گۆڵه‌كه‌ی كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ و به‌رهه‌م ساڵح !
2019-07-06 21:15:43
+ سەرتیپ وەیسی كەریم
بۆ هه‌ر پۆستێكی سه‌رۆكایه‌تی و وزاری ژماره‌یه‌ك كاندید هه‌بوون، بڕیاریشبوو ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی به‌شێك له‌كاندیده‌كان به ده‌نگدان یه‌كلایبكاته‌وه، به‌ڵام دوای خۆ كاندیدكردنی شاڵاو كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ بۆ پۆستی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت، له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێردا قوباد تاڵه‌بانی زۆرترین سازشی بۆ به‌رامبه‌ره‌كانی كرد له پێناو كشانه‌وه‌ی شاڵاو كۆسره‌ت، دواجار هه‌مووانی كرده قوربانی پۆسته‌كه‌ی خۆی و به‌رهه‌م ساڵح و كۆسره‌ت ره‌سوڵ بردیانه‌وه.
باڵی كۆسره‌ت ره‌سوڵ و به‌رهه‌م ساڵح له دابه‌شكردنی پۆسته‌كان یاریه‌كی جوانیان كرد توانیان جگه له‌وه‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مان و جێگری سه‌رۆكی هه‌رێم به‌دڵی خۆیان یه‌كلایبكه‌نه‌وه، له هه‌مانكاتیشدا ( وه‌زیری خوێندنی باڵا‌و پلاندان و ڕۆشنبیری و ده‌سته‌ی گه‌شت و گوزارو ده‌سته‌ی مینیان ) له به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان مسۆگه‌ر بكه‌ن، ئه‌وه‌ی بۆ ماڵی مام جه‌لالیش مایه‌وه ته‌نها پۆسته‌كه‌ی قوباد تاڵه‌بانی و بێگه‌رد تاڵه‌بانی بوو( كه له‌سه‌ر حه‌زی خۆی نییه ).
گروپی كه‌ركوكییه‌كانی نێو مه‌كته‌بی سیاسیش وه‌زیرێكی هه‌رێم و ده‌سته‌یه‌كیان مسۆگه‌ركرد، كه ئه‌وانیش به‌شێكیان له كۆسره‌ت ڕه‌سوڵه‌وه نزیكن.
هه‌رچی وه‌زیری پێشمه‌گه‌ریه، كه شۆِریش ئیسماعیل، وه‌كو ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی بردی، به‌ڵام ناوبراو له جیاتی پۆستی وه‌زیر گرینكترین شوێنی جێهێشت له حزبه‌كه‌یدا، كه ئه‌ویش ده‌زگای هه‌ڵبژاردنه، به تایبه‌ت له كۆنگره ئه‌و شوێنه ڕۆڵی گرینگی ده‌بێت، ئه‌م چوونه‌ی شۆڕش ئیسماعیلیش به دڵی باڵه‌كه‌ی كۆسره‌ت و به‌رهه‌م ساڵحه، چونكه له كاتی دروستبوونی ناوه‌ندی بڕیاریش سێ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر، یه‌كێك له داواكارییه‌كانیان وه‌رگرتنه ئه‌و شوێنه بوو.
تاوه‌كو هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د له گۆڕوپانه‌كه‌دا بوو، زۆرترین ئه‌و كه‌سانه‌ی له فراكسیۆنه‌كان و تیمی حكومه‌ت بوون نزیكی ئه‌وانبوون، به‌ڵام له دوای بێده‌نگی باڤڵ تاڵه‌بانی و لاهور شێخ جه‌نگی، به‌ڕێوه‌بردنی یاریه‌كه له‌لایه‌ن قوباد، سه‌ره‌نجام گه‌وره‌ترین دۆڕاو خودی قوباد تاڵه‌بانی بوو، له هه‌مانكاتیشدا گه‌وره‌ترین براوه ماڵی كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ و به‌رهه‌م ساڵح بوون.
كۆسره‌ت ره‌سوڵ و به‌رهه‌م ساڵح توانیان به كاندیدكردنێكی تاكتیكی شاڵاو، هه‌موو شتێك له به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان كۆتایپێبهێن، چونكه به‌ر له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی لیستی كاندیده‌كانیان به دڵی خۆیان شۆرت لیست كرد، پۆستی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تیشیان به لاوازی پێشكه‌شی قوباد تاڵه‌بانی كرد؟!!!