باره‌گای بارزانی و مه‌رجه‌عبوون
2019-07-04 09:05:37
+ دانا مه‌نمی
باره‌گای بارزانی مێژوویه‌كی دێرینی له ناو پارتی دا هه‌یه ، مه‌لا مسته‌فا پێش شۆرشی ئه‌یلول كێشه‌ی له‌گه‌ڵ به‌رپرسه‌كانی پارتیدا هه‌بوو ،به‌هۆی ئه‌و كێشانه‌وه بۆ به‌ڕێوه‌بردنی كاره‌كانی مه‌لا مسته‌فا باره‌گای خۆی له پارتی و و به‌رپرسه‌كانی پارتی جیاكرده‌وه چیدی لێدوانه‌كانی به ناوی خۆی‌و باره‌گای بارزانییه‌وه بوو نه‌ك پارتی و مه‌كته‌بی سیاسی ، دوای كۆنگره‌ی هه‌شته‌می پارتی ساڵی ۱۹۷۰ له ناو پردان ، ئیدریس و مه‌سعود بارزانی بوونه ئه‌ندامی ئه‌و باره‌گای بارزانی تا ئاشبه‌تاڵی پارتی له ساڵی ۱۹۷٥ ئه‌و باره‌گایه مایه‌وه .
له‌ئێستا دا ئامانج له‌بوونی باره‌گای بارزانی به‌مه‌رجه‌عبوون و ناساندنی خودی مه‌سعود بارزانی یه ، له‌كاتێكدا كه ئه‌م باره‌گایه هیچ سیفه‌تێكی یاسایی و ده‌ستوری نییه و بریارێكی حیزبییه‌و بۆ ئه‌وه‌یه كه به كۆمه‌ڵگای كوردی بڵێن مه‌سعود بارزانی (واحید الئه‌حه‌ده) ! مه‌لا مسته‌فا له ناو باره‌گای بارزانیدا زۆر ئیمانی به‌حیزب نه‌بوو زۆریش كاریگه‌ری حیزبی به‌سه‌ره‌وه نه‌بوو ، به‌ڵام مه‌سعود بارزانی عه‌قڵ و سایكۆلۆجیه‌تی به‌ره‌و حیزبی بوون ده‌روات و حیزبیانه بیرده‌كاته‌وه‌و خه‌سڵه‌ته‌كانی پارتی زیاتر له‌توخم و ڕه‌گه‌زی مه‌سعود بارزانی تێدایه و ناتوانێت ده‌وری مه‌لا مسته‌فای باوكی ببینیت .
باره‌گای بارزانی دامه‌زراوه‌یه‌كی نیشتیمانی نییه‌و ناتوانێت نوێنه‌رایه‌تی هه‌موو شار‌و شارۆچكه‌كانی كوردستان بكات ،ناچێته خانه‌ی نیشتیمانیه‌وه تا پێناسه‌ی نیشتیمانی بۆ بكرێت ،به‌ڵكو ده‌چێته خانه‌ی حیزبیه‌وه‌وده‌توانین بڵێین : باره‌گای بارزانی بریتییه له دیوه‌خانێكی سیاسی - كۆمه‌ڵایه‌تی كه په‌یوه‌ندییه‌كانی مه‌سعود بارزانی ده‌به‌ستێته‌وه به حیزب و سه‌ركرده كوردستانی و عێراقی و وڵاتانی هه‌رێمی و نیوده‌وڵه‌تییه‌وه ".
مه‌رجه‌ع له‌مانای زمانه‌وانیدا به واتای سه‌رچاوه‌ی گه‌رانه‌وه‌ی حیزب - حكومه‌ت - خه‌لك بۆ هه‌ر پرس و ڕایه‌ك كه هه‌یان بێت ، مه‌رجه‌عیه‌ت له ئه‌ده‌بیاتی سیاسی و ئاینی دا سه‌رچاوه‌ی بڕیار‌و رێبه‌ریكردنی خه‌ڵكه ، پارتی ده‌یه‌وێت به زۆره‌ملێ مه‌سعود بارزانی بكاته مه‌رجه‌عی كوردستان ،وه‌ك چۆن ئێستا له عێراقدا شیعه‌كان مه‌رجه‌عیه‌تیان له كه‌سایه‌تی سیستانی دا به‌رجه‌سته كردووه ، فارسه‌كان خومه‌ینی و تۆرانیه‌كانیش له ئه‌تاتورك و میسرییه‌كان له عه‌بدولناسردا به‌رجه‌سته‌یان كردووه ، به‌ڵام نه سیستانی و نه‌ئه‌تاتورك و نه عه‌بدول ناسریش لای نه‌ته‌وه‌كانیان قبوڵكراو نییه و خه‌ڵك خه‌ون و خولیای تری هه‌یه بۆ ئاینده‌ی خۆیان ، له كوردستانیش كاتی خۆی مه‌لا مسته‌فا نه‌یتوانی ببێته مه‌رجه‌عی هه‌موو كوردستان ، چونكه له ناو پارتیدا له‌سه‌ره‌تای دروستبونیه‌وه له هاوپه‌یمانی عه‌شایه‌ری و خێله‌كی پێك هاتبوو بۆ ئه‌وه‌ی كاریگه‌ری به‌سه‌ر تیره و عه‌شیره‌ته كورده‌كانی ناوچه جیاوازه‌كانه‌وه هه‌بێ ، مه‌لا مسته‌فا وه‌ك نوێنه‌ری خێڵی به‌رزانیه‌كان و ناوچه‌ی بادینان، شێخ له‌تیف شێخ محمود وه‌ك نوێنه‌ری بنه‌ماڵه‌ی شێخ مه‌حمودی حه‌فید و ناوچه‌ی سلێمانی، كاكه زیاد غفوری وه‌ك نوێنه‌ری ناوچه‌ی كۆیه و ده‌وروبه‌ری.
به‌ڵام به‌هۆی عه‌قڵیه‌تی ناوچه‌گه‌رێتی و خیڵه‌كی و بنه‌ماڵه‌ییه‌وه ململانێی نیوان سۆرانیه‌كانی ناو پارتی و بادینییه‌كان تا ده‌هات قوڵتر ده‌بوون كه دواجار جیابونه‌وه‌ی باڵی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی هاته ئاراوه ، له‌و قۆناغه‌شدا پارتی حیزبێكی بنه‌ماڵه‌یی بێفكر بوو زاڵبوونی حه‌زی ناوچه‌گه‌رێتی به‌سه‌ر خواسته نیشتیمانی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كاندا ڕه‌نگدانه‌وه‌ی خراپی له‌سه‌ر ململانێكانی ناو پارتی دروست كرد ، دوای قوڵبونه‌وه‌ی ململانێكان پارتی كۆنگره له دوای كۆنگره پاشه‌كشه‌یان به سۆرانیه‌كان كرد ،له‌دوای ڕاپه‌ڕین و ئه‌نجامه‌كانی شه‌ڕی ناوخۆ هه‌رێمی كوردستانیان دوو كه‌رت كرد بۆ زۆنی سه‌وزو زه‌رد .
مه‌سعود بارزانی به‌ر له‌وه‌ی مه‌رجه‌عی باڵای كوردستان ! بێت نه‌یتوانیووه لاپه‌ڕه‌یه‌كی نوێ له‌گه‌ڵ یه‌كێتی و گۆران و هه‌تا په‌كه‌كه‌و په‌یه‌ده‌و كۆمه‌ڵه‌و دیموكرات و كوردانی باكورو رۆژهه‌ڵات و رۆژئاوا هه‌ڵبداته‌وه ،جگه‌له‌وه‌ش ته‌نانه‌ت نه‌یتوانیوه له‌گه‌ڵ سلێمانیزاده‌كان و گه‌رمیانیه‌كان و كه‌ركوكییه‌كانیشدا زه‌مینه‌سازی بۆ پێكه‌وه بوونی ئاشتیانه بنیات بنێت ، له‌هه‌مووی گرنگتر مه‌سعود بارزانی له هه‌ناوی حیزبه‌كه‌یدا زه‌مینه بۆ خیڵ و بنه‌ماڵه‌كه‌ی خۆشده‌كات كه له هه‌ره‌می حیزبه‌كه‌دا بن .