كاك ته‌یب جه‌بار و پرسی شوناسی ستراتیژ (Strategic identity)
2019-07-12 09:53:21
+ د. هەردی مێد
به ته‌ماشاكردنی CVی بڵاوكراوه‌ی كاك ته‌یب جه‌بار، كاندید بۆ پارێزگاری كه‌ركوك، خێرا سهرنجدهدهیت كه به‌ڕێزیان هه‌م شاعرن، هه‌م ئه‌ندازیار و ههمش فه‌رمانبه‌ری پله باڵا، به‌و پێیه‌ی ماوه‌یه‌ك جێگری وه‌زیر بونه. واته، به‌ڕێزیان به لایه‌نی كه‌مه‌وه هه‌ڵگری سێ شوناسن، یان بكه‌ری سێ ڕۆڵن. كه‌چی له میدیاكانه‌وه ته‌نها ئاماژه به شاعرێتی ئه‌و كرا و شه‌بقه‌ی شاعرێتی ئه‌و به‌رزكرایه‌وه. به راستی، ئه‌مه بۆ من خێرا بۆ به پرسیار، گه‌لۆ بۆچی به‌ڕێز ته‌یب ته‌نها وه‌ك شاعیر خسترایه سه‌ر شانۆی ناساندن؟
ئه‌كته‌ره سیاسیه‌كان هه‌میشه خستنه‌ڕووی شوناسیان به پێی ئه‌و جه‌ماوه‌ری له په‌یوه‌ندیدان له‌گه‌ڵیاندا ده‌گۆڕن. واته، هه‌میشه شوناسێك پێشده‌خه‌ن كه جێی قبوڵ و چاوه‌ڕوانی ئه‌و جه‌ماوه‌ره بێت كه لهبهرامبهریاندایه. بۆ نمونه، له كۆڕێكی رۆشنبیری له به‌رده‌م خۆێندكارانی زانكۆ، ئه‌كته‌ری سیاسی وه‌ك خودان سه‌رمایه‌ی كولتوری خۆی نمایش ده‌كات، له‌به‌رده‌م جوتیار وه‌ك كوڕه جوتیار، تد. وه‌لێ، ئه‌وه‌ی له دۆخی ناساندنی ته‌یب جه‌بار روویدا شتێكی ده‌گمه‌ن و گرنگ بوو. ئه‌و خودی خۆی به‌شدار نه‌بوو له زه‌قكردنه‌وه‌ی ئه‌و شوناسه‌ی به سه‌ریدا سه‌پێنرا، به‌ڵكو میدیا و رۆشنبیران شوناسی شاعیرێتی ئه‌ویان زه‌قكرده‌وه و وه‌ك سه‌رمایه‌ی ئه‌و نمایشیانكرد.
نمایشی به‌رفره‌ی شوناسی شاعیرێتی ئه‌و به رای من، له لایه‌ك وابه‌سته‌ی ئه‌و راستیه‌یه كه هێشتا له دونیای ئێمه شاعیر و ئه‌ده‌بیه‌كان رۆڵێكی به‌رچاویان هه‌یه و دونیای ئێمه هێشتا <كۆماری شاعیره‌كان>ه، له لایه‌كی دیش وابه‌سته‌ی ئه‌و گریمانه‌یه‌یه كه پێیوایه شاعیر ده‌توانێت توندی په‌یوه‌ندیه كۆمه‌ڵایه‌تی و جڤاتیهكان هێوربكاتهوه و له زه‌بروزه‌نگ رزگاریان بكات، چونكه شاعیر هه‌ڵگری هه‌ست و دونیابینیه‌كی دییه. واته، زۆرێك پێیانوایه شاعیر ده‌توانێت رۆڵێك بگێڕێت كه جودا بێت له رۆڵی ناشاعیرهكان و ئه‌و سیاسه‌ت به شێوه‌یه‌كی دی بكات.
منیش وه‌ك ئه‌وان چاوه‌ڕوان ده‌بم، بزانم كاك ته‌یب-ی شاعیر به شێوه‌یه‌كی دی سیاسه‌ت ده‌كات؟ چی له سیاسه‌ت و حكومڕانی له كه‌ركوك ده‌گۆڕێت؟