تره‌مپ و كۆتایی سیاسه‌ت
2019-08-05 15:21:17
+ د. هەردی مێد
به خوێنده‌وه‌ی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكای تره‌مپ خێرا ده‌گه‌مه ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ی تره‌مپ روانگه‌یه‌كی سیاسی بۆ تاوتوێكردن و بردنهڕێوهی پهیوهندبهندیه سیاسی و دیپلۆماسیه‌كان نییه. كاروچالاكی و بڕیاره‌كانی تره‌مپ له سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی به‌رهه‌م و ره‌نگدانه‌وه‌ی لۆژیكهكانی سیاسه‌ت و ڕێساكانی گه‌مه‌ی نێوده‌وڵه‌تی نین. ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ تره‌مپ ده‌یكات، نه سیاسه‌ته و نه زاده‌ی لۆژیكهكانی سیاسه‌ت. له سه‌رده‌می تره‌مپ سیاسه‌ت، یان دروستتر سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له سیاسه‌ت ده‌كه‌وێت و به ته‌واوی ده‌كه‌وێته ژێر كاریگه‌ری لۆژیكی كایه‌ی ئابورییه‌وه. به مانایه‌كی دی، لۆژیكی كایه‌ی ئابوری ده‌بێته بزوێنه‌ری چالاكیه دیپلۆماسیه‌كانی تره‌مپ.
بۆ پییه‌ر بووردیوو، هه‌روه‌ها بۆ میكایل واڵزهر، هه‌ر كایه‌یه‌ك لۆژیكێكی تایبه‌ت ده‌یبزوێنێت. ئه‌وه‌تا، كایه‌ی ئابوری وه‌ك بووردیو ده‌ڵێت به ده‌وری لۆژیكی The business is businessده‌خولێته‌وه. واته، بزنس بزنسه و ملكه‌چی ڕێسا و یاساكانی خۆیه‌تی كه بریتیه له بردنه‌وه و قازانج، و هیچ ڕێسایه‌كی تر سه‌رداری كایه‌كه نییه. به مانایه‌كی دی، یه‌كێك له خه‌سڵه‌ته‌كانی كایه‌ی ئابوری ئه‌وه‌یه، خاڵییه له مۆراڵ و ڕێسا مۆڕاڵییه‌كان. له‌م ڕوانگه‌یه‌وه، له رابردووه تا ئه‌مڕۆ خه‌بات و ته‌قه‌لایه‌كی زۆر به ئاراسته‌ی به مۆڕالكردنی ئابوری وملكهچكردنی بازرگانان بۆ ڕێسا مۆراڵیهكان دراوه. ڕاپه‌ڕینی جوتیارانی سه‌ده‌ی ١٨ له بریتانیا نمونه‌یه‌كی زیندووی ئه‌م هه‌وڵ و خهباتانهن كه گه‌وره مێژوونوسی بریتانی ئێداورد تۆمپسۆن له باره‌یانه‌وه لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی به‌رچاوی كردووه. تۆمپسۆن باسی ڕاپه‌رینی جوتیاران و ڕاوڕووتی كۆگا و گه‌نجینه‌كانی خۆراك له لایه‌ن ئه‌مانه‌وه ده‌كات. به‌ڵام، بۆ تۆمپسۆن ڕاوڕووتی جوتیاران به مه‌به‌ستی دزین نه‌بوو، به‌ڵكو ته‌نها دروستكردنی فشار و ملكه‌چكردنی ئابوری و پیاوانی بازرگان بوو بۆ ڕێسا مۆڕاڵیهكان، به ئامانجی ڕێگه‌گرتن له‌وه‌ی نرخی شتومه‌كه‌كان یاریان پێبكرێت. هه‌ر له باره‌ی ئه‌م رووداوانه‌وه، تۆمپسۆن چه‌مكه به ناوبانگه‌كه‌ی < <ئابوری مۆراڵ (Moral economy)>، كه له ساڵی ١٩٧١ له وتارێكیدا بڵاویده‌كاته‌وه، داده‌تاشێت.
خه‌مه‌كانی میكایڵ واڵزهر (Michael Walzer)، فه‌یله‌سوفی دادێ كۆمه‌ڵایه‌تیش،هاوشێوه‌ی خه‌مه‌كانی بووردیو و تۆمپسۆن گه‌لێكی دیین. بۆ واڵزهر، كۆمه‌ڵگا له چه‌نده‌ها سهكتهری چالاكی جودا پێكهاتووه. له هه‌ر سهكتهرێكدا مرۆڤه‌كان به دوای سامانی تایبه‌تی ئه‌و سهكتهرهدا ده‌گه‌ڕێن. بۆ نمونه، له سهكتهری سیاسی به دوای ده‌سه‌ڵات، له سهكتهری ئاینی به دوای ڕه‌زامه‌ندی خوا، له سهكتهری خێزان به دوای خوشه‌ویستی و ته‌بایی، له سهكتهری ئابوری به دوای پاره‌و قازانج، تد. هه‌ر بۆیه نادادپه‌روه‌ری بۆ واڵزهر خه‌سڵه‌تێكی گه‌ردوونی نییه، چونكه له سهكتهرێكهوه بۆ یه‌كێكی بنه‌ماكانی دادپه‌روه‌ری ده‌گۆڕێت. بۆ نمونه، گه‌ر نه‌بونی خۆشه‌ویستی و هه‌ڵاواردن له سهكتهری خێزاندا هێمای نادادپه‌روه‌ری بێت، ئه‌وا نه‌بوونی خوشه‌ویستی له سهكتهری ئیداریدا هێمای نادادپه‌روه‌ری نییه، به پێچه‌وانه‌وه له سهكتهری ئیداریدا كارمه‌ندی ده‌وڵه‌ت ده‌بێت بێلایه‌ن بێت و به پێی یاسا و ڕێساكان كاربكات، نه‌ك سۆز. وه‌لێ، مه‌ترسی هه‌ره سه‌ره‌كی بۆ واڵزهر ئه‌وه‌یه كاتێك سامانی یه‌كێك له سهكتهرهكان ده‌بێته سامانی جه‌وهه‌ری و سه‌ره‌كی و كۆی سامان و لۆژیكی سهكتهرهكانی دی ته‌فروتونا ده‌كات. بۆ واڵزهر مه‌ترسی گه‌وره ئه‌و كاته ده‌ست پێده‌كات كه <لۆژیكی ئابوری> ده‌بێته بزوێنه‌ری كۆی سهكتهرهكانی دی. واته، لۆژیكی پاره، قازانج و ده‌وڵه‌مه‌ندی ده‌بێته بنه‌مای سهكتهرهكانی دی.
ئه‌مڕۆ، له‌گه‌ڵ ته‌ره‌مپ-دا دونیا كه‌وتۆته ژێر مه‌ترسی ئه‌م ئاوهژووبهنهوهیهی لۆژیكهكان و تهفروتونابوونی تایبه‌تمه‌ندی كایه و سهكتهرهكانی دی. ئه‌مڕۆ، تره‌مپ دونیا له كڵاوهرۆژنهی ئابوریه‌وه ده‌بینیت و ده‌یه‌وێت له روانگه‌ی قازانج و بردنه‌وه سیاسه‌ت بكات. راسته، كایه‌ی سیاسه‌ت و كایه‌ی ئابوری په‌یوه‌ندیان له‌گه‌ڵ یه‌كدا هه‌یه و لهیهكدانهبڕاون، به‌ڵام ئه‌مه ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت كه هه‌ر یه‌كیان خاوه‌ن لۆژیك، دینامیك و روانگه‌ی خۆیان نه‌بن. به‌ڵام، له راستیدا، ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ له سه‌ر شانۆی نێوده‌وڵه‌تی ده‌گوزه‌رێت تێكشكاندنی سیاسه‌ت و لۆژیكهكانێتی له لایه‌ن تره‌مپ-ه‌وه. تره‌مپ وابه‌سته‌ی هیچ مۆڕاڵێك نییه و بردنه‌وه و به‌ده‌ستهێنان بۆته بزوێنه‌ری سیاسه‌ت و چالاكیه‌كانی. بێگومان، له سایه‌ی ئاوهژووبونهوهی لۆژیكهكان و سهنتراڵبوونی لۆژیكی ئابوری، كه‌مینه بێدهوڵهتهكان نرخێكی گه‌وره ده‌ده‌ن. له‌م لایه‌نه‌شه‌وه، هیچ به دووری نازانم پرسی كورد له ماوه‌ی تره‌مپ-دا بكه‌وێته ناله‌بارترین دۆخ، هه‌تا قه‌واره و ئهزمونهكهشیان رووبه‌رووی مه‌ترسی تا تێك‌شكان بێته‌وه.