Draw Media

كێ ئەتوانێت قوباد تاڵەبانی فەرامۆش بكات؟

كێ ئەتوانێت قوباد تاڵەبانی فەرامۆش بكات؟

2019-07-06 07:58:00


ژوان ئەحمەد سەعید 

قوباد تاڵەبانی لە كابینەی نوێی حكومەت دوردەخرێتەوە!!
دوو رۆژە كادرانی یەكێتی بە نوسین‌و بڵاوكردنەوەی وێنەی قوباد تاڵەبانی‌و دەربڕینی پشتیوانی بۆی، سۆشیال میدیا‌و مەجلیس‌و دانیشتنە دۆستانە‌و حزبیەكانیشی گەرم كردوە.

باسی گەرم ئەگەری پاسیڤ كردنی قوباد تاڵەبانی یە لە كابینەی نوێی حكونەتی هەرێم، بەو پاساوەی هیچ كەسێك لە كابینەی پێشوو بۆ ئەم كابینەیە دانەنرێت.

قوباد تاڵەبانی سەركەوتوو بوە؟؟

كابینەی پێشووی حكومەتی هەرێم، كابینەیەكی ئیفلیج بوو، بە هەموو پێوەرێك شكستی هێنا لە بەدیهێنانی خواستی خەڵك، قوباد تاڵەبانیش بەشێك بوو لەو كابینەیە، بەڵام ئایا شكستەكە وەك یەك بەر هەموان دەكەوێ؟؟

شكستی كابینەی پێشوو بەشێكی خودی‌و بەشێكی زۆری بابەتی بوو، كەسیەكان دیارن كە بەرژەوەندی‌و بازرگانی هۆكارەكەیەتی كە بەشێك لە بەرپرسانی حكومەت خزاو و گلاونەتە سەفقەی پیسی گەندەڵی‌و چەتەیی.

خودیەكانیش پەیوەستە بە ئەو قەیرانە داراییە توندەی هەرێمی گرتەوەو پاشانیش بابەتی ریفراندۆم‌و روداوەكانی 16 ئۆكتۆبەر‌و رۆژانی دواتری.

بەڵام لەم نێوەندەدا، قوباد ئەگەرچی تیمەكەی لەگەڵیدابون بە ئەوانەش كە قوباد تاڵەبانی ئێستا پشتیوانیان دەكات قاشیل بون، بەڵام وەك خۆی چەند كارێكی گرنگی كرد لە نمونەی بایۆمەتری‌و سیستمی خزمەت‌و رێكسختنەوەی چەند دامەزراوەیەكی گرنگی حكومەت لە شێوەی بەرێوبەرایەتی هاتوچۆ.

كێ ئەتوانێت قوباد فەرامۆش بكات

قوباد لە هەڵبژاردندا سەركردایەتی كەمپەینی هەڵبژاردنی یەكێتی كرد، دەنگێكی گەورە‌و زۆری بۆ یەكێتی‌و خۆیشی مسۆگەر كرد.

ئەگەرچی ئەو رێژەی دەنگەش بە هیچ شێوەیەك شاشەنی حزبێكی وەك یەكێتی خاوەنی مام جەلال‌و قوربانی‌و شەهید‌و سەروەری نیە، بەڵام لەو دۆخەی ئەو كاتە ، هیمەتی قوباد‌و لیستەكەی بە ئەنجامێكی تارادەیەكی باش گەیاند، بەڵام بەو نزیكەی 200 هەزار دەنگەوە، كێ ئەتوانێ قوباد بكاتە دەرەوەی هاوكێشەكان:

- كەسێك لە یەكێتی دەتوانێت، كە لانیكەم بوێری ئەوەی هەبێ خۆی سەرۆكایەتی تیمی یەكێتی بكات‌و نیوەی قوباد دەنگ بهێنێت!!

- كەسێ: ئەتوانێت قوباد فەرامۆش بكات، كە هێ،دە بوێر بێت بێـە ناو خەڵك‌و لە نەفرەت‌و نارەزایی خەڵ: نەترسێت!!

- كەسێك ئەتوانێت كە لانیكەم وەك قوباد ئەگەر شەرعیەتی حزبیشی نەبێـ، ئەوا شەرعیەتی جەماوەری‌و هەڵبژاردنی هەبێت كە سەركردایەتی ئێستای یەكێتی لە جێگری سكرتێر بۆ خوارەوە هیچیان نەیانماوە.

- كەسێك دەتوانێت كە لە پشت لابردنی قوبادەوە مەرامی خودی‌و خێزانی نەبێت‌و بە حەق بۆ یەكێتی كاربكات، نەك بۆ پاسیڤ كردنی كەسێك‌و دانانی كەسێك لە خزم‌و خوێشی خۆی.

-- خاتیمەش، كەسێك ئەتوانێت كە لە كۆنگرە نەترسێت، وەك چۆن لە هەڵبژاردن ئەترسێت، هیمەت بكات بۆ كۆنگرە‌و بە ئازایانە لە مەنگەنەی هەڵبژاردنی كۆنگرە بە رویەكی سپی، ویژدانێكی ئاسودە، پەرێزێكی پاك بێتە بەردەم كادرانی یەكێتی، نەك بە فێڵ‌و گزی دەرچوبێت.

یەكەباری خۆم، پێم خۆش نەبوەو خۆش نیە قوباد لە حكومەتدا بێت، یەكەم لەبەر ئەوەی قوباد لە حزبەوە پلەكانی سەركەوتن بەدەست بێنێت بۆ هەر پۆستێك نەك بە پشت بەستن بە بنەمای بنەماڵەیی‌و ناوی جەنابی مام جەلال، دوەمیش هەتا هەوڵەكانی لەپاڵ هەوڵی ئێمە بۆ كۆنگرە تینێكی زیاتر ببەخشێت بەو ئاراستەیەی هەیە بۆ كۆنگرە‌و راست كردنەوەی ئەو رێچكەیەی سەركردایەتی ئێستای یەكێتی خواری كردوە، بەڵام ناكرێ‌و ناشێت بەم شێ,ەیەش هەوڵی فەرامۆش كردنی بدرێت، بكرێتە دەرەوەی هاوكێشەی حكومەت، تەنیا بۆ ئەوەی خزمێك لاببرێت‌و خوێشێك دابنرێت، جگە لەوەی ئەوەی بڕیار لەسەر لادانی قوباد دەدات، با هێندە جوامێر بێت لە هەڵبژاردنی داهاتوو خۆی سەركردایەتی تیمی یەكێتی بكات، ئەو كاتە نەك 180 هەزار دەنگ، بەڵكو ئەگەر هیمەتی كادران نەبێ 100 دەنگی ڕوتی بۆ یەكێتی پێ كۆناكرێتەوە.

بۆیە هێندەی تر خۆتان‌و یەكێتیش خوارتر مەكەن بەم بڕیارە پیلانگێڕیانە ئەی سەركردایەتی یەكێتی كە هیچتان سەری كردە نین‌و زۆرینەتان كردەتان بۆ خۆتان‌و گیرفانی خۆتان‌و كوڕ‌و كچەكانتانە نەك یەكێتی‌و یەكێتیەكان‌و خەڵك.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand