له شیعاره‌وه بۆ کردار
2019-07-18 13:46:33
+ عه‌تا شێخ حەسەن
ڕه‌نگه دروست بێت ئه‌گه‌ر بڵێین کابینه‌ی نوێی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان به‌ره‌نجامی مرونه‌تی پارتی دیموکراتی کوردستان و پشوودرێژی سه‌رکردایه‌تیه‌که‌ی بوو، چونکه پارتی توانی پاش زیاتر له ( ٢٨٠) ڕۆژ لایه‌نه سیاسیه‌کانڕابکێشێته ناوبڕیاریک که‌به‌رژه‌وه‌ندی باڵای خه‌ڵکی کوردستانی تێدا بێت و، دیالۆگیش وه‌ک مۆدیلێکی نوێ و مه‌قبول بکات به نه‌خشه‌ڕێگای پێکه‌وه‌ژیانی سیاسی و ئاینی له‌کایه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی ووڵاتدا . ئه‌نجامدانی چاکسازی و ڕاوه‌ستانه‌وه دژی گه‌نده‌ڵی و، به‌میحوه‌ر کردنی هاووڵاتی و، فره‌یی له‌سه‌رچاوه‌کانی داهاتدا که‌کارنامه‌ی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانه، ئه‌گه‌ر به‌رئه‌نجامی ڕێکه‌وتنی سیاسی نێوان پارتی و لایه‌نه به‌شداربووه‌کانی حکومه‌تیش بێت، ئه‌وا فاکتگه‌لێکی نوێن که‌زامنی به‌هێز کردنی دامه‌زراوه ده‌ستورییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان و، زامنی به‌رجه‌سته‌کردنی حکومه‌تی به‌هێزو حوکمرانی باش و له‌ڕێگه‌ی ئه‌ویشه‌و بونیادی کۆمه‌ڵگه‌ی به‌هێزو کوردستانێکی به‌هێزه، که‌ئامانجی پارتی دیموکراتی کوردستانه .
ساڵانێکه‌و هه‌تا ئێستاش کوردستان به‌شێکه له‌ژینگه‌ی جه‌نگی تیرۆریزم و، تروریستانیش سنورێکی زۆر فراوانیان له‌گه‌ڵ کوردستاندا هه‌یه، به‌لام به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ عێراق و سوریا ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی ناوچه‌که که‌خاوه‌نی سه‌روه‌ری و ئه‌زمونی ده‌وڵه‌تدارین و ئیمکانیه‌تیکی گه‌وره‌شیان بۆ موکافه‌حه‌ی تیرور له‌به‌رده‌ست بوو، دۆخی ئاسایشی هه‌رێمی کوردستان به‌ڕاده‌یه‌ک پاریزراو بوو، که‌له‌ئاستی دونیادا جێگه‌ی سه‌رنج بوو، دیاره سه‌روه‌ری ئه‌وئاسایش و سه‌قامگیریه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ( مه‌سرور بارزانی ) که له‌ڕۆژگاری سه‌ختی میحوه‌ره‌کانی ڕوبه‌ڕوبونه‌ودا وه‌ک ێیشمه‌رگه‌یه‌کی سه‌نگه‌رو، له‌شه‌ونخونی شاریشدا په‌یامی پاراستنی سه‌روماڵی خه‌ڵکی به‌شه‌رتی کردار سه‌لماند .
پێش ئه‌وه‌ی پارله‌مان متمانه به‌کابینه‌ی نوێی حکومه‌تی هه‌رێم بدات، گه‌لی کوردستان ئامانه‌تی به‌ڕیوه‌بردنی کوردستانی به‌پارتی دیموکراتی کوردستان به‌خشیبوو، دیاره دروشمی کوردستانێکی به‌هێزیش له‌بازنه‌ی خه‌ڵک سالاری و به‌میحوه‌ر کردنی هاوڵاتیاندا به‌رجه‌سته‌ده‌بێت، بۆیه ناوه‌رۆکی کارنامه‌ی ( مه‌سرور بارزانی ) ه بۆ حوکمڕانی داهاتووی هه‌رێم . ئاخر پارتی مالێکی گه‌ووره‌یه که‌نه‌وای ده‌نگه سه‌ربه‌خۆکان وخانه و لانه‌ی بی نه‌وایانیش بووه، بۆیه ئه‌گه‌ر حیزبی سه‌رده‌می مقاوه‌مه‌تیش بێت، ئه‌وا له ئێستادا که‌سه‌رده‌می بچوک بونه‌وه‌ی جیهان و داهێنان و کۆنترۆلکردنی فه‌زای ئاسمان و ژێر ده‌ریاو سه‌رزه‌وی و بن زه‌وییه، پارتی توانیویه‌تی متمانه‌ی گه‌ل به‌ده‌سته‌وه بگرێت و له‌ناو فه‌زای پێکه‌وه‌ژیانی سیاسی و ئاینیدا پێناسه‌یه‌کی مه‌ده‌نیانه بۆ سه‌روه‌ری سیاسی گه‌ل و، بۆ به‌ڕێوه‌بردنیش میکانیزمی مۆدێرن بکاته نه‌خشه ڕێگا، ئاخر کوردستان له‌ڕووی بونیادی سیاسی وسه‌ربازی و کۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌رهه‌نگی و ئابورییه‌وه به‌جۆرێک به‌رده‌وامه، که‌بووه به به‌شێک له‌دونیای نوێ، بۆیه فره‌یی له‌سه‌رچاوه‌ی داهاتی کوردستان، وه‌گه‌رخستنی ئه‌وهێزه مرۆییه‌یه، که له‌به‌ر بێ‌کاری و خراپی دۆخی ژیان و گوزه‌ران، خه‌ریکه ئینتیمای نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی له‌ده‌ست ده‌دات . دیاره وه‌گه‌ڕخستنی ئه‌و هێزه مروییه‌ش که‌گه‌وره‌ترین سامانی نیشتمانیه، سه‌ر‌پێخستنه‌وه‌ی ئینتیمای نیشتمان پاریزی و ڕێکخستنی کۆمه‌ڵایه‌تیه، که لۆژیکی مه‌ده‌نیانه‌ی سیاسه‌ته.