پهرلهمانی فیدڕاڵ و پهرلهمانی ههرێم
2019-07-25 13:11:49
د. هەردی مێد
به دواچونهكانم بۆ پهرلهمانی عێراق وایدهردهخهن كه ئهم دهستگایه بۆته گۆڕهپانێكی گرنگی ململانێی سیاسی نێوان هێزه سیاسیهكان. ئهو گرهوانهی بونهته بنهما و چوارچێوهی ئهم ململانێیانه ههر به تهنها مهزههبی یان نهتهوهیی نین، كه زۆرێك دهیانهوێت وایوێنابكهن، بهڵكو سیاسیشن. سیاسی بهو مانایهی ململانێكان بهرههمی خهباتی گروپ و دهستهكانشن بۆ دهستكهوتی سیاسی، پێگهی سیاسی یان سهپاندنی روانگهیهكی سیاسی به سهر یهكێكیدیدا. نه شیعهكان جڤاتێكی یهكچهشن و یهكانهن، نه سوننه و نه كورد. له ناو ههر یهكێكیاندا، گروپی جودا، مهیلی جودا بۆ دهستكهوتی جودا، روانگهی جودا بۆ پرۆسه و بونیادی جودا ههیه. ئهمانه وا دهكهن كه ململانێكان به تهنها لێكهوتی جوداییه نهتهوهییی و مهزههبیهكان نهبن، بهڵكو روانگه و بهرژهوهندی دهسته و گروپهكانی نێو ههر یهك لهم جڤاتانهش. كهواته، ئهو روانگهیهی دهیهوێت ململانێكان تهنها بۆ جوداییه مهزههبی و نهتهوهییهكان بچوكبكاتهوه ههڵهیه و دهبێت گرهو و فاكتهرهكانی دی فهرامۆش نهكات.
سهرهڕای ئهمه، خۆ گریمان جوداییه نهتهوهیی و مهزههبیهكان گرنگن و بونهته بزوێنهری پهیوهندبهندیه سیاسیهكان، هاوتا گهمهی هاوپهیمانی و ململانێكان، بهڵام دهبێت دان بهو راستیهدا بنێن كه دواجار ئهم جوداییه مهزههبی و نهتهوهییانه گڕوتینێكی له رادهبهدهریان به خودی دهستگاكه بهخشیوه . ههندێ له شیعهكان بۆ لێدان و خستنی وهزیرهكانی كورد، دێن كهموكورتیهكانی ئهمان به خێرایی به سیاسی دهكهن و دهیكهن به گرهوی پهرلهمانی و له پهرلهمانهوه ههوڵ لادان و دورخستنهوهیان دهدهن. له رابردوودا، بینیمان، وهزیری كورد له پهرلهمانهوه لابران و له وهزیفهكانیان دوورخرانهوه. ئهمه سهبارهت به سونهكانش راسته، یان له ناو خودی خۆیاندا شیعهكان بهم كاره ههستاون. نیهتهكان ههرچیهك بن و چۆنبن له بهدواداچوونی وهزیرهكان و دوورخستنهوهیان، گرنگ ئهوهیه دواجارئهم جۆره كاروچالاكیانه دهستگاكهیان چالاككردووه له بهدواداچون و سۆراخكردنی كار و چالاكیهكانی حكومهت و پێگهیهكی سهلمێنراویان به پهرلهمان له بهرانبهر حكومهت بهخشیووه. له ئاستی یاسادانن و دهركردنی بڕیاریشدا ئهمڕۆ پهرلهمانی فیدراڵ بۆته مهكینهیهكی گهوره تا ئهو شوێنهی پهرلهمانتاران به شهوش كار دهكهن و بۆ دهركردنی یاسا پهلكێش دهكرێن.