كوشتن وه‌ك ئاو خواردنه‌وه ئێوه هه‌ر بڵێن هیچ نیه
2019-08-20 09:28:02
+ له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج
دوێنێ به‌یانی له گه‌ڵ ره‌نوی كچما كه دوا فریشته‌ی ماڵه‌كه‌یه ئه‌چووم تا له قوتابخانه ناوی تۆمار بكه‌م، له‌ڕێگا به‌یه‌كه‌وه قسه‌مان ده‌كرد، یان راستتر ئه‌وه‌یه بڵێم ئه‌و قسه‌ی ده‌كرد و من گوێم رادێرابوو، وتی ئه‌گه‌ر چوومه قوتابخانه ئیتر وه‌ك "مهمهجان"ده‌كه‌م، وتم مهمهجان چیه وتی ئاغای بچوك، ناچمه پۆله‌وه و رادهكهمهوه، هه‌ڵبه‌ت جاری تریش باسی ئه‌وه‌ی بۆكردوم كه چۆن له فیلمه‌وه فێر بووه ده‌مانچه بته‌قێنێت.شه‌وه‌كه‌ی هه‌رزه‌یه‌ك به دوو چهرخهیهكهوه له به‌نزینخانه‌ی شۆڕش به ده‌مانچه مێردمناڵێكی كوشت، كه كرێكاری ئه‌و شوێنه بوو، گرته‌ی تۆمار كراوی روداوه‌كه‌یان له یه‌ك دوو شوێنه‌وه بۆ ناردم " نابوو به هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌وه بڵاو بێته‌وه " دڵم داخورپا چۆن ده‌بێت ئه‌مه بڵاو بكرێته‌وه، گرته‌كه زۆر ئازار به‌خشه، به‌س نازانم چۆن هه‌ستمكرد ده‌ڵێی ئه‌م جۆره كوشتنهم له فیلم‌دا چه‌ند جارێك بینیوه، ئێستا ده‌زانن ئێمه‌له چ دۆزهخێكداین.دزینی نه‌وت، سوك كردنی مرۆڤ، تاڵانی دار‌و به‌رد، به هه‌ده‌ر دانی سامان، كوشت و بڕی شه‌ڕی ناوخۆ، ده‌رگا كردنه‌وه بۆ ئێرانوتوركیاو میت ولۆمپه‌ن و بێبایه‌خكردن به‌هه‌موو مانایه‌ك، خواردنی ئێكسپایه‌ر، ده‌رمانی به‌سه‌ر چوو، زیادبوونی شێرپهنجهوبه كار هێنانی تلیاك و حه‌شیش و پیسكردنی ژینگه‌و هێنانی هه‌مه جۆر كارگهوكارخانهی بێكهڵك و بێ فلته‌ر، دواجاریش په‌خشكردنی ئه‌و هه‌موو فیلم و زنجیره دراما سه‌قه‌ت و شێواوه، هه‌موو ئه‌مانه ئه‌م كۆمه‌ڵگه‌یه داغان و هه‌لا هه‌لا ده‌كه‌ن، كه‌سیش نیه هیمه‌تێ بكات، فریاد ڕه‌سێك نیه، خه‌مخۆرێك نیه بڵێت بیرێ له ئایندهبكهنهوه.هه‌ر چیمان هه‌یه‌و نیه پاشه كشه‌ی كردووه، نه مه‌لا مه‌لای جاران نه‌مامۆستا مامۆستای جاران، نهفیتهر فیته‌ری جاران و نهفێرخواز فێر خوازی جاران و نه‌باوك باوكی جاران.كوشتنی ئه‌و تازه پێگه‌یشتوه به‌و جۆره و ئه‌و خوێنساردیهی بكوژه‌كه، هه‌رچی كوشت و بڕی ئه‌م وڵاته‌یه له 1991ه‌وه تا ئه‌مڕۆ هێنایه‌وه به‌ر دیه‌م، ئه‌م بێبایه‌خكردنی مرۆڤه، كه هه‌ر رۆژه به جۆرێك وانه‌ی كوشتنی فێری مناڵه‌كان ده‌كه‌ن، ئێمه به‌ره‌و چاره‌نووسێكی مه‌ترسیدار ده‌بات.ئه‌وه چ خوێنساردیهكه له پێناو بڕێك پاره‌دا مرۆڤێك بكوژی و زۆر ئاساش وێنه‌كه‌ش به جێبهێڵیت.