. له خۆبایی بوونی ئه‌و هێزه، وایكردووه، كه كرۆكه خێله‌كیه‌كه‌ی خه‌ریكه چوارچێوه حیزبه‌كه‌ی به ئاشكرا هه‌ڵده‌دڕێ و له ململانێی نێوان حیزبه‌كانه‌وه، دۆخه‌كه به ئاڕاسته‌ی ململانێی نیوان خێڵه‌كان و گه‌ڕانه‌وه بۆ خاڵی سفرده‌بات!." هه‌موو شتێك له پێناو مانه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌كه‌م و بنه‌ماڵه‌كه‌شم له پێناو مانه‌وه‌ی خۆم". ئه‌م زه‌نگه زۆر مه‌ترسیداره‌و كاریگه‌ریه‌كی ترسناكی له‌سه‌ر كۆی مه‌سه‌له‌ی كورد له قۆناغی ئێستادا هه‌یه.
ململانێی پارتیه‌كان له‌گه‌ڵ خێڵه گه‌وره‌كانی كوردستان، له مێژووی ئه‌و حیزبه‌دا، خاڵێكی به‌رچاو و دیاربووه، ته‌نانه‌ت فاكته‌رێكی گرنگ و سه‌ره‌كیش بووه له‌سه‌ر دابه‌ش بوونی خێڵه‌كان به‌سه‌ر دوو به‌ره، به‌ره‌ی حكومه‌ت و به‌ره‌ی دژه حكومه‌ت، به‌شێكیان ناویان له خۆیان نا پێشمه‌رگه‌و چه‌تری خه‌باتی نه‌ته‌وه‌ییان خسته خزمه‌تی خۆیانه‌وه، به‌شه‌كه‌ی ترییش ناوی جاشیان پێ‌بڕا. كه به‌داخه‌وه له كرۆكدا ئه‌وه‌ی هه‌ردوو لای ده‌بزواند، ململانێ خێڵه‌كیه‌كه بوو نه‌ك شتێك به‌ناوی مه‌سه‌له‌ی كورد و گیانی نه‌ته‌وایه‌تی. له قۆناغی ئێستادا پارتی دیموكراتی كوردستان، یاخود وردتر بنه‌ماڵه‌ی بارزانی، خه‌ریكه حكومه‌ت و ململانێ سیاسیه‌كان به ئاڕاسته‌ی جڵه‌وكردنی خێڵه گه‌وره‌كانی تری كوردستان ئاڕاسته ده‌كه‌ن، كه ئه‌مه وایكردوه و به داخه‌وه، به‌شێكی گرنگ خێڵه گه‌وره‌كانی تری كورد، كه هه‌موویان ئه‌گه‌ر خۆیان پێ له بارزانیه‌كان گه‌وره‌تر نه‌بێت كه‌متر نیه، به ئاڕاسته‌یه‌كی تر كاربكه‌ن و هه‌وڵبده‌ن بۆ تێكشكاندنی ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه په‌نا بۆ هه‌موو شتێك ببه‌ن، دیاره له دۆخێكی هه‌ستیاری وه‌كو ئه‌مڕۆی ناوچه‌كه‌و كوردستانیش، زۆر باوه‌شی گه‌رمتر كراوه‌یه‌و زیاتر رێزیان پێشكه‌ش ده‌كات. ئه‌مه‌ش له كۆتایدا كورد له جیاتی شه‌ڕی نیوان حیزبه‌كان به شه‌ڕی نێوان بنه‌ماڵه‌و خێڵه‌كان خه‌ریك ده‌كات. بڵاوبوونه‌وه‌ی دمگۆی دروستكردنی فه‌وج له لایه‌ن كۆمه‌ڵێك خێڵ و هۆزی گه‌وره‌ی باشووری كوردستان، ده‌كه‌وێته ئه‌و چوارچێوه‌یه‌وه. بۆیه دیسان بۆ ئه‌وه‌ی نیو سه‌ده‌ی تر گوێی ئه‌م میلله‌ته به‌شه‌ری جاش و پێشمه‌رگه كاس نه‌كرێت، پێویسته ئاڕاسته‌ی ململانێكان به ئاقارێكی تری وادا بڕوا، خزمه‌ت به‌یه‌كڕێزی و به سیاسی كردنی هێزه‌كانی سه‌ر گۆڕه‌پانی باشوور بكات. با ئه‌مجاره‌یان شه‌ڕی نێوخۆیی حیزبه‌كان بچووكتر نه‌كرێته‌وه بۆ شه‌ڕی نێوان بنه‌ماڵه‌و خێڵه‌كان. كه زۆر مه‌ترسیدارو ترسناكتره.