پەروەردەی بچوک و نەبینراو
2019-08-30 07:46:56
هێمن عەبدولقادر
تاکە شتێک کە مرۆڤ لە هەر ئاژەڵ و زیندەوەرێکی تری ناو سروشت جیادەکاتەوە (پەروەردە)یە ، مرۆڤ ئەگەر (پەروەردە)ی لێبکەیتەوە ئەبێتەوە بەو مرۆڤە کێویەی کە هەزاران ساڵ پێش ئێستا پەلاماری دەیناسور و شێر و پڵنگی داوە ، حەزی مرۆڤ بۆ پەلاماردانی ئەوانی تر تێگەشتنێکی (ئەنپرۆپۆلۆژیە) ،ئەگەر پەروەردە نەما مرۆڤ دەگەرێتەوە سەر هەمان ئەو یاسایەی کە پێش (پەیمانی کۆمەڵایەتی) لە جەنگەڵدا کاری پێکراوە ، وەک کۆمەڵناسی گەوەرەی ئەڵمانی (سۆفسکی) دەڵێ (گەر پەلامار نەدەیت پەلامار ئەدرێێت) ، لەبەر ئەوە :-
ئەوە پەروەردەیە کە مرۆڤی گۆڕیوە لەبری ئەوەی لەگەڵ کەڵبە و نینۆکی شێردا زۆران بگرێت بەڵکو باوەش بکەن بەیەکدا و یاری بکەن.
ئەم پەروەردەیەش لە فڕێدانی کلێنکسێکەوە دەست پێدەکات هەتا ئەگاتە چونێتی ڕێز گرتن لە درەخت و ئاژەڵ و باڵندەکان
ئەم پەروەردەیە لە چۆنێتی ڕێز گرتنی دراوسێکانتەوە دەست پێدەکات هەتا ئەگاتە ئەو ئوتومبیلەی کە تۆ لەسەر هێڵی پەرینەوەی پیادە رای ئەگریت ،
(ئاخر من منداڵەکەم لە قوتابخانەیەکی نمونەییە ، دایک و باوکی وا دەبینم کاتێک دێن بەشوێن منداڵەکانیان ئوتومبێلەکانیان بایی چوار دەفتەر دۆلارە کەچی لە شوێنی پەرینەوەی منداڵەکەی خۆی ئوتومبێلەکەی رادەگرێت ، تەنها بۆ ئەوەی ١٠٠م بە پێ نەروات)
لە هیچ شوێنێکی دنیا نەبووە کە پەروەردە تیایدا بەهێزبێت منداڵ لە هەشتی بەیانیەوە فڕێ بدرێتە کۆڵان تا سەعات ١٢ شەو
لە هیچ شوێنێکی دنیادا نیە سەد نوشتە و شێخ و مەزار و دکتۆر بکەیت تا خوا (کوڕ)ێک بداتێ کەچی هەر کە دایی پێێت تۆ بە تۆپێک و پاسکیلێک و هەنێک تەرەقە و قومبەلەوە فڕێیبدەیتە کۆڵان بۆ ئیزعاج کردنی خەڵک
(یاسا هیچ کاتێک ناتوانێت سنور بۆ توندوتیژیەکانی مرۆڤ دابنێت چونکە وەک ووتم مرۆڤ بە دیدە مرۆڤناسیەکەی توندو تیژە و پاساویش دەهێنێتەوە بۆ ئەم خراپە کاریانەی) تەنها پەروەردەیە کە دەتوانێت ، مرۆڤ بکات بە ئاژەڵ و بە پێچەوانەشەوە
................................................
پەروەردە لە جل و بەرگ و خۆگۆڕین و نانخواردن و گەورەکردنی منداڵەوە دەست پێدەکات تا دەگاتە شیوازی ئیدارەدانی ووڵات ، پەروەردە ئەبێت مرۆڤ فێر بکات ئاوی پاک بۆ خواردنەوەیە نەک بۆ بەردەرگا شتن ،
پەروەردە ئەبێت مرۆڤ فێرکات خوێندنەوە و نوسین بۆ ئارامی و کامڵ بوونە نەک توندو تیژ بوون
پەروەردە ئەبێت خەڵکی فێرکات ن بەرژەوەندی خۆی نەخاتە پێش بەرژەوەندی گشتی ، نابێت ئوتومبێل بە ڕۆنگ ساید لێبخورێ ، نابێت ئوتومبێل لەسەر شۆستە و شوێنی پیادە و خاوەن پێداویستی تایبەت رابگرێ ،
پەروەردە ئەبێت فێرمانکات مۆلیدە بۆ سپلیت و سەلاجەیە نەک بۆ ڕاوە ماسی ، تیئێن تی بۆ هامەر تەقاندەنەوەیە ، نەک هەرچی زیندەوەری ناو چەم و ڕوبار هەیە جینۆسایدی بکەین
سهراب ووتی :- (با ئاوەکە لێخەن نەکەین،پێدەچێ لەو خوارە کۆترێک ئاو بخواتەوە) ، شاملۆ وەک لاقرتێ و گاڵتە پێکردنێک بۆی نوسی (لە کاتێکدا هەزاران مرۆڤ لە ڤێتنام ئەکوژرێن تۆ لە خەمی کۆترێکدایت؟)
سهراب ووتی؛- (ئەوانەی کە لە ڤێتنام خەڵک دەکوژن هەر ئەوانەن کە لە سەرەتادا پەروەردە نەکراون و فێر نەکراون لەخەمی کۆترێکدا بن )
نوقتە سەری دێڕ ....
............................................................................
ئەوانەی کە لەخەمی ئەو شتە بچوکانەی ژیاندا نین هەر ئەوانەن کە دەچنە شوێنی گەورە لە خەمی هیچ کەس و هیچ شتێکدا گەورەشدا نین ، چونکە پەروەردە نەکراون