له نێوان سه‌رۆكێكی لاواز و په‌رله‌مانێكی خه‌سێنراو
2019-09-01 09:49:45
سه‌رتیپ قه‌شقه‌یی
پارتی دیموكراتی كوردستان له‌وكاته‌ی هێمن هه‌ورامی، وه‌كو جێگر نارده په‌رله‌مان و ژماره‌ی كورسییه‌كانی خۆی كرد به 45 كورسی، پاشانیش له ڕێگه‌ی هێزه پاشكۆكانیه‌وه توانی نیوه‌ی كورسییه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان مسۆگه‌ربكات، ئیتر په‌رله‌مان وه‌كو سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی دیكه‌ی هه‌رێم كه‌وته ده‌ست پارتی.
به‌ڵام ئه‌و كۆنتڕۆڵكردنه‌ی په‌رله‌مان به‌مه نه‌وه‌ستا، به‌ڵكو جگه له سكرتێری په‌رله‌مان، سه‌رۆكی نوێی په‌رله‌مانیش كه له پشكی یه‌كێتییه و له لایه‌ن ڕێواز فایه‌قه‌وه سه‌رۆكایه‌تی ده‌كرێت، له‌ماوه‌ی دوو مانگی یه‌كه‌مدا، به‌بێ ئه‌وه‌ی ئاگایی لێبێت به ته‌واوی له خزمه‌تی ئه‌جێنداو به‌رنامه‌ی پارتی ده‌كات.
ڕه‌نگه له‌سه‌ره‌تادا، زۆربه‌مان له‌گه‌ڵ ئه‌و بۆچوونه بوو بین ، كه ڕیواز فایه‌ق باشترینی ناو فراكسیۆنی یه‌كێتیه بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مان و پیرۆزبایشمان لێكردبێت به‌بۆنه‌ی وه‌رگرتنی ئه‌و پۆسته، له‌سه‌ر بنه‌مایی باشترین كه‌س ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیش كردی به كاندیدی ئه‌و حزبه بۆ سه‌رۆكی په‌رله‌مان.
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی نوێ، هێشتا دوو مانگ به‌سه‌ر واده‌ی وه‌رگرتنی پۆسته‌كه‌ی تێنه‌په‌ڕیوه، رووبه‌ڕووی كۆمه‌ڵێك هه‌ڵه‌ی یاسایی و سیاسی و پڕۆتۆكۆڵی بۆته‌وه، زۆربه‌ی ئه‌و كارانه‌ی كردوویه‌تی له‌وماوه‌یه‌دا، دژه له‌گه‌ڵ بیروبۆچوون خۆی و حزبه‌كه‌شی.
هه‌ر له‌دوای ده‌ستبه‌كاربوونی، یه‌كه‌م هه‌ڵه‌ی رێواز فایه‌ق ئه‌وه‌بوو، وه‌ك سه‌رۆكی یه‌كێك له ده‌سه‌ڵاته باڵاكانی هه‌رێمی كورستان به پێچه‌وانه‌ی پڕۆتۆكۆڵ سه‌ردانی كونسڵخانه‌ی توركیای له هه‌ولێر كرد، له‌كاتێكدا له مێژووی په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌وه بۆ یه‌كه‌مجار ئاستی ئه‌و سه‌رۆكایه‌تیه به‌و شێوه بهێندرێته خواره‌وه.
ڕیواز فایه‌ق، له ماوه‌ی ئه‌و دوو مانگه‌ی ڕابردوودا، هه‌ر به‌وه‌ش نه‌وه‌ستا، به‌ڵكو به‌بێچه‌وانه‌ی عورف و یاسا و په‌یڕه‌وی ناوخۆ، له بڕی ئه‌وه‌ی بانگهێشتی سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌ت بكات، یاخود كۆبوونه‌وه‌ی هه‌ردوو سه‌رۆكایه‌تیه‌كه له ناو باڵه‌خانه‌ی په‌رله‌مان به‌ڕێوه‌ببات، به‌داخه‌وه به سه‌ركزی و چه‌مانه‌وه، خۆی جێگر‌و سكرتێره‌كه‌ی چوونه به‌رده‌م سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌ت، جارێكی دیكه له ده‌سه‌ڵاته‌كانی خۆی و دامه‌زراوه‌كه‌ی كه‌مكرده‌وه.
بە گوێرەی یاسایی ژمارە (١)ی سالی ١٩٩٢، سه‌رۆكی په‌رله‌مان دەسەڵاتی متمانە پێدان و بانگکردن و لێپرسینەوەی حکومەتی ھەیە، جگه‌له‌وه‌ش بە گوێرەی بریاری ژمارە( ١) ی ساڵی ٢٠٠٥، پەرله‌مان مەرجەعی باڵای یەکلایکردنەوەی پرسە چارەنووس سازەکانە.
بە گوێرەی پەیرەوی ناوخۆ، حکومەت لە بەردەم پەرلەمان لێپرسینەوەو پرسیاری لێ دەکرێت، لە ھیچ برگەیەك و یاسا بڕیارێك نە ھاتووە حکومەت کۆبوونەوە لەگەڵ پەرلەمان بکات و بانگهێشتی بکات.
لە عورفی پەرلەمانی کوردستان نەبووە سەرۆکی پەرلەمان بۆ کۆبوونەوە بچێته لای سه‌رۆكی حكومه‌ت، لە ھەموو تەمەنی پەرلەمانی کوردستان تەنانەت لە سەردەمی که‌مال کەرکوکی و ئەرسەلان بایزیش، کە دوو کارەکتەری ته‌واو پابه‌ندی حیزب بوون، ئه‌وه‌یان نه‌كرد.
ئێستا ئەپرسین کە نە یاسا‌و نە عورف و نە پڕۆتۆکۆڵ لە ھیچ پەرلەمانێکی دونیا‌و عێراق و کوردستان ڕێگە بە سەردان و کۆبوونەوەی لەم جۆرە نادات، ئەبێت بۆچی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان کە دکتۆرای لە یاسا ھەیە لە بەرامبەر چی ئەو کارەی کرد‌و ئەوەنده‌ی تر ھەیبەتی پەرلەمانی سووك کرد؟!
ناوبراو، ئه‌وه‌نده لاوازه ته‌نانه‌ت له‌كاتی كۆبوونه‌وه له‌سه‌ر داڕشتنی به‌رنامه‌ی كار‌و پرسه یاساییه‌كانی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانیش، له بڕی ئه‌وه‌ی جێگره‌كه‌ی كه هێمن هه‌ورامیه بچێته ژووره‌كه‌ی، خۆی ده‌چێته ژووره‌كه‌ی هێمن هه‌ورامی.
ئه‌گه‌ر باسه‌كه بێته سه‌ر ئیجرائاته یاسایی و كارگێرییه‌كانی ناو په‌رله‌مان، دیسانه‌وه ناوبراو وه‌كو كه‌سێكی لاواز ده‌رده‌كه‌وێ، چونكه جێگره‌كه‌ی به ته‌واوی كۆنتڕۆڵی باڵه‌خانه‌ی په‌رله‌مانی كردووه، دواین جار ئه‌وكاته‌ی یه‌كێتی سه‌رۆكی دیوانی په‌رله‌مانی دیاریكرد، ڕاسته‌وخۆ دوای ئه‌وه هێمن هه‌وڕامی جێگری سه‌رۆكی دیوانی له په‌رله‌مان دیاریكرد، به‌بێ ئه‌وه‌ی پشت یه هیچ یاسا‌و ڕینماییه‌ك ببه‌ستێ.
بۆ دواجار هه‌فته‌ی ڕابردوو سه‌رۆكی په‌رله‌مان به‌رده‌وام بوو له‌سه‌ر هه‌ڵه‌كانی و سه‌ردانی مه‌سعود بارزانی كرد، به بیانوی ئه‌وه‌ی پرسی ده‌ستوور له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان تاوتوێ ده‌كات، ئه‌و چوونه‌ی بۆ لای مه‌سعود بارزانی، جگه له‌وه‌ی پڕیبووه له موجامه‌له‌و سه‌لماندنی، كه ماڵه خاڵوان و دایكی پارتین، له هه‌مانكاتدا سه‌لماندنی شه‌رعیه‌تی به مه‌رجه‌عبوونی بارزانیدا له شوێنی په‌رله‌مان، كه حزبه‌كه‌ی خۆی به‌ر له هه‌موو لایه‌نێك دژی وه‌ستانه‌وه.
چوونی سه‌رۆكی په‌رله‌مان بۆ لای بارزانی و مه‌كته‌بی سیاسی به جیاواز، ده‌رخه‌ری ئه‌وه‌یه كه لای سه‌رۆكی په‌رله‌مان، مه‌سعود بارزانی مه‌رجه‌عی پارتی و هه‌موو كورده، چونكه ئه‌گه‌ر وانییه ده‌بوایه ناوبراو له‌گه‌ڵ بارزانی و مه‌كته‌بی سیاسی به جیاواز دانه‌نیشتبووایه، یاخود له‌گه‌ڵ یه‌كێكیان دابنیشتبووایه. ئایا سەرۆکایەتی پەرلەمان لە مەولا سکرتێری حیزبەکان و مەکتەب سیاسیەکان بە جیا دەبینێت، یاخود ته‌نها بۆ بارزانی به‌و شێوه‌یه ؟
سه‌رۆك هێشتا له‌نێو په‌رله‌مان له‌گه‌ڵ فراكسیۆنه‌كان سازانی دروستنه‌كردووه‌و هیچ كۆبوونه‌وه‌یه‌كیشی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك فراكسیۆنه‌كان نه‌كردووه له‌سه‌ر پرسی ده‌ستوور، كه‌چی خه‌ریكی ئۆكه‌ی وه‌رگرتنه له بارزانی.
ئەرکی پەرلەمانی کوردستانە کاری به پەلەو جدی بکات بۆ تەواوکردن و ئامادەکردنی پرۆژەی دەستوری ھەرێمی کوردستان ، لە بری گەڕان لەدەرگای ئەو حیزب و ئەو سەرۆك، چونکە لە لایەك بەگوێرەی مادەه (١٢٠ ) لە دەستوری عێراق مافی ھەرێمە دەستورمان ھەبێت ( کە دوای ١٤ ساڵ لەو مافە دەستوریە بەڵام ھەرێم نەبوو بە خاوەن دەستور).
لە لایەکی تر بە گوێرەی برگەی دوو لە مادە سێی یاسای ژمارە (٤)ی ساڵی ٢٠١٥ یاسای ئامادەکردنی دەستوری کوردستان ئەرکی پەرلەمانە، کە ماوەی لیژنەی دەستور درێژ بکاتەوە، ئەم یاسایە بەرکارەو بەرھەمی سازان و ململانێی رابردووە لەسەر پرۆژەی دەستور بە تایبەت ھەوڵ و قوربانی لایه‌نه‌كان له‌سه‌ر ئه‌و پرسه.
له یاساکەی ڕابردوو، نەووتراوە بە تەواوبوونی خوولی چوار لیژنەکە ھەڵدەوەشێتەوە، ئیتر چ پێویستییه‌ك ھەیە لەدەرگای حیزبەکان بدرێت، ڕێگە پێدانیان لێ وەربگرن کە پەرلەمان لەم خولە بۆ پرۆژەی دەستور چی بکات، ھەموو ھەوڵ و قوربانییەکانی رابردوو سفر بکرێتەوە، لە لایەن دامەزراوەیەك، کە بە گوێرەی بریاری ژمارە (١ ) ی ساڵی ٢٠٠٥ مەرجەعی باڵای یەكلایکردنەوەی پرسە سیاسی و یاسایەکانە و خۆی چاودێری جێبەجێکردنی یاسایەو کەچی چاوەرێی فه‌رمووی حیزب و سەرۆکەکان دەکات. روونیشە لیژنەکە لە ماوەی ٩٠ رۆژ کە بۆیان دیاری کرا بە گوێرەی ھەمان یاسا لە ساڵی ٢٠١٥ تەنھا توانیویانە دوو بەش لە پرۆژەکە بنووسنەوە، به‌بێ یه‌كلایكردنه‌وه‌ی خاڵە ناکۆکەکان، ھەرچەندە دەبوو دوای کاراکردنەوەی پەرلەمان لە ٢٠١٧ یەکەم کاری پەرلەمان کاراکردنەوەی لیژنەی دەستوور بێت، بەڵام نەیان کرد.
لە لایەکی تر بە گوێرەی بڕگەی چوار لە مادەیی دووەمی یاسایی ژمارە چواریی ساڵی 2015 ھەمان یاسا ھاتووە بڕیارەکانی لیژنەیی دەستووریی ھەرێم بە سازان دەردەچێت. لێرەشدا ئەرکی سەرۆکایەتی ھەرێمە کار بۆ ھێنانە کایەی ئەوسازانە بکات کە پێویستیەکی یاسای و سیاسییە، نه‌ك ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان.
به‌گه‌ڕانه‌وه بۆ پرۆژەیی دەستوو له ڕابردوو، راستییه‌ك دەرئەکەوێت کە سازان لە نێوان لایەنەکان یەکلا نابێتەوە، بۆ نموونە پرۆژەی دەستوریی ھەرێم دوایی پەسند کردنی لە پەرلەمانی کوردستان بە یاسایی ژمارە( ٢٩) لە ساڵی ٢٠٠٩ بە کۆی دەنگی پەرلەمان کە ٩٧ دەنگ بوو، بەڵام بە ھۆیی نارازیی بوونی ھەندێ لایەن راپرسییەکە دواخرا لەسەر پڕۆژەکە.
دواتر ساڵی ٢٠١٣، جارێکی تر وویسترا راپرسی لەسەر بکرێ دووبارە دواخراو دواتر بە یاسایی ژمارە (١٩)ی ساڵی ٢٠١٣ لە برگە دوو پرۆژەکە گەڕایەوە پەرلەمان. دواتر لە ساڵی‌٢٠١٥ لەبری کارکردن لەسەر پرۆژە گەڕاوەکەی دەستوور و کارکردن لەسەر خاڵە ناکۆکەکان، ھەڵسان پرۆژەیی دەستوریان بەلاوەناو سەر لە نوێ دەستیان بە نووسینەوەی کرد.
ئێستاش کە پەرلەمان ئەرکی کاراکردنەوەی لیژنەی دەستوری لە ئەستۆیە بۆ نووسینەوەیی پرۆژەکە، بە گەرانەوە بۆ رابردووشئەوا دووبارە لایەنەکان بە بیانوویی جۆراو جۆر ناگەنە سازان.
بۆیە گرینگە ئەمجارە پڕۆژەی دەستوور بنووسینەوە لە خاڵە ھاوبەشەکان و خاڵە ناکۆکەکانی وەكو سیستەمی سیاسی و پرسی دین و ده‌سه‌ڵات و هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێم و ھەندێ خاڵی تر کە لە کاتی نووسین دێتە ئاراوە ، ئەوکات لەبڕی گەرانەوە بۆ سازانی لایەنەکان بگەرێینەوە بۆ راپرسی گەل بۆ برگە ناکۆکەکان.
ئەو کاتە ئەرکی سەرۆکایەتی دەست پێ دەکات بۆ دۆزینەوەی ڕێگا چارەیه‌ك بۆ یەکلایكردنەوەی خاڵە ناکۆکەکان بەمەش دەبین بە خاوەنی دەستورو جێگیر بوونی سیستەم و دامەزراوەکانی ھەرێم، دروست بوونی دادگایی دەستوریی کە چاودێریی ناکۆکی و دەسەڵاتەکان دەکات .
ئه‌گه‌ر سه‌رۆكی په‌رله‌مان به‌و شێوازه كاركردنه به‌رده‌وام بێت، مێژوویه‌كی باش بۆخۆی تۆمار ناكات، ناوی ده‌چێته خراپترین سه‌رۆكه‌كانی پێنج خولی په‌رله‌مانی كوردستان، ئۆباڵی نه‌هێشتنی شكۆیی په‌رله‌مانیشی به ته‌واوی ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆو، هیچ كادیرێكی یه‌كێتیش چی دیكه مافی ئه‌وه‌ی نابێت باسله‌وه‌بكات، كه مونا قه‌هوه‌چی پارتیه‌و خزمه‌تی ئه‌جێندای پارتی ده‌كات، چونكه سه‌رۆكه‌كه‌ی خۆیان به ده‌نگی یه‌كێتییه‌كان هه‌مان ئه‌و كاره ده‌كات، كه مونا ده‌یكات ؟!