Draw Media

کێشەی متمانە!

کێشەی متمانە!

2019-08-24 11:28:17


هونەر حاجی جاسم

متمانه‌ یه‌کێك له‌ هه‌ره‌ پڕنسیپه‌کانی کایه‌ی سیاسه‌تێكی ته‌ندروست، چونکه‌ هیچ پڕۆژه‌یێکی ستراتیژی سیاسی دوور مه‌ودا به‌بێ بوونی متمانه‌ سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ست ناهێنێت!. کاتێكیش متمانه‌ له‌ سیاسیه‌ت لاواز ده‌بێت!. پڕۆسسه‌ی سیاسی کێشه گه‌وره‌ی بۆ دروست ده‌بێت، بەمەش  ڕیگری ده‌کات له‌ چه‌سپاندنی پڕنسیپەکانی دیموکراسی و ترادسیۆنێکی سیاسی.

هیچ کاتێک خه‌لکی هه‌رێم ئه‌وه‌نده‌ی ئێستا بێ متمانه‌ نه‌بووه‌، له‌ ته‌واوی شته‌کان ته‌نانه‌ت متمانه‌ی خێزانیش کێشه‌ی تێکه‌وتوه‌، چ جای متمانه‌ی سیاسی!

که‌واته‌ خالی سه‌ره‌تا و کۆتایی بۆ دروستکردنی هێلێکی سیاسی جیاواز له‌م کات و ساته‌دا، ئه‌ویش نه‌بوونی متمانه‌یه‌. بۆیە له‌ ئێستادا کایه‌ی سیاسیه‌ت له‌ کوردستانی عێراق بێ متمانه‌ترینه!‌، هه‌ر ئه‌مه‌ش وایکردوه‌ هه‌مو کایه‌کانی زانستی و په‌روه‌رده‌ی، کایه‌ی کۆمه‌لایه‌تی، کایه‌ی ئابوری و دارایی، کایه‌ی رۆشه‌نبیری و کۆی کایه‌کانی تر بخاته‌ زه‌لکاوێکی زۆر گه‌وره‌ی بێ متمانه‌یی!.

بۆیه‌ ده‌توانین بلێین کێشه‌ گه‌وره‌که‌ی پڕۆسه‌سه‌ی سیاسی ئێستا نه‌بونی متمانه‌یە لە نێوان دەسەلات و خەلک . وە گه‌ڕانه‌وه‌ی متمانه‌ش ته‌نیا به‌ قسه‌ و گوتار ناکرێت، به‌لکو پڕۆسه‌سه‌ێکی په‌روره‌ده‌ی و پڕۆژه‌یێکی سیاسی تۆکمه‌ی جیۆستراتیژی ده‌وێت له‌ هه‌مو ئاسته‌کان. هه‌روه‌ها هه‌تاکو متمانه‌ش بۆ عەملیەی سیاسی دروست نه‌بێته‌وه‌ کوردستانی عێراق له‌ هیچ کایه‌یێک ناتوانێت گه‌شه‌ بکات!.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand