خزمه‌تكردنی نائاگایانه‌ی دوژمن
2019-07-18 09:04:49
+ سه‌ردار عه‌بدوڵا
كێشه‌ی هه‌ره گه‌وره‌ی مرۆڤ له كاتی بڕیاردان له‌هه‌ر شتێك به‌رچاوڕوونی و تێگه‌یشتنه، هه‌ربۆیه هه‌ر كه‌موكورتییه‌كی له‌م بابه‌ته بێ سێ و دوو حوكم و بڕیاری نادروستی لێده‌كه‌وێته‌وه و زۆرجاریش بێ ئه‌وه‌ی به‌خۆی بزانێ گه‌وره‌ترین خزمه‌تی به خۆڕایی پێشكه‌ش به نه‌یار یان دوژمنه‌كه‌ی كردووه. ئه‌وه‌ی زۆر مایه‌ی سه‌رنج و جێی داخیشه كه نه‌خۆشییه به‌شێكی یه‌كجار زۆری سه‌ركرده و ڕۆشنبیر و میدیاكاری ئێمه و له‌وێشه‌وه به‌شێكی زۆری چالاكه‌كانی فه‌یسبوكیشی گرتۆته‌وه.
زۆر به‌داخه‌وه كه نموونه ئه‌و نه‌خۆشییه‌ی سه‌ره‌وه یه‌كجار زۆرن، به‌ڵام ته‌نها به‌سی تازه‌ترینیان ده‌كه‌ین، كه به‌شی خۆی ترسناكه. دوێنێ له هه‌ولێری پایته‌خت ته‌قه كرا، جێگری سه‌ركونسوڵی توركیا و چه‌ند كارمه‌ندێكی كونسوڵخانه‌كه و هه‌روه‌ها چه‌ند هاووڵاتیه‌كی كوردستانیش بوونه قوربانی. یه‌كسه‌ر بازاڕی شایی و لێدوان و ته‌حلیل و به‌زمی سه‌یروسه‌مه‌ره وه‌ك هه‌میشه گه‌رم بوو.
١- هه‌ندێ له دڵسۆزان، كه‌وتنه شایی و باسی تۆڵه‌كردنه‌وه‌ی شه‌هیدكردنی هه‌ڤاڵی سه‌ركرده دیار غه‌ریبیان كرد، كه ئه‌مه بێ ئه‌وه‌ی به‌خۆیان بزانن تۆمه‌تباركردنێكی بێبه‌ڵگه و خراپی (PKK) بوو.
٢- كۆمه‌ڵه‌كی دیكه یه‌كسه‌ر كه‌وتنه ته‌حلیلی خه‌یاڵیی و ده‌زگای پاراستنیان تاوانبار كرد، ئاخۆ ئازیزان، ده‌بوو یه‌ك تۆز به‌دیققه‌تتر بوونایه، داخۆ بواری هه‌ره سه‌ره‌كیی كه تێیدا تا ئێستا پارتی، مه‌سروور بارزانی وه‌ك سه‌ركه‌وتوو و به‌هێز پیشانداوه، بواری ئه‌منی و پاراستنی ئه‌منییه‌ته، داخۆ چۆن له یه‌كه‌م هه‌فته‌ی ده‌ستبه‌كاربوونیدا وه‌ك سه‌رۆكوه‌زیران له بواره‌كه‌ی خۆیدا زه‌بری وا گه‌وره‌ی لێده‌ده‌ن؟
٣- به‌شێكی دیكه دیسانه‌وه له‌وپه‌ڕی په‌رۆشیی و دڵسۆزییه‌وه قسه‌یان كرد، كه‌وتنه باسی ئه‌گه‌ر و سیناریۆ چاوه‌ڕوانكراوه‌كان، لێره‌شدا باسی خراپترین سینارێۆكانیان كرد، دیاره ئه‌م زاتانه مه‌به‌ستیان ئه‌وه بوو كه نابێ بیانوو بده‌یه‌نه ئه‌ردۆغان و میت و ده‌وڵه‌تی توركیا، تا په‌رچه‌كرداری خراپیان هه‌بێ، به‌ڵام كێشه‌ی ئه‌م گرووپه‌ش ئه‌وه‌یه كه نازانن ئه‌م كاره‌ش خزمه‌تێكی خۆڕاییه كه پێشكه‌ش به میتی توركیا ده‌كرێ. ده‌پرسن چۆن؟ بفه‌رموون له‌گه‌ڵ ته‌نها یه‌ك لایه‌نی خراپی ئه‌مجۆره ره‌فتاره‌تان:
هه‌ر ده‌زگایه‌كی موخابه‌راتی پێشكه‌وتو، دیراسه‌ی هه‌موو ره‌فتار و په‌رچه‌كردارێك ده‌كات، هی سه‌ركرده‌كان، میدیا، خه‌ڵك، لێره‌وه ده‌توانێ بزانێ به‌رامبه‌ر چۆن بیر ده‌كاته‌وه؟
چاوه‌ڕوانییه‌كانی چین؟
چی قبووڵ ده‌كات؟
چی قبووڵ ناكات و په‌رچه‌كرداریی چۆن ده‌بێت؟
له‌وه‌ده‌ستهێنانی وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه و ده‌یان پرسیاری دیكه، ئه‌و ده‌زگایه لێره‌شدا باسی میت ده‌كه‌ین، ده‌توانێ بزانێ كورد چۆن بیر له‌م ڕووداوه ده‌كاته‌وه؟ جه‌بهه‌ی داخیلی كوردستان چۆنه؟ كورد ئاماده‌یه سازش بكات یان نا؟ ئایا كورد چ وه‌ك میلله‌ت و چ وه‌ك میدیا و سه‌ركرده سیاسییه‌كان تاچه‌ند چاوه‌ڕێی په‌لاماری سه‌ربازیی ده‌كه‌ن و تا چه‌ندیش قبووڵی ده‌كه‌ن.
ئایا هه‌موو ئه‌مانه خزمه‌تێكی خۆڕایی نین، كه ئه‌گه‌ر خۆمان وا به‌خۆڕایی پێشكه‌شیان نه‌كه‌ین ئه‌وا به‌ده‌یان ملیۆن دۆلاریان پێوسیت نیه تا وه‌ده‌ستی دێنن؟
لێره‌وه هه‌مووتان ده‌پرسن: ئه‌ی چی بكه‌ین؟
پرسیاره‌كه‌شتان زۆر ڕه‌وا و عه‌قلانییه. له‌وه‌ڵامدا ده‌ڵێم:
تكایه كه‌مێك ئارام بن تا ته‌پوتۆزی به‌زمه‌كان ده‌نیشنه‌وه.
ئێوه چوزانن كرده‌وه‌كه ده‌ره‌نجامی كێشه‌یه‌كی دیكه‌ی دوور له سیاسه‌ت نیه؟ منیش نایزانم.
ئێوه چوزانن، ئه‌مه پیلانێكی توركیایه و هاوكاری ناوخۆییشی هه‌یه؟
ئێوه چوزانن (PKK) له تۆڵه‌ی هێرشه دڕندانه‌كانی توركیایه بۆ سه‌ر باشوور؟
له دۆخی وادا كه‌سێتی و سه‌ركرده و تاكی به‌هێز و دانا و ژیر ناكه‌وێته ناو شه‌پۆله‌كه‌وه و ته‌حلیل و ته‌فسیر بڵاو ناكاته‌وه، ده‌بێ بۆ خۆی و بۆ ناوخۆ بیكات، ئه‌ویش به‌مه‌به‌ستی وه‌ده‌ستهێنانی به‌رچاوڕوونی و تێگه‌یشتنی ته‌واو كه ده‌بێته مایه‌ی گه‌یشتن به حوكم و بڕیاری عه‌لانیی كه ته‌نها و ته‌نها خزمه‌ت به به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكانی خۆمان بكات، نه‌ك دوژمنان.
ئاخر ئازیزان له دۆخی وادا نابێ دوژمن بزانێ تۆ چۆن بیرده‌كه‌یته‌وه، چاوه‌ڕوانی چیت، ده‌بێ به بێده‌نگییت دوچاری حه‌په‌سانێكی بكه‌یت، كه هه‌زار ویه‌ك حیساب بۆ هه‌ر په‌رچه‌كردارێكی خۆی بكات..
ڕێز و حورمه‌ت خۆشه‌ویستیی بێپایانم بۆ یه‌ك به یه‌كتان، تكایه له‌مجۆره دۆخانه‌دا با كه‌مێك ئارام بین، تا ته‌پوتۆزه‌كه ده‌ینشێته‌وه به‌ڕوونی كێشه‌كه و ورده‌كارییه‌كانی ده‌بینین، ئینجا به‌به‌رچاوڕوونیه‌وه ده‌زانین چی بكه‌ین.