زەنگی لەدەست دانی یەکجاری کەرکوک
2019-07-25 09:56:00
+ لەتیف شێخ مستەفا
لە سایەی ئەو چارەسەر ناشیانەی لە مادەی ١٤٠ ی دەستوردا بۆ کەرکوک و ناوچە جێناکۆکەکان کراوە و چارەنوسی خستونە بەردەم ڕاپرسی .
ھەروەھا دوای ئەو بارودۆخەی بەسەر ئەو ناوچانەداھات لەدوای ڕیفراندۆم و دەسەڵات کەوتە دەست حکومەتی فیدراڵی .
وە لەسایەی دەنگدان بەیاسای ئەنجومەنی پارێزگاکان کە لە پەرلەمانی عێراق دەنگی لەسەر دراو عەرەب و تورکمانەکان توانیان ئەو دەقە بسەپێنن کە پێویستە وردەکاری تۆماری دەنگدەران بکرێت پێش ھەڵبژاردنەکان.
ئیدی ئیحتیمالی لەدەستدانی کەرکوک بە یەکجاری و بۆ ھەتاھەتایە بەشێوەی یاسایی و دەستوری زۆر زۆرەو ئەگەر کورد فریای خۆی نەکەوێ یان شتێکی کتوپڕ ڕونەدات .
لە خولی ئێمەدا و بە پێشنیازێکی فراکسێۆنەکەی ئێمە مادەی ٤١ ی یاسای ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران ژمارە ٤٥ ساڵی ٢٠١٣ ەمان بەشێوەیەک گۆڕی کە لە قازانجی کەرکوک بوو ،لە خولی پێش ئێمە واتە خولی یەکەم دەقێکی خراپی ھاوشێوەی ئەم دەقەی ئەمجارە سەپێنراوە ھەبوو ،بەڵام فڕاکسێۆنەکەی ئێمە دوو پێشنیازمان پێشکەش کرد و داوامان کرد :یان دەبێ ھەموو پارێزگا فرەپێکھاتەکانی وەک موسڵ و بەغداو دیالاو تکریت ئەو دەقە بیانگرێتەوە و نابێ تەنھا بۆ کەرکوک بێت ،دوەم یان دەبێ ناوی ھەژدە پارێزگاکەی عێراق بێت واتە یان نابێ لە کەرکوک وردبینی تۆماری دەنگدەرانی کەرکوک بەتەنھابکرێت یان دەبێ لەھەر ھەژدە پارێزگاکە بکرێت و مەبەستمان ئەوەبو بیکەین بە شتێکی مستەحیل و نەکرێت ئەوەبوو دواجار پێشنیاری دوەم جێگیر کراو دەنگی لەسەردراو ئەو دەقە خراپەی خولی پێش ئێمەش دژی کەرکوک دانرابوو چاککرایەوە ،بەڵام ئەو دەقەی ئەمجارە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەنگی لەسەردا ڕیسەکەی کردەوەو بەخوری و کەرکوکی خستۆتە بەردەم ئەگەری لەدەستدانی یەکجاری لەدەست کورد بەشێوەیەکی قانونی و دەستوریش کە سیاسیەکانی کورد خۆیان تاوانباری سەرەکین لەم کارەساتەدا