ئایه بەدیلی سیاسی هەیە؟
2019-08-07 13:45:34
+ هونهر حاجی جاسم
یەکێک لە فاکتەرەکانی نوێبونەوەی پڕۆسەسی سیاسی؍ کۆمەلایەتی؍ ئابوری و فەرهەنگی هەبون و پێشکەشکردنی مەشروعی بەدیلە. بەو مانایەی کە ئەگەر ئەو میکانیزمەی کاری پێ دەکرێت نەیتوانی سەرکەوتن بەدەست بهێنێت ئەوە پێویستی بە بەدیلێکی باشترە!. ههر ئهمهش وایکردووه یەکێک لە تایبەتمەندیە دیارە و گرینگەکانی گەشەپێدانی پڕۆسەسی سیاسی بریتی بێت لە ئەبدێتی سیاسی Political Update یان بە مەنایێکی تر خۆ نوێکردنەوە. ئەم خۆ ئەبێدێتکردنەوەش پێویستە دەستبەجێ Alternative ئەلتەرناتیڤێکی باشتر بێنیتە پێشەوە.
له چارێگە سەدەی رابردوو نەتوانراوە نوخبەیێکی سیاسی یان فۆرمێکی سیاسی؍ یانیش هێزێکی سیاسی ببێتە بەدیلی حوکمڕانی سیاسی دوو هێزە سیاسیەکەی هەرێمی کوردستانی عێراق، چونکه نزیک بە سی سالی رابردوو نە سولتەی سیاسی حوکمڕان توانیوەتی ببێتە بەدیلی حوکمرانیێکی خاوەن دامەزراوەی نیشتمانی؍ نە ئۆپۆزسیۆنیش توانیوەتی ببێتە ئەلتەرناتیڤی مۆدیڵێکی سیاسی بۆ پڕۆسەسی سیاسی هەرێمی کوردستانی عێراق.
ههرچی تایبهتیشه لە ماوەی دە سالی رابردوو لە ئەدای ئۆپۆزسیۆنی سیاسی هەمان فۆڕمی سیاسن Political Form دوبارە کردۆتەوە؍ یان بە مانایێکی تر هەمان مەدرەسەی سیاسی پارتی و یەکێتی پراکتیزە کردووە، بهلکو زۆرجاریش له ئهداکردنیان زۆر نێگهتیڤتر بووین له سولتهی سیاسی.
بۆیە دەتوانین بلێین ئەگەر دوو هێزی سیاسی دەسەلاتدار نەیان توانیە مۆدیلێکی سیاسی جیاوازتر لەوەی هەیە پێشکەش بکەن. ئهوه هێزە ئۆپۆزسیۆنەکانیش نەیان توانیە پڕۆژەیێکی فکری و ستراتیژی سیاسی جیاواز پێش بخەن. کە بە مانای کلیمە جیاوازتربێت لەوەی کە هەیە لە ئەرزی واقیعدا.
نەتیجەش ئەوەمان پێ دەلێت نە هێزە ئۆپۆزسیۆنیە سیاسیەکان نە هێزە دەسەلاتدارەکان خاوەن مەشروعی سیاسی بەدیل نەبوینە بۆ پڕۆسەسی سیاسی؍ تاکو ئەم ساتە وەختەش بە ئامانجی پێشکەشکردن بەدیلی سیاسی واقیعی و جیاوازتر کە فاکتەر بێت بۆ گەشە و هێزی سیاسی و جیۆستراتیژی Geo-strategic هەرێمی کوردسانی عێراق.
ئەلتەرناتیڤی ئۆپۆزسیۆنێکی سیاسی Political Opposition خاوەن مەشروعی ستراتیژی و جیۆسیاسی تەنیا بە قسە ئەستەمە بکرێت!. هەروەها ئەلتەرناتیڤی حوکمرانێکی دامەزراوەی نیشتمانی خاوەن ناسنامەش تەنیا بە دروشم ناهێتە بوون؍ بەلکو پێویستی بە فۆرمێکی سیاسی خاوەن فکری هەیە؍ تاکو بتوانێت لە کردەوەدا بە خوێندنەوەی واقیعی دیفاکتۆی هەرێم و سیاسی هەرێمی و نێودەولەتی مەشروعێکی بەدیل بێنتە پێشەوە؍ ئەمەش پێویستی بە هێلێکی سیاسی فراوان هەیە. کە ستراتیژیان بۆ ئایندە بەسترابێتەوە بە هەبوونی مەشروعێکی سیاسی بەدیلی ئێستای سولتەی سیاسی و هێزە ئۆپۆزسیۆنەکانی ئێستای هەرێمی کوردستانی عێراق.
به مانایێکی تر ههرێمی کوردستان پێویستی به مهنۆفێستێکی سیاسی تهواو جیاواز ههیه، که له ئێستادا نزیکهی 70% خهلکی ههرێمی کوردستان خواستی لهسهر ههبوونی بهدیلێکی زۆر ڕاستقینه ههیه!. وه بتوانێت ئهو بێ هیوای و بێ متمانهی خهلک ههیهتی بهرامبهر پڕۆسسهی سیاسی دروستی بکاتهوه.
ئهوهی ئێستا خواستی و پێویستی خهلکی ههرێمیشه ههبوونی مهشروعێکی ستراتیژی دوورمهودایه، که ببێته جێگرهوهیێکی باش بۆ پشخستنی ژیانی گشتی، ئهم خواستهش پێویستی به دیراسهی فکری و ستراتیژی زۆر ههیه، وه ههوروهها میکانیزمی نوێی سیاسی مۆدێرنی بۆ بهرجهسته بکرێت تاکو بتوانرێت پرۆژهیێکی سیاسی خاوهن بهدیل به ئهنجام بگریت!