دوای سوێند خواردنی سه‌رۆكی حكوومه‌ت چی روویدا؟
2019-07-12 11:51:13
+ كارزان سه‌باح هه‌ورامی
خه‌ڵكی كوردستان زۆر دڵخۆش بوون به‌وه‌ی له‌كاتی سوێند خواردنی به‌رێز كاك (مه‌سروور بارزانی)، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، سۆزی دا به‌وه‌ی رووبه‌ڕووی گه‌نده‌ڵی ببێته‌وه و كه‌سیش پۆستی حكوومی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی شه‌خسی به‌كارنه‌هێنێت، ئه‌م په‌یامه ره‌نگدانه‌وه‌یه‌كی باشی هه‌بووه له‌سه‌ر خه‌ڵك، ره‌نگ بێت سه‌رجه‌م حزبه‌كانی كوردستانیش گه‌یشتبنه ئه‌و باوه‌ڕه‌ی كه دۆخێكی نوێ له‌ناوچه‌كه هاتووه‌ته ئاراوه، یه‌ك بوونیان له دووركه‌وتنه‌وه‌یان باشتره. بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، عاقڵانه له چوار چێوه‌ی گۆرانكاریه‌كانی كوردستان سیاسه‌تی كرد، و تیمێكی سه‌ركه‌وتوویی دانووساندی هه‌بوو له‌گه‌ڵ پارتی دیموكراتی كوردستان، جیاله‌وه‌ی پشكی باشی له حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان (كابینه‌ی نۆ) به‌ركه‌وت، له‌هه‌مان كاتدا خۆی وابه‌سته‌ی هیچ حزبێكی دیكه نه‌كرد، ئه‌مه‌ش وایكرد كه گۆڕان له حزبی هه‌ژموونییه‌وه بۆ سه‌ربه‌خۆی سیاسی هه‌نگاو بنێت, ئه‌م سیاسه‌ته‌ی له كابینه‌كانی رابردوو جیاواز بوو, چونكه گۆڕان ئه‌و كات نه‌یده‌ویست یه‌كێتی ببێته ڕكابه‌ری و پێی باش بوو پاكێجی گفتووگۆكانی له‌گه‌ڵ پارتی هاوتای داواكاریه‌كانی یه‌كێتیش بێت، ئه‌مه‌ش په‌یوه‌ندی به لۆژیكی جوگرافیا و ده‌نگده‌ری هاوبه‌شی هه‌ردووكیانه‌وه هه‌بوو، ره‌نگ بێت بۆ بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان پارتیش ئه‌و (دوژمنه سیاسییه‌ی)نه‌بێت كه ساڵانی رابردوو بۆخۆی دروستی كردبوو، گۆڕان خۆی له كۆت و به‌ندی ئه‌و ئیرهابه داماڵی كه پێی وابوو نابێت ملكه‌چی گفتووگۆبێت له‌گه‌ڵ پارتی، به‌پێچه‌وانه‌وه رێگا دروسته‌كه هه‌ڵبژێردرا سیاسه‌تكردن نه‌ڕقو كینه‌یه و نه سه‌نگه‌ر گرتنه له‌یه‌كتری، به‌ڵكو گفتووگۆ و لێگه‌یشتنه، هه‌روه‌ك ئێستا له‌رێگای گفتووگۆوه (سیسته‌می سیاسی كوردستان نیمچه په‌رله‌مانییه كه بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ئه‌وه‌ی ده‌ویست. وه‌زیری دارایی و جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمیش) پشكی گۆڕانه و پرۆژه‌ی چاكسازی كه پرۆژه‌یه‌كی هاوبه‌شی (گۆڕان و پارتییه)ده‌رخه‌ری گفتووگۆ و سیاسه‌تكردنی نوێن.
یه‌كێتیش جیا له‌رۆڵی گرنگی له به‌رێوه‌بردنی كوردستان، ده‌بێت له‌وه تێبگات كه هاوبه‌شیكردنی له‌گه‌ڵ پارتی هیچ زیانێكی لێنادات, بگره به‌هێزتری ده‌كات، چونكه سایكۆلۆژیای ده‌نگده‌ری یه‌كێتی جیاوازه له گۆڕان و هێزه ئیسلامییه‌كان ئه‌وان پابه‌ندن به‌سیاسه‌تی یه‌كێتی، بۆیه ده‌رفه‌تێكی گرنگ هاتووه‌ته ئاراوه كه یه‌كێتی رۆڵی به‌هێز خۆی ببینێت له كابینه‌ی نوێ، زۆر هه‌نگاو ماوه له‌به‌رده‌م یه‌كێتی، به‌ڵام ئارامگرتنیان و ده‌رفه‌تدان به‌نوێنه‌ركانیان له حكوومه‌ت باشترین بژارده‌یه.
ره‌نگ بێت پرسیاری خه‌ڵكیش ئه‌وه‌بێت چی ده‌گوزه‌رێت؟ دۆخی هه‌رێمی كوردستان به‌ره‌و كوێوه ده‌روات؟ پێش وه‌ڵام دانه‌وه ئه‌م پرسیاره، ده‌كرێت گۆڕانكاری ناوچه‌كه بكرێته پێوه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ڵامی پرسیاره‌كه بدرێته‌وه، له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوو سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، (عادل عه‌بدول مه‌هدی) بڕیاری دا سه‌رجه‌م هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی، له چێوار چێوه‌ی سوپای عێراق رێكبخاته‌وه و سه‌رجه‌م پۆسته وه‌كاله‌تییه‌كان پڕبكرێنه‌وه و كابینه‌ی حكوومه‌ت ته‌واو بكرێت، داواشی له هه‌رێمی كوردستان كردووه به‌رده‌وامی به گفتووگۆكان بده‌ن و لێگه‌یشتن له‌گه‌ڵ به‌غدا دروست بكه‌ن، ره‌نگ بێت ئه‌مه یه‌كه‌م په‌یام بێت بۆ هه‌رێمی كوردستان كه گرنگه له كابینه‌ی نوێی به‌سه‌رۆكایه‌تی به‌رێز مه‌سروور بارزانی، له‌گه‌ڵ به‌غدا له‌سه‌ر پرسی بودجه و پێشمه‌رگه و كه‌ركووك بگه‌نه رێككه‌وتن، پێیم وایه یه‌كه‌م هه‌نگاویش ئه‌وه‌ده‌بێت. له له‌نزیكترین كاتیش‌دا پێشمه‌رگه ده‌گه‌رێته‌وه بۆ سنووری كه‌ركووك و حه‌شد ناوسه‌نته‌ری شاری كه‌ركووك چۆڵ ده‌كه‌ن و پارێزگاری نوێ بۆ ئه‌و شاره ده‌ست به‌كارده‌بێت، ره‌نگ بێت به‌م هه‌نگاوه (عادل مه‌هدی)، زه‌بری گورچك بڕی دابێت له نه‌یاره‌كانی كه ده‌یانه‌وێت په‌یوه‌ندی هه‌رێم و به‌غدا به ئاقارێكی دیكه ببه‌ن، یه‌كێك له ئه‌گه‌ره به‌هێزه‌كان ئه‌وه‌یه كه رێككه‌وتنی ئێستای هه‌رێم و به‌غدا بۆ چوار ساڵ درێژده‌كرێته‌وه و به‌غدا ناچار ده‌كرێت به‌شێك له شایسته داراییه‌كانی پێشمه‌رگه ره‌وانه بكات، چونكه به‌بێ هێزی پێشمه‌رگه دۆخی سنووری ماده‌ی 140 ده‌كه‌وێته مه‌ترسییه‌وه و ره‌نگ بێت جوڵه‌ی ئه‌م دواییه‌ی داعش له‌و ناوچانه (عادل عه‌بدول مه‌هدی) ناچار بكات بۆ رێككه‌وتنی نوێ له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان.
كڕینی مووشه‌كی (s-400)ی رووسی له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی به‌رگری توركیاوه دۆخێكی نوێ دێنێته ئاراوه، واشنتن به‌مه رازی نییه و ناتۆش نیگه‌رانه، ره‌وشی ناوخۆی توركیا تادێت ئاڵۆزده‌بێت، پرسی په‌كه‌كه مژاری به‌هێزه، ئۆپه‌راسیۆنی (په‌نجه)له خواكورك و قه‌ندیل له‌لایه‌ن توركیاوه له‌دژی په‌كه‌كه درێژه‌ی ده‌بێت، له‌ماوه‌ی رابردوو كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیری به‌رگری توركیا و عێراق ئه‌نجام دراوه, سنووری كوردستان تاكه قوربانی شه‌ڕه‌كه‌یه، ره‌نگ بێت حكوومه‌تی هه‌رێم به‌دوای چاره‌سه‌ری گونجاو بگه‌رێت، ئه‌مه‌ش پێویستی به لۆژیكی گفتووگۆیه له‌گه‌ڵ توركیا و عێراق، چونكه ئه‌وان رێككه‌وتنی سنووریان له ساڵی 1984 ئه‌نجام داوه، سه‌رجه‌م ئه‌گه‌ره‌كان ئاماژه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی كه كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی پارێزگاری له ئارامی كوردستان ده‌كات، حكوومه‌تی نوێ ده‌بێت هه‌نگاو بهاوێژێت به‌سه‌ر ئه‌و گرفتانه‌دا به‌مه‌رجێك كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی پاڵپشت بن.
له‌م لاشه‌وه ده‌بێت هه‌رچی زووه، هه‌نگاوه‌كانی یه‌كخستنه‌وه‌ی پێشمه‌رگه پێش بخرێت, دیارنییه ره‌وشی ناوچه‌كه به‌ره‌و كوێووه هه‌نگاو ده‌نێت، ره‌نگ بێت له هه‌ر كاتێكدا داعش یان گروپه توندره‌وه‌كان ببنه‌وه گرفت بۆ سه‌ر ئه‌منییه‌تی عێراق و كوردستان، كاك (مه‌سروور بارزانی) له‌به‌رئه‌وه‌ی كه خۆی پێشووتر راوێژكاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایش بووه، ره‌نگ بێت باشتر له‌و باره‌وه د‌رك به‌و گرفته بكات و پشتیوانی سه‌رۆك (مه‌سعوود بارزانی) بۆ كابینه‌ی حكوومه‌ت سه‌پۆرتێكی باشه، چونكه هێشتا رۆڵی سه‌رۆك (بارزانی) له عێراقی دوای كابینه‌ی (حه‌یده‌ر عه‌بادی) باشتر ده‌رده‌كه‌وێت، ئه‌مه‌ش له رێككه‌وتنی (سه‌رۆك بارزانی و عادل مه‌هدی )هات له‌سه‌ر پرسی ناردنی بودجه.
ره‌نگ بێت هێشتا ده‌نگێكی به‌هێزی نارازی هه‌بێت له عێراقدا بۆ تێكدانی په‌یوه‌ندی هه‌ولێرو به‌غدا، ناكرێت هه‌وڵه‌كانی هه‌رێمی كوردستانیش له‌ناو خۆدا كه له‌پێناوی موزایه‌ده‌ی سیاسی (دنه‌ی) ئه‌و سیاسه‌ته‌ده‌ده‌ن ده‌بێت كوردستان خۆی راده‌ستی به‌غدا بكات، به‌نادیده بگیرێت، چونكه كاتی ئه‌وه هاتووه حكوومه‌تی هه‌رێم رۆڵی نوێنه‌رایه‌تی راسته‌قینه ببینێت له‌جێگای نوێنه‌ری حزبه‌كان .
به‌شێكی دیكه‌ی پرسه‌كانیش په‌یوه‌ندیان به گرنگی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی به هه‌رێمی كوردستانه‌وه هه‌یه له‌دوای ریفراندۆمی ساڵی 2017 ده‌یانه‌وێت بایه‌خێكی باشتر به كوردستان بده‌ن سه‌ردانی ئه‌م دواییه كاك نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێم بۆ فه‌ره‌نسا ده‌رخه‌ری ئه‌وه‌یه كه كوردستان بتوانێت یاریه‌كی نوێ له گۆرانكاری ناوچه‌كه بكات.