عومەر بەشیر لەناو مزگەوتدا دەستگیركرا ؟
2019-07-12 08:00:38
+ د. سەنگەر سەیدقادر
ئەمڕۆ عەبدولفەتاح بورهانی سەرۆكی ئەنجومەنی سەربازی سودان چیرۆكی شەوی كودەتاكەی سەر بەشیر گێڕایەوە و ڕایگەیاند پێش نوێژی بەیانی چووم بۆ ماڵی عمر بەشیر و دواتر چوین بۆمزگەوت و لە دوای نوێژی بەیانی لەناو مزگەوتدا بڕیارەكەم پێ ڕاگەیاند كە لە كار دورخراوەتەوە و دەبێت دەستگیرت بكەین لەوكاتەدا بەشیر توشی سەر سوڕمان بوو
-فریودانی خۆپیشاندەران:
لە ڕۆژی ٧/٤ كە هاوكاتە لەگەڵ ڕۆژی كۆتایهێنان بە دەسەڵاتی ئیخوان لەمیسر و هەروەها ڕۆژی لەدایكبونی عەبدولفەتاح بورهانی سەرۆكی ئەنجومەی سەربازی سودانە ڕێكەوتنێك لە نێوان سوپاو نوێنەری خۆپیشاندەراندا كرا بە نێوەندگیری میسر و ئەسیوپیا
ناوەڕۆكی ڕێكەوتنەكە بریتیە لە پیكهێنانی ئەنجومەنێكی سیادی كەلە ١١ كەس پیكدێت و ٥ كەسیان مەدەنی و ٥ دیكەیان لە سوپا و كەسێكی بێلایەن، بەڵام ئەوەی جێگای تێبینیە كە بە پێی ڕێكەوتنەكە سوپا سەرەتا بۆ ماوەی ٢١ مانگ كە دەكاتە نزیكەی دووساڵ سەرۆكایەتی سودان دەكات و دوای ٢ ساڵ دەسەڵات بۆ ماوەی ساڵ و نیوێك ڕادەستی نوێنەرانی خۆپیشاندەران دەكات
بڕیاریشە ڕۆژی سێ شەمە بە ئامادەبوونی عبدالفتاح سیسی و سەرۆكی ئەفریقای باشور و سەرۆك وەزیرانی ئەسیوپیا ئیمزا بكرێت، بەڵام ڕێكەوتن لە سودان ئەستەمە بەتایبەت لەم ڕێكەوتنەدا خۆپیشاندەران فریودراون چونكە ئەگەر ئیستا ژەنڕاڵەكانی سوپا لەم لاوازیەیاندا دەسەڵات ڕادەست نەكەن چۆن دوای دوو ساڵ و بەهێز بوونیان دەستبەرداری دەسەڵات دەبن ؟
-دیمەنەكانی دوای كودەتا :
لەدوای ئەوەی پێش مانگێك و لە ڕۆژی بڵاو پێكردنی خۆپیشاندانەكاندا لەلایەن ئەنجومەنی سەربازیەوە ئینتەر نێت و هێڵی پەیوەندی لە تەواوی سودان وەستێنرا، بەڵام ڕۆژی سێ شەمەی ڕابردوو و ئینتەرنێت و پەیوەندی خرایەوەكار
هەر لەگەڵ كرانەوەی ئینتەرنێتدا سەدان ڤیدیۆی ڕۆژی بڵاو پیكردنی خۆپیشاندانەكان كەلە كۆتا ڕۆژی ڕەمەزاندا ڕویدا بڵاو كرانەوە و لە دیمەنەكاندا دەردەكەوێت چۆن هیزە ئەمنیەكان و میلیشیاكانی حمیدتی لەسەر شەقام دەستدرێژی سێكسی دەكەنە سەر كچان و خۆپیشاندەران ڕەمی دەكەن و هەڵیان دەدەنە ناو ڕووباری نیل
دوای بڵاونەوەی ئەو دیمەنانە ناكۆكی كەوتوەتە نێوان محمد حمیدتی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی سەربازی و فەرماندەی میلتشیاكانی جەنجەوید و عەبدولفەتاح بورهانی سەرۆكی ئەنجومەنی سەر بازی چونكە حمیدتی پێی وایە عەبدولفەتاح بورهان و سوپا لە پشت دزە پێكردن و بڵاو كردنەوەی ڤیدیۆكانەوە بوون بۆناشیرینكردنی حمیدیتی و هێزەكانی
-بەكورتی پوختی حمیدتی و بورهان شەڕ و ململانێیانە لەسەر گرتنە دەستی حوكم و دەسەڵاتی سودان دەكەن و خۆپیشاندەر و نوێنەری هێزە سیاسیەكانیش خەیاڵ پڵاوانە چاوڕوانن سوپا دەسەڵاتیان ڕادەست بكات.