منو حاكم
2019-07-14 21:22:09
د. بەختیار ئەمین بارام
مێژوو بۆمان. باس دەكات كە دوو چین هەن لە كۆمەڵگادا كە ئەبێت لە سەربەخۆیی و پاكی و نەزاهەتدا نموونە بن و دوور بن لە هەموو ئاسەوارێكی گەندەڵی و پێشێلكردنی مافی مرۆڤ و ئەبێت مافی تاكی بەرامبەر لایان لە پێش هەموو بەرژەوەندی یەكی ترەوە بێت و وە هەر بۆشە ئەم دوو چینە سوێند دەخۆن كە لەو ئاراستەیە لانەدەن و پابەند بن پێوەی و لادانی ئەم دوو چینە لە ئاراستەیان مانای وایە كە كۆمەڵ توشی دەردێكی زۆر كوشندە بوەو نەخۆشی گەیشتۆتە سەر ئێسك و چارەسەر ئیتر زەحمەتە.
ئەو دوو چینەش چینی ئێمەی پزیشكین و چینی حاكمەكانە.
بەداخەوەم كە ئەم دوو چینە سەربەستی خۆی دۆڕاندوە لە كۆمەڵگای كوردی خۆمانداو تاك تاكە ماوە كە لە جەنگێكی دژواری ڕۆژانەدایە كە تێوە نەگلێت و بتوانێت ڕۆحی خۆی بە ئاسودەیی بهێڵێتەوە.
منێكی بەندەی ستەم لێكراو، لێدراو، لەوڵات دەربەدەركراو، جەنابی حاكم تازە خەریكە ئەمری گرتن و داخستنی خەتی ئاسیاكەم ئەكات،جەنابی حاكم نازانم ناوت چییەو كێییت، پێویستیش ناكات بزانم، بەس بەناوی خودا سوێندت دەدەم كە ئایا دەروونت ئاسودەیە بەم كارە، ئایا پێش هەستان بەم كارەت نەدەبووبیرێك لە ئارامی دەروونت بكەیتەوە و بزانیت كە ئەم ڕێگایە ئەو ڕێگایە نییە كە وەكو حاكمێك بۆت دیاری كراوە كە ئەویش بەدی هێنانی مافە ڕەواكانی تاك و كۆمەڵە نەك پێشێلكردنی ماف.
جەنابی حاكم لەو هەموو تەقە و فیشەك تەقاندنەت نەكۆڵیەوە كە ئارامی شاریان تێكدا و لە لێكۆڵینەوە برینداری فیشەكی قاچمتان لابرد و وێنەی كامێرای سەرجادەكە كۆكرانەوەو شاردرانەوەو ئەو پۆلیسەی كە لە بەردەمی مندا ڕوومەتی چەپی بە فیشەك بریندار بوو دیار نەماو بێ دەنگ كرا و هەرچی قەوانە فیشەك بوو كۆكرانەوە كە ابوایە بۆ لێكۆڵینەوە ببرێت بەڵام بە پێچەوانەوە فڕێدران تا تاوانەكە داپۆشن.
ئینجا دوایی تهدید كرام كە ئەبێ لە ماوەی چەند كاتژمێرێكدا ووڵات بەجێبهێڵم یان ئەم كوژن و ڕۆیشتم هاتن و چەند كەسێك تەسلیم كران و گیران ە بەربون و ئێستا جەنابت نە تبلیغت بۆ ناردم و نە پەیوەندیتان پێوە كردووم و هەرچەندە من چەندین نامەم بۆ ئەو ئەفسەرەی پۆلیس نارد جوابی نەبوو هاتوون لە جیاتی گرتن و لێكۆڵینەوە لە گەڵ تاوانبار جەنابت هێزی بازوو و دەوروبەرت بە منی زوڵملێكراو تاقی ئەكەیتەوەو ی جارێكی تر سینارێوی زانای قایمەقام بە من ئەكەن هەرچەندە من نە پۆستم هەبووە و نە حیزبیش بووم.
جەنابت ئەڵێیت من بوختانم كردوە و تو خوا تۆزێك زۆر نا ویژدانت بخەرە كار باسی دەرمانی ساختە بوختان بوو. ڕۆژ نییە كەناڵەكان باسی دەرمانی ساختە نەكەن ئەوەتا فاروقی مەلا مستەفا باسی ئەكات و كەناڵی ڕووداوی نێچرڤان بارزانی باسی ئەكات و مەسەل ئاسایی پێت دەڵێم هەر لە زمانی خۆتانەوە وەڵامەكانتان بۆ ئەنێرمەوە و ئەی جەنابت بۆ نەهاتیتە مەیدان بۆ گەڕاندنەوەی مافی ئەوانەی كە بە دەرمانی ساختە مردن و كەم ئەندام بوون. جەنابی حاكم نازانم جەنابت لەكوردستان ئەژیت و لە سلێمانیت!!!!!
ئایا هەست بەو هەوا ژەهرە ناكەیت كە هەڵی ئەمژیت خۆت و خێزانت بە هۆی بەنزینی خراپ و كارگەكانە وە و من تحدات ئەكەم بتوانیت ئەو ئاوە بخۆیتەوە كە بە بۆری هاتۆتە ماڵەكەت، ژینگەی تا حەوت وەچەت وێرانە و سێ وەچەی داهاتوت بە قەرزاری لە دایك ئەبێت ئەگەر وەزع وا بڕوات و ئاو و خاك و ژێر خاكت فرۆشراوە و ئاین و هونەر و ڕۆشنبیری و زانیاری تەزویر كراوە وەكو دەرمانەكان و ئێستا جەنابت هاتویت بە تۆقاندنی بابایەكی وەك منی بێ چەك و بێ دەسەڵات ئەتەوێت هەقی كەركوك و ئاوو خاك لە من كەیتەوە. جەنابی حاكم بڕۆ بزانە پارەی سی ساڵی نەوتەكەمان لە كوێیە، بزانە چەند كەس بە تەنكەری نەوت گیانیان لە دەست داوەو و چەند هاوڵاتی مردوون و توشی زەرەر بوون بە هۆی چاڵی جادەكانەوە كە تانكەرە نەوتەكان دروستیان كرد.
جەنابی حاكم هیوادارم سبەینێ جوابم بەیتەوە بە ئاشكرا بنوسیت كە من فڵان كەسم و منم ئەمری گرتنی ئەم دكتۆرەم دەركردوە كە بۆتە هۆی هەموو ئەم هەموو نەهامەتیانەی سەرەوەی كوردستان.
سیم كارتەكەی ئاسیاشم كە قفڵت كردوە بە ئەمری جەنابت موبارەك بێت و خۆزگە ئەو بڕە پارەیەی سەرفت كرد لە نوسینی ئەم ئەمرەو كاغەز و چاپی و دەركردنی بتاندایە بە چارەسەری منداڵێكی هەژاری كورد و پێت ئەڵێم ترسناكترین شوێنی دۆزەخ بۆ پزیشك و حاكمی بێ ویژدان دانراوە.