دیسان به‌زمی كۆنگره‌ی یه‌كێتی
2019-08-20 10:04:28
+ شێرزاد شێخانی
دوای تێپه‌ڕبونی نۆ ساڵ به‌سه‌ر دوایین كۆنگره‌ی یه‌كێتیدا ، تاكو ئه‌مڕۆش ئه‌م حزبه نه‌یتوانیوه كۆنگره‌ی چواره‌می خۆی ببه‌ستێت . هه‌ر جاره‌و به‌بیانوویه‌ك دواخراوه ئه‌گه‌رچی به‌پێی په‌یڕه‌وی یه‌كێتی ئه‌بێ سێ ساڵ جارێك كۆنگره ببه‌سترێت بۆ نوێبوونه‌وه‌ی حزب و سه‌ركردایه‌تیه‌كه‌ی ..
تا ساڵانی دوایی هیچ بیانوویه‌ك نه‌بو بۆ دواخستنی كۆنگره‌ی حزب به‌تایبه‌تیش له‌سه‌رده‌می وجودی مام جه‌لالدا كه به‌پێی هه‌ندێ زانیاری خۆیشی له‌ئه‌دای زۆربه‌ی سه‌ركردایه‌تی حزبه‌كه‌ی نارازی بوو ، به‌ڵام دوای نه‌خۆشكه‌وتن و كۆچی دوایی به‌رێزیشیان به‌ستنی كۆنگره بوو به‌زه‌رووره‌تێكی حه‌یاتی ، به‌تایبه‌ت كه پێوێست بوو شوێنی ئه‌و پڕ بكرێته‌وه‌و خوێنێكی تازه ببه‌خشرێته حزب . له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو گۆڕانكارییانه‌ی ناوچه‌و هه‌رێمه‌كه‌ش تاكو ئه‌مڕۆش سه‌ركردایه‌تی ئه‌م حزبه نه‌یتوانیوه كۆنگره‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوو سازبدات . جا لێره‌دا ئه‌بێ بپرسین هۆكاری دواكه‌وتنی كۆنگره چییه‌و بۆچی بۆته كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌ی بێ چاره‌سه‌ر.
هه‌ڵبه‌ت پێش هه‌موو شتێك پێویسته بوترێ كه غیابی مام جه‌لال به‌هۆی نه‌خۆشیه‌كه‌ی و دواتر كۆچی دوایی ، بۆشاییه‌كی زۆر گه‌وره‌ی له‌ناو حزبدا دروستكرد كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك پر نه‌كرایه‌وه . غیابی مام سه‌ركرده‌ی باڵه‌كانی ناو یه‌كێتی هاندا بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر یه‌كه‌و له‌لای خۆیه‌وه هه‌وڵبدات شوێنی مام بگرێته‌وه و باڵه‌كه‌ی خۆی به‌هێزتر بكات ، بۆ ئه‌مه‌ش باڵه‌كان كه‌وتنه ناو ململانێیه‌كی زۆر سه‌خته‌وه تا راده‌ی به‌گژیه‌كداچوونه‌وه‌ش ، وه‌كو له جیابوونه‌وه‌ی باڵی ناوه‌ندی بریاردا روویدا .
به‌هێزترین باڵی ناو یه‌كێتی تا دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر، ئه‌و باڵه بوو كه پێی ده‌وترا ( باڵی ده‌سترۆیشتوو ) به‌سه‌ركردایه‌تی هێرۆخان . به‌پێی حیساباتی زۆربه‌ی شاره‌زایان، له‌كۆی 51 ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی ، 33 ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی له‌و باڵه‌دا كۆبوونه‌وه ، به‌هۆی ده‌ستگرتنی هیرۆخانیش به‌سه‌ر دارایی حزب ، ئه‌م باڵه كاریگه‌ریه‌كی گه‌وره‌ی هه‌بوو به‌سه‌ر بڕیاری حزب له‌ناو یه‌كێتیدا .هیچ بڕیارێك به‌بێ ره‌زامه‌ندی سه‌ركرده‌ی ئه‌م باڵه نه‌ئه‌دراو، به‌واقیعحاڵ ئه‌م باڵه ببووه‌و مه‌رجه‌عی سیاسیی ناو یه‌كێتی . به‌ڵام له‌گه‌ڵ نه‌خۆشكه‌وتن و بێتاقه‌تی هێرۆخان و دوور كه‌وتنه‌وه‌ی له كۆبونه‌وه‌كانی یه‌كێتی ، ئه‌م باڵه تووشی هه‌ژانێكی زۆر گه‌وره بوو ، كه جێگره‌وه‌كانی هێرۆخان نه‌یانتوانی بۆشاییه‌كه‌ی ئه‌ویش پڕ بكه‌نه‌وه ، هه‌رچه‌نده له كۆبوونه‌وه‌كانی مه‌كته‌بی سیاسی وسه‌ركردایه‌تیشدا هه‌وڵێك درا جۆرێك له‌شه‌رعیه‌ت بدرێته نوێنه‌ره‌كه‌ی هیرۆخان ، كه ئه‌مه‌ش خۆی له‌خۆیدا پێچه‌وانه‌ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی حزب بوو ، له‌لایه‌كی تریشه‌وه هه‌ندێ له ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی و مه‌كته‌بی سیاسیشی زوێر كرد تا راده‌ی دووركه‌وتنه‌وه‌یان له كۆبوونه‌وه‌كان. له‌و لاشه‌وه هێنانی چه‌ند كادێرێكی حزب بۆ به‌شداریكردن له كۆبوونه‌وه‌كانی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تیدا ئه‌ویش تا راده‌یه‌ك مه‌ركه‌زی بڕیاری ناو یه‌كێتی لاوازتر كرد و شه‌ڕی باڵه‌كانیشی تووندتر كرد .
هاتنی ئه‌و كادیرانه كه هیچ ئه‌ندامێتیان له‌سه‌ركردایه‌تی و مه‌كته‌بی سیاسی‌دا نه‌بوه ، شه‌رعیه‌تی كۆبوونه‌وه‌كانو بڕیاره‌كانی حزبیشی خسته گومانه‌وه، جگه له‌مه‌ش تێپه‌ربوونی زیاتر له‌شه‌ش ساڵ به‌سه‌ر واده‌ی به‌ستنی كۆنگره‌دا ، ئه‌ویش جێگای پرسیارێكی گه‌وره‌تر بوو له‌باره‌ی شه‌رعییه‌تبوونی سه‌ركردایه‌تیه‌كه‌ی ئێستای یه‌كێتی.
یه‌كێك له‌هۆكاره هه‌ره سه‌ره‌كییه‌كانی دواكه‌وتنی كۆنگره‌ی حزب ، ئه‌و ململانێیه تازه‌یه‌ی نێوان باڵه ته‌قلیدیه‌كان و سه‌ركرده تازه گه‌نجه‌كانی ناو یه‌كێتییه . باڵه ته‌قلیدیه‌كه خۆی به‌خاوه‌نی یه‌كێتی ئه‌زانێت و ، شه‌رعییه‌تی شۆڕشگێڕی كردوه به بنه‌ما‌یه‌ك بۆ به‌رده‌وامبونی له‌سه‌ركردایه‌تی حزبدا ، له‌به‌رامبه‌ریشدا تاقمه گه‌نجه‌كه خۆی به مییراتگری مام جه‌لال ئه‌زانێ ، خۆیان وا نمایش ئه‌كه‌ن گوایه پارێزه‌ری رێبازه‌كه‌ی ئه‌ون ، ئه‌مه‌ش هێمایه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی بڵێن ، باڵه ته‌قلیدیه‌كان له‌رێبازه‌كه‌ی مام لایانداوه ، ئه‌مه‌ش هۆكاری سه‌ره‌كی تووندبونی ملمڵانێیه‌كه‌یه كه بۆته هۆی نه‌به‌ستنی كۆنگره‌ی حزب .
با زیاتر نه‌چینه ناو ورده‌كاری و شێوازی ناته‌ندروستی ململانێی باڵه‌كانه‌وه ، با ته‌ركیز بخه‌ینه سه‌ر هۆكاری نه‌به‌ستنی كۆنگره‌ی چواره‌می حزب .
هه‌ڵبه‌ت زۆربه‌ی كادیر‌و ئه‌ندامانی یه‌كێتی به‌په‌رۆشه‌وه چاوه‌ڕیی به‌ستنی كۆنگره‌ی چواره‌م ئه‌كه‌ن، هه‌موو هه‌وڵێكیشان بۆ ئه‌م مه‌به‌سته داوه، به‌ڵام به هۆی ترسی زۆربه‌ی باڵه‌كانی سه‌ركردایه‌تی له شكستیان له‌ناو كۆنگره‌دا ، تا ئێستا بڕیار له‌كۆنگره نه‌دراوه ، ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجیشه بڕیاری به‌ستنی كۆنگره كه‌وتۆته ده‌ست ئه‌و باڵانه‌ی كه مه‌ترسی شكستیان هه‌یه له‌ناو كۆنگره‌دا ، هه‌رچه‌نده ئێستا گۆڕانكارییه‌كی گه‌وره‌ش له‌سه‌ر ئاستی باڵه‌كاندا روویداوه‌و پێكهاته‌كانیان گۆڕاوه ..
یه‌كێك له‌و گۆڕانكارییانه‌ش لاوازبوونی باڵی ده‌ستڕۆیشتووه . هه‌ڵبه‌ت نه‌خۆشكه‌وتنی هێرۆخان ودووركه‌وتنه‌وه‌ی له كۆبوونه‌وه‌كانی مه‌كته‌بی سیاسی وسه‌ركردایه‌تی یه‌كێك بوو له هۆكاره سه‌ره‌كیه‌كانی لاوازبوونی باڵه‌كه‌ی . جگه له‌مه‌ش هێنانی گه‌نجه‌كانی بنه‌ماڵه بۆ سه‌ر شانۆی سیاسی وهه‌ڵه‌كانیان و كه‌م ئه‌زموونیان له كاری سیاسه‌ت وحزبدا ، هۆكارێكیتری لاوازبوونی بوو، جگه له‌وه‌ش هاتنی ئه‌و گه‌نجانه‌ی بنه‌ماڵه میسداقییه‌تی سه‌ركردایه‌تیشی خسته گومانه‌وه ، به‌تایبه‌ت له‌مه‌سه‌له‌ی به‌بنه‌ماڵه‌كردنی یه‌كێتیدا .
به‌پێی هه‌ندێ زانیاری به‌شێك له ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی و مه‌كته‌بی سیاسی له‌سه‌ر ئه‌م هۆكارانه‌ی سه‌ره‌وه له‌باڵه‌كه دوور كه‌وتنه‌وه . له پرۆسه‌ی دابه‌شكردنی پۆسته‌كانی ئه‌م دواییه‌ی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمدا ئه‌م حه‌قیقه‌ته ده‌ركه‌وت كه باڵه‌كه‌ی كاك كۆسره‌ت به‌شی شێری بۆ خۆی برد له‌سه‌ر حیسابی باڵه‌كانی تره‌وه .
به‌ر له‌وه‌ی بێینه سه‌ر ورده‌كاری كۆنگره ، پێویسته ئه‌وه بڵیین كه ئێستا به‌واقیع له‌ناو یه‌كێیتیدا دوو باڵ له ململانێدان ، ئه‌ویش باڵی بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانی و باڵی كاك كۆسره‌ته ، چونكه باڵه‌كه‌ی دكتۆر به‌رهه‌م هیچ كاریگه‌رییه‌كی ئه‌وتۆی نه‌ماوه ، هه‌م به‌حوكمی ئه‌وه‌ی دكتۆر به‌رهه‌م ئێستا له‌به‌غدایه‌و به سه‌رۆك كۆمارییه‌كی مه‌شغوله و ناپه‌رژێته سه‌ر كاروباری به‌رێوه‌بردنی باڵه‌كه‌ی خۆی، هه‌م له‌به‌ر ئه‌وه‌ش كه خودی دكتۆر به‌رهه‌م نایه‌وێ خۆی بخاته ناو ململانێكانی یه‌كێتییه‌وه دوای ئه‌وه‌ی به‌ئاواتی خۆی گه‌یشت له پۆستی سه‌رۆك كۆماری‌دا ، بۆیه باڵه‌كه‌ی ئه‌و ئێستا دابه‌شبوونه به‌سه‌ر دوو باڵه‌كه‌ی ترا ، به‌مه‌ش كاریگه‌رییه‌كی ئه‌وتۆیان نابێت له‌ناو كۆنگره‌ی داهاتوودا ، مه‌گه‌ر به فشاره‌كانی ده‌ره‌كی رۆڵێكی سه‌ركردایه‌تی بدرێته دكتۆر به‌رهه‌م ، ئه‌گینا چانسی سه‌ركردایه‌تیه‌كه‌ی زۆر ئه‌سته‌مه ..
ئه‌مه جگه له‌وه‌ی به‌شێكی به‌رچاو له‌ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی له باڵه ده‌سترۆیشتووه‌كه ده‌رپه‌ڕێنراون ئێستا زیاتر به‌لای باڵه‌كه‌ی كاك كۆسره‌تدا شكاندویانه‌ته‌وه ، هه‌م له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌شێكیان له‌لایه‌ن سه‌ركرده گه‌نجه‌كانی بنه‌ماڵه‌وه فه‌رامۆش كراون ، هه‌م له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بریاری سیاسی حزب له‌لایه‌ن ئه‌و تاقمه گه‌نجه‌وه مۆنۆپۆڵكراوه .
تا ئێستا سێ پرۆژه هه‌یه بۆ كۆنگره ، یه‌كێكیان پرۆژه‌ی لێژنه‌كه‌ی سه‌ركردایه‌تییه ، ئه‌ویتریان پرۆژه‌ی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌نده ، سیێه‌میشان پرۆژه‌ی مه‌كته‌بی رێكخستنه .. به‌پێێ خوێندنه‌وه‌ی هه‌ردوو پرۆژه‌كه‌ی سه‌ركردایه‌تی وئه‌نجومه‌نی ناوه‌ند له‌یه‌كه‌وه نزیكن ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی مه‌كته‌بی رێكخستن جیایه . به‌پێی پرۆژه‌كه‌ی سه‌ركردایه‌تی كه له‌لایه‌ن لیژنه‌یه‌كه‌وه ئاماده‌كراوه ، له‌كۆنگره‌ی داهاتوودا سه‌ركردایه‌تیه‌كی تازه دروست ده‌كرێت كه پێكدێت له 130 ئه‌ندام به‌ناوی په‌رله‌مانی حزب ، په‌نجا ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و هه‌شتا ئه‌ندامی تری هه‌ڵبژێردراو ، ئه‌نجومه‌نێكی سه‌ركردایه‌تی 50 كه‌سی له‌ناو خۆیاندا هه‌ڵده‌بژێرن ، له‌و پێكهاته‌یه‌ش مه‌كته‌بی سیاسی پێك ده‌هێنرێ . پۆستی سكرتێر یاخود سه‌رۆكی حزب هێشتا وازح نییه ، به‌ڵام به‌پێی زانیاریه‌كان پۆستی سكرتێر یا سه‌رۆكی حزب ، پرۆتۆكۆلی ئه‌بێت ، له‌ته‌كیشدا ئه‌نجومه‌نٍێكی به‌ڕێوه‌بردن كاره‌كان به‌ڕێوه ئه‌بات .
زانیاریه‌كان ئاماژه به‌وه ئه‌كه‌ن بریار وایه به‌ته‌وافوق كۆنگره‌ی داهاتوو به‌ڕێوه ببرێ ، ئه‌مه‌ش به هێشتنه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تیه‌كه‌ی ئێستا به‌هه‌ر په‌نجا ئه‌ندامه‌كه‌یه‌وه له‌گه‌ڵ 80 كه‌سه هه‌ڵبژێرراوه‌كه ده‌بنه‌وه به سه‌ركردایه‌تی حزب ..ئه‌مه‌ش زیاتر بۆ رازیكردنی ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی ئێستایه كه زۆربه‌یان ترسی ده‌رنه‌چوونیان هه‌یه له‌كۆنگره‌ی داهاتوودا ، بۆ ئه‌وه‌ی دڵیان رازی بكرێت و ترسیان له‌كۆنگره نه‌مێنێ ئه‌م ته‌وافوقه رێكخراوه‌و له پڕۆژه‌كه‌شدا جێگای بۆ كراوه‌ته‌وه .
تاقمه گه‌نجه‌كه‌ی بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانی تمووحی ئه‌وه‌یان هه‌یه بێنه ناو سه‌ركردایه‌تییه‌وه‌و دواتریش رۆڵیان هه‌بێت له‌بڕیاره سیاسیه‌كانی حزبدا ، بۆیه مانعیان نیه له‌سه‌ر حیسابی پره‌نسیپه دیموكراسیه‌كانیش جۆرێك سازش بكه‌ن له‌پێناو گه‌یشتنیان به سه‌ركردایه‌تییه‌وه ، ئه‌مه‌ش جۆرێك له‌شه‌رعییه‌تیان پێ ئه‌دات ..باڵه ته‌قلیدیه‌كه‌ش ئه‌م ده‌رچه‌یه‌ی پێ باشه ، به‌ڵام ترسیان له‌وه هه‌یه له‌ناو كۆنگره موفاجه‌ئه رووبدات وپه‌شیمانی له به‌ڵێنه‌كان بێته ئاراوه ، بۆیه ناچنه ناو كۆنگره‌وه ئه‌گه‌ر زه‌مانه‌تێكی كۆنكرێتی مانه‌وه‌یان نه‌درێتێ .
ئه‌مه هۆكاره هه‌ره سه‌ره‌كی دواكه‌وتنی كۆنگره‌یه . واته به روونی بڵێین ، متمانه له‌نێوان سه‌ركرده كۆن‌و تازه‌كاندا نیه بۆ ئه‌وه‌ی كۆنگره‌یه‌ك ببه‌سترێ ته‌نانه‌ت كۆنگره‌ی ته‌وافوقیش بێت . .
هه‌ڵبه‌ت ده‌سه‌ڵاتدار بوون شتێكی خۆشه و كه‌سیش به‌ئاسانی ده‌ستبه‌رداری نابێت ، ئه‌و سه‌ركردانه‌ی ئێستای یه‌كێتی ئه‌وه‌نده ده‌وڵه‌مه‌ند ودسه‌ڵاتدارن ، به‌تایبه‌تیش دوای كۆچی دوایی مام جه‌لال ترسی موحاسه‌به‌یان نه‌ما، بۆیه به ئاره‌زووی خۆیان ده‌سه‌ڵات ئیحتكار ده‌كه‌نو پاره‌و پۆست ئه‌به‌ن بۆ خۆیان ، ئاسان نییه له‌م سه‌رده‌مه‌شدا ده‌ستبه‌رداری ئه‌و هه‌مو پاره‌و ده‌سه‌ڵاتانه بن له‌به‌ر خاتری پره‌نسیپه حزبیه‌كان یاخود با بڵێین له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی حزب ومه‌بادیئه‌كانی ، بۆیه تا پێیان بكرێ له پۆستی حزبدا ده‌مێننه‌وه بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان .
له كۆتاییدا ده‌توانم بڵێم كه كۆنگره‌ی حزب به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نابه‌سترێ به‌و پێوه‌ره‌ی زۆربه‌ی كادیر‌و ئه‌ندامانی یه‌كێتی داوای ده‌كه‌ن ، كۆنگره‌ی داهاتوش به‌هیچ شێوه‌یه‌ك واقیعه تاڵه‌كه‌ی یه‌كێیتی ناگۆڕێ ، هه‌ر ئه‌و تاقمه‌ی ئێستا به گۆڕانگارییه‌كی زۆر بچووكی سه‌ركرادیه‌تییه‌كه‌ی به‌رده‌وام ئه‌بێ له‌ده‌ستگرتن به‌سه‌ر یه‌كێتیداو، كۆنگره نابێته ئه‌و هیوایه‌ی زۆربه‌ی یه‌كٍێتییه‌كان چاوه‌ڕیی ئه‌كه‌ن .
به‌بێ ته‌وافوقی باڵه‌كان و زه‌مانه‌تی به‌رده‌وامبوونیان چاوه‌ڕوانی كۆنگره مه‌بن ..
* كادیرێكی پێشكه‌وتوی یه‌كێتی