کابینەی نۆ کابینەی ماڵی مەسعود بارزانییە
2019-07-16 20:30:55
+ شەپۆل عەلی عەسکەری
ئەم کابینەیە لەهەموو کابینەکانی پێشوتر جیاوازترە، لەهەموو بوارەکانهوه، بەتایبەت ئەم کابینەیە سەرەتایەکی نوێیە بۆ گۆڕینی پرنسیپی دەسەڵاتداریی لەناو بنەماڵە حکومڕانهكانو لەنێویاندا بەتایبەتر بنەماڵەی تاڵەبانیو بارزانی، لەنێو بنەماڵەی بارزانیش بنەماڵەی خودی مەسعود بارزانی، هەر لەسەرەتای هەڵبژاردنەکانەوە تا کۆتایی پارتی دەستیکرد بەهەوڵەکانی بۆ ڕێگاخۆشکردن بۆ نزیکبونەوەی لەلایەنە سیاسییهکان ئەمەش لەڕێگای پرۆپارتییهکانی ناو لایەنە سیاسییهکان.
ئەم هەنگاوانەی پارتی یا بەشێوەیەکی ڕاستتر ئەم هەوڵانەی سەرۆکی پارتی (مسعود بارزانی) دوای ئەوە هات کە هەستی بە مەترسی دەرکەوتنی (نیچێروان)ی برازای لە دوای شکستی ڕفراندۆمەکەی ٢٥/٩/٢٠١٧ و ڕووداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەرو دەستبەردار بوونی رەجەب تەیب ئۆردوگانی سەرۆکی تورکیا وشەریک لە کۆمەڵێ بازرگانی و وڵاتانی ناوچەکە و ئەوروپا و ئەمریکا لە پشتگیری کردنی و بەتایبەت تر پێشوازی بەغدا بۆ نێچیروان بۆ چاککردنەوەی باروودۆخی هەرێم بە گورزێکی گەورە هەژماردەکرێ دژی مامی و ئەم هەنگاوە بو بە مەرتسییەکی گەورە لەسەر مانەوەی مسعود بارزانی لە سەر دەفەی حوکمی پارتی.
مەترسێکە گەیشتە ئاستی ئەوەی کە (مەسعود بارزانی) خۆی لە سیاسەت ڕاستەوخۆ ی انا ڕاستەوخۆ دورخاتەوە یا دوریان خستەوە، و تەنانەت لە ناو خۆی پارتەکەشی باڵەکەی نێچیروان زیاتر دەردەکەوتن هەر بۆیە هەوڵەکانی بارزانی بۆ چەسپاندنی کاندیدکردنی مەسروری کوڕی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران وەک کاریگرنگی هەستیار و دواتر لابردنی نێچیروان لە دەفەی دەسەڵات وەک (تڕۆ تەرفیع)ێک مانای چەسپاندنی حوکمی نەوەی یەکەمی خودی خۆیەتی بەوەش مەسروردەکاتە شازادەی جێنشین لە سەر عەرشی حوکمڕانی پارتەکەی و حکومەتیش، بەم کارە مەسعود بارزانی وەلانانی برازاکەی لە ١٠٠٪ مسۆگەرکرد وەک هەنگاوی یەکەم.\
هەنگاوەێکی دیکەی لابردنی کەسە نزیکەکانی نێچیراون لە کارەکانیان وبژاردەکردنی وەزیرەکانی کابینەی(٩) پارتی لەمەشدا سەرکەوتووبو، لە پرۆسەی ناساندنی حکومەت و ووتارەکەی سەرۆک وەزیرانی نوێ کە هاتوونەتە سەر حکومەتێکی قەرزار وەک یەکەم هەڵەی سیاسی لە دوو لایەنەوە یەکەمیان حکومەتەکانی پێشوو هەر خۆیان وەک بنەماڵە حاکم بوون و لایەنەکەی تر دانانی بە شکستی ئامۆزاکەی و پارتەکەی بە گەندەڵی وبە ڕادەستکردنی حکومەتێکی قەرزدار بە چەندی ملیارد دۆلار.
بەندە دڵنیایە کە نێچیروان بارزانی ئەوەندە بێئاگا نیە لە هەنگاوەکانی مامی بەڵام دڵنیام بەبێ گرێبەستێک کە مافی خۆی و دەستەو دایرەکەی مسۆگەر کردوە لای مامی بەڵام نیگەرانی خۆی بۆ نەشاردراوەتەوە و بۆ سەلماندنی ئەم ڕاستیانە دەبێ ڕەنگدانەوەکان بخوێنینەوە وەک دەنگدانەکانی پەرلەمان بۆ سەرۆکی هەرێم و بەدەستهێنانی کەمترین ڕێژەی دەنگ و بایکۆتی یەکێتی بۆ پرۆسەی دەنگدان و دەنگنەدانی یەکگرتوو وبزوتنەوەی ئیسلامی و نەوەی نوێ، وقەتیزمانەوەی دەنگەکان نێوان پارتی و کەمە نەتەوە (پرۆ پارتێکان) و بزوتنەوەی گۆڕان. رەنگدانەوەی خودی نێچیروان بەرانبەر بە پەرلەمان و سوێندخوارنی لە دەرەوەی پەرلەمان ئامادەبوونی لە فەرەنسا لەو ڕۆژەی لە ئامۆزاکەی و کابینەکەی سوێندی یاساییان خوارد نمونەیەکی حاشاهەڵنەگرە لە تووڕەیی نێچیروان .
یەکێکی کە دەیسەلمێنی کە ئەم کابینەیە حکومەتێکی پارتیە بە تەواوی ئاماژەکردنی بە سزادانی ئەو وەزیرانەی کاری بازرگانی دەکەن وەک چاوترساندن یا چاو سوورکردنەوە وە ئەم جێگرەکەی گرتەوە نەک تەنها وەزیرەکان بە بێ ئەوەی هیچ یەکێک لەو بەڕێزانە تەحەفزێکی هەبێ یا ڕخزنەیەک بگرێ،. لایەنە بەشدار بۆکان نابێ دڵی خۆیان خۆشبکەن بەوەی کە چەند وەزیرێکاین لە کابینەکەدا هەیە لە بەر ئەوەی ئەم جارەیان دەبێ ئەوە تێبگەن کە بەرانبەر هەر وەزیرێک جێگرێکی پارتی هەیە وەک مڵۆزم ئامادە باش بۆ بەرەنگاربونەوەی بەپەلە بەڵام جێگرێکی سەر بە پاراستن!
سەبارەت بە بەرنامەی کاری حکومەت لە بوارەکانی چاکسازی چ چاکسازیەک کەبوونی چەند وەزارەتێکی هەرێم تێیداهەن تەنها بۆ ڕازیکردن (وەزیری بێ وەزارەت) ئەمە خۆی لە خۆیا عەیبەیەکی گەورەیە لە کاتێکدا بۆ یەکێک لە بەندەکانی چاکسازی کەمکردنەوەی خەرجی حکومەتە.
خاڵێکی زۆر گرنگ هەیە بۆ چاکسازی ڕاستەقینەی ئەم کابینەیە ئەگەر بیکات ئەویە کە پرسینەوە لە ئەو لایەن و کەسانەی کە بەشداربوون لە بردن(دزی) سەروەت و سامانی وڵات و گەڕانەوەی بۆ خەزێنەی حکومەت و سزادانی بکەرانی، بۆ ئەنجامدانی ئەم چاکسازیە جەنابی سەرۆک وەزیران دەبێ لە خودی خانەوادەکەی خۆتەوە وخودی خۆت و شەریکە کانتان لە حیزبە هاوپەیمانەکەت و هاوپەیمانە ستراتیجێکانتان لە ناوەوە و دەرەوەی هەرێم و کەسە نزیکەکانتان پرسیار لەوەدایە ئایا ئەم کارە بە ئێوە دەکرێ؟ ئەگەر نا هەموو ئەو دروشمانە کە لە بەرنامەی حکومەتدا باستان کرد تەنها بڵقی سەر ئاوە و هیچی تر.
لە لایەکی دیکەوە مەسعود بارزانی دەیەوێ بە شێوەیەکی دیکە بگەڕێتەوە ناو گۆڕەپانی سیاسی بە شێوازێکی ئێرانی واتە بەرنامەیەکی داڕشتوە بۆی یەکەم هەنگاوی بەناوی بارەگای بارزانی کە دواتر زۆر سەرکەوتوو نەبوو لە بەر ناڕەزایی لایەنەکانی لێکەوتەوە لە بەر ئەوەی ئەم بارەگایە مێژوویەکی باشی نەبوە پێشتر لە غەیری ئاشبەتاڵ نەبێ، دووا هەنگاوی دروستکردنی مەجلسێک کە خۆی تیا سەرۆک بێ و کەسە یەکەمەکانی حیزب و لایەنە سیاسێکان ئەندام بن تێیدا وەک ئەوەی کە لە ئێران ڕەفسەنجانی سەرۆکی بوو بە ناوی (مەسلەحەتی شورای ئێران) ئەمەی ئەم بە بۆچوونی من لەوانەیە ناوی بنێ (مەسلەحەتی باڵای شورای هەرێم) بە سەرکەوتنی ئەم بەرنامەیە نەک تەنها کابینەی(٩) وەک کابینەی ماڵی خودی مەسعود بارزانی دەناسێندرێت بەڵکو حکومەتەکانی دواتریش هەر ئەوان دەبن.
قۆرخکردن و تاک جەمسەری دەسەڵات لای پارتێکەوە و بەتایبەت پارتی مەترسیەکی گەورە دەبێ لە سەر ئایندەی هەرێم وەک لە ڕابووردو دا ڕوویانداوە وە تازەترین نموونەش ڕووداوەکانی ئەم دوواییانەی هەرێم دەمێک بە دەست تورکیا و دەمێک بەدەست ئێران و دەمێک بەدەست عێراق گەواهی ئەم مەترسیانەن، و ئەوەی زیاتر مەرتسێکانی قوڵتر کردۆتەوە بێ دەنگی وبێ هەڵوێستی و خۆ سڕکردنی لایەنە سیاسێکانی ترە لە ئاست ئەم دەست تێوەردنانە و هەڕەشەکانی حەشدی شەعبی لە سەر کەرکوک بە تایبەتی. بۆیە ئەم حکومەتە ١٠٠٪ حوکمی یەک ماڵە بە تەنها و بێ ڕکابەر.