Draw Media

شەڕی حاجی ئۆمەران سەرەتایەك بۆ جینۆسایدی كورد

شەڕی حاجی ئۆمەران سەرەتایەك بۆ جینۆسایدی كورد

2019-07-31 23:06:59


+ عەلی مەحمود   
كاتێك بارزانییەكان لە  هەمبەر  بەشداری پارتی  لە شەڕی حاجی ئۆمەران  بە كۆمەڵ جینۆساید  كران, كورد نەك  ئەزموونی وەرنەگرت, بەڵكە دوای 3 ساڵ ,  هەمان هەڵەی كوشندانەتر لە  لێدانی چاڵە نەوتییەكانی كەركوك  دوبارە كردەوە , ئیتر  بۆ هێزەكانی ینك , پدك , حسك , بزوتنەوەی ئیسلامی  لە سێ  ساڵی داهاتوو بووە نەرێتی باو , تەنانەت كەوتنە پێشبڕكێی یەكتر  لە كەوتنە پێش سوپای پاسداران,  ئەم پێشبڕكێیەش  گەیشتە ئەو ئەنجامەی ببینە خاوەند  زۆرترین كەیسی جینۆساید  لە جیهانداو   قوربانی نمرە یەك لە دوای جەنگی جیهانی دووەمەوە.

ئەو حیزب  و كەسایەتیانەش  كە  بڕیار بەدەستی  ئەو تاكتیكە  كوشندەیە بوون, نەك  بۆ جارێكیش  وەك ئەركێكی ئەخلاقی  دانیان  بە هەڵەكانی  خۆیاندا نەنا, بگرە بێ دەربەستانە  لە نوسین و یاداشتەكانیانا یان باسیان نەكرد  وەك ئەوەی هیچ روینەدابێت, یاخود ئۆباڵەكانیان خستە  سەر بەرامبەرەكانیان , یاخود  بێ منەت لە خەڵك و قوربانیان كارەكان خۆیان بەرز نرخاند .

دەبوایا خەڵك ئەم لایەن و كەسایەتیانەی سزای سیاسی  بدابایا , ئەمانە گەلیان لە كارەساتێكەوە بۆ خراپتر  بردووە بەردەوام , ئەزمونیان لە هەڵەو پێشێلكارییەكان وەرنەگرتووە , باجی  هەڵەكانیان  تا ئێستا  نەداوە , تەنانەت دوای راپەڕین و تا ئێستاش  هەر كارەكتەری  سەرەكی  سیاسەتكردن  بوونە لە كوردستان, بێ ئەوەی  دان بە راستییەكاندا  بنێن , داوای لێبوردن  بكەن , قەرەبوی قوربانیان  بكەنەوە  لە بەرامبەر هەڵەكانیان , تەنانەت لە یاداوەریەكانیشیان  بەشداری ناكەن و تاوانبارانی  جینۆسایدیش  لە ریزەكانی خۆیان  داڵدەدەن.

هێرشی هاوبەشی پارتی وئێران بۆ حاجی ئۆمەران لەساڵی 1983 دا ,بە یەكەم نموونەی ئەنجامدانی شەڕی هاوبەشی پارتە كوردییەكان لە گەڵ ئێران دژ بە سوپای عێراق دێتە ژماردن ,لێرەوە ئەم تەرزو شێوە هاوكارییە سەربازی سیاسییە ,دەبێت بە تەرزو مۆدێلێكی بەشێك لە لایەنە كوردییەكانی دیكەی باشوور ئیلهامی لێ وەردەگرن , لە پشت پەرتووكە سورەكان و ئاڵاكانی كوردستانەوە دەست لە گەڵ پاسدار تێكەڵ كرا پرۆژەی شەری هاوبەشیان لە گەڵ ئێران دادەڕشت . لێرەوە بوونە ویڵی ڕێگای پەیوەندییەكانیان لە گەڵ ئێران , وایان دەنواند بەخت یاریان بووەو رێوی بەرەو پیرییانەوە چووە ,دڵیان بەوە خۆش بوو , ئێران كاری هاوبەشیان لەگەڵ دەكات . بە پشت بەستن بە ئێران دەیانەویست ببنە هێزی یەكەم و چوار مشقی لەسەر باڵا دەستی لە كوردستان دابنیشن , ینك وپدك ,خولیای بوون بە یەكەم هَێز لە كوردستان ,بەردەوام لەمَیشكیان خولی دەخوارد ,پاش ئەوەی چەكیان لە ئێران وەر گرت ئومێدیان باڵای دەكرد.

بە بێ ئەوەی بزانن مامەڵە كردن لەگەڵ دوژمندا خیانەت كارییە لە گەل و لای فاشییەكانیش گەل بەرەو چارەنووسێكی ڕەشە بات . بەم كارەشیان كەوتنە ناو تەڵەی ئێرانەوە ,لە گەڵ ئەودا بەرەو چارەنووسی نادیار ملیان دەنا .

پێشتریش پارتی دیموكراتی كوردستان ((عێراق)) زۆر جەنگی هاوبەشی شان بە شانی هێزەكانی كۆماری ئیسلامی ئێران دژ بە پێشمەرگەی كوردستانی خۆرهەڵات (بە تایبەت دیموكرات و كۆمەڵە) ئەنجام دابوو, لەگرتنەەی زۆر دەڤەر و شار و شارۆچكە رۆڵی گێرابوو ,نمونەیەكی سەركەوتووی لە كاری سەربازی –سیاسی هاوبەشی خستبووە سەر سفرەی كون بووی كۆماری ئیسلامی ئێران ,ئەم پەیمانامەیە بۆیان پەیماننامەی فاوست بوو ( لەو پەیماننامەیە فاوست روحی خۆی بەشەیتان فرۆشت) بەلام فاوستەكەی ئیمە دوایی بوون بەدو و سێ و چوار وپێنج نەك تەنها ڕوحی خۆیان بە لكە ڕوحی هەموو گەلیان بەشەیتانە ڕیشنە دِرندەكەی ئەودیو سنوور فرۆشت , بەم كارەشیان بوونە دیلی پەیوەندییەكانیان لە گەڵ ئێران .تاكتیكی ماڵویرانكەر سەدان هەزار كەسی كردە قربانی , بەم كارە ناشرینەشیان دۆزی كوردییان لە جەنگی كۆنە پەرستانەی عێراق ئێران خنكاندو شەڵاڵی خوێنیان كردو ڕەوایەتی گیانی بزووتنەوەی رزگاریخوازیان تیایدا كوشت و ناشرینیان كرد .

ئەم جەنگە هاوبەشانە دەستپێكی خۆكوژی بە كۆمەڵی ( خێڵێك دواتر گەلێك ) ی لێكەوتەوە , هەرچەندە پارتی بۆ خۆی هاشا لەوە دەكات , لەو شەڕە (( حاجی ئۆمەران )) بەشدار بوو بێت و پێش بە سوپای پاسداران كەوتبێت و چاوساغی بۆیان كردبێت ( بە شەفەیی چەند جارێك لەسەر زاری بەرپرسانییەوە ئەمە ڕاگەیەنراوە ), بەڵام بۆ خۆی تاوانەكە بەو بەهانەیەو بەو ناوەوە ئەنجامدرا و لەژێر ئەو كارە خۆی شاردەوە, لێ ڕەتكردنەوەكانی پارتیش بەشێوەی فەرمی نییە , لە بەرامبەردا زۆر سەرچاوە ئاماژە دەدەن بەوەی ئەو كارە سەربازییە هاوبەشە بەرفراوانە ئەنجامدراوە , تاڵی لەوەدایە هەمان پارتی سیاسی دوای 3 ساڵ لەو كارەساتەی هاشا لە ڕۆڵی خۆی دەكات تیایدا , دێت هەمان تاكتیك جارێكی تر هەڵدەبژێرێتەوە و پیادەی دەكاتەوە , جارێكی دیكە بە ئاشكرا بە شێوەی ر بەرفاوانتر و بەربڵاوتر و ئاشكراتر دووبارەی دەكاتەوە , ئەزموون لە دڕندانەترین پەرچەكرداری تا ئەو دەمی ڕژێم وەرناگرێت بەرامبەر بە گەلەكەی تەنانەت كەسە نزیكەكانی سەرۆكەكانی , بۆ جاری دووەم دێت زنجیرەیەك چالاكی سەربازی هاوبەش , لەگەڵ هێزەكانی ئێرانی دژ بە سوپای عێراق بە ئاشكرا و لە قولایی وڵاتدا لە زاخۆوە بۆ هەڵەبجە ئەنجام دەداتەوە . بەم كارەشیان بوونە پۆلیسی ئیران لە كوردستان ,بەڵام مەخفەرەكەیان لە ئێران بوو , لەو دیوەوە نەخشەیان بۆ دادەڕێژرا , لەم دیو كوردیان دەكردە سوتەمەنی نەخشەكانیان . بەم شێوەیە هەموویان بەشدارن لە مێژوویییەكی هاوبەش , مێژووییەكی هەتیو تا ئێستا دانی پێدا نانێن.

بۆچی حاجی ئۆمەران !!

گرتنی شارۆچكەی حاجی ئۆمەران بۆ پارتی دیموكراتی كوردستان و كۆماری ئیسلامی ئێران گرنگی تایبەتی خۆی هەبوو , بۆ ئێرانییەكان لە پاڵ سەركەوتنە سەربازییەكە بەسەر عێراقدا ,هاوكات دەروازەیەكیش بوو بۆ ئەوەی كوردستان بكاتە بەشێك لە جەنگەكە و بەسەر نەیارەكانیدا سەركەوێت لە كوردستان , ناوچەیەكی بەرزایی ستراتیژی دەیتوانی لەوێوە جوڵەی هێزەكانی دیموكرات و كۆمەڵە لە ناوچەكانی پیرنشار و شنۆو .... كۆنترۆڵ بكات و بارەگاكانی پشت جەبهەیان پێ چۆڵ بكات وسنووری چالاكیەكانیان بەرتەسك بكاتەوە ,بۆ ئێران سەركەوتنەكە دوو بوو هەم بەسەر عێراق و هەم بەسەر كورددا بوو .
هەرچی بۆ پارتی دیموكراتی كوردستانە ,بە بەشداریكردنی لە شەڕەكە لە لایەكەوە دڵسۆزی خۆی سەلماندەوە بۆ كۆماری ئیسلامی ئێران ,لە ڕێگەی ئەو كارەوە شەرعییەتی مانەوەی لە ئێران و هاوكاریكردنی لە لایەن كۆماری ئیسلامییەوە وەرگرت , لە لایەكی دیكەوە :
- دەڤەری حاجی ئۆمەران ناوچەیەكی ستراتیژی سەربازی گرنگ بوو ,ناوچەی قەڵەمڕەوی ینك بوو, هاوسنوور بوو لەگەڵ ناوچەكانی قەڵەمڕەوی ئەو ,بەسانایی دەیتوانی پاش جەنگ كۆنترۆڵی بكات و بیخاتە سەر ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی خۆی , هیلتەرمان ئاوا باسی ئەم لایەنە دەكات (( پەیوەندی توندوتۆڵی نێوان ئێران و پارتی دیموكراتی كوردستان, بە جارێ عێراقییەكانی نیگەران كردبوو, لە پاش هەرەسهێنانی شۆڕشی بارزانی لە ساڵی1975دا, سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان(كە لە مەلا مستەفاوە چووبووە لای ئیدریس و مەسعودی كوڕی) بە ئاوارەیی لە ئێران دەژیا, دەستدرێژی عێراق, هیوای بە (پ د ك)پەیدا كردەوەو لە ساڵی1983دا پاڵپشتییەكی چالاكانەی شەڕی هێزەكانی ئێرانی دەكرد وەك ڕێنماو شارەزایی زانیاری تەواوی بارزانیەكان , بە تایبەت لەسەر ناوچەی عەشیرەتی برادۆستی كە هاوسنوور بوون لە گەڵیان, یارمەتییەكی گەورە بوو بۆ ئێرانییەكان ,كە توانیان لە كۆتایی تەمووزدا حاجی ئۆمەران و دەوروپشتی بگرن, كوردۆسمان واگنەر ڕاپۆرتی ئەوە دەدەن كەوا ئێرانییەكان لەو كاتەدا نزیكەی دە میل هاتوونەتە ناو خاكی عێراقەوەو "سەربازگەی حاجی ئۆمەرانی سەر بە فەیلەقی یەك, بەرزاییە سەرەكییەكان و بنكەكانی تۆپخانە لە ناوچەكەدا, نزیكەی 43گوندی كوردنشین ,بنكەیەكی سەرەكی حدكا و زۆربەی كەلو پەل و تفاقی جەنگیی حدكایان گرت" كارێكی ژەهراوی-یۆست هلتەرمان، وەرگێڕانی محەمەد حەمە ساڵەح تۆفیق-كۆمپانیای ئاوێنەل39 )) (( هێرشی حاجی ئۆمەران هەلێكی بۆ پدك ڕەخساند حساباتی خۆی لەگەڵ عەشیرەتی برادۆستیدا یەكلا بكاتەوە, كە ناحەزییەكی كۆنیان لە نێواندا بوو, بەهۆی پێگەی ئەم عەشیرەتەوە لە نێوان قەڵەمڕەوی بارزانی و سنوری ئێراندا. میلشیاكانی برادۆست بە پشتگیریی بەغدا رۆڵێكی بەرچاوی بەرگریكردنیان بینی لە ناوچەی عەشیرەتەكەیان. بە پێی سروشتی سیاسەتی كوردی, ئەوە بوو كە دوژمنایەتی پدك بۆ عەشیرەتی برادۆستی و دژایەتی مێژوویی نێوان پدك و ینك ,هاوپەیمانییەكی تەكتیكی لێكەوتەوە یەكەم لە نێوان ینك و برادۆستییەكان و دواتر لە نێوان ینك و ڕژێمی بەغدا كارێكی ژەهراوی-یۆست هلتەرمان، وەرگێڕانی محەمەد حەمە ساڵەح تۆفیق-كۆمپانیای ئاوێنەل118. )) .(( حاجی ئۆمەران ناكۆكی ینك و پدكی قولِتر كردەوە, پەیوەندی بەهێز بوو لە گەڵ قاسملوو - كارێكی ژەهراوی-یۆست هلتەرمان، وەرگێڕانی محەمەد حەمە ساڵەح تۆفیق-كۆمپانیای ئاوێنەل42)).
- پارتی لەوكاتەدا ململانێ و شەڕی توندی لەگەڵ حدكا هەبوو ئەوەش بە بەشێك لەو جەنگە هاتە ژماردن ,هلتەرمان ئاوا باسی ئەم لایەنە لە جەنگەكە دەكات ((یەكەمین تۆماركردنی هێرش و پەلامارەكانی گاز بە شێوەیەكی ورد و تۆكمە, لە تەموز و ئابی ساڵی1983دا بوو, كاتێك هێزەكانی ئێران و عێراق كەوتنە شەڕێكی سەختەوە لە چیاكانی سەروی حاجی ئۆمەرانەوە, كە شارۆچكەیەكی سەر سنوورە لە كوردستانی عێراقدا, شەڕەكە , بێجگە لە هێرشی وەلفەجر دووی ئێرانی, بەشێوەیەكی سەرەكی مەبەستی دەرپەڕاندنی یاخیبووە كوردە ئێرانیەكانی حیزبی دیموكراتی كوردستان(حدكا)ی سەر بە عەبدالڕەحمان قاسملوو بوو, پاشان جێگیربوون لەو شوێنەدا كە یاخیبووان چۆڵیانكردو بۆ ناو عێراق پاشەكشەیان كردبوو,لەم هێرشەدا گرووپە ئۆپۆزسیۆنەكانی عێراق دایانە پاڵ هێزەكانی ئێران و بەرچاوترینیان (پ د ك)ی مەسعود بارزانی بوو, لە گەڵ هەندێ تاقمی تازە پەیدا بووی فەیلەقی بەدر و میلیشیای چەكداری سەر بە ئەنجومەنی باڵای شۆڕشی ئیسلامی لە عێراق, كە گروپێكی ئۆپۆزسیۆنی شیعە بوون, ساڵی1982 لەسەر دەستی ئێران درووست بوون و بنكە و بارەگاكانیان لە تاران بوو, لەملاشەوە نەك تەنها (حدكا)پاڵپشتی هێزەكانی ئێراقی دەكرد, بەڵكو ئەو كوردە ئێراقیانەی ناوچەكەش كە ناحەزی پارتی دیموكراتی كوردستان بوون و بە تایبەتی هێزێكی عەشیرەتی برادۆستی كەوا سەرۆكەكەی كەریم خانی برادۆستی موستەشار بوو, دواتر سەدام چەندین جار مەدالیای ئازایەتی پێ بەخشی كارێكی ژەهراوی-یۆست هلتەرمان، وەرگێڕانی محەمەد حەمە ساڵەح تۆفیق-كۆمپانیای ئاوێنە(ل38-39) )) .
كەواتە هەردوولای پەلاماردەر پێویستیان بەو جەنگە هاوبەشە هەبوو , هەردوو لاشیان پێویستیان بە سەركەوتن هەبوو لەو كات وساتەدا , پارتی بەهۆی سەركەوتنەكانی ینك بەسەر بەرەی جود , ئێرانیش بۆ بەرینكردنەوەی بەرەی جەنگ و تەعویزی زیانەكانی باشوور, ئەمە پێویستییە بووە دەستپێكی مۆدێلێكی كاری هاوبەش لە نێوان هەندێك لایەنی كوردی و ئێران , ئیِران وەك سودمەندی یەكەم لەم تاقیكردنەوەیە دەرچوو و براوەی كایەكە بوو.

ئەو پرسیارانەی دەبوایا وەڵامیان هەبوایا !!!

كۆمەڵێك زانیاری دەبێت لە بەردەستدا بێت , راڤە كردنی هەمە لایەنەی هێرشەكە , پێویست بوو وەڵامی هەموو ئەم پرسیارنە بە سانایی لە ئەرشیفدا جنگ بكەوتنایە , سەبارەت بە پرۆتۆكۆڵی واژۆكراوی نێوان پارتی وئێران بۆ ئەنجامدانی پەلامارەكە و ئازاد كردنی ئەو بەڵگە و دۆكۆمێنتانەی قەراردادی نێوان هەردوو لابوو بۆ ئەنجامدای ئەو پەلامارە سەربازییە , ئایا ئەندزیار و خاوەند بیرۆكەی كارەكە كێ بوو؟ئەدی ئیمزا كەرەكەی ؟, بەرپرسی سیاسی و دیبلۆماسیكەی ؟ كەسی یەكەمی سەربازی ؟ ,هێزەكان كێ بوون ؟, لەسەر چی ڕێك كەوتن ؟ , لە روی سەربازی و كارگێڕی و سیاسییەوە , وە چۆنییەتی ئەنجامدانی ئەوكارە سەربازییە ؟؟, نەخشە و پلانەكانی ,فەرماندە و لەشكرەكەی لەڕوی كەسەكان و ژمارەیان , روداوەكانی ناو بەرەكانی جەنگ ,دەستكەوت و زیانەكان ,قوربانی و بریندار وشەهیدەكان , كاریگەری لەسەر ناوچەی جەنگەكە ؟, فەرماندەی گشتی و ناوچەیی پەلامارەكە ,زیانی هاووڵاتیان گیانی ومادی , رۆڵی پارتی و فەرماندەكانی لە پەلامارەكە چی بوو ؟؟ , پاشكۆی هێزەكانی كۆماری ئیسلامی ئێران بوون یان تەنها كاری هەواڵگرییان دەكرد دوور بەدوور ؟, پاراستنی سەروت و سامانی خەڵك ,خاڵی دەستپێكی پەلامارەكە لە كوێوە دەستی پێكرد ؟ ,هەڵوێستیان لە پارستنی پێشمەرگەكانی ڕۆژهەڵات چی بوو ؟ , سەبارەت بە هەموو ئەم پرسیارانە نە بە بەڵگە نامە ,نە یاداشتنامە و وتاری بەرپرسانی بەشدار بووی ئەو كات هیچ زانیارییەك لە بەردەستدا نییە . بۆیە لێكۆڵینەوە لە سەر ئەم پەلامارە بەهۆی ئازاد نەكردنی زانیارییەكانەوە زۆر سەختە و كەماسی دێنێت .

شێوازی گرتنی خەڵكەكە لە لایەن بەعسەوە

لەم برَگەیەدا وێرای ئوەی بەعس لە دۆكۆمێنت و نامەكانیدا ئاماژەی داوە بە گرتنی ئەو هاووڵاتیانە , لێ ئێمە پشت بە دوو سەرچاوە دەبەستین ,یەكەمیان پشكنینی چالاكڤانێكی قوربانییە و دوەیان مورافەعەی داواكاری گشتییە كە ئامادەكراوە بۆ دادگای تاوانباری دۆسیەی 8000 بارزانی ,هەردوو ئەحداسەكەنی ئەنجام دانی تاونەكە و میكانیزمی جێبەجێكردنی بە هەندێك جیاوازیی كەمەوە نزیكن لەیەكتر .
كاك ڕێكار مزووری بەم شێوەیە پرۆسەی ئەنجامدانی تاوانەكەمان بۆ دەگێرَێتەوە : (( لە 29-7-1983 شێخ عوسمانی كوڕی شێخ ئەحمەدی بارزانی لە گەڵ كوڕەكەی شێخ عیماد لە هەولێرەوە بەڕێكران بۆ بەغدا بە بیانووی كۆبونەوە لە بەرواری 0-7-1983,هەندێك لە شێخەكانی بارزان وبارزانییەكانی دەوروبەریان لە بەغدا كۆكرانەوەو دەست بەسەر كران. )) .
(( بە هێزێكی گەورەی پاسەوانی كۆماری و تانك و تۆپ و فرۆكەی هەلیكۆپتەر هەردوو كۆمەڵگای قادسیە و قودس لە ناحیەی قوشتەپە كۆنترۆڵكران سەربازەكان و ئەفسەرەكانی بەعس رژانە ناو ماڵەكان بە بڵندگۆ بانگەوازی خەڵكەكەیان دەكرد و پێیان رادەگەیاندن كە دەبێ هەموو ئامادە بن بۆ ئەوەی كۆبونەوەیەكی بەرفراوان لە كەركوك هەیەدوای دەیان گەرێننەوە ,لە دوای ئامادە نەبوونی خەڵكەكە دەستكرا بە پشكنینی ماڵەكان بە گشتی بگرە سەروی مناڵی تەمەن10ساڵی تاوەك پیرەمێردی 90ساڵیان گرت و ڕەوانەی ناو پاسی پەردەكراوی سەربازی كران و گوێزرانەوە بۆ شوێنێكی نادیار لەم قۆناغە ڕێژەیەكی زۆر دەستگیر كران. )) .
(( لە ڕێكەوتی 10-8-1983بە هەمان شێوەی پێشوتر كۆمەڵگاكانی بەحركە ,حەریر ودیانا كۆنترۆڵ كران دەستكرا بە پشكنینی ماڵەكان ئەو نێرینەی بەر دەستیان كەوت راپێچی ناو پاسەكان كران وگوێرانەوە بۆ شوێنێكی نادیار. )) .
(( لە ڕێكەوتی 11-8-1983 هەردو كۆمەڵگەی قودس و قادسیە دوبارە كۆنترۆڵكرانەوە و بەهێزی ئەمن و ئیستخبارات ماڵ بە ماڵ دەگەڕان و ئەو مێرد منداڵانەی دایكیان جاری پێشووتر لە ناو كەنتۆر و سەلاجە وشوێنە نادیارەكان دا شاردبویانەوە دەستگیران و بێسەروشوینكران )) (( ل202. شێواز و میكانیزمی جینۆساید و دیمۆسایدی بارزانییەكان - رَێكار مزوری )) .
هەرچی لە مورافەعەی داواكاریی گشتییە ,دەقی ڕوداوەكە بەم شێوەیەی خوارەوە دەگێڕێتەوە :
((لە 1983_7_30 پیاوانی رژێمی پێشوو شێخ عوسمان و شێخ ئەحمەد و كوڕانی عیماد و رەزوانیان دوای تەبلیغكردنیان بە ئامادەبوون لە كۆشكی كۆماری دەستگیركرد. )) .
((لە 1983_7_31ش كۆمەڵگەكانی -قودس و قادسیە- لە ناحیەی قوشتەپە تەوقدران، ئەو كۆمەڵگایەش دەكەوێتە سەر رێگای هەولێر كەركووك كە كۆمەڵگەی زۆرەملێ بوون و تایبەت بوو بەو بارزانیانەی دەستگیركراون و بە زۆر لە لادێكانیانەوە لە ساڵی 1975ەوە رەوانەی ئەوێ كرابن دوای ئەوەی ماوەیەك لە پارێزگاكانی باشوور بوون و بەزۆر ڕەوانەی ئەو كۆمەڵكایانە كران و هەزاران كوردی بارزانیش لە رەگەزی نێر لە تەمەنی 10،5 ساڵی تا زیاتر لە 70 ساڵی دەستگیركران ئەو ئۆپەراسیۆنەش لەلایەن هێزێكی گەورەوە جێبەجێ كرا ئەو هێزەش لە ئاسایش و حەرەسی جمهوری پێكهاتبوو بەوپەڕی نهێنیەوە جێبەجێكرا. دەستگیركراوانیش پێیان گوترابوو كە دەچنە كۆبوونەوەیەك و دەگەڕێنەوە، بەڵام دواتر بەرەو كەركووك گوێزرانەوە )).
(( لە 1983_8_10 جارێكی دیكە هەزاران كورد لە رەگەزی نێر لە عەشیرەتی بارزانی دەستگیركران. هەمان هێزی ناوبراو ئەو كارەی جێبەجێكرد ئەو جارە لە كۆمەڵگاكانی بەحركە و دیانا و مێرگەسوور هیچ كەسێكیش لەوان بە گەورەو بچووك هەڵاوێرد نەكران نەمنداڵ نەپێر نە نەخۆش نە فەرمانبەری دەوڵەت.)).
(( وردەكاریی یاسایی بەپێی پێداچوونەوەی ئیفادەی شكایەتكاران و شایەدحاڵەكان دوای رووپێوی ناوچەكەش ئاشكرابوو لە 1983_7_30 و 1983_7_31 و 1983_8_15 هەزاران كوردی بارزانی لەلایەن هێزەكانی ئاسایش و حەرەسی جمهووری دەستگیركران و بەرەو چارەنووسێكی نادیار بردران و خانەوادەكانیان لەبارودۆخێكی سەختدا دەژیان و پەیوەندییان بە كەسوكاریانەوە پچڕا. )).
(( ئەو شاڵاوانە لە بەرەبەیانی رۆژی 1983_7_31 دەستیان پێكرد كاتێ هێزە سەربازی و ئەمنییەكان كۆمەڵگەی قوشتەپەیان پەلاماردا لە نزیك شاری هەولێر.
لە شەوی 10_1983_8_9 دا كۆمەڵگای هەریر لە هەولێر پەلامار دراو هەموو كوڕو پیاوان تیایدا دەستگیركران. )).
(( لەرۆژی 1983_9_26 دا ناحیەی سەلاحەددین بەشێكی دیكەی قوربانیان دەستگیركران.)).
فەرمانی سەركردایەتیش بە ئاشكرا داوای دەستگیكردنی پیاوانی دەكرد بەتایبەتی ئەوانەی تەمەنیان لە 15 ساڵ بەدواوەیە بەڵام تاوانباران منداڵانیشیان دەستگیركردو ژنانیان بەبێ بەرپرس و بەخێوكەر جێهێشت و هەژارییان زیاتر بوو لە نێو برسێتی و ئەوان باوك و كوڕو برایان لەدەستدا دەستگیركراوان لەپاسی گەورەی ئامادەكراو بۆ ئەو مەسەلەیە كۆكرانەوەو بۆ بەغدا دواتر بۆ باشوور گوازرانەوە. )). (( پڕۆسەی دادگاییكردنی تاوانبارانی ئەنفال.. داواكاری گشتی: تاكە تاوانی ئەنفالكراوانی بارزان كورد بوون و بارزانی بوونیان بوو-04 Mar 2009-خەبات )) .

هۆكاری گرتنیان !!

بەهانەی ڕژێم بۆ نێر قڕكردنی بارزانییەكان , تۆڵە كردنەوە بوو لە پارتی و سەرۆكەكەی لە ئاكامی ئەو هێرشە هاوبەشەیان بوو لە گەڵ ئێرانییەكان بۆ سەر ناوچەی حاجی ئۆمەران وگردمەند كردیان .با بزانین لە روانگە جیاجیاكانەوە چی وتراوە سەبارەت بە هۆكاری ئەو پەرچە كردارەی بەعس .
سامانسا پاوەر دەڵێت : كوردەكان هەمیشە فورسەتخواز بوون , كاتێكیش جەنگی ئێراق-ئێران دەستیپێكرد, هەردوو حیزبە سەرەكییەكەی كورد بونە هاوپەیمانی ئێران.لە ساڵی 1982 دا یەكێك لەم لایەنە سەرەكیانە (لایەنگری بارزانی) یارمەتی هێزەكانی ئێرانیان دا بۆ گرتنی شارێكی سنووریی, بە ناوی حاجی هۆمەران. هێزەكانی ئێراق بە شینەیی تۆڵەیان كردەوە نزیكەی 8000 پیاوی كوردی سەر بە خێڵی بارزانیان دەستگیركرد,لە ناویاندا 315 منداڵ هەبوون ,تەمەنیان لە نێوان هەشت و حەڤدە ساڵاندا بوو.
سەدام گوتی :خیانەتیان لە وڵاتەكەیان و لە یاسا كرد,ئێمەش سزایەكی ووندمان بۆ بڕینەوە و چوونە بۆ دۆزەخ." بەشی 3 ئەمەریكا و ئانفال ئەنفال و ئامەریكا-سەمانسا پاوەر –و.بەختیار كەریم ".
توێژەر یۆست هلتەرمان دەڵێت : روداوەكانی حاجی ئۆمەران سێ دەرەنجامی گرنگی لێكەوتەوە,بۆ سزادانی (پدك) لە بەر ئاسانكاریی كردنی بۆ سەركەوتنی ئێرانیەكان لە حاجی ئۆمەراندا, ڕژێمی بەعس تەواوی نێرینەی سەر بە عەشیرەتی بارزانی ڕاپیچكرد,كە زۆریان لە پاش هەرەسی ساڵی1975ی شۆڕشی ەوە بارزانیەوە ناچاری نیشتەجێی كۆمەڵگاكانی دەوروپشتی هەولێر كرابوون, لە30تەموزدا لە نێوان 5000تا8000 پیاوی بارزانی ,كە ژمارەی ڕاستەقینەیان بە تەواوی نازانرێت-گیران و ڕاپێچكران و هەرگیز جارێكی دیكە نەبینرانەوە, دوو مانگ دوای سەدام حوسێن لە وتاردانێكدا بێ سێ و دوو وتی:" ئەوانەی خیانەتیان بە نیشتمان وپەیمان كرد و ئێمە بە سزای سەختمان گەیاندن و ڕەوانەی دۆزەخمان كرد".ئەم تۆڵە سەندنەوەیە ,بۆ ئاگاداركردنەوەیەكی هاوشێوەی میتۆد و ئەنجامی شاڵاوی ئەنفالی ساڵی1988ی تێدا بوو,كوشتاری بارزانیەكان بۆ ڕژێم رۆڵی ڕاهێنان و خۆ ئامادەكردنیبینی بۆ كوردیش خۆی تامكردن و چەشنێكی بچووك بوو بۆ ئەوەی كە دواتر روویدا (كارَیكی كیمیاوی -ل41-42 ) .
هەردوو ڕێكخراوی چاودێری مافی مرۆڤ و چاودێری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش باس لەم شەڕە هاوبەشەی پارتی و ئێران دەكەن , بەم شێوەیەی خوارەو ئاماژەبەهۆكاری قركردنەكە دەدەن و دەنووسن : KDP ئەو دەمە یەكێك لە كوڕانی بارزانی , كە مەسعود بوو , سەركردایەتی دەكرد و هاوپەیمانێتی خۆی لەگەڵ تاراندا زیندوو كردبوەوە و لە ساڵی 1983 دا دەستەكانی KDP یارمەتی هێزەكانی ئێرانیان دا لە گرتنی شارۆچكەی حاجی ئۆمەرانی سەر سنوور .
تۆڵەی ئەمەش خێراو كتوپڕی بوو ! لە عەمەلیاتێكی لە ناكاودا بۆ سەر ئەو كۆمەڵگایەی بارزانییە ڕاگوێزراوەكانیان تێدا نیشتەجێ كرابوو , هێزەكانی عێراق لە نێوان پێنج بۆ شەش هەزار نێرینەیان ڕا فڕاند كە تەمەنیان لە دوانزە ساڵ وەبان بوو . ئەوانە جارێكی تر هەرگیز نەبینرانەوە بە زۆری وا پێدەچێت كەوا پاش ئەوەی چەندین مانگ بە دەستبەسەری ماونەتەوە , هەموو كوژراون (( جینۆساید لە عێراقدا و پەلاماری ئەنفال بۆ سەر كورد ,وەرگێڕانی سیامەند موفتی زادە , چاپخانەی خاك - ل53 )) .
سەدام حوسێن لە وتارێكدا لە ساڵی 1983 سەبارەت بە هەمان ڕوداو وتی : ئەوانە خیانەتیان لە وڵات و خیانەتیشیان لە پەیمان كرد . بۆیە ئێمەش بە سزای توند و سەختمان گەیاندن و بۆ دۆزەخمان ناردن - (( جینۆساید لە عێراقدا و پەلاماری ئەنفال بۆ سەر كورد ,ەرگێڕانی سیامەند موفتی زادە , چاپخانەی خاك - ل107-108 ) .
لە بەرامبەر ئەم بۆچوونە كە توێژەرانی بێلایەنی بیانی لە ئاكامی خوێندنەوەی وردی روداوەكان دوور لە بەرژەوەندی سیاسی و هەستداری , بە پشت بەستن بە شیكاری ورد و خوێندنەوەی بەڵگەنامەكان دەریان بڕیوە, لە بەرامبەردا دوو هەڵوێستی دژ بەم ئاراستەیەش دەخەینە بەر دەستتان :
(( سەدام لەسەر تەلەفزیۆن وتی ئەمانە خیانەتیان لە وڵات و لەپەیمان كرد و بۆیە ئێمەش بە سزای توند و سەختمان گەیاندن و ڕەوانەی دۆزەخمان كردن- ل204 )).(( گرتنی بەشێك لە ناوچە ستراتیژییەكانی حاجی ئۆمەران و دەوروبەری و شكستی لەشكری عێراقی لە ناوچەكەدا بەرامبەر بە لەشكری ئێران. ئەمەش بۆ دروستكردنی دووبەرەكی لە ناو بارزانییەكاندا و دڵدانەوەی هەڤاڵان و هەوادارانی بەعسییەكان و زیندوكردنەوەی دەروون و ورەی روخاوی سەربازانی جەنگی قادسیە )).(( میدل ئیست ۆچ لە پەرتووكی جینۆساید لەعێراقدا و پەلاماری ئەنفال بۆسەر كورددا دەڵێت :هۆكاری گرتنی بارزانییەكان گرتنی شارۆچكەی حاجی عومران بوو - شێواز میكانیزمی جینۆساید و دیمۆسایدی بارزانییەكان -رَێكار مزوری -ل 204كۆنگرەی بەجیهانناساندی جینۆسایدی گەلی كورد-2008-چاپخانەی دەزگای ئاراس )) .
هەرچی داواكاری گشتی دۆسیەی جینۆسایدی بارزانییەكانە لە مرافەعەكەی خۆیدا لەدادگا لەم بارەیەوە دەڵێت : بە بیانووی ئەوەی ئەوان یارمەتی ئێرانیانیان دەدا. لەوانە یەكێك پرسیار بكات ئەگەر ژمارەی ئەوانەی لەسوپای ئێرانەوە زەلیل بوون دەبێ لە كورد چەند زەلیل بووبن؟ كەواتە ژمارەی هێزی هێرشبەری ئێرانی چەندە؟ ئایا دەكرێ ئافرەت ببنە وا بەستەی سوپای دەوڵەت؟ -پڕۆسەی دادگاییكردنی تاوانبارانی ئەنفال.-خەبات-4-3-2009 )) .
با بزانیین بەڕێز نەوشیروان مستەفا , كە یەكێك بوو لە كەسایەتییە گرنگەكانی ئەو سەردەمەی بزاڤی ڕزگاریخوازی كورد بە ئێستاشەوە , لە پەرتووكی پەنجەكان یەكتری ئەشكێنن لە دیوی ناوەوەی ڕوداوەكانی كوردستانی عێراق (1979-1983) چی دەربارەی ئەم كارەساتە وهۆكارەكانی نوسیووە :
" گیرانی بارزانییەكان ئەوكاتەی ناوچەی حاجی هۆمەران بوو بوو بە مەیدانی گەرمی جەنگی عێراق – ئێران بنەماڵەی بارزانی و سەرانی پدك بە ئاشكرا هاوكارییان لەگەڵ هێزەكانی ئێران ئەكرد دژی جەیشی عێراقی . كۆكردنەوەی دەنگ و باسی عێراق و هێزەكانی و , چاوساغی و ڕێبەری هێزەكانی ئێران و , هێنان و بردنی دێدەوانی تۆپخانەی ئێران ئەمە بەشێكی كەمی ئەو هاوكارییە ئاشكرایە بو . لە هێرشەكانیش دا ئەوان وەكو هێزی یارمەتیدەر و خەریككەر و لێدانی پشتەوە بەشدار ئەبوون (( پەنجەكان یەكتری ئەشكێنن , لە دیوی ناوەوەی ڕوداوەكانی كوردستانی عێراق 1979-1983 ل321 , نەوشیروان مستەفا )).
بەڕێزی بەردەوام دەبێت لەسەر بۆچونەكەی و دەنووسێت : بەشدار بونی بنەماڵەی بارزانی و هێزەكانیان لە هێرشەكانی ناوچەی حاجی هۆمەران دا , لە لای صەدام جگە لەوەی بە خیانەتی نیشتمانی دا ئەنرا , بۆ خۆیشی بە خیانەت و دەسبڕین و فێڵ لێكردن ئەژمارد .
لێرەدا بەرێز كاك نەوشیروان تەئكید دەكاتەوە لەوەی پارتی بەشداری شەڕی حاجی ئۆمەرانی كردوو ئەو هاوكارییەی پارتی لەگەڵ ئێران خیانەت بووە , پاداشتی خیانەتكارانیش لای دەسەڵاتێكی فاشی دیارە چییە؟.
كاك نەوشیروان درێژەی پێدەداو دەنووسێت : بارزانی یەكان لە عێراق مابونەوە لە ئۆردوگای بەحركەو قوشتەپەدا كۆكرانەوە . زۆری پیاوەكانیان بووبوون بە چەك هەڵگری جەیشی شەعبی و بە دڵسۆزی ئەركەكانی خۆیان بەجێ ئەهێنا (( پەنجەكان یەكتری ئەشكێنن , لە دیوی ناوەوەی ڕوداوەكانی كوردستانی عێراق 1979-1983 ل322 , نەوشیروان مستەفا )) .
لە ڕاستیدا لەوكاتە ژمارەیەكی زۆری هاوولاتیانی كوردستان تێكەڵ بە هێزە چەكداری و حیزبییەكانی بەعس ببوون , نەك تەنها بارزانییەكان , وێڕای ئەوەی جەیشی شەعبی بوونەكەی ئەو بارزانییە سڤیل و سادەو ساكارە نەخوێندەوارانە ئەگەر راستیش بێت ؟؟, كە لە ڕابردوودا قوربانی و بەرداشی هەموو جوڵانەوەیەكی چەكداری بوونە لە كوردستان , بە ئەندازەی پەیامەكانی هەندێك لە سەرانی ئەو كاتی ینك شەرمەزاری نەبووەو نییە , كە لە ساڵانی 83-1984, بۆ هەزاران قوتابی كوڕ و كچی مانگرتووی زانكۆی سەلاحەدین بەردەوام دەیان دا و دوبارەیان دەكردەوە , كە دەست بەرداری خوێندنەكەیان ببون , لە بەر ئەوەی ئامادەیی لەبەركردنی بەرگی جەیشی شەعبیان نەبوو , كەچی پارتەكەی ئەوسای بەڕێز كاك نەوشیروان كە لەو كاتەدا بۆ خۆشی دووەم كەسایەتی ناو ینك بوو داوای لەبەركردنی بەرگی جەیش شەعبییان لەو خوێندكارە مانگرتووانە دەكرد یاخود نەرمییان دەنواند لە بەرامبەری , لە ترسی ئەوەی نەوەك مفاوەزاتەكەیان لە گەڵ ڕژێمدا هەڵبوەشێَتەوە كە چەند مانگێك بوو لە بیابانەكانی سەماوە لە سوتگەی جهەنمی ئەو گەرمایە بە كۆمەڵ بارزانییەكان گولە باران كران .
سزا دانی سەرجەم عەشیرەتێك لە بەرامبەر كردەوەی پارتێكی سیاسی , كە سەركردایەتیەكەی بە دەست ئەو بنەماڵەیەوە بوو , ئەمە بۆ خۆی سزادانێكی فاشیستانەیە , بارزانییەكان ئەم خێڵە پارێزگارە داخراوەی كوردەواری , كە بە توندی بە سەركردایەتی خێڵەوە گرێدراون , لەوێشەوە بە پارتییەوە , چونكە لە لوتكەدا سەركردایەتی پارتی و خێڵی بەرزانی یەك دەگرنەوە .
لە كاتێكدا ئەو خەڵكەی كۆمەڵكوژی كران , بۆ خۆیان لەو چركە ساتە و لەحزە مێژوییەدا سڤیل بوون و هیچ پەیوەندییەكی سیاسی و ڕێكخستنیان بەو پارتەوە نەبووە , بگرە بەشێكیان بە پێچەوانەی بەرژەوەندییان كاریان دەكرد , بۆیە سەپۆرتكردنی ئەو كۆمەڵكوژییانە بەهەر بەهانەیەك بێت تاوانە .


لێرەوە بەعس بوو بە كیمیا وەشێن!!

حاجی ئۆمەران ئەگەر یەكەمین ئەزموونی شەڕی هاوبەشی كورد-ئێران بوو لە چوار چێوەی شەڕی ئێران – عێراقدا ,بۆ ئێران بووە شەڕێكی كەم مەسرەفی كاریگەری براوە ,شەڕی لەسەر سنوورەكانەوە هێنایە ناو عێراقەوە ,سنوورە لوغمكراوەكان و سەنگەرە مەحكەمەكانی بێ زیان گرتران و بڕان , لەو لاشەوە بۆ عێراق لە ئاكامی كاردانەوەی توند و بۆ ڕێگەگرتن لەدوبارەكردنەوەی ئەم تاكتیكە و ترساندنی لایەنی كوردی , بووە یەكەم ئەزموونی وەشاندنی چەكی كیمیاوی . بە پێی وتەی توێژەر ولێكۆلەر یۆست هیلتەرمان (( یەكەمین تۆماركردنی هێرش و پەلامارەكانی گاز بە شێوەیەكی ورد و تۆكمە, لە تەموز و ئابی ساڵی1983دا بوو, كاتێك هێزەكانی ئێران و عێراق كەوتنە شەڕێكی سەختەوە لە چیاكانی سەروی حاجی ئۆمەرانەوە, كە شارۆچكەیەكی سەر سنوورە لە كوردستانی عێراقدا – كارێكی ... ,ل38 ).
لەو پەلامارە كیمیاوییە قوربانی هەبووە ,وەلێ مخابن تا ئێستا لە ئامری زیانەكان ئاگادارییەكمان نییە , یۆس هیلتەرمان لەم بارەیەوە دەڵێت (( ئەو كوردە عێراقیانەی كە دكتۆر سوهرابی بینیبوونی زۆر پێدەچێت یەكەمین بەڵگەی تۆماركراوی قوربانیانی گازی خەردەل بووبن لە كاتی جەنگدا ئێراق لەو دەمەدا پەنای بردە بەر گاز بۆ بەر پەرچدانەوەی هێرشێكی ئێرانی لە تەموز-ئابی 1983دا, كە یاخیبووانی هاوپەیمان لە پارتی دیموكراتی كوردستان(پ د ك) بوون بە پێشەنگی هێزەكانی ئێران بۆ سەر خاكی دوژمن ,گازی خەردەل چەكێكی نوێی سامناك بوو, یەكەم جار بەكار هات لەو شەڕە )) . كەواتە ڕاستە كە حاجی ئۆمەران بوو بە وەچەرخان بۆ ئێراق لێرەوە چاوی كرایەوە و ترسی شكا و ئەزموونی پەیدا كرد و بوو بە كیمیا وەشێنێكی ناودار .

ئەی بەڵگەنامەكانی بەعس چۆنمان بۆ دەگێڕنەوە ؟؟؟

دیارە بەعس چیرۆكە تۆقێنەرەكان و دڵ ڕەقی هێزەكانی و ژووری گازی سوتێنەری خۆرەتاوی سەربازگەكانی باشوور و بە كۆمەڵ كوژییان ناگێڕێتەوە بۆمان , باسی ئەو حەكایەتانە ناكات لە زیكتە جیا جیاكانی نیشتەجێی بارزانییەكان ئەنجامیان داوە. ئەوەی ئەو دەیگێڕێتەوە تاوانبار كردنێكی بێ بنەمای ئەو خەڵكە بێ تاوانەیە ,كە باجی كاری لایەنێك سیاسی دەدەن كە ئاوێزانی سیاسی دەوڵەتی دوژمن بووەو تەنها لە بەر هاو عەشیرەتی و یەك ڕەنگی جامانەی سەریان .
زمانی بەڵگەنامەكانی ئەوكاتی بەعس , باسی ئەوەمان بۆ دەكەن , كە ئەم هاووڵاتیانە هاوكاری پارتیان كردووە بۆ چاوساغیكردن بۆ ئێران و هێرشی سەر حاجی ئۆمەران , كە لە ئەنجامدا ناوچەیەك داگیر كراوە , ئەمەشیان بە خیانەتی گەورە لەنیشتمان نا پاكی بۆ وڵات ناوزەد كردووە , خیانەتیش لای سستەمە دیكتاتۆرەكان پێناسی خۆی هەیە و بەرزترین ودڵ ڕەقانەترین سزا دەیان گرێتەوە .
با پێكەوە چاوێك بە بەڵگەنامەكانی ئەو كاتی حیزبی بەعسدا بخشێنین و بزانین لەو ڕۆژگارەدا بەڵگەنامەكان بۆ پاساوی ئەم تاوانەیان چییان نووسیوەو وتووەو هۆكاری ئەنجامدانی ئەم تاوانەیان بەچی پاساو دەدەنەوە :

دەقی وەرگێڕدراوی ئەم بەڵگەنامەیە لەخوارەوە بەزمانی كوردی بخوێننەوە :
(( بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبان
بەروار 29-3-1989
بەڕێز م م ع كاروباری ڕامیاری هێژا
1- لە كۆتایی مانگی تەموزی ساڵی1983 هاتمە ئاگادار كردنەوە لە گەڵ كۆمەڵێك ئەفسەری ئاسایشی بەغدا لە گەڵ ئاسایشی گشتی و لە لایەن بەڕێز بەڕێوەبەری ئاسایشی بەغدای پێشوو (عەقید عەلی عەبدوڵا برع) بۆ ئەوەی كۆمەڵێك بارزانی خائین وەر بگرم كە لەحوكمی زاتی ئاسایشی گشتی هۆبەی سێ بە دەستمان گەیشت هەروەها بەشێكی تر دەست بەسەر بوون لە گرتووخانەی ئەبو غرێب.
2- 2225 خائینمان وەرگرتن بە ئۆتۆمۆبیلی بارهەڵگر هاتنە گواستنەوە بۆ ناوچەی بوسیە كە لەوێ دەست بەسەر بوون.
3- بەڕێز بەڕێوەبەری ئاسایشی بەغدا فەرمانی دا بۆ درووستكردنی دەستەیەك لە ژێر فەرمانی ئەو بن ,دوای ئەوە فەرمانی دا كە سزای گەل بەسەر ئەم خائینانەی سەرەوەڕا جێبەجێ بكرێت.
4- لەسەرەتای مانگی ئابی ساڵی1983 دەست كرا بە جێبەجێ كردنی سزای گەل لە بەرامبەر خائینەكان سەرەوە كە ژمارەیان 2225 كەس دەبوون .هەندێك لەوان لە پارێزگای موسەنا ناوچەی بوسیە بوون.بەتەنسیق لە گەڵ بەڕێوەبەری ئاسایشی پارێزگا ناو براو.
5- رێنمای دەرچوو لە لایەن بەڕێوەبەری ئاسایشی گشتی پێشوو بڕێز دكتۆر فازڵ بەڕاك وە وبۆ رێكخستنەكانی كێشەی تایبەت بە تاوانبارانەوە و بە پێی ئەمە دەستكرا بە ڕێكختسنی 16 كێش بۆ 667 كەس ,كە ئەم كێشانە بەرز كرانەوە بۆ سەرۆكایەتی دادگای شۆرش و سزای لەسێدارەدان بە سەریاندا هاتە سەپاندن و بەڵگەنامەكان مردن نەیانگراندنەوە.
6- ئەوانەی مانەوە 1558 تاوانبار بوون هیچ كێشەیان بۆڕێك نەخستبوو.
7- لیژنەیەك هاتە دامەزراندن لە ئەفسەران بۆ وەرگرتنی پارەی ئەو تاوانبارانەی سەرەوە كە لەگەڵیان دا بوو, ئەو پارەیە ڕەوانەی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی گشتی هۆبا3 كرا بە پێی چەكەكان.
وێنەیەك بۆ :
بەڕێز بەڕێوەبەری دەزگای هەواڵگری هێژا نووسراوی 4439 لە 23-8-1987بۆ كاری پێویست لە گەڵ ڕێزا.
بەڕێز بەڕێوەبەری هەواڵگری سەربازی هێژا بۆ كاری پێویست
بەڕێز ئاسایشی هێژا بۆكاری پێویست تكایە . (( شێواز میكانیزمی جینۆساید و دیمۆسایدی بارزانییەكان -رَێكار مزوری -ل207-208)) .

لە بەڵگ نامەیەكی دیدا ئاو باسی مۆتیڤی تاوانەكە دەكرێت : (( ئەوەی بەردەستمان راپۆرتی بەرپرسی هەواڵگرییە كە بۆ سەرۆكی كۆمار لەسەر داوای ئەوەی دوایی لەمبارەیەوە بەرزكراوەتەوە كەتیایدا هاتووە:
بڕگەی 1 لە تەممووزی 1983، لە میانەی هێرشی دوژمنانی ئێران بۆ كەرتی حاجی ئۆمەران و سەلماندنی بەشداریی خیانەتكاران كە زۆربەیان بارزانین فەرمانێك لە بەڕێوەبەری ئاسایشی گشتی -فازڵ بەڕاك- بۆ بەڕێوەبەری ئاسایشی حوكمی زاتی ڕەوانەكراوەو ئەركەكەش بەوپەڕی نێهینەوە ئەنجامدرا تاوەكو لەبەرەبەیانی رۆژی ئایندە ئامادەبوو لە 1983_8_10 بەهێزێكی سەربازیی حەرەسی جمهووری كۆمەڵگاكانی -قودس و قادسیە- و قوشتەپە كە بۆ نیشتەجێبوونی خانەوادەی بارزانیان دانرابوو هەمووشیان دەستگیر دەكران تەنها لە رەگەزی نێر و تەنانەت ئەوانەی لە 18 ساڵیش كەمتربوون لەو كردارە بێبەش نەبوون. ئۆتۆمبێڵی گەورەی ئامادەكراویش بەیاوەریی هێزی سەربازی ئەو دەستگیركراوانەی گواستەوە.
بەهەمان شێوەش بارزانیانی هەریر لە ناوچەی شەقڵاوە دەستگیركران كە ژمارەیان 403 كەس دەبوو. زۆربەشیان بارزانی و شێروانی و مزووری بوون ئەوە جگە لە دیاناو رەواندزو مێرگەسوور لە پارێزگای هەولێر برگەی
برگەی 2: بە ئاراستەی بەڕێوەبەری ئاسایشی گشتی هێزێك لە كارمەندانی ئاسایشی گشتی و ئەمنی بەغدا پێكهێنرا تا ئەوانەی لە كۆمەڵگاكان هێنراون و بەندكراوانی ئەبوغریب لە بارزانیان وەربگرێنەوە.
ئەو هێزە 2225 كەسی وەرگرتەوەو بەرەو ناوچەی بۆسەیەی گواستنەوە لە پارێزگای موسەننا و تیمێك حوكمی گەلی بەسەریاندا سەپاند.
بڕگەی
-3: بەپێی فەرمانی بەڕێوەبەری ئاسایشی گشتی پێشووتر 16 كەیس بۆ 667 كەس لەبەندكراوان ئامادەكراو كەیسەكان بەرەو دادگای سەورە گوازرانەوەو حوكمی لەسێدارەدانیان بۆدەرچوو بەڵگەنامەی وەفاتیشیان بۆ دەرنەهێنراو 1558 كەسیان كەیسی بۆرێك نەخرا. بڕگەی
4: ئەوپارەی لە لای بەندكراوان بوو كە بڕی 194684 دینارو 440 فلس بوو لێیان وەرگیرایەوەو لەژمێریاری بەڕێوەبەرایەتی دانرا.
بڕگەی 5: بەپێی بەردەوامیی تەئكیدی مسعود بارزانی بۆ ئەو پرسە، سەرۆكایەتیی كۆمار سكرتێری بە نووسراوی ژمارە 2651-ت لە 1978_8_24 راسپارد وەڵامی دیاریكراوو یەكگرتوویان بۆ هەر داوایەكی پەیوەندی پێوەكردنەوە هەبێ بەبێ ئەوەی كەسی دیكە جگە لەسەر كردایەتیی دەوڵەت هیچیان لەسەر بزانێ چونكە مەسەلە سەرەكیەكە لە پرسی ئەو خانەوادانە گەورەترە- ئەو وەڵامەش بەبنەمای وەڵامی هەرپرسێك دەربارەی چارەنووسی ئەو خانەوادانە دادەنرێ. هەروەها بەڕێوەبەری ئاسایش گشتی لە ڕاپۆرتی خۆیدا ئاماژە بەوە دەدات كە خانەوادەی بارزانی لە دژی حزب و سەورەو نیشتمانن و ئەوە دەیەها ساڵە ئەوانە دژی هەموو پرەنسیپەكانن چونكە تا ئێستا هەروەكو جاران لە دژی یەكبوونی نیشتمانە. تائێستاش خۆی بەگەورەترین عەشیرەت و نوێنەری گەلی كورد دادەنێت و خاوەن دەروونێكی پڕ لە رق و كینەیە.((پڕۆسەی دادگاییكردنی تاوانبارانی ئەنفال-4-3-200-خەبات)) .


لە بەڵگە نامەیەكی دیدا هاتووە : (( بهڵگهنامهی بریاری حوكمی لهسیدارهدان و دهست بهسهرداگرتنی سهروهت و سامانی شمس اللهخالد خدر بارزانی و پهنجا كهس لهههڤاڵانی به نووسراوێك لهسهرۆكایهتی دادگای شورش بهژمارهله12\11\1983 دهرچووه بۆ سهرۆكایهتی دیوانی سهرۆكایهتی كۆمار، كهبریاری گرتنیان لهلایهن دادهوهری لێكۆلینهوه سهر به بهرێوهبهرایهتی ئهمنی بهغدا/ش31 دراوه بهنوسراوی ژماره8\83 له11\8\1983 .
هۆكاری گرتنیان بهمادهی 175و159و162\2-49و50و53 لهق.ع له داوایهك به ژماره 1610/ج/1983 لهسهر شمس اللهخالد خدر بارزانی و ههڤاڵانی شیكراوهتهوه كه له لایهن سیخۆرێك پێیان دراوه، داواكه به نووسراوی ژماره23/1434 له27\9\1983 بۆ دادگای باڵای شورش نێردراوهو له 10/11/ 1983 حوكمی لهسیدارهدانیان بۆ دهرچووه.

ئهم راپۆرته باس له شهری حاجی عمران –گردهمهند و بهشداری پارتی لهم شهره دهكات، له ناوهرۆكی راپۆرتهكهدا دهلێت"مۆتهههم" شمس اللهخالد خدر بارزانی كهسهر بهمسعود بارزانی و محمد خالید بارزانیه بههاوكاری لهگهڵ ئهو كهسانهی ناویان له خوارهوه هاتووهو ئامادهكاری و هاوكارییان لهگهڵ تێكدهران و هێزهكانی ئێراندا كردوهزانیاری عسكری و ستراتیژیان ناردوه،ههروهها رێنمایی كردنی بهرپرسانی عسكری ئیرانی له ناوچهكهدا بۆ ئهنجامدانی كاری تێكدهرانهدژی هێزهكانی چهكداری عێراق پیش هجوم كردنی هێزهكانی ئێران لهكهرتی باكوور و گرتنی ناوچهی حاجی عمران تۆمهتبار كراون و بهبهكرێگرتهی ئیران ناوزهدی كردوون ، ئهوهی شایانی باسه دادگای شورش له/11/1983 به سهروكایهتی عهواد بهندهر بهستراوهو بهم ماددانه175و159و162و\2\49و50و53 له ق.ع تۆمهتبار كراوهن و حوكمی لهسیدارهدانیان بهسهردا سهپاندوون و بهنووسراوی ژمار(3864) له/11/1983 سهرۆكایهتی دیوانی سهرۆكایهتی كۆماریان لێ‌ ئاگادار كردۆتهوه. ئهمهش ناوهكانیانه:
1.شمس اللهخالد خدر بارزانی 2.سلیمان مفردی خانو 3. احمد حمود مستهفا4.ێوفی سیف الدین وستا 5. سعید محمد محمدامین 6.یوسف زبیر حاجی 7.حدو جلو فقی 8.حاتم جیجو حاتم 9. حسن حسین حسن 10. تهها محمد ابراهیم11.فریق میران مح12. نعمان حسین یاسین 13.یاسین حسین یاسین 14.حسكو رشید نبی 15.تهلعهت سعید عمر 16.رهمهزان عبداللهیاسین 17.وجدی مستهفا ناوخۆش 18.مستهفا حسین سالح 19.حسین محمد احمد 20.اسعد حسن عبدالله21.سلیمان ابابكر احمد 22 .جادر محمد حسین 23.عبدالرحمن محمد حسن 24.احمد سعید حسن 25.مستهفا باجو مستهفا 26.عزیز سالح سلیم 27.حكیم زادهمحمد 28.زكری جلو مالی 29.باجو حسین ملكو30غفور احمد محمود 31.محمد علی عباس 32.خدر مولود سالح 33.سعید اخدل شیخ عمر 34.عبدالعزیز حجی عبدالله 35.ێبری رهمهزان حسن 36.ویس یوسف رهمهزان 37.میرخان محمد مرزا38.نادر حبیب حسن 39.فقو خوجهناێر40.قرتاس سالح حسین 41.حسن حاجی ابراهیم قادر 42.جمیل عبدالله فارس 43.اسماعیل سلیمان الیاس 44.یونس حسن یونس 45.بحری محمد ملكو 46.زلفو احمد جوهر 47.شهاب زادهمحمود 48.ێوفی درویش محمد 49.شهاب احمد جوهر 50.بیرو حمد ابراهیم 51.جوهر حدو حاجی (( عهدالهت عومهر-چالاك لهبواری ئهنفال و بێ‌ سهروشوینهكان-227-2007 )).

لە بەلگەنامەیەكی دیكە سەبارەت بەهەمان پۆل هاتووە : (( به‌ڵگه‌نامه‌ی بریاری حوكمی له‌ سیداره‌دان و ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی سه‌روه‌ت و سامانی خورشید رشید سلمان بارزانی و هه‌ڤاڵانی هه‌روه‌ها ملا سعید حسن بارزانی و هه‌ڤالانی به‌ نووسراوێك له‌ سه‌روكایه‌تی (دادگای شورش) به‌ ژماره‌4066 له‌ 24\11\1983 ده‌رچووه‌ بۆ سه‌رۆكایه‌تی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار، كه‌ بریاری گرتنیان له‌ لایه‌ن داده‌وه‌ری لێكۆلینه‌وه‌ سه‌ر به‌ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌منی به‌غدا/ش31 دراوه‌ به‌نوسراوی ژماره‌ 15\83 له‌ 1\8\1983 .
هۆكاری گرتنیان به‌ ماده‌ی 175و159و162\2-49و50و53 له‌ ق.ع له‌ دوو داوا كه‌ داوای یه‌كه‌م به‌ ژماره‌ 1775/ج/1983 له‌ سه‌ر خورشید رشید سلمان بارزانی و هه‌ڤاڵانی و داوای دووه‌م به‌ ژماره‌ 1609/ج/1983 له‌ سه‌ر ملا سعید حسن بارزانی و هه‌ڤاڵانی شیكراوه‌ته‌وه‌ كه‌ له‌ لایه‌ن سیخۆرێك پێیان دراوه‌ ،داواكان به‌ دوو نووسراو یه‌كه‌میان به‌ ژماره‌ 23/1563 له‌ 19/10/1983 دووه‌میان به‌ نووسراوی ژماره‌ 23/1433 له‌ 27/ 9/1983 بۆ دادگای باڵای شورش نێردراوه‌ن به‌لام هه‌موویان له‌ 22/11/ 1983 حوكمی له‌ سیداره‌دانیان بۆ ده‌رچووه‌.
ئه‌م راپۆرته‌ش هه‌ر باس له‌ شه‌ری حاجی عمران –گرده‌مه‌ند و به‌شداری پارتی له‌م شه‌ره‌ ده‌كات،له‌ ناوه‌رۆكی راپۆرته‌كه‌دا ده‌لێت"مۆته‌هه‌م حسن محمد شیرۆ له‌گه‌ڵ كۆمه‌لێك له‌ تێكده‌ران كه‌ ناویان له‌ خواره‌وه‌ هاتووه‌ سه‌ر به‌ مسعود بارزانی زانیاری عسكری و ستراتیژیان ناردوه‌ وئاماده‌كاری و هاوكارییان له‌گه‌ڵ تێكده‌ران و هێزه‌كانی ئێراندا كردوه‌ ،هه‌روه‌ها رێنمایی كردنی به‌رپرسانی عسكری ئیرانی له‌ ناوچه‌كه‌دا و ئه‌نجامدانی كاری تێكده‌رانه‌ دژی هێزه‌كانی چه‌كداری عێراق پیش هجوم كردنی هێزه‌كانی ئێران له‌ كه‌رتی باكوور بۆ گرتنی ناوچه‌ی حاجی عمران تۆمه‌تبار كراوه‌ن و به‌ به‌كرێگرته‌ی ئیران ناوزه‌دی كردوون ، ئه‌وه‌ی شایانی باسه‌ دادگای شورش له‌ 22/11/1983 به‌ سه‌روكایه‌تی عه‌واد به‌نده‌ر به‌ستراوه‌و به‌م ماددانه‌ 175و159و162و\2\49و50و53 له‌ ق.ع تۆمه‌تبار كراوه‌ن و حوكمی له‌ سیداره‌دانیان به‌سه‌ردا سه‌پاندوون و به‌ نووسراوی ژمار(4066) له‌( 24/11/1983 سه‌رۆكایه‌تی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی كۆماریان لێ‌ ئاگادار كردۆته‌وه‌. ئه‌مه‌ش ناوه‌كانیانه‌:
1.خورشید رشید سلمان 2.احمد حدو محمد 3. یاور علی محمد4.یوسف فرخو محمد 5. حسین عمر حسین 6.محمود فقی محمد حسین 7. حسین ملا حبیب عبدالرحمن 8.عیسی محمد حسن 9. جهور یونس ابراهیم 10.جزیری برایم محمد 11. محمد ابراهیم محمد 12.نعمان شریف شمیرن 13.عزیز فقی سعید 14.خلیل تاهیر عبدالله‌.15.نیاز عزیز عبدالله‌ 16. حاجی عمر عبدالله‌17.عوسمان حسن عوسمان 18.عزیز ملا عبدالله‌ فقی 19.ابراهیم عوسمان حاجی 20.علی قاسم علی 21.نزمی محمد محمدامین 22. محمد تاهیر حجی ابراهیم23.عمر احمد عمر 24.حسن خالد ملا 25.عیسی حسن شریف 26.حسین عبدالحمن حسین 27.ته‌ها محمد یوسف 28. حسین محمد یوسف 29. ایوب محمد عیسی 30.مولود جوج مولود 31.محمد قرتاس سالح 32. شیخ عمر باپیر 33.خوشوی داود محمد 34.شاكر خالد سالح 35.عمر حدو محمد 36.تاهیر عبدالرحمن علی 37.حسین محمد حسین 38.عزیز ابراهیم شێخو 39.سلیمان سه‌بری عیسی 40.عمر تاهیر عمر 41.حسین فقی محمد حسین 42.نزهت شریف عمر 43.ممو سه‌بری عیسی 44.فریق ملمكو تاهیر 45.حدو محمد احمد 46.فرات ابراهیم باپیر 47.عبدالله‌ ابوبكر فتح الله‌ 48.حسن محمد شیرو 49.درویش عمر یاسین 50.تمر محمود قرتاس 51.عبدالواحد عمر سعید -عه‌داله‌ت عومه‌رچالاك له‌ بواری ئه‌نفال و بێ‌ سه‌روشوینه‌كان 22-7-2007 )).

لە بەڵگە نامەیەكی دیدا باسی ئیعدامی 23 هاووڵاتی هاتووە :(( به‌ڵگه‌نامه‌ی بریاری حوكمی له‌ سیداره‌دان و ده‌ست به‌سه‌ردا گرتنی سه‌روه‌ت و سامانی سابر مسته‌فا محمد عبدالسلام بارزانی و (22) كه‌س له‌ هه‌ڤاڵانی به‌ نووسراوێك له‌ سه‌روكایه‌تی (دادگای شورش) به‌ ژماره‌1446\ج\1983 له‌ 30\8\1983ده‌رچووه‌ بۆ سه‌رۆكایه‌تی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار، كه‌ بریاری گرتنیان له‌ لایه‌ن داده‌وه‌ری لێكۆلینه‌وه‌ سه‌ر به‌ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌منی به‌غدا دراوه‌
هۆكاری گرتنیان به‌ ماده‌ی 175و159و162\2-49و50و53 له‌ ق.ع له‌ داوایه‌ك به‌ ژماره‌1\83 له‌ 26\7\1983له‌ شیكراوه‌ته‌وه‌ كه‌ له‌ لایه‌ن سیخۆرێك پێیان دراوه‌ .
ئه‌م راپۆرته‌ باس له‌ شه‌ری حاجی عمران –گرده‌مه‌ند و به‌شداری پارتی له‌و شه‌ره‌دا ده‌كات له‌ ناوه‌روكی راپۆرته‌كه‌دا ده‌لێت ":موته‌هه‌م سابر مسته‌فا محمد عبدالسلام بارزانی له ‌گه‌ڵ كۆمه‌لێك له‌ تێكده‌ران كه‌ سه‌ر به‌ مسعود و ادریس بارزانین، زانیاری ناوخۆی سه‌ركردایه‌تییان داوه‌ته‌ تێكده‌ران به‌تایبه‌تی له‌سه‌ر ئه‌و جێگایانه‌ی ستراتیژی و حه‌ساسن و ئاماده‌كاری و هاوكارییان له‌ به‌غدا و هه‌ولێر له‌گه‌ڵ تێكده‌ران كردووه‌ بۆ هێرشكردنه‌ سه‌ر هیزه‌كان له‌ كه‌رتی باكوور له‌ حاجی عمران له‌ رێگای مسعود و ادریس".
هه‌روه‌ها ئه‌وانی به‌ هه‌ڵگرتنی چه‌ك به‌رامبه‌ر به‌ هێزه‌كانی چه‌كداری عێراق به‌ مه‌به‌ستی هاوكاری هیزه‌كانی ئیران بۆ گرتنی ناوچه‌ی حاجی عمران تۆمه‌تبار كردووه‌و به‌ به‌كرێگرته‌ی ئیران ناوزه‌دی كردون . عه‌داله‌ت عومه‌ر-چالاك له‌ بواری ئه‌نفال و بێ‌ سه‌روشوینه‌كان-له‌ زمانی به‌ڵَگه‌نامه‌كانه‌وه‌ - به‌شی سێیه‌م

ئایا پارتی چاوساغی كردبوو بۆ ئێران ؟؟

لە بەر ئەوەی هێرشی حاجی ئۆمەران راستەوخۆ لە بەرەكانی جەنگ كارەساتی مرۆیی گەورەی لێنەكەوتەوە و تاكو پشكنینی بۆ بكرێت و بەشداربوان قسەیان پێبكرێت , یان هێرشەكە بۆ سەر شارێكی قەرەباڵغ پڕ دانیشتووان ئەنجام نەدرا وەك ئەوەی لە هەڵەبجە كرا , بەڵكە كارەساتی ئەم بەرامبەر بە خەڵكی سڤیل و لە دەرەوەی بازنەی شەڕەكە پیادە كرا , لایەنی بەشداریش ئابلوقەی زانیاری و بەڵگە نامەو شایەدیدانی بەرپرسانی ئەو كاتی خۆی خستۆتە سەر و ڕێگا نادات ,هیچ زانیارییەك سەبارەت بە سكانداڵەكانی ئەو كردە سەربازییە بڵاو ببێتەوە .
یۆست هیلتەرمان شایەدی لە سەر ئەوە دەدات , كە پارتی چ وەك جەنگاوەر و چ وەك هێزی ئیستیتلاع بەشداری ئەو شەڕەی كردووە, بەڕێزی دەڵێت :...بەو چەشنە لە هاوینی ساڵی1982دا جەنگاوەرانی (پدك) و هێزی ئیستڵاعیان كەوتنە تەك هێەكانی ئێران لە هێرشكردنیاندا بۆ سەر حاجی ئۆمەران.بە دوای ئەم شەڕەدا ,كە تاڕادەیەك سەركەوتنیان تێدا بەدەستهێنا, ئێرانییەكان چەند هەوڵێكی تریان دا بە هاوكاری (پدك),بۆ ئەوەی مەودایەكی قووڵتر بچنە ناو عێراقەوە.هەموكات ئەم هەوڵانە پێشكەوتنی بە دەست دەهێنا تا ئەو كاتەی لە ساڵی1986دا,هێزەكانی ئێران بە تەواوی گێڕدرانە دواوە – كارێكی ..ل118.

ئەی بەرامبەر بەم پەلامارە هاوبەشەی ئێران-پارتی ,ینك و حدكا چیان كرد؟؟؟

ئەگەر پەلامارەكە بە ناو وەك بەشێك لە جەنگی ئێران-عێراق و لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنە درێژخایەن و سەرانسەرییەكانی ئەو جەنگەدا بووبێت ؟؟ , وەك پێشتر ئاماژەمان پێی دا , هەردوو لای پەلاماردەر ئامانجی دیكەیان لە لێدانی لایەنی كوردی هەبوو , ئێران لە حدكا و پارتی لە حدكا و ینك .
بۆیە هەر زوو لایەنەكانی بەرامبەر كاتێك ئامانجی پەلامارەكە زیانی پێ دوورینەوەو ترسی ئەوە دایانی گرت لە ناوچەی دیكەش درز بدۆزنەوەو هەمان سیناریۆ دوبارە بێتەوە ,بۆیە ئەوانیش لە بەرامبەردا سیناریۆی پێچەوانەیان ئەنجامدا , بە ڕێك كەوتن لەگەڵ بەرامبەرەكەدا كە ئەویش بەعسە (( لە 31 ئاب سیناریۆی پێچەوانە ڕویدایەوە ینك بووە هاوپەیمانی ئێران و پارتیش ئەوجارە عێراقی هێنایە هەولێرەوە )). هیلتەرمان لەم بارەیەوە دەڵێت : لە تەموزی1983دا,كە هێشتا شەڕەكەی حاجی ئۆمەران هەر بەردەوام بوو, فەرەیدوون عەبدوالقادری گەورە دانوستانكاری تاڵەبانی, كەوتە گفتوگۆی ناڕەسمی لەگەڵ ڕژێمداو كۆبوونەوەی لە گەڵ سێ بەرپرسی موخابەراتی عێراقدا كرد لە بنكەیەكی حدكا لە ناوچەی ئالانی ڕۆژئاوای سەردەشت لە ناو ئێراندا و دەست بەجێ بانگهێشتی بەغدا كرا, فەرەیدوون لە ماڵی قاسملوو لە بەغدا مایەوەو زنجیرەیەك لە گەڵ تاریق عەزیز و سەركردە پایە بڵندەكانی تردا ئەنجامدا لە ئۆكتۆبەر و نۆڤەمبەردا –كارێكی ..... ل119.

حاجی ئۆمەران دەرگایەك بۆ مفاوەزاتی 1983ی ینك وبەعس

بەم شیَِوەیە ئەم هێرشە هاوبەشەی پارتی و ئێران ,لە بەرامبەردا دژەكانیشی یەك خست و دەرگای بۆ ڕێككەوتنی ینك و بەعس خۆش كرد (( هەرچەندە هەندێك پێیان وایە ئەم پەیوەندییە پێشتر زەمینەی خۆشە كرابێت )) , كلیلی ئەو ڕێكەوتنە هێرشی حاجی ئۆمەران بوو ,یۆست هلتەرمان لەسەر زاری فەرەیدوون عەبدالقادرەوە دەگێڕێتەوە : (( لێرە بە دواوە پەیوەندیمان زۆر كۆك بوو, بەڵام كاتێ گەڕاینەوە بۆ بنكەكانمان لە دۆڵی جافایەتی, بە یەكترمان دەوت: بەڕاستی كورد بەد بەختە .هەموو دنیا پشتی عێراق دەگرێت لە دژی ئێران, كەچی ئێستا ئێمە بڕیارمان داوە پشتی ئێران بگرین لە دژی عێراق- كارێكی ...... ل124.

بەعس چی پێیان وت و چۆن هەڕەشەی لێیان كرد ؟؟

بەعس لە دوای ئەو هاوپەیمانییە نا پیرۆزەی نێوان پارتی وئێران هوشیاری دایە هەموو لایەك , كە دەست تێكەڵكردن لە گەڵ ئێران هێڵی سوورە بۆ ئەوان , هەرچەندە كاك نوشیروان لە وەڵامی تاڵەبانیدا دەلێت : ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌یه‌ی‌ تاڵه‌بانی‌ باسی‌ ئه‌كات ئه‌گه‌ر به‌و گه‌یشتبێت، به‌ من نه‌گه‌یشتوه‌، چونکه‌ ئه‌و زه‌مانه‌ به‌عس هیچ رێگه ‌په‌یوه‌ندیه‌كی‌ له‌گه‌ڵ من نه‌بو تا ئه‌و هه‌واڵه‌م پێ بگه‌یه‌نێ، ئاغای‌ تاڵه‌بانیش شتی وای به‌ ئێمه‌‌ نه‌وتبو.. ئۆباڵی گوێنه‌دان به‌م هه‌ڕه‌شه‌یه‌، ئه‌گه‌ر راست بێ، له‌ ئه‌ستۆی‌ ئه‌ودایه‌.(( له‌ هاوخه‌باتیه‌وه‌ بۆ ته‌خوین-نه‌وشیروان مسته‌فا)).
بەڵام هەر بۆ خۆی بەڕێز كاك نەوشیروان لە چاوپێكەوتنێكی پێشووتری پێش ئەوەی ئەم جەدەل و وەڵام و وەڵام كارییەی لە گەڵ تاڵەبانی ڕوبدات وتبووی : بە پێی قسەی نەوشیروان مستەفا ئەمینی جێگیری تاڵەبانی ( لە چاوپێكەوتنێكی ساڵی1983دا), تاریق عەزیز بە سەركردە كوردەكانی ڕاگەیاندووە) (ئەگەر ئێوە یارمەتیمان بدەن هەرگیز لە بیری ناكەین, بەڵام ئەگەر لە دژمان بووەستنەوە ئەوەش هەرگیز لە یاد ناكەین و پاش ئەوەی جەنگ كۆتایی دێت, تێكتان دەشكێنین و هەموو گوندەكان بە تەواویی خاپوور دەكەین ))-كارێكی ...... , ل119.

هاوپەیمانیەتیەكی سەقەت !

مەلە كردن بە پێَچەوانەی تەوژم , زۆر جار خنكانی كەسەكەی لێ دەكەوێتەوە , كوردیش بزووتنەوەكەی بەو هاوپەیمانییەتییە بەتاڵبوەوە لە بیروباوەڕە ئازادیبەخشەكەی و لە بەرامبەر تەوژمی جیهانیش خۆی بینییەوە .
لە بیرمان نەچێت ,ڕۆژئاوا تا ساڵی 1991 بە بەهانەی مەترسی كۆمۆنیزم لایەنگری سەر سەختی ئاپارتاید بوو (( ئامەریكا, ئینگلیز ,ئیسرائیل ,فەرەنسا((1981)) , ریگان یارمەتی جەنگاوەرانی ئازادی ئەفغانی دەدا (( حكمەتیار و رەبانی )), لە بەرامبەر مەترسی سوور .بۆیە زۆر ئاساییە بە بەهانەی مەترسی پان ئیسلامیزمیشەوە پشتیوانی لە ئێراق كردبێت .بۆیە ئەم پەیوەندییە جگە لە ماڵ وێرانی هیچی دیكەی لێ شین نەبوو .
راستییەك خۆی حەشار داوە , ئەویش ئەوەیە ئێراق چەند لە بەرەكانی جەنگ تێك دەشكا , ئەوەندە زیاتر خۆشەویست دەبوو لای وڵاتان و پشتیوانی سەربازی و دارایی و دیبلۆماسی زیاتری لێدەكراو خێر و بەرەكەت بۆی دەباری , هەمووكارَكی چاوی لێدەپۆشرا , بەكارهێنانی هەموو چەكێك بۆی حەڵاڵ كرا (( . ... عێراق ڕۆڵێكی بە كەڵكی دەبینی بۆ بەردەوامی پێدانی هاوسەنگیی هێز لە كەنداودا ,لای كەمەكەی شۆڵز لە پایزی ساڵی 1983 ەوە دەیزانی كە عێراق چەكی كیمیاوی بەكار دێنێ – كارێكی كیمیاوی , ل289 )) .
(( مافی مرۆڤ و بەكارهێنانی چەكی كیمیاوی بە ڕێی خۆیان لە زۆر لایەنەوە بەرژەوەندیە سیاسی و ئابوورییەكانمان لەگەڵ ئەوانەی ئێراقدا هاوتەریبن " لە یاداشتێكی نهێنی ئەمەریكییدا نووسراوە ""بەشی 15 ئامەریكا و ئەنفال".(ئەنفال و ئامەریكا-سەمانسا پاوەر –و.بەختیار كەریم –بەشی 21 "كۆتایی "-24-9-2006 دەنگەكان ).
ئا لێرەوەیە , ئەم لایەنە سیاسییانە هەر جارەی یەكێكیان , دوایش بە جووتە وچوار قۆڵی (( ینك,پدك,سۆسیالست, بزوتنەوە)) كورد گورگان خواردی دەكەن .
خۆشیان ئەوەیان هەر لە سەرەتاوە زایووە (( فەرەیدوون عەبدوالقادر دەڵێت: كاتێ گەڕاینەوە بۆ بنكەكانمان لە دۆڵی جافایەتی, بە یەكترمان دەوت: بەڕاستی كورد بەد بەختە .هەموو دنیا پشتی عێراق دەگرێت لە دژی ئێران, كەچی ئێستا ئێمە بڕیارمان داوە پشتی ئێران بگرین لە دژی عێراق-كارێكی كیمیاوی ,هیلتەرمان )).
تاَڵەبانی كە بۆ خۆی دواترسەركردایەتی شەڕی هاوبەشی ئێران-ینك ی كرد لە داستانی ڕزگاری دەڵێت : له‌ناو ئه‌و كێشمه‌كێشه‌ سیاسی‌ و فكرییه‌دا، سه‌ره‌ڕای‌ ئه‌وه‌ی‌ تاقیكردنه‌وه‌ی‌ زۆرمان له‌گه‌ل سه‌دامییه‌كاندا هه‌بوو، به‌تایبه‌تی‌ سیاسه‌تی‌ سه‌دام له‌جه‌نگی‌ عێراق-ئێراندا، سروشتی‌ فاشیانه‌ی‌ رژێم ئاشكرا ده‌ركه‌وتبوو، ده‌ریش كه‌وتبوو كه‌ ئه‌م فاشیستانه‌ له‌هیچ تاوانێك نه‌ده‌سڵه‌مینه‌وه‌، مفاوه‌زاته‌كه‌شمان له‌گه‌ل رژێم ساڵێك بوو به‌هۆی‌ شۆڤێنیه‌تی‌ به‌عسی‌ سه‌دامی‌ و ته‌كنه‌لۆژیای‌ جه‌نگی و فشاره‌ ئیقلیمیه‌كه‌، شكستی‌ خواردبوو، ئه‌و هه‌موو راستیانه‌مان ده‌زانی‌، بۆیه‌ ده‌بوو ژیرانه‌تر هه‌ڵبسوڕێین و كه‌مترین پاساو بده‌ینه ده‌ست فاشیه‌كان، كه‌چی‌ له‌وكاته‌دا، نه‌ك نه‌مانتوانی‌ جیاوازیه‌كان و هه‌ڵه‌كان سه‌باره‌ت به‌ سكرتێری‌ كۆمه‌ڵه‌ كه‌م بكرێنه‌وه‌، به‌ڵكو ناوبراو ناكۆكیه‌كانی‌ له‌ مه‌یدانی‌ سیاسه‌تو فكره‌وه‌، گه‌یانده‌ ئاستێكی‌ ترسناك، ئه‌ویش بواری‌ عه‌سكه‌رییه‌، ده‌قی‌ ته‌واوی‌ قسه‌كانی‌ تاڵه‌بانی‌ له‌سه‌ر نه‌وشیروان مسته‌فا بڵاوكرایه‌وه‌-26-12-2009.
هیومان ۆچ لە درێژەی ڕاپۆرتەكەیاندا هۆكاری كۆمەڵكوژی بارزانی و ئەنفالكراوەكان بە هاوشێوەی یەكتر دەناسێنن : لە گەلێ ڕوەوە , عەمەلیاتی ساڵی 1983 ی بارزانییەكان دەسپێكی ئەو تەكتیكە بوو كە لە مەودوا بە ئەندازەیەكی هێجگار گەورەتر لە سەردەمی پەلاماری ئەنفالدا بەكارهات 5 .
لە ڕوی مۆتیڤ و چارەنووسی مرۆڤەكانەوە .
نەك هەر ئەزموون لە ڕابردوو وەرنەگیرا , بەڵكە دواتر ویستیان مێژوو دوبارە بكەنەوەو شان بەشانی ئێران هێرش بكەنەوە سەر هەمان دەڤەر ( لە نێوان قەڵادزێ و هەڵەبجە و حاجی ئۆمەران سەركردایەتی لەسەر هەڵەبجە گیرسایەوە) (كارێكی ژەهراوی-یۆست هلتەرمان، وەرگێڕانی محەمەد حەمە ساڵەح تۆفیق-كۆمپانیای ئاوێنە - ل 148 )) .
بێشك هەموو سیاسییەكانی ئەو كات , ئەوانەی بەشداری ئەو گفت و گۆیانە بوونەوسەپرتیانكردووە و واژۆیان لەسەر پەیماننامەی شەڕە هاوبەشەكان كردووە , یاخود فەرماندەی مەیدانی بە پراكتیزە كردنی ڕێككەوتننامەكان بوونە , یان لە بڕیاری سیاسیدا بوونەو نقەیان نەكردووەو سەری ڕەزامەندییان بۆ لەقاندووە , دەبێت هەموو بە كۆمەڵ , ئاوی ئەو بیرە نۆش بكەن , كە بۆ یەكیان لێ داوە , بەشی خۆیان لەو سكانداڵە سیاسییە بخۆنەوەو لە كێڵگەكەی پشكی خۆیان بدورنەوە . ئەوەی رونە بردنەوە هەزاران باوكی هەیە ,دۆڕانیش زۆڵە و هەموو باوكەكان خۆیانی لێ بێ بەری دەكەن.

كەی دان بە ڕاستییەكان دەنێن؟

نابێت مێژوو , بەتایبەت ئەو چركە ساتانەی خوێنی قوربانیانیانی لێ دەتكێت , لە خزمەتی سیاسەتی باڵادەستدا بنووسرێتەوە , نابێت مێژوو نووسان و توێژەرەوان بە پێی ڕەوتی ئاو مەلە بكەن , مێژوو وەك ئەوان چۆنن دەنووسرێتەوە, نەك ئەوان چۆن سەیری خۆیان دەكەن وگەرەكیانە, ئێستا پێوستمان بە مێژووە ڕاستییەكەیە بنووسرێتەوە, پێویستە مێژووە تاڵەكان ,ئەوانەی پڕن لە هەڵەو تێكشكان وەك خۆی باس بكرێت , ئەگەر باسكردنی تاڵییەكە بە نرخی ژیانیش تەواو بێت .نەك چیرۆكی خەیاڵی لە خزمەت سیاسییەكان بهۆنرێتەوە .مێژووی ئێمە پڕە لە فەزیحەی سیاسی , فەزیحە تەنها كارە ژێر بە ژێرەكان نییە ,بەڵكە ئەو كارانەیە بە ئاشكرا كران وكەسیش باسیان ناكات .
27 ساڵە ئازاری ویژدانی خۆیان ئەدەن ,لەبەر ئەوەی دان بە راستییەكانی ئەم هەڵەیە نانێن و ڕاستییەكان ئازاد ناكەن, هێزی ئاشتی پارێزی هۆڵەندی تەنها كەمتەرخەمی كردووە لەپاراستنی بۆسنییەكان , دادگایی دەكرێن بە تاوانی جەنگ .
تا ئێستا ئینكاری ئەم هەڵە گەورەیە دەكرێت , ئەمە پێویستی پێداچوونەوەی ویژدانە ,پێویستی بە نەعلەت بارینە لەو شێوازە كارە سیاسییە.
شكستی كورد تاكو ئێستا لەوەوە سەرچاوەی گرتووە , كە ئەزموون لە ڕابردووە تاڵەكان خۆی وەرناگرێت , بەڵكە دەشیان شارێتەوە و زانیارییەكان زیندانی دەكات, دواجار لەچركە چارەنووس سازەكاندا دوبارەیان دەكاتەوە .ڕەوایەتی دان بە هەڵە مێژوووییەكان , پاكانە هێنانەوە بۆیان و دان نەنانە بە ڕاستییەكان , ڕەوایی دانە پێی و تاوانی مەزنە بەرامبەر بە مێژوو و قوربانیان .
با درۆزن نەبین بەرامبەر بە مێژووی رابردووی خۆمان , باجی هەڵەیەك نەدەین بەرپرسیارییەتیەكەی دەكەوێتە ئەستۆی كەسانێك , هەموو مێژووی خۆیان بەپاكیزەیی دەناسَنن و هەڵە لەڕابردوویان وجودی نییە.
سەركردایەتی كورد ناوەندی یادگەی كورت بینە,هاوكات لە شاردنەوەی راستییەكان و دوبارە كردنەوەی سكانداڵەكان شارەزایە.
با لە زمانی بەڵگەنامەكانەوە , لە راستی واقعی ئەو رۆژگارەوە قسە بكەین. وتنی راستییەكان و دان نان بەهەڵەكانی ڕابردوو , قسەكردن لە پێگەی حەقیقی خودەوە , داوای لێبوردنكردن لە قوربانیان و قەرەبووی زیان لێكەوتووان ئەركی لایەنە بەر پرسەكانی ئەو كاتە .زیان لێكەوتووانی هێرشی حاجی ئۆمەرانیش گوندنشینانی ناوچەكە , بنەماڵەی 8000 بارزانییە . (( سەركەوتوترین كەسانی دنیا ئەوانەن لە هەموویان زیاتر وەڵامی ڕەد بیستووە -ل277,سەركەوتنی بێ سنور لە 20 ڕۆژدا-ئەنتۆنی رابینز,و.عەبدوڵای حەسەن زادە -2009چاپخانەی ڕۆژهەڵات )) , وەلێ سەركردەكانی ئێمە نایانەوێت وشەی ڕەد و وەڵام ببیستن.
پارتی ناتوانێت بە پاساوی بارزانی بوون خۆ لە داوای لێبوردنكردن و قەرەبووكردنەوەی ئەو 8000 بنەماڵەیە دەر بكات , كێشكە كێشەیەكی ئەخلاقی و ویژدانی و یاساییە نەك عەشایەری . پێویستە بەرپرسیارَتی پەلاماری حاجی ئۆمەران لە لایەن پارتییەوە بگرترایەتە ئەستۆ ,بۆ ئەوەی لێوەی فێر بونایە و دوبارەیان نەكردایەتەوە , وەك بینیمان كە كردیان و دوبارەشیان كردەوە , وەكئەەی فرچكیان پێوەی گرتبێت
ئەزموونی سەرنەكەوتوو پێویستی بە شیكردنەوە هەیە نەك شاردنەوە وداپۆشین ,پێویستە لێكدانەوەی هەمەلایەنەی لەسەر بكرێت , پێویستە بە بۆچوونی نوێوە سەیری ئەو ئەزموونە شكستخواردووانەی رابردوو بكردرێت ,هەموو ئەزموونێك بە نرخە بۆ مرۆڤایەتی ئەنجامگیری لێكدانەوە و لێكۆڵینەوە لە سەری, شیكردنەوەی ئەزموونەكان رابردوو باشتر كەسە سەركەوتوو و شكست خواردووەكان دەناسێنێت بە مێژوو .
شكست هیچ كات لە ئاسمانەوە نابارێت , هەموو كات ئاكامگیری كارە ((ناپلیۆن هێل دەڵێت : سەركەوتن جار جارە بە هەل دەڕەخسێت, بەڵام شكست و دۆڕان هۆكاری هەیە ,كەواتە دەبێت هۆكارەكانی شكست و دۆڕان لە خۆماندا لە ناو ببەین (( ل46-47 - زیادكردنی توانای زیرەكی –ئاوات نەسرواللە-چاپخانەی چوار چرا-2009 )) , بەڵام سەركردایەتی كورد هەڵەكان لەناخی خۆیاندا ,لە رەحمدانی سیاسییان پەروەردەی دەكەن.
هیچ تاوانێك لە گەڕان و خوێندنەوەی نوێ و ڕەخنە گرتندا نییە بۆ كارەساتەكانی رابردوو ,بەڵكە شاردنەوەیان تاوانە بەرامبەر بە مێژوو . گرنگترین ڕێگا بۆ گۆڕینی شكستەكان بۆ سەركەوتن ئەوەیە هەڵەكان خەینە ژێر پرسیارەوە .
بۆ ئەوەی سەركەوتوو بین , پێویستە بەردەوام كارەكامان هەڵسەنگێنین وراڤەیان بكەین و رۆچینە بنج وبناوانیانەوە (( یەكێ لە تایبەتمەندییەكانی هاوبەشی مرۆڤی سەركەوتوو, هەڵسەنگاندنی هەمیشەیی و نایابی ئەوانە (( ل172.هەنگاوی بچووك بۆ سەركەوتنی گەورە -ئانتۆنی ڕابینز , و.محەمەد شەهدی -دەزگای چاپ و بڵاوكراوەی ڕۆژهەڵات 2010 )) .
ئەگەر هەڵسەنگاندن بۆ هێرشی حاجی ئۆمەران بكرابایە ,ئەنجامەكانیان بزانیایە , چما جاریكی دی نغری هەڵەو كەمو كوڕی نابونەوەو گەلیان تووشی ئەو هێدمەگرتنە ناكرد , ئەوا هەمان هەڵە لە ئەنفال و هەڵەبجە بە كاری هاوبەش لە گەڵ ئێران دوبارە ناكرایاتەوە ,كورد وتوویەتی (( ئەگەر یەكەمجار تووش بووم خوا خەتا بارەكەم بگرێت, ئەگەر جاری دووەم تووش بووم خوا خۆم بگرێت. )) .
دەتوانرێت كەوتن و هەڵەكان بگۆردرێن بە سەركەوتن , ئەگەر مامەڵەی بەرپرسانەی لە گەڵدا بكرێت (( سەركەوتن ئەنجامی بڕیاری باشە, بڕیاری باش ئەنجامی ئەزمونە و ئەزمونیش بەردەوام ئەنجامی بڕیارێكی خراپە - ل10. هەنگاوی بچووك بۆ سەركەوتنی گەورە -ئانتۆنی ڕابینز ,و.محەمەد شەهدی -دەزگای چاپ و بڵاوكراوەی ڕۆژهەڵات 2010 )) .
جۆرج سانتیانا ڕاستی كرد كە وتی(( ئەو كەسانەی كە ناتوانن ڕابردوو وەبیر خۆیان بێننەوە, تاوانبارن بە دووبارە كردنەوەی - ل132.نهێنی سەركەوتن لە ژیاندا-برایان ترێسی ,و.محەمەد شەهدی ,دەزگای چاپ و بڵاوكردنەوەی رۆژهەڵات 2009 )) . ڕێك ئەو وتەیە لە كوردستاندا بەردەوام دووبارە دەبێتەوە ,كارەساتەكان وەك خۆیان دووبارە و دەبارە دەبنەوە .

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand