Draw Media

لە هەڵدێرەوە بۆ هەڵدێرێكیتر 

لە هەڵدێرەوە بۆ هەڵدێرێكیتر 

2019-08-20 09:54:34


+ هێمن غازی    

بەهۆی یەك نەبوون و پەرت پەرت بوونی سیاسی دۆخی كوردستان سەرباری ئەوەی وەك مێكیاژ دۆخی گشتی كوردستان  بە باش دەردەخرێت و پێیان وایە حكومەتی نوێ بە سەرۆكایەتی بارزانی كوڕ ئیتر عەسای سحری پێیەو بەیەك شەو و رۆژ هەمووشتەكان دەگۆڕێت، وەك دەزانرێت لە ناو میللەتانی رۆژهەڵاتیدا یەك كەلتور هەیە ئەویش كەس كاری ئەوەی تر تەواو ناكات هەر لەبەر ئەوەش كلتوری روخان و دروستكردنەوە بەشێكی گرنگی پێشینەی میللەتانی رۆژهەڵاتییە كە كوردیش لەو چوار دەورەدا ئەم هاوكێشەیەی رووخان و دروستكردنەوەدایە.
 ناكۆكی قوڵی سیاسی نێوان مەسرو و نێچیرەڤان بارزانی وەك دوونەوەی بارزانییەكان خەركە بەڕوونی دەردەكەوێت ئەمەش كاریگەری نەرێنی دەبێت لەسەر دۆخی گشتی سیاسی هەرێم  چونكە  تەسفییەی حساباتی ئەوان وادەكات كە دووبارە كوردستان بچێتەوە ناو بازنەی كێشمەكێش و تەنگ و چەڵەمە ، ئەو دووكارەكتەرە سەرباری ئەوەی یەك خوێنن و لەناو یەك پارتدان بەڵام دوو دنیا بینینی جیاوازیان هەیە، 


نێچیرەڤان بارزانی كە ئێستا سەرۆكی هەرێمی زۆنی زەردە، رووە و توركیا و ئەردۆگانە بەڵام بارزانی كوڕ كە بۆتە میراتگری بارزانی باوك و مومارەسەری ئەزموونی دەوڵەتداری دەكات رووە و بەغداو ناوەندە تەنانەت باس لەوە دەكرێت لەپرسی نەوت عادل عەبدول مەهدی لە كۆبوونەوەكانی لەگەڵ حكومەتی هەرێم كە بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی هەرێم و ناوەند روو لە بەغدا بوون لێی پرسیون كە چی لە رێككەوتنی نێوان هەرێم و توركیا دەكەن كە 50 ساڵ بەبەردەوامی ماوەتەوە مەسرور بارزانی باسی لەوە كردووە كە ئیتر من سەرۆكی حكومەتم هەرچەندە روون نییە كە لەبەر خواستی بەغداد پەیوەندییەكانی پارتی و توركیا تێكبداتەوە بەڵام رەنگبێت دەست بۆ گەلێك بوار ببات كە مەبەستییەتی هەیمەنەی نێچیرەڤان بارزانی پێ بشكێنێ و ئەزموونی فەرمان رەواییە دوور مەوداكەی تێكبداتەوە لە بواری ئابوری و سیاسی و سەربازی و دیپلۆماتیش مەسروربارزانی وەها بیر دەكاتەوە كە  هەموو ئەمانە لە قۆناغی سەرەتایدان و دەبێت دووبارە بونیاد بنرێنەوە دووبارە بە شكلێكی تر بونیاد بنرێنەوە كە جێپەنجەی سەرۆكی نوێی حكومەتیان پێوە دیار بێت .

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand