کۆنگره‌ی یه‌کێتی چی له‌ڕه‌وشی یه‌کێتی و کوردستان ئه‌گۆرێ؟
2019-08-28 20:16:58
د. محمد امین
له‌م دۆخە چه‌ق به‌ستووه سیاسی و ئابووری وه بۆشاییه فکریه‌ی وڵات، کە کۆمه‌ڵگاو هەموو کایه‌کانی ژیانی گرتۆته‌وه، له‌م ڕەوشه‌ش که‌ناوخۆی یه‌کێتی تووشی بووه ، باسکردنی کۆنگره‌ی یه‌کێتی له‌م کاته‌دا پێویسته شرۆڤه‌ی گرنگی بۆ بکرێ ، هەم له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆی یه‌کێتی/ده‌ڤه‌ری سه‌وزو هەم لەسه‌ر ئاستی نیشتیمانی.
لەكاتی ئێستادا یه‌کێتیی به‌سەر دوو بەرەدا دابه‌شبووه :
یه‌که‌م/ زۆرینه‌ی هەره زۆری جه ماوه‌رو لایه‌نگری چالاکی یه‌کێتیە که بنکه‌ی خواره‌وه‌ی یه‌کیه‌تی پێک ئه‌هێنن، به‌ڵام خاوه‌ن بریارنین.
دووه‌م/ که‌مینه‌ی سه‌ره‌وه که مه‌کته‌ب سیاسی پێک ئه‌هێنن به‌ڵام بریارو ده‌سه‌ڵات لای ئه‌وان مۆنۆپۆل کراوه.
لایه‌نگرانی کۆنگره که زۆرینه‌ی بنکه‌ی یه‌کێتین به‌ڵام تائێستا ته‌نها شانازخان و كاك لاهور و پاڤێل وه‌ک که‌سانی دیاری ناو یەکێتی لایه‌نگری جدی به‌ستنی کۆنگرەن، وه پێداگری له‌سه‌ر ئه‌که‌ن، هەرچه‌نده ئەمانه به‌فه‌رمی له مه‌کتەبی سیاسی نین، به‌ڵام له‌ناو بنکه‌ی یه‌کێتی هەریەكه نفوزی خۆی هەیه، لایه‌نگری بۆچوونه‌کانیان هەیه، كه ئه‌بێ یەکێتی خۆی ڕێکبخاته‌وه، یەک سیاسه‌ت و ئاڕاسته‌ی هەبێ ، دامەزراوەی تۆکمەی هەبێ، له‌و باوه‌ره‌دان که‌ئەبێ یەکێتی لەم پاشا گەردانیە ڕگاری ببێ کە یەکێتی لاواز کردووە.
هەڵبەتە ئەم ڕەوشەی کەلەناو یەکێتی دایە، لەناو زۆربەی هەرە زۆری پارتە سیاسیەکانی کوردستان بوونی هەیە بەتایبەت لەباشوور کەزۆرتر نەبێ کەمترنیە، لەبەرئەوە کۆنگرەی یەکێتی نەک هەر لەسەر ئاستی پارتەکانی تریش بۆ کۆی کایەی سیاسی و ئابووری گرنگە.
چوونکە لەکاتی ئێستادا ، زۆربەی پارتی سیاسی لەئامرازێکی فکری وسیاسی وە ئایدۆلۆجیەوە بۆ گەیشتن بە ئامانجە دیاریکراوەکان لە پێناو بەرژەوەندی تاک و کۆی کۆمەڵگاو وڵات، بووەتە ئامراز بۆ بژێوی و بازرگانی و خۆدەوڵەمەندکردنی هەندێ کەس و کۆمەڵەیەکی دیاریکراو لەسەر بنەمایی خزم خزمێنە/nepotism ئەم حاڵەتە لە زۆربەی هەرە زۆری وەڵاتانی جیهانی سێ بوونی هەیە، واتا کاری سیاسی وەک ئامراز بەکاردێ بۆ خۆدەوڵەمەندبوون و دەستکەوتی ئابووری، هەڵبەتە هۆکاری ئەمەش پەیوەستە بە ڕەوش و گەشەی کایەکانی ، ئابووری و سیاسی ، کۆمەڵایەتی و فەرهەنگی و فەرهەنگی سیاسی لە هەر وڵاتێ.
ئەوەی کە پەیوەندە بەبابەتی هۆکاری ئەم ڕەوشە ناهەموارەی یەکێتی لەئێستادا ئەوەیە، کە پاش ڕاگەیاندنی باڵی ناوەندی بڕیار‌و دواترهاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری و جیابوونەوەیان لەیەکێتی، وە دووبارە گەڕانەوەیان بۆ ناو یەکێتی، وایکرد هەیکەلی ئێستایی یەکێتی هەیکەلێکی بەیەکەوە بەستراو بێت بە سەمخی پۆست و بەرژەوەندی کەسی، وەبەکارهێنانی پارتی سیاسی یەکێتی وەک مانگایی پیرۆز تەنها بۆ دۆشین یان ئامرازێ بۆ دەست کەوتنی ئابووری و پۆست. دووبارە ئەم حاڵەتەی یەکێتی لەناو هەموو پارتەکانی باشوور بە گەورەو بچوکیانەوە بوونی هەیە، لەبەر گەلێک هۆکاركه باسیان بابەتی ئێستا نیە ، ئەم جیاوازییەی کە لەناو یەکێتی زیاتر بە ئاشکرا باس ئەکرێ. لەبەرئەوەی لایەنگرانی کۆنگرە ئارگۆمێنتیان ئەوەیە کەکۆنگرە ئەتوانێ بە گۆڕین و خانەنشین کردنی زۆربەی ئەوانەی بوونەتە گرفت بۆ یەکێتی ، بواردان بەخەڵکی تازە بە بیری تازە وسیاسەتی تازە ، هەروەها بەشداریپێکردنیان لەبڕیارە گرنگەکان ئەتوانن یەکێتی وا بسازێنن کە توانای تێپەڕاندنی بەربەستەکانی هەبێت لەئێستا و ئایندە.
لەسەر ئاستی هەرێم دوای ئەوەی بزوتنەوەی گۆڕان بەهەر هۆکارێ بێ نەک هەرنەیتوانی بیگۆڕێ بەڵکوو خۆشی بوو بەبەشێک لەدەسەڵاتێک کە بە ووتەی جارانی خۆیان توانای دەسەڵاتداریان نیە وشکستخواردووە ، وەکابینەی تازەی هەرێمیش کەلەسەرەتاوە هیوایەک هەبوو کە مەسرور بەرزانی ببێتە محمد بن سەلمانی سعودی، بەڵام هەموو ئەوانەی لەکابینەی پێشوودا بەرپرسی درووست بوونی ئەم هەموو بەفیڕۆدانی نەوت و سامانی وڵات و قەیرانە بوون بەسەر خەڵکی وڵات‌دا ، لەبری لێپرسینەوە لێیان هەموویان ئێستا لەناو سەرۆکایەتی هەرێم بەردەوامی بەکاری خۆیان ئەدەن. هەر له‌کاتی ئێستادا ئاژانسه‌کانی هەواڵ ڕایئه‌گه‌یه‌نن که Dynasty Petroleum بۆ بازرگانی نەوت وغازی سنوردار له‌دادگایه‌کی ئینگلیزی داوای یاسایی له‌سه‌ر حکومه‌تی هەرێم تۆمارکردوه داوای یەک ملیارد ونیو دۆلار ئه‌کات به‌هەمان جۆری داناغاز، جا بۆ ئه‌وه‌ی ستافی سه‌رۆکایەتی هەریم که به‌رپرسی سه‌ره‌کی کاره‌ساتی نه‌وتن به‌سه‌ر خەڵکی کوردستان ،له‌لایه‌ن پۆلیسی ئینترپۆڵه‌وە قۆڵ به‌ست نه‌کرێن و زیندانی نەکرێن، ئه‌بئ مووچه‌خۆرانی هەرێم له قووتی ۳مانگی خۆیان دیسان ئه‌م پارەش بده‌ن. ئه‌مه یه‌کەمین به‌ربه‌ستی تازه‌یه بۆ حکومه تی مسرور بارزانی ،ئیتر پرسیار ئه‌مه‌یه مسرور بارزانی چۆن مامەڵه له‌گه‌ل ئەمه ئه‌کات ؟، ئایا ئه‌م پاره‌یان بۆ ئه‌دات له‌سەر قووتی خه‌ڵک و مووچه‌خۆران تازیندانی نه‌کرێن؟ ، یا راده‌ستی پۆلیسی ئینترپۆلیان ئه‌کات؟ هەڵبه‌ته ئه‌بئ خۆی وه‌ڵام وقسه‌ی هەبێ بۆ ئه‌مه ،ئه‌گه‌ر نا له‌داهاتوودا چه‌ندەها مینی تری نه‌وتی به‌ڕووی خەڵکی کوردوستان ئەته‌قێته‌وه له‌ڕێگه‌ی دادگایه‌کی بیانیەوه ، ئه‌بێته گرفت و کاره‌ساتێکی هەمیشه‌یی دارایی بۆ خەلکی کوردستان حکومەتی ئێستا وحکومه‌ته‌کانی داهاتووش.
لەم کاتەدا کەڕەوشی هەرێم بەم جۆرە ناهەموارە باسی کۆنگرەی یەکێتی و دواتربەستنی کۆنگرە بەبێ ڕێککەوتنی پێش وەخت و بەشداری فراوانی بنکە ببەسترێت، کاریگەری لەسەرڕەوشی فەرمانڕەوایی و سیاسی وئابووری و کوردستان ئەبێ.پرسیاری بابەت ئەمەیە ئایا پێش و پاشی بەستنی کۆنگرە یەکێتی تازە تاچەند لەژێر کاریگەری شەقامدا ئەبێ و لەشەقام نزیک ئەبێتەوە بۆ گۆڕانکاری ڕیشەیی لەهەموو ئاستێ؟
وه‌ڵامی ئه‌مه ئه‌رێنی بێ یا نه‌رێنی، به‌هەمان ئه‌ندازه‌ی به‌ستن و نه‌به‌ستنی کۆنگره بۆ ماوه‌یه‌کی دیاریکراوکاریگه‌ری له‌سه‌ر کۆی ره‌وشی هەرێم ئه‌بێ، ئه‌وا به‌پێی حوکمی واقیعی مێژوویی و ئابووری کاتی زۆرنه‌ماوه تابزانرێ به کام ئاڕاسته ئەبێ.